text
stringlengths
223
525k
id
stringlengths
47
47
dump
stringclasses
96 values
url
stringlengths
15
4.08k
date
stringlengths
20
20
file_path
stringlengths
110
155
language
stringclasses
1 value
language_score
float64
0.71
1
language_script
stringclasses
1 value
minhash_cluster_size
int64
1
4.87k
top_langs
stringlengths
30
316
به ناوی نەریت توێژینەوەیەکی گشتگیر سەبارەت به خەتەنەی ژنان له ئێران In The Name of Tradition A Comprehensive research study on female genital mutilation/ cutting (FGM/C) in Iran ساڵی بڵاوبوونەوه: 1394ـی هەتاوی چاپخانەی فارسی: چاپخانەی شیرازه چاپخانەی ئینگلیزی: Un Cut Voice, UK 2015 بڵاوکەرەوەی فارسی، کوردی و ئینگلیزی: چاپەمەنیی آوای بوف، دانیمارک 2022 خەتەنەی ژنان نەریتێکی کۆنەوه که سەرەڕای پێشێلکردنی لایەنە جۆراوجۆرەکانی مافه سێکسییەکانی ژنان، له ئێستاشدا بوونی هەیه. دیاردەیەک که هەندێ چەمکی "شێواندن و نووقسانکردنی کۆئەندامی زایەندیی ژنان"ی بۆ به کاری دەبەن و بۆ "خەتەنەی ژنان" ئەمه به دروستتر دەزانن که له ڕووی نەریتییەوه شەرعییەتی هەیه. هەندێ باوەڕ، نۆڕم، ڕوانگه و سیستەمە سیاسی و ئابوورییەکان هۆکاری بەردەوامبوونی ئەم نەریتەن. پێشتر، سەبارەت به پەرەسەندنی خەتەنە له ئێران کۆمەڵێ توێژینەوه کۆ کراوەتەوه بەڵام به پانتایەکی سنووردارەوە. ئەم توێژینەوه بەربڵاوه هەستا به تاوتوێ، شیکاریی و شرۆڤەی کردەوەی خەتەنەی ژنان و کچان له ئێران و پیشانی دا که ئەم کردەوه له سەر ئاستی هەر چوار پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، کوردستان، کرماشان و هورمزگان باوه هەروەها به مەبەستی دابینکردنی داتای توێژینەوەیی و ورد له مەڕ خەتەنەی ژنان و کچان له ئێران، هەوڵی دا ژێربنەمای بەرناوەیەکی گشتگیر بۆ بەرەنگاربوونەوەی خەتەنەی ژنان و کچان له ئێران‌دا دابڕێژێ و ئەم بابەتە له بەرناوەی کاری جیهانیدا بگونجێنێت. ئەنجامەکانی ئەم لێکۆڵینەوه له دوو ڕووەوە گرنگن: یەکەم ئەوەی که بۆ توێژینەوه و لێکۆڵینەوەکانی داهاتوو له ئێران که زۆر پێویسته، ژێربنەمایەک دابین دەکا و هەروەها بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی وشیاری و ئاگاداری له بەردەوامبوونی کردەوەی خەتەنەی ژنان له ئێران‌دا کاریگەره. هەروەها له پێوەرێکی بەربڵاوتردا، ئەم لێکۆڵینەوه ئەم باوەڕە دێرینەی هەڵوەشاندەوه که باوبوونی ئەم کردەوەی تەنیا له ئەفریقادا سنووردار دەکردەوە و بەڵگەی تەواو ئاماده دەکا که چیتر نەتوانرێ نکۆڵی له باوبوونی خەتەنەی ژنان و کچان بکرێ، چوونکه خەتەنەی ژنان و کچان بەدەر له ئەفریقا، له خۆرهەڵاتی نێوەڕاست و هەندێ له ناوچەکانی ئاسیا و هەندێ له پارێزگاکانی ئێرانیشدا باوه. دیاره ئەم ڕاستییه هاریکاری کۆمەڵگای ئێران و کۆمەیتەکانی بەرگریکاری مافەکانی منداڵان و ڕێکخراوه نێودەوڵەتییەکان دەکا بۆ ئەوەی لەگەڵ قازانجبەران و کار بەدەستەکانی ئەم کردەوه له ئێران بێنه ناو گفتوگۆوه و وێڕای به فەرمی ناسینی ئەنجامدانی ئەم کردەوه له دژی خەبات بکەن و بەرەنگار ببنەوە. پێشنیاره ئاراسته کراوەکانی ئەم توێژینەوه کە به هەر دوو زمانی فارسی و ئینگلیزی بڵاو بۆتەوه، دەتوانێ بۆ کۆمەڵگا خۆجێییەکان سوودبەخش بێ و له هەمان کاتدا بۆ یەکەم جار هەلی دەستگەیشتن به داتای متمانه پێکراو و بەڕۆژ سەبارەت بە بەردەوامبوونی خەتەنەی ژنان له ئێران بۆ دەوڵەت و ڕێکخراوە نادەوڵەتییەکان و کەسانی دیکە دابین دەکات. هەروەها ئەوەی که ئەنجامەکانی ئەم توێژینەوه، له کۆمەڵگه جیهانییەکانی وەکوو ڕێکخراوی نەتەوەه یەکگرتووەکان و یوونیسێف، پرسی خەتەنەی ژنان له ئێرانی وەک بابەتێکی گرنگ خستە ڕوو، تەنانەت بووه هۆی ئەوەی له لایەن ڕێکخراوه نێونەتەوەییەکان هەندێ پێشنیار به ئێران بدرێ که ئەم بابەته بخاته ژێر تیشکی لێکدانەوه. نووسەر که بۆ خۆشی سەر به ئێتنیک و ناوچەیەکه که خەتەنەی ژنانی تێدا باوه له کاتی خوێندن و له سەروبەندی هەندێ کاری خێرخوازی له ئەفریقا ڕووبەڕووی پرسی خەتەنەی ژنان بوویەوه، هەر ئەم بابەته بوو به ئەنگێزەی سەرەکی نووسەر بۆ ئەوەی پاش کۆتایی هاتنی خوێندن و گەڕانەوه بۆ ئێران توێژینەوەیەک له سەر خەتەنەی ژنان دەست پێ بکات. توێژینەوەیەک که چەندین ساڵی خایاند هەتا کۆتایی پێ هات. نووسەر دوو ساڵ پاش بڵاوبوونەوەی یەکەمین توێژینەوەی خۆی له مەڕ خەتەنەی ژنان گەڕاوه بۆ ئەو ناوچانەی که تیمە لێکۆڵینەوەییەکەی تێیدا توێژینەوەیان ئەنجام دا بوو و ئەم جارەیان له پاڵ لێکۆڵینەوه، سەبارەت به خەتەنەی ژنان ڕوونکردنەوە و ڕاهێنانی چاو به چاوی ئەنجام دا. ناوبراو دەیویست کاریگەریی ڕاهێنان له سەر کەمکردنەوەی ئاماری خەتەنەی ژنان له ناوچه تاوتوێکراوەکان هەڵبسەنگێنێت. ڕاپۆڕتێکی نوێ که له ساڵی 1395ـی هەتاوی بڵاو بۆوە، پیشاندەری دابەزینی بەرچاوی ڕێژەی ئاماری خەتەنەی ژنان لەو ناوچانه بوو که به شێوەی پایلۆت راهێنرا بوون. ئەم ڕاپۆڕته له ژێر ناوی "گومانی له حاڵی گۆڕانی خەتەنە / شێواندنی کۆئەندامی زایەندیی ژنان" وەک گرێدراوی کتێبی به ناوی نەریت بڵاو بۆتەوه. کامیل ئەحمەدی هەر لەم بوارەدا فیلمێکی دیکۆمێنتاری له ژێر ناوی "به ناوی نەریت" بەرهەمی کاری مەیدانیی خەتەنەی ژنان ئاماده کرد که له دەرەوەی وڵاتی ئێران چەندین جار له تەلەڤیزیۆنه جۆراوجۆرەکان و له مێهرەجانه جیاجیاکاندا بڵاو بۆتەوه. له هۆکارەکانی دابەزینی ڕێژەی خەتەنەی ژنان لەم ساڵانەی دواییدا دەتوانین ئاماژە بە گۆڕانی ڕوانگەی کۆمەڵگا، بەرزبوونەوەی ئاستی وشیاری سەبارەت بە زیانه جەستەیی، سێکسی و دەروونییەکانی خەتەنەی ژنان، کۆچی گوندنشینان بەرەو شارەکان، مردنی خەتەنەچییەکان و ناهۆگریی نەوەی نوێ بۆ درێژەدان بەم کاره و هەروەها کاریگەریی تۆڕه کۆمەڵایەتییەکان و ڕاگەیاندنەکان. بڵاوکەرەوەی فارسی، کوردی و ئینگلیزی: چاپەمەنیی آوای بوف، دانیمارک 2022 گووگل پلەی: گووگل بووک: وتارە پەیوەندیدارەکان: لینکی کڕینی ئەنتەرنێتی کتێب: دیمانه وێنەییەکان: میدیاکان: فیلمی به ناوی نەریت:
<urn:uuid:6a7e1244-e8a4-427b-90c9-d62bb64c98f7>
CC-MAIN-2022-33
https://kameelahmady.com/kurdi/fgm-in-iran/
2022-08-14T22:11:09Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2022-33/segments/1659882572077.62/warc/CC-MAIN-20220814204141-20220814234141-00539.warc.gz
ckb
0.919949
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.9199486970901489, "sdh_Arab_score": 0.04192276671528816, "hac_Arab_score": 0.038079604506492615}
حوكمی مانه‌وه‌ی شوێنه‌واری خاڵ له‌سه‌ر لاشه وددانی ئاڵتونی پاش زانینی حوكمی حه‌رامیه‌كه‌ی فه‌تـواده‌ر : شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن باز پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز - 1 - 2 وه‌صفی فراوان حوكمی مانه‌وه‌ی شوێنه‌واری خاڵ له‌سه‌ر لاشه وددانی ئاڵتونی پاش زانینی حوكمی حه‌رامیه‌كه‌ی ] kurdish – كوردی – كردي [ شێخ عبد العزیز بن باز وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز 2014 - 1435 « باللغة الكردية » الشیخ عبد العزیز بن باز ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام مراجعة: بشتيوان صابر عزيز 2014 - 1435 حوكمی مانه‌وه‌ی شوێنه‌واری خاڵ له‌سه‌ر لاشه وددانی ئاڵتونی پاش زانینی حوكمی حه‌رامیه‌كه‌ی له شێخ عبدالعزیز بن بازه‌وه بۆ به‌رێز ( م . ع ) خوای گه‌وره سه‌لامه‌تت بكات، سلام عليكم ورحمة الله وبركاته، پاشان . سه‌باره‌ت به‌و پرسیاره‌ی ئاڕاسته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی لێكۆڵێنه‌وه‌ی زانستی و فهتوادانت كردبوو به ژماره ( 207) له به‌رواری 12 / 1 / 1409 كۆچی، كه پرسی بووت له‌باره‌ی حوكمی مانه‌وه‌ی شوێنه‌واری خاڵ له‌سه‌ر لاشه پاش زانینی حوكمی حه‌رامیه‌كه‌ی، وه له باره‌ی مانه‌وه‌ی ددانی ئاڵتون كه كه‌سێكی موسڵمان بۆ خۆی داینابێت له كاتێكدا ئاگاداری حوكمه‌كه‌ی نه‌بووبێت، وه ئه‌گه‌ر كاتێكیش زانی به حه‌رامی حوكمه‌كه‌ی هه‌ڵێ بكێشێت ئه‌وا بۆشاییه‌ك له ناو ده‌میدا دروست ده‌بێت . له وه‌ڵامدا ده‌ڵێین : خاڵ كوتان له‌سه‌ر لاشه كارێكی حه‌رامه، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه له پێغه‌مبه‌ری خواوه ( صلی الله علیه وسلم ) ثابت بووه، كه فه‌رموویه‌تی : « لعن الواصلة والمستوصلة، والواشمة والمستوشمة » واتا : نه‌فرینی خوا له‌و ئافره‌تانه‌ی كه پرچی ده‌ستكرد ( باروكه ) به پرچیه‌وه ده‌نوسێنێت، له‌و ئافره‌ته‌شی ئه‌و كاره‌ی بۆ ده‌كات، وه نه‌فرینی خوا له‌و ئافره‌ته‌ش كه خاڵی بۆ ده‌كوترێت، و له‌و ئافره‌ته‌شی خاڵ ده‌كوتێت بۆ خه‌ڵكی تر. جا ئه‌گه‌ر موسڵمانێك كارێكی وایكرد و نه‌شاره‌زا بوو به حوكمه‌كه‌ی، یان له‌كاتێكدا ئه‌و خاڵه‌ی كوتابێت كه منداڵ بووبێت، ئه‌وا پاش ئه‌وه‌ی زانی كه حه‌رامه ده‌بێت لایببات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو لابردنه‌كه‌ی ده‌بوویه هۆی ناڕه‌حه‌تی، یان زیان له‌سه‌ر لاشه‌ی، ئه‌وه ته‌وبه كردن و داوای لێ‌خۆش بوون له‌خوای گه‌وره به‌سه بۆی، و مانه‌وه‌ی له‌سه‌ر لاشه‌ی هیچی تێدا نییه، به نسبه‌ت دانانی ددانی ئاڵتون به بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه پێویستی پێ بێت، ئه‌وه كارێكی دروست نییه، چونكه به‌كارهێنانی ئاڵتون بۆ پیاوان حه‌رام و ڕێگا پێدراو نییه، مه‌گه‌ر پێویستی و زه‌روره‌تێك هه‌بێت بۆ به‌كارهێنانی، له پرسیارهكهشتهوه ئه‌وه حاڵی بووم، كه جه‌نابت ئه‌و ددانه ئاڵتونیهت بۆ جوانی داناوه، ئه‌وه ده‌بێت لایببه‌یت و له‌جێگای ئه‌وه ددانێكی تر له‌و ( مادانه ) دابنێیت كه له ڕووی شه‌رعه‌وه دروسته به‌كارهێنانی، خوای گه‌وره هه‌مووان موه‌فه‌ق بكات له‌و كارانه‌ی خـــۆی لێی ڕازییه، والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته . سه‌رچاوه : مجموع فتاوى ومقالات متنوعة المجلد العاشر پۆڵینه زانستیه‌كان:
<urn:uuid:b33a70ee-8312-4d2c-8544-65337c1f160b>
CC-MAIN-2022-49
https://islamhouse.com/ku/fatwa/707880/
2022-12-02T17:34:55Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2022-49/segments/1669446710909.66/warc/CC-MAIN-20221202150823-20221202180823-00550.warc.gz
ckb
0.984114
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.9841142892837524, "sdh_Arab_score": 0.010052253492176533}
کاریگەری فراوانی بوومەلەرزە کوشندەکەی تورکیا و سوریا تا ئێستا قورسە مەزەندە بکرێت، بەڵام بەشێک لە شارەزایانی سیاسەتی تورکیا پێشبینی دەکەن تاقیکردنەوەیەکی قورسبێت بۆ ئەردۆغان و پارتەکەی و چارەنووسی ئاڕاستەی سیاسی لەو وڵاتە، کە کورد بەشێکی گرنگییەتی. ئامبەرین زەمان کە ڕۆژنامەوانێکی ناسراوی تورکە لە واشنتن، پێیوایە یەکێک لە لێکەوتەکانی ئەو ڕووداوە سروشتییە بەریتیە لە ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنە گشتیەکانی ئەو وڵاتە کە بڕیاربوو لە 14ی مانگی پێنج ئەنجام بدرێت. ئامبەرین زەمان دەڵێت، "ئەمە لەسەر دوو هۆکار وەستاوە: یەکەم، ئایا لە کاتی هەڵبژارنەکان باروودۆخی وڵات لە وێرانی ڕووداوەکە چاکدەبێتەو و ژیان ئاسایی دەبێتەوە؟ دووەم هۆکار بریتییە لە وەی کە ئاخۆ ئەردۆغان بڕیاردەدات کە لە بەرژەوەندی دایە بۆ درێژکردنەوەی ماوەی باری لەناکاو و دواخستنی هەڵبژارنەکان بۆ دوای بەرواری 18ی شەش کە دوا وادەیە." تا ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، نزیکی 8 هەزار هاوڵاتی بەهۆی بوومەلەرزەکەی سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە (6ی دووی 2023) لە تورکیا و سوریا گیانیان لەدەست داوە، سەرەڕای برینداربوون و دەربەدەربوونی دەیان هەزار کەس بەهۆی وێرانکاری ڕووداوەکە. ڕۆژی ڕابردوو سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان 3 مانگ باری لەناکاوی ڕاگەیاند، کە بەگوێرەی پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا، جەدیجە فارقین لە ئامەد، بووەتە هۆی تووندکردنی ڕێوشوێنەکانی هێزەکانی دەوڵەت و ڕێگری لە ڕووپێوی ڕۆژنامەنووسان بۆ ڕووداوەکە. بە گوێرەی زانیاریەکانی دەنگی ئەمەریکا، بەشێک لە هاوڵاتیان لە کاریگەری وەڵامدانەوەی حکومەتی تورکیا بۆ کارەساتەکە نیگەرانن. لە شاری سەمسور کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی کوردن و زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە، هاوڵاتیان لە تەواوی شارەکە لە دەوروبەری بینا ڕووخاوەکان ئکۆبوونەتەوە بە هیوای ئەوەی هێزەکانی فریاگووزاری خێزان و کەس و کاریان ڕزگاربکەن لەژێر داروپەردووی دوای بوومەلەرزەکە. بەگوێرەی وتەی چەند دانیشتوانێکی ئەم شارە بۆ دەنگی ئەمەریکا، بەشێکی زۆری خەڵک دوای چەندین کاتژمێر مانەوە لە ژێرخاک تا ئێستا دەرنەهێندراون و ئەوانەی ماون مەترسی ڕەقبوونەوەیان هەیە بەهۆی ساردی کەشی ئەو شارە کە لەژێر پلەی بەستندایە. بەشێکی زۆریان توڕەن لە هێزەکانی فریاکەوتن و دەڵێن پەلە دەکەن لە زووتر دەرهێنانی ئەو کەسانەی کە سەر بە حیزبی ئاکەپەن. بەڵام ئەردۆغان و بەرپرسانی تری حکومەتەکەی دەڵێن ئەوان هەموو هەوڵێکیان خستۆتە گەڕ بۆ بەرەنگاربوونەوەی کارەساتەکە و بەشێک لە سەرکردەکانی حیزبەکەی کەوتوونەتە ستایشکردنی ڕۆڵی ئەردۆغان وەکو "ڕێبەر". مەحمەت مەتینەر، یەکێک لە سیاسەتمەدارانی ئاکەپە کە بە ڕەگەز کوردە، لە تویتێکی پیاهەڵداندا دوێنێ ڕایگەیاندبوو، "مردووەکانمان پێ ناگەڕێتەوە بەڵام ڕێبەرێکمان هەیە کە دەتوانێت سەمسور نۆژەنبکاتەوە." ئەو سیاسەتمەدارە دواتر بەهۆی ڕەخنەی زۆرەوە توویتەکەی سڕییەوە. ئەردۆغان لە کاتی ڕاگەیاندنی باری لە ناکاو کە تا 14ی مانگی پێنج ماوەکەی داندراوە، ڕایگەیاند کە بڕیارەکەی بۆ ئەوە بووە کە '"هەرچی زووە" هەنگاوەکانی فریاکەوتن و ڕزگارکردن ئەنجام بدرێن. بەڵام ئەمبەرین زەمان پێیوایە کە ئەم کارەساتە تاقیکردنەوەیەکی جدییە بۆ ئەردۆغان کە ئێستا بەهۆی خراپی ئابووری تورکیا ناڕەزاییەکان بەرامەبەر بە سیاسەتەکانی ڕوو لە زیادبوونن. ئامبەرین زەمان لە ماڵپەڕی هەواڵی ئەلمۆنیتەر نوسیویەتی، "ڕۆژانی داهاتوو ئەوە ئاشکرا دەکەن کە ئەردۆغان چەندە شارەزایە لە گۆڕینی ناخۆشییەکان بۆ بەرژەوەندی خۆی، هاوشێوەی ئەوەی دوای کودەتا شکستخواردووەکەی ساڵی 2016 کردوویەتی کاتێک وەک بیانوویەک باکاریهێنا بۆ لێدان لە نەیارەکانی." مایکل ڕوبین، پسپۆڕێکی بواری کورد و تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە پەیمانگای ئەمریکی ئینتەرپڕایز، ڕەخنە لە کاردانەوەکانی ئەردۆغان دەگرێت پاش بوومەلەرزەکە و دەڵێت، "ئەردۆغان کەمتر لە دەوڵەتمەدار بووە. تەلەفۆنی بۆ زۆرێک لە سەرکردەکانی شارەوانی و پارێزگاکانی ئەو ناوچانە کرد کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە، بەڵام ئەوەی پشتگوێخست کە پەیوەندی بکات بەو سەرۆک شارەوانیانەی کە سەر بە ئۆپۆزسیۆنن. جارێکی تر ئەردۆغان نیشانی دەدات کە سەرکردە نییە بۆ هەموو تورکەکان." ئەو پسپۆڕە دەڵێت حکومەتی ئەمەریکا دەبێت پشتگیری تورکیا بکات بۆ ڕزگاربوون لەو کارەساتە "بەڵام نابێت چاوی بەڕووی ئەو ڕاستییە دابخات کە ئەردۆغان لە هەموو کارەساتێکدا بەدوای بەرژەوەندی خۆی دەکەوێت." ئەردۆغان لە مانگی یازدەی ساڵی 2002ەوە و بۆماوەێ زیاتر لە 20 ساڵە حوکمی تورکیا دەکات. کاریگەری بوومەلەرزەکەی تورکیا لەسەر سیاسەتی ئەو وڵاتە چی دەبێت؟ کاریگەری فراوانی بوومەلەرزە کوشندەکەی تورکیا و سوریا تا ئێستا قورسە مەزەندە بکرێت، بەڵام بەشێک لە شارەزایانی سیاسەتی تورکیا پێشبینی دەکەن تاقیکردنەوەیەکی قورسبێت بۆ ئەردۆغان و پارتەکەی و چارەنووسی ئاڕاستەی سیاسی لەو وڵاتە، کە کورد بەشێکی گرنگییەتی.
<urn:uuid:fade1db3-743b-407e-a982-e885290bfe98>
CC-MAIN-2023-14
https://www.dengiamerika.com/a/6953199.html
2023-03-25T05:22:30Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2023-14/segments/1679296945315.31/warc/CC-MAIN-20230325033306-20230325063306-00149.warc.gz
ckb
0.93082
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.9308203458786011, "sdh_Arab_score": 0.036561571061611176, "hac_Arab_score": 0.032601404935121536}
باوەڕبون بە خوا: ماڵپەڕی وەڵامەکان بەشەکان پۆلێنکراوەکان پێناسە کتێبخانە گەڕان بەشەکان پۆلێنکراوەکان پێناسە کتێبخانە گەڕان ناردنی پرسیار باوەڕبون بە خوا باوەڕ هێنان بەناو صیفاتەکانی خوا و وەڵامێک بۆ ئەشعەرییەکان پێناسەى جۆرەکانى تەوحید ( توحيد الربوبية ، توحيد الألوهية ، توحيد الأسماء والصفات) فەزڵ و سودەكانی خودا بە تەنها ناسین و یەکخواپەرستى لە دونیا و قیامەتدا حوكمى ئینكارى كردنى شتێك لە ناو و صیفاتەكانى خوا کاریگەری و سودی فێربوونی سیفاتەکانی خودا لەسەر عەقڵ ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە بەرزبوونەوەی خوای گەورە لەسەر عەڕش لێکدانەوەی سەلەف بۆ ئیستیوائی خواى گەورە – عزوجل – بەسەر عەرشەكەیەوە مەزهەبی سەلەف سەبارەت بە پرسی (علو) واتە بەرزى و بڵندى خوا ڕونکردنەوەى هەردوو بڕگەی شایەتومان چۆن ووشەى(لا إله إلا الله) هەموو جۆرەكانى یەكخواپەرستى (توحید) لە خۆدەگرێـت؟ ناوەكانى خواى گەورە سنووردار و دیارى كراون بیروباوەڕى ئەهلى سوننە وجەماعە لەبارەى ناو وصیفاتەكانى خواى گەورە بینینى خواى گەورە – عزوجل- ڕێنمایی بۆ ئەو کەسانەی کە شەیتان وەسوەسەیان بۆ دروست دەکات سەبارەت بە خواى گەورە ڕوقیە پێچەوانە نییە لەگەڵ تەوەکول جنۆکەکان لە غەیب نازانن شەفاعەت و جۆرەکانی یەکخواپەرستی گەورەترین هۆکاری چونە بەهەشتە ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە دابەزینی خوای گەورە لە سێیەکی شەودا دادەبەزێت بۆ ئاسمانی دونیا حوكمى تەوەسول ماناى ئیلحاد لە ناوە پیرۆزەكانى خوا و جۆرەكانى مانای ئیخلاص بەکارهێنانى وشەى (خوایە گیان) یەكخواپەرستى (تەوحید) و جۆرەكانى ئایا هه‌موو جۆره‌كانى ته‌وحید پێكه‌وه به‌ستراون و تێیاندا نیه كه نه‌فی جۆرێك له جۆره‌كانى بكات؟ گرنگی زانین و تێگەشتن لە ناوە جوانەکانی خوداى گەورە چی یە ؟ ڕاستە هەرکەس لەبەرى بکات دەچیتە بەهەشتەوە؟ دەگونجێ بۆ موسڵمان بیر لەخودا بکاتەوە و لەمێشکی خۆیدا شێوەیەک بۆ خودا دابنێیت جا شێوەی مرۆڤ بێت یاخود نوور ؟ گەورەترین نیعمەتى خودا بەسەرمانەوە چی یە ؟ئایا ماڵ و منداڵە؟ یا ئەوەیە کە بێ فەرمانی دەکەین و ئەو ڕەحممان پێدەکات و سزامان نادات؟ ئایا کەسانى مولحید لە ڕۆژى دواییدا بە هەتا هەتایی لە ئاگرى دۆزەخدان؟ ته‌وحیدى ناو وسیفاتهكانى خواى گەورە (الأسماء والصفات) چیه؟ 1 2 ئەپلیکەیشنەکانمان پێنج شەممە ١٣ / ربيع الأوّل / ١٤٤٥ ٢٨ / ئەیلول / ٢٠٢٣ ئامارەکان کۆی پرسیارەکان ٣,٥٣٢ سەردانەکان ١٥,٤٦٠,٧١٤ دەربارەی وەڵامەکان ماڵپەڕێکە بۆ وەڵام دانەوەی پرسیارە شەرعیەکان کە لای تاکی کورد دروست دەبێت سەبارەت بە شەریعەت و حوکمە ئیسلامیەکان، کە بەڕێگایەکی ئاسان و خێرا وەڵام دەدرێنەوە. ▴
<urn:uuid:f956b010-6372-400d-a5ae-d1068ea7cb31>
CC-MAIN-2023-40
https://walamakan.com/Besh-28
2023-09-28T12:04:41Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2023-40/segments/1695233510387.77/warc/CC-MAIN-20230928095004-20230928125004-00356.warc.gz
ckb
0.819291
Arab
2
{"ckb_Arab_score": 0.8192908763885498, "sdh_Arab_score": 0.10289571434259415, "hac_Arab_score": 0.077752985060215}
بەشار ئەسەد سەرۆککۆماری سووریا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی ناوەندی چین (CCTV)، لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی خۆی بۆ دۆخی ئێستای سوریا. - 65 بینین بەشار ئەسەد سەرۆککۆماری سووریا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی ناوەندی چین (CCTV)، لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی خۆی بۆ دۆخی ئێستای سوریا. دەسەڵاتدارانی ئوسترالیا ڕایانگەیاند، بەهۆی پێداکێشانی نەهەنگێک بە بەلەمێکدا کە خەریکی ڕاوە ماسی بووە کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربووە. پۆلیس ئاماژەی. ئەمڕۆ شەممە یەشار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا هەڵوێستێکی نوێی تورکیای لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتە لەسوریا دەربڕی و ڕایگەیاند، ئەوان لە باکوری. كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال و كاپتنی یەكەمی یانەی نەسری سعودییە بەردەوامە لە شكاندنی ژمارە پێوانەییەكان. شەوی ڕابردوو لەچوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی هەشتەمی. ڕێکخراوی یونسێفی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لەمساڵدا ڕێژەی گیانلەدەستدانی کۆچبەران لە دەریای ناوەڕاستدا بەراورد بە ساڵی ڕابردوو سێ هێندە زیادیکردووە. دەشڵێت، ". ڕۆژێک پێش ساڵڕۆژی "هەینی خوێناوی زاهیدان" لە ئێران، تێکهەڵچوون و پێکدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران لە شارە جیاوازەکانی پارێزگای سیستان. لە دوو پەلاماری تیرۆریستییدا لە ویلایەتی بەلوچیستان و خەیبەر لە پاکستان، ٥٧ کەس گیانیان لەدەستدا کە دووانیان پۆلیسن و زیاتر لە ١٤٠. ئەکتەری ناودار مایکل گامبۆن، کە ناسراوە بە ئالبۆس دەمبڵدۆر لە زنجیرە فیلمی هاری پۆتەر لەتەمەنی ٨٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، ئاژانسی هەواڵی. لە ناوچەی باهچەلیئێڤلەر لە ئیستەنبوڵ، تەقینەوە لە نهۆمی پێنجەمی باڵەخانەیەکدا ڕوویدا. دوای تەقینەوەکە، دەستبەجێ تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و تەندروستیی و پۆلیس گەیشتنە شوێنی. ڕووسیا تۆمەتەکانی خۆی لە دژی ڕۆژئاوا ڕاگەیاند، وڵاتانی ڕۆژئاوا دەستیان لە هێرشە بەرفراوانەکەی ئۆکراینادا هەبووە، هەفتەیەک پێش ئێستا بارەگای بەلەمی دەریای ڕەشی.
<urn:uuid:7a032245-f66f-4646-afae-f7d48d1daa7a>
CC-MAIN-2023-40
https://xelk.org/category/politics/
2023-09-30T22:05:11Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2023-40/segments/1695233510730.6/warc/CC-MAIN-20230930213821-20231001003821-00318.warc.gz
ckb
0.926193
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.9261925220489502, "sdh_Arab_score": 0.04130740836262703, "hac_Arab_score": 0.032487086951732635}
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له‌نووسینگه‌ی خۆی، پێشوازی له شاندی په‌یمانگای ئه‌مریكی بۆ ئاشتی كرد. له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی پێشهاته‌كانی بارودۆخی وڵات كرا به‌تایبه‌تی سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه‌كانی عیراقی ونزیكبوونه‌وه له كۆتایهێنان به داعش له‌سه‌ر خاكی عیراق. هه‌روه‌ها تاوتوێی هه‌وڵه‌كان بۆ سه‌رخستنی پرۆژه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ی نشتیمانی كرا. سه‌رۆكی په‌رله‌مان دووپاتیكرده‌وه كه عیراق سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه له رزگاركردنی ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی داعش وگووتی:" پێویسته كاری به‌رده‌وام بكرێت بۆ به‌هێزكردنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه وچه‌سپاندنی ئاسایش به‌هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ دانیشتووانی ناوچه رزگاركراوه‌كان" و دووپاتیكرده‌وه " عیراق پێویستی به پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی ورێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه بۆ لابردنی كاریگه‌ری ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیه له ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستیدا ولهم قۆناغه‌دا گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ شوێنی خۆیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان دیارترین ئه‌و كێشانه‌یه كه پێویستی به كاركردنی زۆر هه‌یه ". هه‌روه‌ها جبوری گووتی:" یه‌كێك له گرنگترین هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی ئاشتبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بریتیه له گرنگیدان به چالاكیه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌تایبه‌تی هۆزه‌كان كه پێویسته رۆڵی زیاتریان پێبدرێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامی باش كه له‌گه‌ڵ قه‌باره‌و كاریگه‌ریان له كۆمه‌ڵگادا بگونجێت ولهڕابردوودا ئه‌زموونی سهركهوتوومان له‌م بواره‌دا هه‌بووه ". له‌لایه‌ن خۆیه‌وه شاندی میوان رۆڵ و ماندوبوونی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی له گێڕانه‌وه‌ی هاوڵاتیان بۆ ناوچه رزگاركراوه‌كان به‌رزنرخاند و ئاماده‌یی خۆیان له پێشكه‌شكردنی هه‌موو جۆره پاڵپشتیه‌ك بۆ چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری له وڵات‌دا پێشاندا. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له‌نووسینگه‌ی خۆی، پێشوازی له شاندی په‌یمانگای ئه‌مریكی بۆ ئاشتی كرد.
<urn:uuid:08d8482c-b6b9-41a0-9806-06c23e9a0309>
CC-MAIN-2024-10
https://archive3.parliament.iq/ku/2017/09/11/%D8%B3%D9%87%E2%80%8C%D8%B1%DB%86%D9%83%DB%8C%E2%80%8C-%D9%BE%D9%87%E2%80%8C%D8%B1%D9%84%D9%87%E2%80%8C%D9%85%D8%A7%D9%86-%DB%8C%D9%87%E2%80%8C%D9%83%DB%8E%D9%83-%D9%84%D9%87%E2%80%8C-%D9%87%DB%86/
2024-02-22T06:55:46Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2024-10/segments/1707947473735.7/warc/CC-MAIN-20240222061937-20240222091937-00088.warc.gz
ckb
0.889789
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.8897888660430908, "sdh_Arab_score": 0.10617154836654663}
رادیۆیا دھۆک ٣٠ سالێن بەردەوام یێن خزمەتێ دەستپێکێ پیرۆزیێ ل تەڤایا گوھدار و بینەر و پشتەڤانێن ڤێ رادیۆیێ دکەین کو ل رۆژا ئەینییا بھێت ١٤/١٠/٢٠٢٢ دێ ٣٠ سال ب سەر ژیێ ڤێ رادیۆیێ را دەرباز بن. بێ گومان رادیۆیا دھۆک ژ دەستپێکا دامەزراندنا خۆ ھەتا ئەڤرۆ د ھەموو کاودانان دا دگەل گەلێ خوەدا بوویە و بوویە ئەگەرێ بەلاڤبوونا ھەر پەیامەکا ھەبیت کو گرێدای خەم و نەخۆشیێن خەلکێ دھۆکێ بیت ب تایبەتی و یێ کوردستانێ ب گشتی، ب تایبەت ژی گەھاندنا گلە و گازندان ژ خەلکی بۆ دەستھەلاتێ کو گەلەک ژ وان گلە و گازندان رادیۆیا دھۆک بوویە ئەگەرێ چارەسەریێ، ھەروەسا د دەمێ درێژێ دەربازبووی دا و پێخەمەت جڤاکێ مە ژ ھەموو ئالیێن ژیانێ بێ بەھر نەبیت و یێ تێر زانیاری بیت ، بەردەوامی دایە بەرنامێن ھەمە جۆر و کەسانێن شارەزا و ئەکادیمی مێھڤانی بەرنامێن خۆ کرن و ھەر بەرنامەک و تایبەتمەندییا وی و ژبەرڤێَ یەکێ ژی شیاینە ببینە دەرگەھێ ھەڤگەھشتنێ ژبۆ ئاڤاکرنا ئاخ و ناخ و بلندکرنا ھەستێ نەتەوایەتی و کارکرنێ ژبۆ ئاڤاکرنا کوردستانێ، ئەڤە ھەموو ل ژێر پەیرەوێ پارتییا دیمۆکراتا کوردستانێ بوویە، کو گەھاندنا پەیاما راست ئەرکێ بوویە. لەورا ژی ھەموو دەمەکی کارمەند و رۆژنامەڤانێن رادیۆیا دھۆک د داھێنانێ دانە و دەستخۆشیا مەزن ھەر ژبۆ وان کارمەندایە کو رادیۆ کریە قوتابخانە ژبۆ چەندین میدیاکارێن نوکە ل باشترین جھێن راگەھاندنێ کاردکەن. یا دیارە دگەل ڤێ تەکنولۆژیایێ و ڤێ لەزاتیا ھەی رادیۆیا دھۆک شیایە د قۆناغا ئەڤرۆ دا و پشتی وێ ھاریکاریا بەرپرسێ ناڤەندێ مامۆستا (ئیحسان ئامێدی) بدەست مە ئێخستی و بوویە پشتەڤانێ ئێکێ یێ رادیۆیا دھۆک ژ بۆ دەنگ و رەنگێ مە بگەھیتیە ھەر قولاچەکا دونیایێ ئەوژی ب رێکا دورستکرنا سوشیالێ و مالپەر و ئەکاوانتێن، فەیسبووک و سناپ و تیک تۆک ، ھەروەسا چوونا رادیۆیا دھۆک بۆ ناڤ رادیۆیێن جیھانی ب رێکا (رادیۆ گاردن) یا جیھانی کو بووینە ئەگەرێ بەرفرەھبوونا پەخشێ رادیۆیا مە. ل دوماھیێ سوپاسیێن بێ سنۆر بۆ وان رۆژنامەڤانێن د دەمێ ڤان (٣٠) سالان دا خزمەتکری و سوپاسی ژ بۆ ھەرکەسێ پشتەڤانی ل رادیۆیا دھۆک کری و سوپاسیێن تایبەت بو گوھدارێن رادیۆیا دھۆک. سەرێ رێز و نەوازشێ بۆ گیان وەغەرکریێن خو یێن رادیۆیێ د چەمینین و سەرکێشی ھەر بو بابێ رۆحی یێ نەتەوا کورد بارزانیێ نەمر ە. رێڤەبەرێ رادیۆیا دھۆک ئەمیر سەدیق رادیۆیا دھۆک ٣٠ سالێن بەردەوام یێن خزمەتێ رادیۆیا دھۆک ٣٠ سالێن بەردەوام یێن خزمەتێ
<urn:uuid:1e67e03b-37f7-429b-abe0-98175c3c2d7a>
CC-MAIN-2024-10
https://www.radioduhok.com/%D8%B1%D8%A7%D8%AF%DB%8C%DB%86%DB%8C%D8%A7-%D8%AF%DA%BE%DB%86%DA%A9-%D9%A3%D9%A0-%D8%B3%D8%A7%D9%84%DB%8E%D9%86-%D8%A8%DB%95%D8%B1%D8%AF%DB%95%D9%88%D8%A7%D9%85-%DB%8C%DB%8E%D9%86-%D8%AE%D8%B2%D9%85/
2024-03-04T02:09:21Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2024-10/segments/1707947476409.38/warc/CC-MAIN-20240304002142-20240304032142-00214.warc.gz
ckb
0.955101
Arab
2
{"ckb_Arab_score": 0.9551006555557251, "hac_Arab_score": 0.03804327920079231}
له‌میانه‌ی دیداریدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئێرانی… هومام حه‌مودی: پیشه‌سازی نشتیمانی له‌سه‌روی گرنگیدانی ئێمه‌دایه‌و پاڵپشتی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئابوری بۆ په‌ره‌پێدانی كارگه‌كانمان ده‌كه‌ین ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 1/2/2018 پێشوازی له باڵیۆزی ئێران له عیراق به‌ڕێز ئیراج مه‌سجدی كرد. له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی سیاسی و ئاسایشی ناوچه‌كه كرا‌و هه‌ردوولا دووپاتیانكرده‌وه كه پێویسته هاریكاری هاوبه‌ش بكرێت بۆ پاراستنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی پلانه‌كانی ده‌ره‌كی. هه‌روه‌ها تاوتوێی میكانیزمی هاوكاریكردن له‌نێوان كارگه‌كانی عیراق له‌گه‌ڵ كارگه‌كانی وڵاتی ئێران كرا وشێخ حه‌مودی دووپاتیكرده‌وه كه په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازی عیراق له‌قۆناغی داهاتوودا له ئه‌وله‌ویاتی ئێمه‌یه و پاڵپشتی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئابوری ده‌كه‌ین بۆ په‌ره‌پێدانی كارگه‌كانمان . له‌لایه‌ن خۆیه‌وه باڵیۆزی ئێرانی ستایشی هه‌ڵمه‌تی شێخ حه‌مودی بۆ په‌ره‌پێدانی به‌رهه‌می نشتیمانی كرد وبهكارێكی گه‌وره‌ی له‌قه‌ڵه‌مدا. له‌میانه‌ی دیداریدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئێرانی…
<urn:uuid:6f98062a-7868-4db7-9d78-1dfad0293a75>
CC-MAIN-2024-10
https://archive3.parliament.iq/ku/2018/02/01/%D9%87%D9%88%D9%85%D8%A7%D9%85-%D8%AD%D9%87%E2%80%8C%D9%85%D9%88%D8%AF%DB%8C%E2%80%8C-%D9%BE%DB%8C%D8%B4%D9%87%E2%80%8C%D8%B3%D8%A7%D8%B2%DB%8C%E2%80%8C-%D9%86%D8%B4%D8%AA%DB%8C%D9%85%D8%A7%D9%86/
2024-03-01T11:08:23Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2024-10/segments/1707947475238.84/warc/CC-MAIN-20240301093751-20240301123751-00314.warc.gz
ckb
0.843072
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.843071699142456, "sdh_Arab_score": 0.13050197064876556, "hac_Arab_score": 0.024183377623558044}
ڕووی شـاراوه ئه‌بستراكـتی جه‌نـگـه‌ڵ.. نه‌ژاد عزیز سورمێ به‌ری خۆرنشینی دڵ مه‌گره جه‌نگاوه‌ری كه‌پك و خه‌ره‌ندان ! ده‌بینی ئێمه ئاسووده‌یی لێك ده‌ستێنینه‌وه تاریكی پێك ده‌ڵێین گۆشه‌گیریمان ، به سێبه‌ری هێشووه گرمۆڵهبووهكانی ڕه‌زی ته‌لانان سپاردووه خه‌رمانه‌ی ڕوئیاكانمان له چاڵی ڕوومه‌تی كچانی خه‌ون ون كردووه .. چ شه‌پۆلێكی تووشه ئه‌م شه‌پۆله ڕووی له به‌نده‌ری خولیاكانمان كردووه دێت و ناگه‌ڕێته‌وه .. چ ئاوازێكی خامۆشه له شه‌وی سه‌ركه‌شی برۆنزیمان ئه‌دا .. بزه‌یه ، بزه‌یه ، بزه . ڕۆحی مه‌رگ ، دوای ده‌یان كۆستی دره‌وشاوه پاش سه‌تان په‌ژاره‌ی ئاسنین گه‌رداوی قایهخی كون كون له ئاوێنه‌ی ده‌ستی ڕووههڵگران ده‌رده‌كه‌وێته‌وه .. گلێره‌یه ، گلێره‌یه ، گلێره . گیانی ته‌ره‌بووی باران سه‌مایه‌كی ژاكاو چه‌شه‌خواز شاڵاو دێنێ و جه‌سته‌ی تووكنی چیایان ده‌كوتێ .. ئێمه له كوێ و عه‌شقی ژه‌نگاوی له كوێ .. ؟ ئێمه له كوێ و ئه‌ته‌می هێللانه‌ی باڵندان له كوێ ؟ ئێمه له كوێ و ڕه‌ونه‌قی نان و ئاوی سبه‌ی له كوێ ؟ ئێمه له كوێ و تامانی باڵانوێنی په‌سیوان له كوێ ؟ ئێمه له كوێ و لاله‌زاری عه‌تر و بۆنی مه‌له تۆراوه‌كان له كوێ ؟ پاسه‌وانی عه‌ییار و لهككهی نههلستییان له كوێ ؟ ببینن ! ژووره بن‌میچ شووشه‌ییه‌كان به چ شه‌یدایی و نیازه‌وه تارای ڕه‌ش به‌سه‌ر خه‌یاڵی ئومێدا ئه‌ده‌ن .. ببینن ! كێڵگه‌كانی هه‌ناومان ده‌شته كاكی به كاكیهكانی بینایمان چیمه‌نه چهرمووهكانی سنگمان بڕستی هه‌نگاومانه به‌سه‌ر سنووری قه‌ڵه‌مڕه‌وی تاسان و پێخوستی سه‌هه‌ند و ئه‌ندازه‌ی دارایی .. ببینن ! ژێـی ده‌نگمان ببینن كه نازانین موبته‌لای چی بوون بۆ له پێكه‌نین و گریان كه‌وتن .. ئه‌ی قیبلهنماكان په‌یجووری چیان كرد ؟ ببینن ! په‌نجه‌ره و كڵاوڕۆژنان ببینن چۆن وه‌رزی كوژاوه‌ی پێدا دێن .. چ خه‌مێكی موچڕكداره (جیهانایه‌تی) چ هه‌وایه‌كی تهوژمداره یهكهمینایهتی .. شنه‌ی دێ ناڵه‌ی عاشقان زه‌مین بڕبڕه‌ی ناخمان له ڕووی زبر و تینووی ده‌سوێ .. له‌م باخچه‌یه‌دا ئیتر دره‌خت به په‌ینی پاك ته‌رز ناوێن ، هه‌ڵناچن ڕووباره‌كان به هه‌ڵه‌داوان ، بێ ئاوڕدانه‌وه تێده‌په‌ڕن شتێكیان ون كردووه نازانن چییه .. هه‌ڵۆ به هاواری كوشنده‌وه سه‌ره‌وخوار ده‌بنه‌وه گوڵه‌گه‌نم له ژنانی ئه‌ندێشه ڕووتترن .. ( ئای له‌و بنبه‌سته هه‌ڵایساوه له‌م ونگهیه سهحهركوژه ) فرمێسك وای ده‌گێڕێته‌وه . تشرینی دووه‌می 2022
<urn:uuid:04e6ea05-a713-48c7-934e-23d235d8772d>
CC-MAIN-2024-10
https://dengekan.info/archives/39541
2024-02-24T10:07:40Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2024-10/segments/1707947474526.76/warc/CC-MAIN-20240224080616-20240224110616-00030.warc.gz
ckb
0.965247
Arab
2
{"ckb_Arab_score": 0.9652467370033264, "sdh_Arab_score": 0.019664861261844635, "hac_Arab_score": 0.014526572078466415}
فەرماندەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان هەموو ئامادەكارییەكیان بۆ ئەگەری شەڕو روبەڕووبونەوە لەكەركوك كردوەو بەڕەسمیش بە مەسعود بارزانیان راگەیاندوە كە چەك و تەقەمەنیان پێویستە بۆ بەرگریكردن لەكەركوك، بەڵام بارزانی پێی راگەیاندون كە هەرێم چەك و تەقەمەنی نیە. سامان گەرمیانی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەلێدوانێكیدا بۆ كەناڵی كوردسات نیوز رایگەیاند: لەسەردانەكەی چەند رۆژی رابردویدا بۆ كەركوك، مەسعود بارزانی كاتێك لەگەڵ فەرماندەكانی پێشمەرگە كۆبووەتەوە، ئاماژەی بەوەداوە كە ئەگەری هەیە شەڕ لەكەركوك روبدات، بەتایبەت دوای ریفراندۆم، بۆیە لەو كۆبوونەوەیەدا روبەڕوو وەستا رەسوڵ فەرماندەی میحوەری 4ی كەركوكی هێزی پێشمەرگە بە بارزانی وتوە كە پێویسیان بەچەك و تەقەمەنییەو مادام ئەگەری شەڕ هەیە، بەڵام بارزانی پێی وتون كە چەك و تەقەمەنیمان نیە. هاوكات دوای چوار سەعات بەرگری و شەڕ لەمیحوەری 4ی كەركوك، ئاراس شێخ جەنگی ئاشكرایكرد كە بۆ پاراستن و بەرگری لەكەركوك پێشمەرگە بەرگری باشی كرد‌و شەهیدو برینداریش دراوە، بەڵام هێزی پێشمەرگە بەهیچ جۆرێك چەك و تەقەمەنی پێنەدراوەو سەرباری ئەوەش كە ئەم ئەگەرە لەئارادا بووە. وتیشی: ئەوەی لەلای پێشمەرگە بووە بۆ پارێزگاری بەكاری هێنا. بەپێی راگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی هەرێمیش، كۆبوونەوەكەی مەسعود بارزانی لەگەڵ فەرماندەكانی پێشمەرگە لەكەركوك كە رۆژی 2ی ئەم مانگە بە ئامادەبوونی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان و نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك و محەمەد حاجی مەحمود ئەندامی فەرماندەی گشتی هێزەكانی پاراستنی هەرێم و كەریم سنجاری وەزیری پێشمەرگە بەوەكالەت و بەرپرسانی سیاسی و ئیداری و ئەمنی و سەربازی و فەرماندەكانی پێشمەرگە لە میحوەرەكانی كەركوك و گەرمیان و مەخمور بەڕێوەچووە. لەبەشێكی ئەو كۆبوونەوە بەرفراوانەدا بەرپرسە سەربازی و ئەمنی و ئیدارییەكانی كەركوك و فەرماندەكانی میحوەرەكانی كەركوك و گەرمیان و پرسیار تێبینی و پێشنیارەكانی خۆیان لەبارەی پاراستنی سەقامگیری و ئەگەرو هەڕەشەكان لە قۆناغی ئێستا‌و داهاتوو خستۆتە بەردەم بارزانی. ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ڵێت: حوكمرانی كوردستان هیچ تیروانینێكی ڕوونی بۆ قۆناغی دوای ریفراندۆم نه‌بووه و هیچ به‌رنامه‌یه‌كی ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ڵایسانی شه‌ڕیش نه‌بووه. فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌ڕۆژنامه‌ی ئه‌مڕۆی كوردستانی نوێ‌دا وتارێكی له‌ژێر ناوی " بژارده سه‌خته‌كانی پاش ریفراندۆم " بڵاوكردۆته‌وه ئاماژه به‌و ده‌كات كه‌موكوڕییه‌كی گه‌وره هه‌بووه بۆ خوێندنه‌وه‌ی پێشهاته‌كانی ئاینده و هه‌نگاوه‌كانیش بڕێكی زۆر سه‌ركێشیان تێدابووه و فڕی به سه‌ر بیری ستراتیژییه‌وه نه‌بووه. نووسه‌ر ده‌شنووسێت: ریفراندۆم له ژینگه‌یه‌كی شپرزه و له‌كاتێكی زۆر خراپ‌دا ئه‌نجامدرا و چه‌واشه‌كارییه‌كی زۆریش هاته ئاراوه ، له‌كاتێكدا ریفراندۆم هیچ پشتیوانییه‌كی ده‌ره‌كی و جیهانی و ناوچه‌یی نه‌بوو. ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئاماژه به‌وه‌شده‌كات كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێشبینی كاردانه‌وه‌ی توندی به‌غدا و هه‌روه‌ها كاردانه‌وه‌ی ئێران و توركیایان نه‌كردبوو و به چاوێكی سووكه‌وه سه‌یری هه‌ڕه‌شه‌كانیان ده‌كرد. له‌به‌شێكی تریش نووسه‌ر باس له‌وه ده‌كات كه پرۆسه‌ی ریفراندۆم له‌سه‌ر دوو بنه‌ما دامه‌زراوه، یه‌كێكیان سه‌پاندنی دیفاكتۆیه‌كی تازه و دووه‌میان گره‌وكردنه له‌سه‌ر كات. فەرماندەیەکی سوپای عێراق ئەمڕۆ دوو شەممە ١٦/١٠ رایگەیاند، هێزەکانی پارتی ئامادەبوون سەرجەم بیرە نەوتییەکانی کۆمپانیای نەوتی باکور و غاز رادەستی هێزەکانی عێراق بکەنەوە. ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەزاری فەرماندەی سوپای عێراقەوە رایگەیاندووە '' هێزە کوردییەکان رازیبوون بەوەی سەرجەم بیرە نەوتییەکانی سەر بە کۆمپانیای نەوتی باکور و غازی باکور بدەنە دەستی سوپای عێراق''. ئەمەش لە کاتێکدایە کە کێلگەی نەوتی بای حەسەن و هاڤانا لەلایەن هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە پاسەوانی دەکرا کە هێزەکەش سەر بە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمە. سوپای عێراق لە بەرە بەیانی ئەمرۆ ٢ شەممە هێرشی کردە سەر ناوچەکانی دەوروبەری شاری کەرکوک و بنکەی سەربازیی کەی وان و چەند بیرە نەوتێکی کۆنترۆڵکرد. سەعدی پیرە وتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەهەولێر لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەهەولێر رایگەیاند، شەرەکانی چوار کاتژمێری رابردوو زۆر گەورە بوو لەئەنجامی کاردانەوەکانی .ریفراندم کە حکومەتی عێراق کردی پێشبینی کراو بوو، لەکۆبونەوەی دوێنیێ سەرۆک کۆمار و بارزانی رێککەوتن کە گفتوگۆی بێ مەرج بکرێ سەعدی پیرە وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند '' بریندار و شەهید هەیە، بەڵام ئەو پروپاگەندەی دەکرێ بێ لایەن نیە و هاتنی ئەو هێزانەی باسکراوان راست نین ، هیچ هێزێک نەچۆتە ئەو شوێنانەی چۆل بون حەشدی شەعبی تێدای''. پیرە لە درێژەی قسەکانیدا هێرشی توندی کردە سەر میدیاکانی پارتی و رایگەیاند '' هەندێ دەمڕووت لەناو پارتی هەن، داوا لەبەرپرسانی پارتی دەکەین ئەو جۆرە دەنگە ناسازانە دەمکوت بکەن''. ووتیشی ''هەندێ حزب قسەی بێ مانا لەسەر سەرکردەکانی یەکێتی دەکەن و حەق وایە مەسعود بارزانی و بەرپرسانی پارتی دەمکوتیان بکات''. ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمرۆ سەرۆک کۆمار لەگەل عەبادی قسە دەکات لەسەر گفتوگۆکانی دوێنێ، بێ مانایە ریفراندۆم هەلبەپەسێردرێت، چونکە ریفراندۆم بۆ دیاری کردنی سنور و راگەیاندنی سەربەخۆی نەبوە، دەتوانرێ گفتوگۆ بکرێ، هەوڵ بدات کورد رازی بکات بیر لەسەربەخۆیی نەکاتەوە، چونکە ئەگەر وابوایە ، لە ٢٠٠٣ کورد سەربەخۆی رادەگەیاند، ئێستاش درەنگ نیە و دەتوانرێ گفتوگۆ بکرێ بەبێ مەرج. راشیگەیاند ''هەوڵدان بۆ تەشهیرکردن و نانەوەی دڵەراوکێ خزمەت بەگفتوگۆکان و یەکریزی ناکات، بێژەری کەناڵەکانیش لەچوارچێوەی ئەدەبی دەردەچن''. پیرە لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا رەتیکردەوە هیچ وەڵامێکی رووداو و کەناڵ ٢٤ بداتەوە و رایگەیاند ''کەناڵی روودا و کوردستان ٢٤ بەرنامەیان بۆدانراوە و کاری لەسەر دەکەن بۆیە نەگوێیان بۆ دەگرین نەوەلامیان دەدەینەوە''. هەروەها ووتیشی ''سوپای عێراق بەبەرنامەی سێ قۆڵی هاتونەتە ناوچەکە ئەویش ئێران و تورکیا و عێراق ، هەموو لایەنەکانیش ئاگاداری ئەو رێککەواتنەن''. لە وەڵامی رۆژنامەنوسێک لەبارەی هەواڵەکانی ئەو دوو کەناڵەی پارتی، پیرە ووتی '' هەرچییەک ئەو دوو کەناڵە وتیان راست نیە''. ئەیاد عەلاوی جێگری سەرۆک کۆمارەی عێراق رایگەیاند کە مەسعود بارزانی نامەیەکی بۆ ناردووە و ئامادەیی نیشانداوە بەوەی کە ئامادەیە ئەنجامەکانی ریفراندۆم هەڵپەسێرێت و دوایبخات. ئەیاد عەلاوی جێگری سەرۆک کۆمارەی عێراق رایگەیاند کە مەسعود بارزانی نامەیەکی بۆ ناردووە و ئامادەیی نیشانداوە بەوەی کە ئامادەیە ئەنجامەکانی ریفراندۆم هەڵپەسێرێت و دوایبخات. ئاژانسی هەواڵی سۆمەریە نیوز لەزاری ئەیاد عەلاوی جێگری سەرۆکی عێراقەوە رایگەیاندووە '' مەسعود بارزانی نامەیەکی بۆ ناردووم و ئامادەیی تەواوی پیشانداوە بۆ دواخستن و هەڵپەساردنی ئەنجامەکانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی''. عەلاوی هەروەها راشیگەیاندووە '' مەسعود بارزانی ئامادەیە هەموو گفتوگۆیەکی بێ مەرج ئەنجامبدات و لەچوارچێوەی دەستوری عێراقیدا گفتوگۆ ئەنجام بدات''. ووتیشی '' ئەو نامەیەی لە مەسعود بارزانییەوە پێم گەیشتووە، واژۆی خۆی و بە دەستوخەتی خۆی بووە''. كینگ كروس كونسوڵی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر گه‌یشته باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌هه‌ولێر. له‌هه‌ولێر ، كونسوڵی ئه‌مه‌ریكا بڕیاره له‌گه‌ڵ سه‌عدی پیره لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی كۆبێته‌وه. ئه‌و سه‌ردانه هاوكاته له‌گه‌ڵ شه‌ڕو گرژییه‌كانی سنوری كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كان، له‌نێوان پێشمه‌رگه‌و هێزه عێراقییه‌كان. ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتی، رایگه‌یاند: كه‌ناڵه‌كانی پارتی دیموكرات ده‌یانه‌وێت خه‌ڵكی شاری كه‌ركوك چه‌واشه بكه‌ن، چونكه پێشتر هه‌ر هێزه‌كانی یه‌كێتی و دژه تیرۆر سه‌روماڵی كه‌ركوكییه‌كانیان له‌مه‌ترسی داعش پاراستوه. وتیشی"ئه‌گه‌ر پارتی كۆنترۆڵی مێدیاكانی پێناكرێت، ئه‌وه ئێمه كۆنترۆڵیان ده‌كه‌ین". راشیگه‌یاند: ئاماده‌نین خوێنی هێزی پێشمه‌رگه و گه‌نجانی كه‌ركوك له‌پێناوی نه‌وتی دزرا و سیاسیه‌تی هه‌ڵه‌ی پارتێكی دیاریكراو بڕێژین. به‌وته‌ی ئاڵا تاڵه‌بانی، له‌كاتێكدا چه‌ند رۆژێكه په‌یامی حكومه‌تی عیراق بۆ هه‌رێم روونه كه بریتییه له‌گێڕانه‌وه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ پێش ساڵی 2014، به‌ڵام ئه‌وان(پارتی) گوێیان به‌و قسانه نه‌دا و باسی ئه‌نجامی ریفراندۆمیان ده‌كرد. راشیگه‌یاند"ئێمه وه‌كو یه‌كێتی شه‌ڕی بیره نه‌وته دزراوه‌كانی كه‌ركوك ناكه‌ین، كه داهاته‌كه‌ی نه‌وت بۆ كه‌ركوك خه‌رج نه‌كراوه، كاتی ئه‌وه هاتوه خه‌ڵك هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێنین، له‌چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا عیراق په‌یامی بۆناردوین په‌یامه‌كانی ئاشكرایه، كه ده‌ڵێت كه‌ركوك ئیداره‌یه‌كی هاوبه‌شه، له‌رووی ئه‌منیشه‌وه ده‌بێت به‌هاوبه‌شی به‌رێوه‌ببرێت". ده‌شڵێت"نامانه‌وێت خوێن برژرێت، كێشه‌ی كه‌ركوك ده‌بێت به‌گفتوگۆ یه‌كلابكرێته‌وه، كاتێك هه‌ولێر كه‌وته مه‌ترسییه‌وه یه‌كێتی پاراستی، تهئكیددهكهمهوه هێزی دژه تیرۆر ئه‌و هێزه‌یه له‌هه‌ر شوێنێك مه‌ترسی هه‌بێت ئاماده‌ن له‌و شوێنه به‌رگری بكه‌ن". سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راگه‌یاند: پێموایه میدیاكانی نزیك له‌پارتی ماوه‌ی پێنج رۆژ زیاتره ده‌ستیان بهشهڕكردوه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، ئه‌وان زۆر مه‌به‌ستیان یه‌كێتییه وه‌ك له‌حكومه‌تی عیراقی، منیش پێموایه به‌ری رۆژ بهبێژهن ناگیرێت. وتیشی"ئه‌و میدیایانه ئازابونایه له‌ناوچه‌كانی دیكه‌و له‌شنگالیش به‌وشێوه‌یه زانیارییه‌كانی شه‌ڕیان بگواستایه‌ته‌وه، چونكه له‌ئێستادا هیچ شتێكی ئه‌وتۆ رووینه‌داوه، شهڕتهواو بوه و پێشمه‌رگه‌ش هاتونه‌ته شوێنه‌كانی خۆیان". ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،"شه‌ڕێك روویداوه بریندار‌و شه‌هیدمان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی راگه‌یاندنه‌كانی نزیك له‌پارتی ده‌یكه‌ن، كه جلی مه‌ده‌نی له‌به‌ر پێشمه‌رگه‌ی پارتی ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر شاشه ده‌ڵێن ئێمه وابوین، ئێمه وابوین ئه‌وه راست نییه و دووره له‌راستییه‌وه". ئاسۆ مامه‌ند له ئێستادا ره‌وشی ناو كه‌ركوك ئارامه‌و ئاسایشی شاره‌كه له لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایشه‌وه ده‌پارێزرێت و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش سه‌نگه‌ره‌كانی خۆیان له‌ده‌وروبه‌ری شاره‌كه توندكردوه. ئاسۆ مامه‌ند لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك-ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند: ئێمه له شه‌وه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس ئه‌ركی پاراستنی شاری كه‌ركوك-مان گرتوه‌ته ئه‌ستۆ، به‌ڵام هه‌ندێ كه‌ناڵی راگه‌یاندن نابه‌رپرسیارانه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن ده‌یانه‌وێت ترس و دڵه‌ڕاوكێ ده‌خرێته دڵی هاووڵاتییانه‌وه، ته‌نانه‌ت به‌شێوه‌یه‌ی ناڕاست كه‌وتوونه‌ته تۆمه‌تباركردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، یان پاشه‌كشێی هێزه‌كان بخه‌نه ئه‌ستۆی چه‌ند كه‌سێكی ناو یه‌كێتی، ئه‌وانه هه‌مووی دوورن له راستییه‌وه. راشیگه‌یاند: له‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌مشه‌ودا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه توانیویانهئهو جوڵه‌یه‌ی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی بشكێنن و زیانی زۆر گه‌وره‌یان پێ بگه‌یه‌نن، به‌ڵام له هه‌ندێ شوێن كه هێزه‌كان پشتیان لێگیراوه كه‌مێك پاشه‌كشێیان كردوه‌و هاتوونه‌ته‌وه چوارده‌وری كه‌ركوك بۆ دووباره خۆ رێكخستنه‌وه‌ی خۆی و توندتر كردنی سهرنگهرهكان، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێ كه‌ناڵ به‌شێوازێكی زۆر نابه‌رپرسانه كه‌وتوونه‌ته پروپاگه‌نده‌و به ناحه‌ق تۆمه‌ت خستنه‌پاڵ یه‌كێتی و ئه‌و میحوه‌رانه‌ی كه هێزه‌كانی یه‌كێتی لێییه . وتیشی: من پێم وایه هاندانێكی ناڕه‌وا هه‌یه‌و هه‌مان كات خه‌ڵكی كه‌ركوك شایه‌تی ئه‌وه‌ن كه ئێمه ئه‌م رۆژه‌مان به‌چاوی خۆمان ده‌بینی بۆیه له‌یه‌كه‌م رۆژه‌وه نیگه‌رانی خۆمان ده‌ربڕی و داوامان كرد كێشه‌كان به گفتوگۆ‌و دانوستان چاره‌سه‌ربكرێن، نه‌ك بگه‌یه‌نرێته شه‌ڕو ململانێی. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌ئێستاشدا هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش باری ئه‌منی شاری كه‌ركوك ده‌پارێزن و بارودۆخی ئه‌منیی كه‌ركوك ئارامه.رونیشیكردوه، هه‌ندێ كه‌ناڵ به مه‌به‌ست خه‌ڵكی چه‌كداریان كردوه‌ته مه‌ده‌نی و هانی ئه‌وه‌ده‌ده‌ن كه ترس و دڵهڕهوكێ بخه‌نه نێودڵی هاووڵاتییانی كه‌ركوك، به‌ڵام هه‌موومان ده‌زانین هاووڵاتییانی كه‌ركوك زۆر له‌وه هۆشیارترن كه ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ریایه‌ك خوێن و قوربانی داوه بۆ شاری كه‌كوك و پاراستنی له تیرۆرستانی داعش. وه‌ستا ڕه‌سوڵ فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری باشووری كه‌ركوك له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیدا ڕایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه شه‌ڕێكی نابه‌رامبه‌ریان كردووه كه ماوه‌ی 4 سه‌عاتی خایاندووه و شه‌هید و بریندارمان هه‌بووه. وه‌ستا ڕه‌سوڵ وتیشی: پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان كه‌ركوك ده‌پارێزن هه‌روه‌ك چۆن نزیكه‌ی چوارساڵه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌م سنووره به‌رگری له شاری كه‌ركوك ده‌كه‌ن، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو كه له‌چه‌ندین شه‌ڕی گه‌وره له‌گه‌ڵ داعشدا قوربانی گه‌وره‌یان داوه. وتیشی: دانیشتوانی كه‌ركوك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌میشه پارێزه‌ریان ده‌بین و به‌رگری ته‌واویان لێده‌كه‌ین. فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری باشووری كه‌ركوك ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه خه‌ڵكی كه‌ركوك شاهیدی ئه‌وه‌ن كه تا ئێستا هه‌ر هێرشێك كرابێته‌سه‌ر شاره‌كه هێزه‌كانی یه‌كێتی شاره‌كه‌یان پاراستووه و شه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ویش ته‌نها ڕووبه‌ڕووی هێزه‌كانی یه‌كێتی بونه‌ته‌وه. ڕوونیشی كرده‌وه ئامانجی هێزه‌كانی عیراق له‌م هێرشانه‌دا كۆنتڕۆڵكردنی كێڵگه نه‌وتییه دزراوهكانه. وه‌ستا ڕه‌سوڵ وتیشی: تا ئێستا هیچ هێزێكی تر نه‌هاتۆته ناوچه‌كه و هه‌ر بڕیارێكی كه دراوه به ئاگاداری و فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70 بووه.
<urn:uuid:1d30a889-47b2-42e0-8ce3-b3ac60b5ee0c>
CC-MAIN-2017-43
http://hnn3.com/index.php/2015-03-10-21-38-17?start=28
2017-10-20T03:08:31Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-43/segments/1508187823630.63/warc/CC-MAIN-20171020025810-20171020045810-00260.warc.gz
ckb
0.723631
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.7236310243606567, "sdh_Arab_score": 0.2368013560771942, "hac_Arab_score": 0.0390298068523407}
خەڵك-بەشی هەواڵ ئەلبێرت ئەنیشتاین فیزیازانی ئەڵمانی بە یەكێك لە هەرە زانا دیارەكانی مێژووی مرۆڤایەتی هەژمار دەكرێت، ئەم زانایە بەهۆی بیردۆز و لێكۆڵینەوەكانی كۆمەك و هاوكارییەكی زۆری بە مرۆڤایەتی گەیاندووە، بەو هۆیەوە ناوبراو لە ساڵی 1921 بە ناونیشانی براوەی خەڵاتی نۆبڵی لە زانیتی فیزیا ناسێنرا. ئەنیشتاین لە بنەڕەتدا لە خێزانێكی جولەكە لەدایك بووەو لە ساڵی 1952 ئیسرائیل پێشنیاری وەرگرتنی پۆستی سەرۆكایەتی ئیسرائیلی بۆ كردووە، بەڵام ئەو رەتیكردەوە، هۆكارەكەشی ئەوە بوو كە ئەو دەیەوێ لە دونیای سیاسەت دوور بكەوێتەوە. لە 9ی تشرینی دووەمی ساڵی 1952 حایم وایزمن سەرۆك وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل لە تەمەنی 77 ساڵی دوای ئەوەی بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد، وایزمن بە تەواوەتی لە شوباتی ساڵی 1949 تا ئەو كاتەی كە كۆچی دوایی كرد بە بەردەوامی بەهۆی نەخۆشییەكی كوشندە تێوەگلابوو. هەر لەگەڵ كۆچی دوایی وایزمن، حكومەتی ئیسرائیل بە سەرۆكایەتی دەیڤد بن گوریون بەشوێن ئەنیشتایندا رۆیشت تاكو رازی بكات بەوەی كە ببێتە سەرۆكی ئیسرائیل و قبوڵی بكات، ئەو بەرپرسیاریەتییەش درا بە ئابا ئیبان باڵیۆزی ئیسرائیل لە واشنتن. باڵیۆزی ئیسرائیل لە نامەیەكیدا بۆ فیزیازانی گەورەی جیهان كە لەو كاتەدا لە شاری پرینستون لە ویلایەتی نیوجرسی ئەمریكا نیشتەجێ بوو پێشنیارەكەی بن گورینی بە ناوبراو دا. ئیسرائیل لە رێگەی پێشنیاری پۆستی سەرۆكایەتی بە ئەنیشتانین هەوڵ دەدات وێنەیەكی زۆر جوان بداتە حكومەتی نوێی ئیسرائیل كە سەرۆكەكەی دەتوانێت فیزیازانێكی بەناوبانگی جیهان بێت، بەڵام وەڵامی ئەنیشتاین بۆ حكومەتی ئیسرائیل زۆر خەمناك بوو، بەشێوەیەك ئەنیشتاین هۆكاری رەتكردنەوەی ئەو پۆستەی بۆ زۆری تەمەنی گەڕاندەوەو رایگەیاند، ئەو هیچ زانیارییەكی لە زانستی سیاسەتدا نییە، هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش كردبوو كە ئەو لەگەڵ كەسانی دەوروبەریدا زۆر بە نارەحەت دەتوانێ هەڵسوكەوت بكات و زمانی عیبریش باش نازانێت. لە ساڵی 1921 فیزیازانی ئەڵمانی بە هاوكاری چایم وایزمن لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بەمەبەستی كۆكردنەوەی كۆمەك بۆ دروستكردنی زانكۆی عیبری لە قودس گەشتێكی بە شارە جیاوازەكانی ئەمریكادا كرد. لە ساڵی 1923 ئەنیشتاین سەردانی ئیسرائیلی كرد‌و لە زانكۆی قودس وتارێكی پێشكەش كرد‌و تەئكیدی لەوە كردەوە كە ئەم زانكۆیە دەبێت ببێتە مەڵبەندی فەرهەنگی جولەكە لە ناوچەكە. ئەنیشتانی لە ساڵی 1925 وەسیەتی ئەوەی كرد دوای كۆچی دوایی تەواوی وێنەو ئەو شتانەی لەدوای جێدەمێنن لە رێگەی ئەم زانكۆیەوە بفرۆشرێن. سوپای ئیسرائیل پەلاماری کەرتی غەززەی دایەوە خەڵک- سوپای ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەکات، لەمڕۆوە ئۆپەراسیۆنێکی نوێی زەمینی و ئاسمانییان بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکردووە و کاتی کۆتایی ھاتنیشی دیار نییە. لەو بارەیەوە سوپای ئیسرائیل ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت، لە سنووری غەززەوە تەقە لە سەربازانی ئیسرائیلی کراوە و دواتر سوپای ئیسرائیل ھێرشی بۆ سەر غەززە دەستپێکردووە، لە ئێستاشدا فڕۆکە جەنگییەکان بەردەوام لەسەر ئاسمانی غەززە دەفڕن و شوێنە گومانلێکراوەکان بە ئامانج دەگرن. ھاوکات بۆ چاودێریکردنی پێشھاتەکانی ئۆپەراسیۆنەکە، بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆک وەزیران سەردانی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای وڵاتەکەی لە تەلئەبیب کردووە. میدیاکانیش لە زاری چالاکوانانی فەلەستینی لە کەرتی غەززەوە ئاماژە بەوە دەکەن، لە ھێرشەکانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، ٤ ھاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و ١٢ کەسی تریش بریندار بوون. تا ئێستاش کاتی کۆتایی ھاتنی ئۆپەراسیۆنەکە دیار نییە. ئێران.. بەھۆی تەقینەوەی کۆگایەکی نەوتی دوو کەس گیانیان لەدەستدا خەڵک- لە ئەنجامی گڕگرتنی کۆگایەکی نەوتیی گەورە و ڕوودانی تەقینەوە لە باشوری تاران، دوو کەس گیانیان لەدەستدا. ئاژانسی ھەواڵی ڕەسمیی ئێران (ئیرنا) بڵاویکردەوە، رووداوەکە نزیک بە کاتژمێر ٣:٠٠ ی پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ لە پارێزگای مەرکەزی لە باشوری تاران ڕوویداوە، کاتێک چەند کۆگایەکی نەوتی لە دامەزراوەی پیشەسازیی خومەین گڕیان گرتووە و دواتر ئاگرەکە لە لایەن تیمە تایبەتەکانەوە کۆنترۆڵ کراوە، بەڵام تا دڵنیا بوون لە ھۆکاری ڕووداوەکە، تیمەکان لەو شوێنە دەمێننەوە. ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەش کردووە: لەو ڕووداوەدا ٢ کەس گیانیان لەدەستداوە کە کارمەندی ئەو دامەزراوەیە بوون، ١٠ کەسی تریش بریندار بوون. رۆژی ٢٠١٨/٦/٢٠ ش بەھۆی تەقینەوەی کارگەیەکی پێترۆکیمیایی لە پارێزگای ئابادان نزیک بە سنوری عیراق، ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٨ کەسی دیکەش بریندار بوون. لە ئەڵمانیا لە هێرشێكدا 14 كەس بریندار بوون خەڵك- بەشی هەواڵ لە هێرشێكدا بۆ سەر پاسێك لە شاری لوكی باكوری ئەڵمانیا 14 كەس برینداربوون. رۆژنامەی (لوبكر نخر شتین) بڵاویكردەوە، بەلایەنی كەمەوە 14 كەس بریندار بوون كە دوویان رەوشی تەندروستییان مەترسیدارە لەهێرشێكدا لە شاری لوكی باكوری ئەڵمانیا. بەپێی سەرچاوەكان گومان دەكرێت هێرشەكە بە چەقۆ كرابێت و بەپێی راگەیەندراوی پۆلیسی هەرێمی شلسفیج هولشتاین لە توێتەر، هێزێكی ئەمنی زۆر لە شاری لوك بڵاوەیان پێكراوە. پۆلیس دەڵێت "لەوێ هێزێكی زۆری پۆلیس بڵاوەی پێكراوە و لە رەوشەكە دەكۆڵینەوە و لە ئایندەدا زانیاری زۆرتر بڵاودەكەینەوە". سوپای ئیسرائیل پەلاماری کەرتی غەززەی دایەوە ٢٠ کار کە ژنان لە پاش ٢٥ ساڵی پێویستە ئەنجامی بدەن تا بە گەنجی بمێننەوە سامسۆنگ لە سێ ساڵی داھاتوو بەرھەمەکانی خۆی لە مۆبایل دوو ھێند دەکات داوا دەکرێت ئەمریکا ئەرشیفی یەھودییەکان بۆ عیراق نەگێڕێتەوە ئێران.. بەھۆی تەقینەوەی کۆگایەکی نەوتی دوو کەس گیانیان لەدەستدا سێ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوای خەرجکردنی پارەی پرۆژەیەکی شارەکە دەکەن لە حکومەت ٢٦ دیزاینی جلوبەرگ و پێڵاو کە هەر بەڕاستی جێگای شەرمە ئەوەی پێشتر بیستوتە هەڵەیە، هێلکەدان سپێرم هەڵدەبژێرێت نەک پێچەوانەکەی ١٩ کەس ڕێک لە هەسارەیەکی دیکەوە هاتوون(بەڵام کام هەسارە؟) ١٨ وێنە کە نیشانی دەدات کات دەڕوات، بەڵام خۆشەوویستی ناڕوات کۆمەڵێک وێنەیە کە تەماشای دەکەیت ددانەکانت جێڕ دەکاتەوە فێڵێکی ئاسان بۆ دوورخستنەوەی مشک و جرج لە ماڵەکەت ٣٥ بیرۆکە کە کۆڵێک پارەت بۆ دەگەڕێنێتەوە تا ئه‌م جموجۆڵه هونه‌ریانه نه‌بینیت، هه‌رگیز حوکم له‌سه‌ر مباپێ مه‌ده ڕۆناڵدینیۆ و هاوڕێکانی لهمهلهوانگهیهکدا یارییه‌کی سه‌یر ده‌که‌ن ! (فه‌ره‌نسا – کرواتیا) ڕاهێنه‌ری فه‌ره‌نسا له‌نێوان تایمه‌کاندا ئامۆژگاری یاریزانان ده‌کات و ڤاران حه‌ماسه‌ت ده‌یگرێت کیژان بەرهەمێکی نیشتمانی بڵاودەکاتەوە ٤٠ بیرۆکەی ناوازە بۆ میوەکان کە کارەکەت زۆر بۆ ئاسان دەکات کوردستان سێ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوای خەرجکردنی پارەی پرۆژەیەکی شارەکە دەکەن لە حکومەت خەڵک- سێ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە یاداشتێکدا داوا لە حکومەت و وەزارەتی دارایی و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن، بودجەی تەرخانکراو... كۆمەڵە داوا دەكات حكومەتی هەرێم بێدەنگ نەبێت خەڵك- بەشی هەواڵ سكرتاریەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات كە بێ دەنگ نەبێت لەبەرامبەر... لە شارباژێڕ و دوكان سێ هاوڵاتی خنكان خەڵك- بەشی هەواڵ ئەمڕۆ 20 ی 7 ی 2018 ، لەهەریەكە لە بەشی سەرەوەی دەریاچەی دوكان و لە چەمێكی نزیك... دوایین - جیهان سعودیە ڕۆژمێری جەژنی ڕەمەزانی بڵاوكردەوە - خۆشەویستی ٧ جۆر لە خیانەتی هاوسەرگیری کە زۆرێکمان هەر حسابیشی بۆناکەین - ئابوری بانكی رافیدەین راگەیەندراوێكی نوێی لەسەر پێدانی پێشینە بڵاوكردەوە - جیهان سعودیە و میسر یەكەم ڕۆژی جەژنیان دیاریكرد - کوردستان بەڤیدیۆ؛ كادرێكى یەكێتی یوسفی كردە كوڕی خۆی - ئابوری دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دەست پێ دەكاتەوە - کوردستان یەكشەممەی داهاتوو موچەی سێ شوێن دابەش دەكرێت - عێراق رەغدی كچی سەدام سەرەخۆشی لە بنەماڵەكەی كردووە عزەت دوری جێگری سەرۆكى رژێمی پێشووی عیراق لە تونس كۆچی دوایی كرد
<urn:uuid:e7fa4ac5-e88f-4c5e-b0cb-7ce1442a04d7>
CC-MAIN-2018-30
http://xelk.org/5418/
2018-07-20T22:27:45Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2018-30/segments/1531676591837.34/warc/CC-MAIN-20180720213434-20180720233434-00237.warc.gz
ckb
0.856958
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.8569583296775818, "sdh_Arab_score": 0.11358825117349625, "hac_Arab_score": 0.029410608112812042}
خەڵک- لە ئێستادا زۆرێك لە كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێل، بۆ بەهێزكردن و تاوپێدانی بزوێنەرەكانیان، پشت بە سیستمی پاڵپشت دەبەستن، كە هێز و تاودانی بزوێنەرەكان لە هەندێك كاتدا، بۆ چوار هێندە بەرز دەكاتەوە، لەو لە بەناوبانگترین و كاراتریت ئەو سیستمانەش كە بۆ زیادكردنی هێز و تاودان لەسەر بزوێنەرەكان دەبەسترێت، دوو سیستمی (توربۆ چارج) و (سوپەرچارج)ـن، لێرەدا هەندێك لە جیاوازیی و لێكچوونەكانیان دەخەینە روو. لێكچوون: – هەردوو سیستمەكە پشت بە بنەمایەكی سەرەكی بۆ زیادكردنی هێز دەبەستن، ئەویش ئەوەیە، بە شێوەی پەستاندن چەندجار زیاتر لە هەواكێشی ئاسایی، هەوا دەكەنە نێو بزوێنەری ئۆتۆمبێلكە، بەوەش كرداری سووتان باشتر دەبێت و هێز و تاودانی بزوێنەرەكەش چەندبار دەبێتەوە. – هەر یەك لەو دوو سیستمە لە چەند بەشێك پێك دێن، لەوانە ژووی هەوا و كۆمپرێسەری هەوا و رێرەوی دەركردنی هەوای پەستێنراو بۆ ناو مەكینە. – بۆ هۆی ئەوەی لە هەردوو سیستمەكە، كرداری سووتان لە ناو بزوێنەر زیاتر و خێراتر دەبێت، ئەوا بزوێنەریش گەرم دەبێت و پێویستی بە سیستمێكی زیادەی ساردكردنەوە دەبێت، یان دەبێت پێكهاتەكانی بزویچنەرەكە بگۆڕدرێن بۆ پێكهاتەی بزوێنەری ئۆتۆمبێلە وەرزشییەكان. جیاوازی: – سیستمی توربۆ لەسەر ئەگزۆز دەبەسترێت، تۆربینی توربۆكە سوود لە هەوای ئەگزۆزەكە وەردەگرێت (كە خۆی لە بنچینەدا وزەیەكی بە فیڕۆدراوە)، لە كاتی زیادبوونی هەوای ئەگزۆز لەو پلەیەی كە لەسەر (RpM)ـی مەكینەكە دانراوە، كۆمپرێسەری توربۆكە دەكەوێتە كار و هەوای پەستێنراو دەكاتە ناو مەكینەوە. – بەڵام تۆرباینی سوپەر چارجەر، بەهۆی قایشێك یان زنجیرێك لەسەر كرانك شەفت (Crankshaft) دەبەسترێت، لەگەڵ هەڵبوونی بزوێنەر كرانك شەفت دەست دەكات بە خولانەوە و كۆمپرێسەری هەوا دەخاتە كار و ئەویش هەوای پەستێنراو دكاتە نێو بزوێنەرەكەوە. – هێزی توربۆ كەمێك كاتی پێدەچێت تا سوودی لێدەبینرێت، چونكە پێویستی بە هەوای ئەگزۆزە ئەویش پێویستی بەوەیە هێزی بزوێنەرەكە بگاتە ئاستێكی دیاری كرا‌و، كە بە پێی قەبارە و هێزی بزوێنەر دەگۆڕێت، بۆ نمونە: خولانەوەی كرانك شەفتی بزوێنەرەكە بگات بە (3000)، كە لێرە پێی دەڵێن پەستانی مەكینە، ئەوكات توربۆكە دەكەوێتە كار، یان هەر پلەیەكی تر كە دیاری كرابێت. – بەڵام سوپەر چارج بەهۆی ئەوەی لەسەر كرانك شەفت بەستراوە، راستەوخۆ سوودی لێدەبینرێت، بەڵام بۆ بزوێنەرە بچوكەكان گونجاو نییە و هێز و سووتەمەنی زیاتری دەوێت. – پاش وەستان، نابێت ئەو ئۆتۆمبێلانەی توربۆیان لەسەرە راستەخۆ بكوژێنرێنەوە، بەڵكو دەبێت لانی كەم (5) خولەك دوای وەستان، ئینجا بزوێنەرەكانیان بكوژێنرێتەوە، بەڵام سوپەر چارج ئەوەی پێویست نییە. لە ئێستاشدا هەندێك كۆمپانیا سیستمێكیان بۆ توربۆكان داناوە، پاش ئەوەی كە شۆفێر ئۆتۆمبێل دەكوژێنێتەوە و سویچ دەردەكات، بزوێنەرەكە تا توربۆكە سارد نەكاتەوە، ناكوژێتەوە. كامیان باشترە؟ – هەریەك لەو دووانە، باشی و خراپی خۆیان هەیە، توربۆ قەبارەی بچوكە بەڵام ئاڵۆزە، سوپەر چارج قەبارەی گەورە و بە كێش قورسە، بەڵام سیستمێكی سادەترە. – تەمەنی بزوێنەری توربۆ زیاترە لە تەمەنی بزوێنەری سوپەر چارج. – توربۆ سوتەمەنی كەمتر خەرج دەكات، بەڵام سوپەرچارج تاودانی زیاتر دەدات بە ئۆتۆمبێلەكە، بۆ ئەوەش پێویستی بە سوتەمەنی زیاترە. – كۆنترۆڵی كاری توربۆ باشتر وەك لە سوپەر چارج، چونكە سوپەر چارج پێویستی بەوەیە بزوێنەر بگەیەنرێتە هێڵی سور (Red Line)، تا ئەویش بگات بە هێزی تەواوی خۆی (MAX boost)، ئەگەر لە خەتی سوریش تێپەرێنێت، ئەوا هەوای گەرم دەردەكات و سوتەمەنی زیاد دەستوێنێت، بەڵام هێزی كەم دەكات، بە هاوسەنگ هێشتنەوەشی پێویستی بە ئەزموونی شۆفێر هەیە. – كەواتە، بە شێوەیەكی گشتی، لای زۆربەی كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێل، سیستمی توربۆ گونجاوترە، بۆ ئۆتۆمبێلی بچوكیش باشترە، بەڵام سوپەر چارج بۆ ئۆتۆمبێلی وەرزشی و پێشبڕكێ باشترە لە توربۆ. سۆفیا یەکەم ڕۆبۆت لەسەر قاچ دەڕوات قسە دەکات هاوشێوەی مرۆڤ خەڵک – داهێنانە تەکنەلۆژییەکان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر و زیاتر گەشە دەسەنن، ڕۆبۆتی سۆفیا کە لە ساڵی ٢٠١٥ ەوە کاری لەسەر دەکرێت، دەتوانێت هەتا دووری 0.6 میل لە کاتژمێرێکدا بڕوات بە هاوکاری قاچە جێگیر و پتەوەکانی. لە ماوەی ڕابردوودا‌و لە کۆنگرەی ئامێرە زیرەک و ڕۆبۆتەکاندا، کەناڵی CNBC دیمانەیەکی سۆفیای بڵاوکردەوە کە سۆفیاى ڕۆبۆت گفتوگۆ دەکات لەگەڵ ڕۆژنامەنوسەکەدا دەربارەی داهاتووی تەکنەلۆژیا . سۆفیا، هەر ئەوەندەنییە کە بڕوات و قسەش بکات، دەتوانێت سەری بجوڵێنێت بەملاو لادا، برۆ و چاوەکانی دەجوڵێنێت، بە پێی ئەو بارەی تێیدایە خەندەی پێویست دەکات بۆ بەرامبەرەکەی کە پێک دێت لە ٦٠ جوڵەی جۆراوجۆری دەموچاو. دەست جوڵان بە هەموو جۆرێک تایبەتمەندییەکی دیکەی خاتوو سۆفیای ڕۆبۆته. کۆمپانیای تێسلا کارگەیەکی ئۆتۆمبێلەکانی دەباتە وڵاتێکی دیکە خەڵک- كۆمپانیای تێسلای به‌رهه‌مهێنی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی، یه‌كه‌م كارگه‌ی خۆی جگه له ئه‌مریكا، له وڵاتی چین ده‌كاته‌وه. تێسلا رایگه‌یاندووه، له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا و دوای وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی فه‌رمی، له شاری شانگەهای ده‌ست به دروستكردنی كارگه‌كه‌یان ده‌كه‌ن. كۆمپانیاكه رایگه‌یاندووه، دوای ٢ بۆ ٣ ساڵ له‌و کارگەیەدا ده‌ست به به‌رهه‌مهێنان ده‌كه‌ن و له پلانیاندایه ساڵانه ٥٠٠ هه‌زار ئوتومبێل دروستبكه‌ن. به‌رپرسانی شانگەهای رایانگه‌یاندووه، ئێلۆن موسك به‌ڕێوه‌به‌ری باڵای تێسلا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی شاره‌وانی شانگەهای، ینگ یۆنگ و به‌رپرسانی دیكه‌ی شاره‌كه‌دا رێككه‌وتنی له‌باره‌ی بنیاتنانی كارگه‌كه‌وه واژووكردووه و كارگه‌كه گه‌وره‌ترین وه‌به‌رهێنانی بیانی ده‌بێت له شاره‌كه‌دا. تێسلا له ساڵی ٢٠١٤ دا ده‌ستی به فرۆشتنی ئۆتۆمبێل كردووه له بازاڕەكانی چین و رێژەی ١٥٪ باجی گومرگ ده‌خرێته سه‌ر هه‌ر ئۆتۆمبێلێك كه له كالیفۆرنیاوه هه‌نارده‌ی چین ده‌كرێت، سه‌ر باری ئه‌مه‌ش چین دوای ئه‌مریكا دووه‌م گه‌وره‌ترین بازاڕی کۆمپانیای تێسلایە. فەیسبووک تایبەتمەندی نوێ زیاد دەکات بەمەش ئاستی سکیوریتی تۆڕەکە باشتر دەبێت خەڵک بەرپسانی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ماسنجەری فەیسبووک)، تایبەتمەندییەکی نوێ و بەسوود بۆ پڕۆگرامەکەیان زیاد دەکەن. ماڵپەڕی (زە ڤێرج)ی تەکنۆلۆژیی ئەمریکی بڵاوی کردەوە، کە بەرپرسانی ماسنجەری فەیسبووک، لە داھاتوویەکی نزیکدا تایبەتمەندییەک بۆ پڕۆگرامەکەیان زیاد دەکەن، کە بەشێوەیەکی خۆکاری (ئۆتۆماتیکی)، ئەو نامانەی کە بۆ ھاککردن و ناردنی ڤایرۆس بەکار دێن، لە نامە ئاساییەکان جیایان دەکاتەوە و دەیانسڕێتەوە. تا ئێستا ئەو تایبەتمەندییە لەسەر ماسنجەری فەیسبووک کارا نەکراوە، بەڵام ئاماژە بەوە کراوە، کە ئەگەری ھەیە لەگەڵ ھاتنی ڤێرژنی نوێی پڕۆگرامەکە، ئەو تایبەتمەندییەش زیاد بکرێت. پێشتر ھاکەران لە ڕێگەی ماسنجەری فەیسبووکەوە، نامەی ساختەیان بۆ بەکارھێنەرانی ئەو پڕۆگرامە دەنارد، کە نامەکان یان بۆ ھاککردن، یان بۆ ناردنی ڤایرۆس بوون. پڕۆگرامی ماسنجەری فەیسبووک، لە ساڵی 2011دا کارا کرا، ئێستاش بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکی خاوەنیەتی، ھەروەھا بە یەکێک لە باشترین پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندی دادەنرێت. سەرچاوە:کاروان ئای تی. پەكەكە كوژرانی 4 سەربازی توركیای ڕأگەیاند ڤینیسۆز جونیۆرز له‌یه‌که‌م ڕۆژه‌وه نمایشه به‌رازیلیه‌کانی له ڕیاڵ مه‌درید ده‌ست پێ‌کرد ڕێنمایی بۆ خۆپیشاندەران دەردەچێت وەڵامی چەند پرسیارێکی سەیر کە شەوان بە مێشکماندا دێت ئاگادارییەك لە كارتی نیشتمانییەوە بۆ هاوڵاتیان بەوێنە و ڤیدیۆ؛ ئۆتۆمبێلە دە‌گمە‌نە‌كە‌ی سەدام حسێن لە ئەمریكا دەركەوت سبەینێ پشووە.. ڕۆژی یەك شەممە قەرەبوو دەكرێتەوە؟ ئەوقافی هەرێم دیاریكردنی یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان ئاشكرادەكات یەكەم ڕۆژی دەوامی مامۆستایان و خوێندكاران ڕاگەیەنرا خەڵك؛ زانیاری لەسەر دابەشكردنی مووچەی پەروەردە بڵاودەكاتەوە بڕیارێكی نێچیرڤان بارزانی دەربارەی مووچە بڵاودەكرێتەوە چەند شتێکی ژنان کە پیاوان بە نهێنی سەرنجی دەخەنە سەر ڤینیسۆز جونیۆرز له‌یه‌که‌م ڕۆژه‌وه نمایشه به‌رازیلیه‌کانی له ڕیاڵ مه‌درید ده‌ست پێ‌کرد پۆگبا و دیشامپ و یاریزانانی فه‌ره‌نسا گۆرانی بۆ کانتی ده‌ڵێن: مێسی "شه‌ت داون" کرد ! ٢٧ بیرۆکەی ناوازە بۆ چارەسەری کێشەکانی عەرەقکردنەوە لە هاویناندا شه‌رمنی نگۆلۆ کانتی، نزۆنزی ناچار کردووه جامه‌که‌ی بۆ بهێنێت ! یه‌که‌م چاوپێکه‌وتنی کریستیانۆ له‌گه‌ڵ ستافی راهێنان و یاریزانانی یوڤانتۆس پۆگبا به جامی مۆندیاله‌وه گاڵته‌جاڕی به ئینگلته‌را ده‌کات: جامه‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵه‌وه ! کوردستان پەكەكە كوژرانی 4 سەربازی توركیای ڕأگەیاند خەڵك- بەشی هەواڵ گەریلاكانی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە دەڤەری بارزانی باشوری كوردستان كوژرانی 4 سەربازی سوپای تورك ڕادەگەیەنێت. ناوەندی... ئاگادارییەك لە كارتی نیشتمانییەوە بۆ هاوڵاتیان خەڵك- بەشی هەواڵ بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی و كارتی نیشتمانی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان دەكاتەوە سەردانی فەرمانگەكانی كارتی نیشتمانی بكەن... پەرلەمانتارێك سیناریۆی تێنەپەڕاندنی پڕۆژە چاكسازییەكە ئاشكرا دەكات خەڵك-بەشی هەواڵ ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، هەرچەندە كۆدەنگی لەسەر تێپەڕاندنی یاسای چاكسازی لە موچەو دەرماڵەو ئیمتیازاتەكانی فەرمانبەرانی هەرێمدا هەیە، بەڵام... دوایین - جیهان سعودیە ڕۆژمێری جەژنی ڕەمەزانی بڵاوكردەوە - خۆشەویستی ٧ جۆر لە خیانەتی هاوسەرگیری کە زۆرێکمان هەر حسابیشی بۆناکەین - ئابوری بانكی رافیدەین راگەیەندراوێكی نوێی لەسەر پێدانی پێشینە بڵاوكردەوە - جیهان سعودیە و میسر یەكەم ڕۆژی جەژنیان دیاریكرد - کوردستان بەڤیدیۆ؛ كادرێكى یەكێتی یوسفی كردە كوڕی خۆی - ئابوری دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دەست پێ دەكاتەوە - کوردستان یەكشەممەی داهاتوو موچەی سێ شوێن دابەش دەكرێت - عێراق رەغدی كچی سەدام سەرەخۆشی لە بنەماڵەكەی كردووە عزەت دوری جێگری سەرۆكى رژێمی پێشووی عیراق لە تونس كۆچی دوایی كرد
<urn:uuid:c7e144d7-7b82-46fb-9ff7-914387daaa06>
CC-MAIN-2018-30
http://xelk.org/14652/
2018-07-17T13:31:23Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2018-30/segments/1531676589726.60/warc/CC-MAIN-20180717125344-20180717145344-00603.warc.gz
ckb
0.91129
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.9112903475761414, "sdh_Arab_score": 0.060649752616882324, "hac_Arab_score": 0.027990221977233887}
خێزان ئەمەی خوارەوە وێنەی کۆمەڵێک کەسە کە چاوەڕوانی ڕۆژێکی خۆش بوون لە ژیانیاندا، بەڵام چارەنووس وتی نەخێر! – ئەو کاتەی سەرتاشەکەت پێت دەڵێت"بەڵێ بەڵێ، دەزانم چیت دەوێت" – هەر نەمتوانی وێنەیەک لەگەڵ کۆترەکان بگرم – کاتێک بیرتەچێت پێشتر تەماشایی کەش و هەوا بکەیت – ئامێرەکە کوژایەوە و هێشتا کارتەکەمی تێدایە – نازانین چی بووە، بەڵام بەختێکی باش – سێ کاتژمێرە خەریکم، ئێستا بۆم دەرکوقت دانەیەکی نوقسانە – زۆر پێویستت بە بیرکردنەوە نییە تا تێبگەیت چی ڕوویداوە – ژنەکەم وتی خۆم کێبڵەکە دەکەمەوە – هاوسەرەکەم دەیەوێت یادی لەدایکبونی ٢٢ ساڵیم بۆ بکاتەوە! – دڵم خۆش‌بوو سەر فڕۆکە دەکەوم – ئامادە نییە پارەکە بداتەوە بە مۆزەکان – پیرۆزە – ئەمە ویستم پیاسەیەک بکەم و ماوەیەک پاسکیلەکەم دانا – چاک گیرمان خوارد ١٧ کەس ویستوویانەی خەڵکی ئینتەرنێت بخەڵەتێنن بەڵام ئاشکرامان کردن خێزان ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک خەڵکن کە سەرقاڵی فێڵکردنن لە خەڵکی ئینتەرنێت(سۆشیاڵ میدیا). چۆن وادەکەیت لەکاتی گەشت و گەڕاندا ورگت داببەزێت؟ خێزان بەوتەی پزیشکانی پسپۆڕی کێش کاتی گەشت و گەڕان دەرفەتێکی باشە بۆ ئەوەی کێشت دابەزێنیت و تەنها پێویستت بەوەیە کەمێک سستمی گەشتەکەت بگۆڕیت، ئەمەی خوارەوە هەندێک لە نمونەکانە: – کەمترین جار ئۆتۆمبێل و هۆکاری گواستنەوە بەکار بهێنە و هەوڵبدە بە پیاسە بچیت بۆ شوێنەکان، هەم شتی زیاتر دەبینیت هەم کێشت دادەبەزێت. – خواردنە دەریایەکان بخۆ کە کالۆری کەمە و بەسوودە – لەجیاتی کۆلاو سەربەتی پڕ لە شەکر، خواردنەوە سرووشتیەکان بخۆرەوە – کاتێک دەچیتە کەنار دەریا هەر دامەنیشە و وەرزشبکە و بجوڵێ – ڕۆژانە هەوڵبدە ٢٠ خولەکێک لە هۆتێلەکەت یان کەنار دەریا مەلە بکەیت – کاتێک لە ناو ئاوەکەشدایت با جەستەت بجوڵێت و وەرزش بکە ١٨ ڕووداو بەسەر هەر کەسێکدا بێت تەواوی ڕۆژەکەت لێ تێکدەدات خێزان ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک وێنەی ڕووداوەکانە کە بەسەر هەر کەسێکدا بێت تەواوی ڕۆژەکەت لێ تێکدەدات: ئەو پیاوەی كچەكەی بۆ فرۆشتن نمایش كردبوو حوكم درا نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ڕادەگەیەنرێت مەلا بەشیر لەسەر ناوهێنانی كوردستان ڕونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە مالكی پشتیوانی بۆ فوئاد حوسێنی كاندیدی پارتی راگەیاند ئەمریكا و ئێران و مەرجەعیەت پشتیوانی عادل عەبدولمەهدی دەكەن لە ٨ خاڵدا بزانە خۆشەووسیتی چی بە مرۆڤ دەکات چەند سوودێکی ناوازەی سرکەی سێ‌و لە بواری جوانکاریی کە زۆر پێویستت پێیەتی ٥ یاسای دەروونی گەر لێی لانەدەیت ژیانت زۆر گەشاوە دەبێت بەسرکەی سێ‌و چارەسەری هەوکردنی لوتت بکە ژنانی ژاپۆنی بەردەوام ئەم ٥ کارە دەکەن بۆیە وا منداڵ دەردەکەون ئێران نهێنی گەڕانەوەی بەرهەم ساڵح و كاندیدی پارتی بۆ سەرۆك كۆمار ئاشكرا دەكات ٢٧ بەکارهێنانی جیاواز و بەسوودی مەعجونی ددان موحه‌مه‌د سه‌ڵاح ته‌وقه له‌گه‌ڵ گاری نیڤیڵ ده‌کات، به‌ڵام بۆی ناوه‌ستێت مۆدریچ دوای به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی "زه بێست" یه‌کێک له ئه‌فسانه‌کانی کرواتیا ده‌خاته گریان ! هه‌موو یاریزانان و ستافی ئیداریی یانه‌ی ڕیاڵ بیتیس بۆ ددانی یاریزانێک ده‌گه‌ڕێن ! نمایشی ئه‌م یاریزانه‌ی یانه‌ی ئایندهۆڤن له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بۆته جێی گاڵته‌جاڕی هانده‌ران ! زلاتان به پێکه‌نینه‌وه گوێ له مارشی کۆماری ئه‌مریکا ده‌گرێت و چه‌پڵه‌ڕێزانی منداڵیک ده‌کات ! کوردستان مەلا بەشیر لەسەر ناوهێنانی كوردستان ڕونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە خەڵك- بەشی هەواڵ نوسینگەی مەلا بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق، لەسەر ناوهێنانی وشەی كوردستان لەگەڵ عیراق و كوەیتدا... مالكی پشتیوانی بۆ فوئاد حوسێنی كاندیدی پارتی راگەیاند خەڵك- بەشی هەواڵ نوری مالكی، سەرۆكی فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا و جێگری سەرۆك كۆماری عێراق رایگەیاند، ئامادەن پشتیوانی لە كاندیدی سەرۆكی... گۆڕان: یەكێتی و پارتی بۆ شەڕی پۆست لە بەغدان، ئێمە ئەوە ناكەین خەڵك-بەشی هەواڵ كاندیدێكی دەرچووی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ پەرلەمانی عێراق ئاشكرایدەكات، تا ئێستا بایكۆتی كۆبونەوەكانمان كردووە، چونكە كۆبونەوەكان لەبەرژەوەندی هاووڵاتیان نین.... دوایین - خۆشەویستی ٧ جۆر لە خیانەتی هاوسەرگیری کە زۆرێکمان هەر حسابیشی بۆناکەین - ئابوری بانكی رافیدەین راگەیەندراوێكی نوێی لەسەر پێدانی پێشینە بڵاوكردەوە - جیهان سعودیە ڕۆژمێری جەژنی ڕەمەزانی بڵاوكردەوە - کوردستان بەڤیدیۆ؛ كادرێكى یەكێتی یوسفی كردە كوڕی خۆی - جیهان سعودیە و میسر یەكەم ڕۆژی جەژنیان دیاریكرد - ئابوری دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دەست پێ دەكاتەوە - کوردستان یەكشەممەی داهاتوو موچەی سێ شوێن دابەش دەكرێت - عێراق رەغدی كچی سەدام سەرەخۆشی لە بنەماڵەكەی كردووە عزەت دوری جێگری سەرۆكى رژێمی پێشووی عیراق لە تونس كۆچی دوایی كرد
<urn:uuid:18783509-bfe1-4025-afb7-000da7221417>
CC-MAIN-2018-39
http://xelk.org/18463/
2018-09-26T13:20:16Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2018-39/segments/1537267164925.98/warc/CC-MAIN-20180926121205-20180926141605-00257.warc.gz
ckb
0.752728
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.7527281045913696, "sdh_Arab_score": 0.1298520714044571, "hac_Arab_score": 0.1173103079199791}
بۆ یەکەمجار خشتەی تاقیکردنەوەی دەرەکی(تمھیدی)لە سایتی پۆلی12 ببینە کلیک بکە بزانە کەی دەست پێدەکات بۆ یەکەمجار خشتەی تاقیکردنەوەی دەرەکی(تمھیدی)لە سایتی پۆلی12 ببینە تاقی کردنەوەی بەرایی بەرواری 20/2/2019 دەست پێدەکات بەم خشتەیەی خوارەوە لە کۆتایی خولی ھاوینەی سەنتەری پۆلی12 قوتابیانی بەشداربوو گەشتێکی کۆلێژی طب و ھەندەسە و علوم یان بۆ ئەنجام دەدرێت بۆ یەکەمجار تاکە سەنتەری ناوازە و مۆدێرنی پۆلی12 کارێکی ئاوا دەکات نە ھاوشێوەی ھەبێت نە کەس بیری لێ کردبێتەوە؟ئەم ھاوینە بە بانکێک زانیاری قوتابی ئامادە دەکەین بۆ قوتابخانە لە کۆتایی خولەکەماندا گەشتێکی فراوان بۆ قوتابیانی بەشداربووی سەنتەری پۆلی12 ئەنجام دەدەین؟بۆ کۆلێژی طب و ھەندەسە و علوم بۆ ئەوەی خەونی کۆلێژ نیشانی قوتابیەکانمان بدەین؟پێیان بڵێین ئەم شوێنە داھاتووی ئێوەیە؟قوتابی بەڕێز بیربکەرەوە ئەم ھاوینە لە کام خول درێژە بە خوێندن دەدەیت؟بزانە ئاستی مامۆستاکان لە تاقیکردنەوەی وزاری چۆنە؟برۆ سەیری داتا و نمرەکانیان بکە بە بەڵگە ببینە بزانە ساڵانە چەند قوتابی نمرە لە سەر دەستیان دەھێنن؟مامۆستای ھیچ خولێک ی قوتابخانە ئەھلیەکان نەیتوانیوە نمرەی قوتابیەکانی ساڵانی پێشووی بڵاوبکاتەوە؟بۆ ! چونکە باش دەزانێت بە پێ ی پێویست نمرە نەھاتووە ھیچ کات خولی بێ کۆنترۆڵ ھەڵمەبژێرە؟خولی تەنگ و خانووی کۆن و مامۆستای کات بەڕێکەر ھەڵمەبژێرە؟خولی تەقلید و مێژووی و خولی بێ ئەنجامی وزاری ھەڵمەبژێرە؟ھەرگیز مەچووە ئەم خولانەی تاوەکو ئێستا ھیچ ئەنجامێکی بەرزیان لە تاقیکردنەوەی وزاری تۆمار نەکردووە؟دوور بکەرەوە؟لە تەنگ و تاریکی داھاتوویان؟بیربکەرەوە ئەم 3 مانگەی ھاوین دەچیتە کوێ؟چیت بۆ دەکەن؟کێ سەرپەرشتیتان دەکات؟کێ ھەتا کاتی زانکۆڵاین و کۆلێژ لەگەڵتان دەبێت؟چی جوان و باشتان پێشکەش دەکرێت؟کێ داتای نمرەتان بە بەڵگە نیشان دەدات؟کێ مامۆستای راقی و شازتان بۆ ئامادە دەکات+شوێنێکی خۆش و فراوانی خوێندن و باڵەخانەی مۆدێرن …….بێگومان لە سەنتەری پۆلی12 کەسی تر ناتوانێت ھیچ کام لەم کارانە بکات ئێستا ناوت تۆمار بکە ئەمساڵ ئەوەی ئێمە دەیکەین 10 ساڵە کەس نەیکردووە؟ئێمە یەکەمی بێ دووەمین چونکە قوتابیانی بەشداربووی خولەکانی تر شاھێدی دەدەن کێرڤی زانستیان چەند بەرزبۆتەوە؟بزانن لە وزاری چ ژمارەیەک دەشکێنین؟ پەیوەندی بکە 07507556666_07507335555 یان سەردانمان بکە و خۆت ببینە و بڕیار بدە ناونیشان/ھەولێر شەقامی40 مەتری ناوەڕاستی ترافیک لایتی سەرووی ئامادەیی ھەولێری سیستەمی ئینگلیزی یاخود ترافیکی باداوا یان جووت سایدی تەنیشت نیوستی تا گەیشتن بە ترافیک لایتی باداوا بۆ یەکەمجار خشتەی تاقیکردنەوەی دەرەکی(تمھیدی)لە سایتی پۆلی12 ببینە تاقی کردنەوەی بەرایی بەرواری 20/2/2019 دەست پێدەکات بەم خشتەیەی خوارەوە 21/12/2018 گەورەترین خولی فێربوونی زمانی بیانی لە سەنتەری پۆلی12 دەکرێتەوە بە گرێنتی فێربوون تەنھا بە 99$ مژدەیەکی خۆش لە سەنتەرەکەمان بۆ قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکان و سەرجەم ئارەزوو مەندانی فێربوونی زمانی #ئەڵمانی_فەڕەنسی_تورکی_فارسی_ئینگلیزی_عەرەبی لە ئێستاوە فێرە زمانێکی تر بە بۆ بەرژەوەندی خۆت بیربکەرەوە چەند جوانە بە زمانێکی تریش قسە بکەیت ئەگەر قوتابی زانکۆ و پەیمانگای زمانێکی تر بزانیت زووتر کارت دەست دەکەوێت بیربکەرەوە دوای دەرچوونت(تخروج)یەکەم پرسیار لێت دەکەن چەند زمان دەزانیت ئێستا ناوت تۆمار بکە بەرواری 21/12/2018 خولەکە دەست پێدەکات بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی جیاواز و ناوازە *بوونی پۆلی نموونەیی *باڵەخانەی مۆدێرن و دابین کردنی کەشی گونجاو و ھێمن ی خوێندن *پاسی ھاتووچۆمان ھەیە بۆ ھەموو بەشداربوون ئۆفەرێکیش بۆ قوتابیانی قسم داخلی 18 ی شوبات و شەھید شەوکەت و ئاکارەکان پاس بەخۆڕاییە *ھەر قوتابیەک 4 ھاوڕێ ی لەگەڵ خۆی بھێنێت نیوەی پارەی لێ وەردەگیرێت *چا و قاوە و نیسکافە و بسکویت بە خۆڕایی یە *خولەکە ماوەی دوو مانگ دەخایەنێت *لەکۆتایی خولەکە بڕوانامەی بەشداربوون لە زمانەکان وەردەگرن . ئێستا ناوت تۆمار بکە 07507556666_07507335555 ناونیشان/ھەولێر-شەقامی40 مەتری ناوەڕاستی ترافیک لایتی باداوا نزیک بازاری لەنگە پشووەکەی بەیانی ھەرێمی کوردستان ناگرێتەوە دەوام لەسەرجەم زانکۆ و قوتابخانەکانی ھەرێم ئاساییە . سەرچاوە سەفین دزەیی بەهۆی بەردەوامی شەپۆلی بەهێزی باران و هەورەبروسکە و لە پێناو سەلامەتی گیانی خوێندکاران و مامۆستایان ،لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێزان قائمقامی دوکان و بەڕێوەبەری پەروەردەی دوکان ،بڕیارماندا بەیانی واتە ڕۆژی شەممە لە خوێندنگاکەمان پشوو بێت، بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک.
<urn:uuid:a9c12dcd-2bd7-43ad-9ac0-55e4bf40cae8>
CC-MAIN-2018-51
http://www.poli-12.com/?p=12782
2018-12-15T13:31:26Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2018-51/segments/1544376826856.91/warc/CC-MAIN-20181215131038-20181215153038-00566.warc.gz
ckb
0.966105
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.9661046266555786, "sdh_Arab_score": 0.018675537779927254, "hac_Arab_score": 0.015178262256085873}
خه‌ڵک سپۆرت مارسێلۆ دا سیلڤای به‌رازیلی به‌رگریکاری ناوداری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید جه‌خت ده‌کاته‌وه، له‌پێش هه‌مووانه‌وه زانیویه‌تی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی ڕیزه‌کانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌جێده‌هێڵێت و رووده‌کاته یانه‌ی یوڤانتۆس. له‌چاوپێکه‌وتنێکدا به‌رگریکاره ناوازه‌که‌ی سیلیساو به ماڵپه‌ڕی "ئیسپۆرتی ئینتراتیڤۆ" ڕاگه‌یاندووه :"ڕۆیشتنی کریستیانۆ بۆ ئێمه و به‌تایبه‌ت من زۆر قورس بوو، به‌ر له فاینه‌ڵی خولی یانه پاڵه‌وانه‌کان له‌کاتێکدا مه‌شق و ئاماده‌کاریمان بۆ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی لیڤه‌رپوڵ ده‌کرد، کریستیانۆ ئه‌وه‌ی پێڕاگه‌یاندم که له ڕیاڵ مه‌درید به‌رده‌وام نابێت و ڕووده‌کاته یانه‌یه‌کی تر، ئه‌وکاته و به‌ر له‌هه‌مووان ڕاستیه‌کانی به من ڕاگه‌یاند". هه‌روه‌ها له وه‌ڵامی پرسیارێکدا ده‌رباره‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی زانیاریه‌کان له‌زاری کریستیانۆوه ڕاسته‌وخۆ پاش یارییه‌که‌ی لیڤه‌رپوڵ، مارسێلۆ ده‌ڵێت :" من پێشوه‌خت ده‌مزانی چی ده‌گوزه‌رێت، وه‌ک وتم کریستیانۆ ڕاستیه‌کانی به من ڕاگه‌یاندبوو، به‌ڵام هێشتا هیوایه‌کم هه‌بوو ئه‌وه ڕوونه‌دات، بۆیه که پێشتر چاوپێکه‌وتنتان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامدام ڕامگه‌یاند ئاگاداری بابه‌تی وه‌ها نیم و هیچ زانیارییه‌کم نییه، له‌ڕاستیدا هه‌موو شتێکم ده‌زانی، به‌ڵام نه‌مده‌ویست زانیاری نهێنی یه‌کێک له نزیکترین هاوڕێکانم ئاشکرا بکه‌م". ئیسپۆرتی ئینتراتیڤیۆ پاڵپشت به لێدوانه‌کانی مارسێلۆ دووپاتیده‌کاته‌وه، که‌یسی ماڵئاوایی کردنی کریستیانۆ له یانه‌ی شاهانه که‌یسێکی نوێ نه‌بووه، به‌ڵکو پێشوه‌خت یاریزانه‌که بڕیاری لێداوه و ئه‌وه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت به‌ده‌ر له‌سه‌رجه‌م بواره وه‌رزشییه‌کان، له‌ڕووی کارگێڕی و داراییه‌وه کێشه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تی یانه‌ی شاهانه‌ی مه‌درید هه‌بووه. کۆڤاچ لە ئاستی "خامێس" ڕازی نییە و ڕیاڵ مەدرید لە ئامادەباشیدایە ! خەڵک سپۆرت ئەستێرەی ناوداری کۆڵۆمبی نەیتوانیوە جێگەی خۆی لەپێکهاتەی سەرەکی یانەی بایرن میونشندا بکاتەوە، هەموو ئەگەرەکان بەو ئاڕاستەیەن لەگواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠١٩دا دووبارە بگەڕێتەوە بۆ مەدرید. ڕۆژنامەی "مارکا"ی ئیسپانی لەزاری سەرچاوە نزیکەکانی بایرن میونشنەوە ئاشکرای کردووە، ڕێکەوتنی ١٥/٦/٢٠١٩ کۆتا وادەیە بۆ یانە ئەڵمانیەکە تا دەربارەی داهاتوی جەیمس ڕۆدریگێزی کۆڵۆمبی بڕیار بدەن، بەڵام تا ئەم ساتە نیکۆ کۆڤاچی ڕاهێنەر و تەنانەت ئیدارەی یانە ئەڵمانیەکە لە ئاستی یاریزانەکە ڕازی نەبوون و نایانەوێت ٤٢ ملیۆن یورۆ لەپای گواستنەوەی یەکجارەکی لە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە پێشکەش بکەن. سەرچاوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، زینەدین زێدان بە ئاشکرا بە ئیدارەی مێرەنگی ڕاگەیاندووە، کە پێویستی بەتواناکانی خامێس نییە و لەحاڵەتی گەڕانەوەی ناچاریدا لاری نییە ئەگەر ناوی لە پێکهاتەکانیدا ناوزەند بکات، لەهەمان کاتدا هیچ بەڵێنێكی دەربارەی بەشداریکردنی بەشێوەی سەرەکی لە ڕووبەڕوبونەوەکان پێنەداوە، بۆیە دیسانەوە چەند ئەگەرێکی تر هاتۆتە ئاراوە و بەهێزترینیان ئەوەیە ئەستێرەکەی کافیتیرۆس بگەڕێتەوە بۆ مەدرید و لەوێوە راستەوخۆ ڕووبکاتە یەکێک لە یانەکانی لیڤەرپوڵ، مان یونایتد، چێڵسی، ئارسیناڵ، یاخود یوڤانتۆس و پاریس سانت جێرمان، کە پێشوەخت داوای گواستنەوەیان کردووە. جەیمس ڕۆدریگێز ماوەی دوو وەرزە بەشێوەی خواستن لە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە ئاڕاستەی بایرن کراوە، لەو ماوەیەدا بەهۆی پێکان و دابەزینی ئاستیەوە نەیتوانیوە جێگەی خۆی لەپێکهاتەی سەرەکیدا بکاتەوە، لەکۆتا ڕووبەڕوبونەوەی کلاسیکۆی ئەڵمانیاشدا بەرامبەر بوروسیا دۆرتمۆند لەلایەن نیکۆ کۆڤاچی ڕاهێنەرەوە بەبڕیاری هونەری دوورخرایەوە، ئەوەش دەیسەلمێنێت کە ڕاهێنەرەکە لە شێوە یاریکردن و توانا هونەریەکانی ڕازی نییە. میلان کۆتایی به گاتوسۆ ده‌هێنێت و هه‌نگاو بۆ "ڕاهێنه‌ره جگه‌ره‌کێشه‌که" ده‌نێت ! خه‌ڵک سپۆرت ئیداره‌ی یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی هه‌وڵه‌کانی بۆ دابینکردنی ڕاهێنه‌رێکی نوێ ده‌ست پێکردووه و ئه‌گه‌ر زۆره له‌ماوه‌ی داهاتودا جینارۆ گاتوسۆ له پۆسته‌که‌ی دووربخه‌نه‌وه. تۆڕی "سپۆرت میدیا دیت"ی ئیتاڵی ئاشکرای کردووه، له‌دوای شکستی یانه‌ی میلان به‌رامبه‌ر لازیۆ له جامی ئیتاڵیا، کاربه‌ده‌ستانی ڕۆسۆنێری هیچ هیوایه‌کیان به پڕۆژه نوێیه‌که‌ی گاتوسۆ نه‌ماوه و بڕیاریانداوه له پۆسته‌که‌ی دووری بخه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش جوڵه‌یه‌کی ئاسایی ده‌بێت به‌وپێیه‌ی جه‌مسه‌ره‌کان له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێکه‌وتون که ڕاهێنه‌ری ناوبراو له‌م وه‌رزه‌دا به‌شداریکردن له خولی یانه پاڵه‌وانه‌کان، یاخود نازناوی جامی ئیتاڵیا مسۆگه‌ر بکات، به‌ڵام ته‌واوی پلانه‌کان شکستیان هێناوه. به‌پێی سه‌رچاوه‌که، نوینه‌رانی لۆمپاردی په‌یوه‌ندیان به ماوریسیۆ ساری راهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزیه‌وه کردووه و ده‌رباره‌ی وه‌رگرتنی پۆستی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه مێژوویه‌که‌ی ئیتاڵیا پرسیاریان لێکردووه، به‌ڵێنیشیان پێداوه له‌حاڵی قایلبونیدا ته‌واوی داواکاری و مه‌رجه‌کانی جێبه‌جێ بکه‌ن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ساری وه‌ڵامی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌کانی ئیتاڵیا پێشبینی ده‌که‌ن له‌کۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا گاتوسۆ له پۆسته‌که دووربخرێته‌وه و به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت ماوریسیۆ ساری جێگه‌ی بگرێته‌وه. ئۆڤه‌رمارس قه‌ره‌بوی دی یۆنگ ده‌کاته‌وه و "گەوهەرەکە" لە چنگی ڕیاڵ مەدرید دەردەکات ! خەڵک سپۆرت بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی ئەیاکس ئەمستەردام ئامادەکاری بۆ ڕۆشتنی ئەستێرەکانی یانەکەی دەکات و بۆ پڕکردنەوەی کەلێنەکان چاودێری گەوهەرەکەی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەکەن. ڕۆژنامەی "ئاس"ی ئیسپانی لەزاری "تێلیگراف"وە ئاشکرای کردووە، لەگواستنەوەکانی هاوینەی داهاتودا مارک ئۆڤەرمارس بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی ئەیاکس ئەمستەردام هەوڵی قەرەبووکردنەوەی دی یۆنگ و ئەگەری ڕۆشتنی ماتیاس دی لیخت بە ئەستێرەیەکی ناوداری یانەی ڕیاڵ مەدرید دەدات. بەپێی سەرچاوەکە، ئۆڤەرمارس لەگەڵ مارتن ئۆدیگاردی نەرویجی ناسراو بە "گەوهەرەکە" و لێپرسراوی کارەکانی لەسەر هێڵە، دەیەوێت لە وادەی گواستنەوەکانی هاوینەدا و بەبڕی ٢٠ ملیۆن یورۆ لە یانەی ڤیتیسی هۆڵەندیەوە بیگوێزێتەوە بۆ پێکهاتەی ئەیاکس، لە بەرامبەر ئەم گفتوگۆیانەشدا یانەی ڕیاڵ مەدرید کە خاوەنی تەواوی پشکەکانی یاریزانەکەیە هیچ ڕێگرییەکیان نیشان نەداوە، تەنها پێیان وابووە نرخی پێشکەشکراو کەمە و دەبێت بەرزتر بکرێتەوە. "ئاس" نوسیویەتی: ئۆدیگارد لە هاوینی ٢٠١٩ ماوەی خواستنەکەی کۆتایی دێت و دەگەڕێتەوە بۆ مەدرید، ئەم لاوە لەپێکهاتەکانی زینەدین زێداندا جێگەی نابێتەوە بۆیە باشترین چارەسەر لەبەردەم ئیدارەی یانەی شاهانەدا فرۆشتنیەتی. پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا پێرێز و هاوەڵانی بە ٢٠ ملیۆن یورۆ بە یانەی ئەیاکس ئەمستەردامی دەفرۆشن؟ لەکاتێکدا خودی یاریزانەکە بەو گواستنەوەیە قایلە بەوپێیەی چانسی یاریکردن وموچە و ئیمتیازاتی باشترین بۆ تەرخان دەکرێت. وێنەی منداڵی هەندێک لە سەرکردە بەناوبانگەکان کە بەشێکیان بونەتە دیکتاتۆر دیمەنێکی قاشۆچکەی شیر لە جەستەی ئافرەتدا دەنگدانەوەی زۆری دەبێت سەرۆكی میسر باری نائاسایی لە وڵاتەكەی ڕاگەیاند عیراق.. خانەنشینكردنی لێپرسراوە باڵاكان ٥٣ ملیار دیناری بەهەدەر بردووە بەشیر حەداد هۆشداری دەدات هەولێر نەوت ڕادەست نەكات، بەغدا لە بودجەی هەرێم دەبڕێت پوتن: دەبێت گرەنتی ئاسایشی پیۆنگ یانگ بكرێت ١٠ ئامۆژگاری لە دکتۆرەکانی پێستەوە بۆ ئەوەی زۆر درەنگتر پیر ببیت کۆمەڵێک وێنەی ناوازەی مێژووی زۆر قورسە بتوانیت بە ئاسانی بیدۆزیەوە گەر گوێچکەت ئازاری هەیە یاخود کپە، بەم گیراوەیە چارەسەری بکە! چەند هۆکارێک کە دەبێتە هۆی ئەوەی بۆنی (بای مرۆڤ) زۆر ناخۆش بێت گەر ویستت سیر بخۆیت لەگەڵ هەنگووین تێکەڵی بکە، زۆر بەهێزت دەکات چەند رێگەیەکی کاریگەر بۆ ئەوەی یەکسەر ئازاری ددانی ژیری رابگریت! ڤیدیۆ.. پۆلیسی هەولێر دانپێدانانی 4 ئالوودەبووی ماددەی هۆشبەر بڵاودەكاتەوە ئەستێرەیەکی ناوداری هەڵبژاردەی بەرازیل لەچاوپێکەوتنێکدا بەشێوەیەکی کت‌وپڕ دەبورێتەوە ! (بەهەموو یاریزانێک ناکرێت) یاریزانێک پەناڵتی بەشێوەی پانێنکا جێبەجێ دەکات، بەڵام… تێر شتیگن پەڕەی تاکتیکەکانی مانچستەر یونایتد دەدۆزێتەوە و دەیخوێنێتەوە ! بەرگریکارێکی یانەی ئاتالانتا لەکۆتا ساتدا گۆڵێکی تەواوی ناپۆلی بلۆک دەکات ! کاپتنی پاوک سالۆنیکی بۆ ئەوەی تامی نازناوی خولی یۆنان بکات بە پێکانەوە ئاڵوگۆڕی پێدەکرێت ! کوردستان بەشیر حەداد هۆشداری دەدات هەولێر نەوت ڕادەست نەكات، بەغدا لە بودجەی هەرێم دەبڕێت خەڵك – بەشی هەواڵ جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق جەخت دەكاتەوە، ئەگەر حكومەتی هەرێمی كوردستان نەوت ڕادەستی بەغدا نەكات،... ھەرێم لە هەوڵدایە بەغدا بڕی سووتەمەنی بۆ زیاد بكات خەڵك – بەشی هەواڵ حكومەتی ھەرێم لەگەڵ بەغداد لەھەوڵدایە بۆ زیادكردنی بەشە سووتەمەنی و پەرلەمانتارێكیش دەڵێت: بەغدا بڕی پێویست سووتەمەنی... ئاسایشی ڕاپەڕین سێ كەسی بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركرد خەڵك – بەشی هەواڵ ئاسایشی ڕاپەڕین دوو تۆمەتباری دەستگیركرد كە بڕی پێنج كیلۆ ماددەی هۆشبەریان پێبووە و ویستویانە لەوڵاتی ئێرانەوە...
<urn:uuid:6de0b1d8-00a0-43a7-b5be-00843728c161>
CC-MAIN-2019-18
https://xelk.org/91959/
2019-04-26T00:32:02Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2019-18/segments/1555578743307.87/warc/CC-MAIN-20190425233736-20190426015736-00343.warc.gz
ckb
0.968342
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.9683418273925781, "sdh_Arab_score": 0.023176001384854317}
خه‌ڵک سپۆرت ئه‌مڕۆ به‌فه‌رمی جوزێ مۆرینیۆی پورتوگالی له پۆستی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد دوورخرایه‌وه، له‌ئێستاشدا میدیاکان چه‌ندین ڕاهێنه‌ریان بۆ پڕکردنه‌وه‌ی پێگه‌که‌ی ده‌ستنیشان کردووه. ڕۆژنامه‌ی "سپۆرت"ی ئیسپانی ئاماژه‌ی کردووه، که ناوه‌کانی زینه‌دین زێدانی فه‌ره‌نسی و ئه‌نتۆنیۆ کۆنتی ئیتاڵی به‌هێزه‌وه پاڵێوراون بۆ وه‌رگرتنی پۆستی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد، له‌پاڵ ئه‌م ناوانه‌شدا ناوه‌کانی ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی تۆتنهام و لیۆناردۆ جاردیمی ڕاهێنه‌ری پێشوی یانه‌ی مۆناکۆ و ڕاین گیگزی ئه‌فسانه‌ی یونایتد و دیێگۆ سیمیۆنی ڕاهێنه‌ری ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید به‌هه‌مان شێوه پاڵێوراون. له‌به‌رامبه‌ردا ڕۆژنامه‌ی "مارکا" ئاشکرای کردووه، "مۆو" دوای کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی "ڕید دێڤڵز" بڕی ٢٢.٥ ملیۆن پاوه‌ندی به‌ده‌ست هێناوه پاشان بۆنده‌که‌ی کۆتایی پێهێنراوه، بۆیه له‌ئێستاوه تا کۆتایی وه‌رز ئه‌گه‌ری حه‌وانه‌وه‌ی هه‌یه، له‌دوای ئه‌و واده‌یه‌ش ئه‌گه‌ر زۆره له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بکه‌وێته سه‌رخه‌ت و دووباره پۆستی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌ده‌ست بهێنێته‌وه. سه‌رچاوه‌که نوسیویه‌تی: ده‌رگای مه‌درید به‌ڕووی مۆرینیۆدا کراوه‌یه به‌تایبه‌ت فلۆرنتینۆ پێرێز که له‌ساڵی ٢٠١٣دا ناڕازی بووه له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی مۆرینیۆ و کاتێکیش ئه‌نجومه‌نی ئیداره‌ی یانه ئه‌م بڕیاره‌یان داوه به ڕاهێنه‌ره‌که‌ی ڕاگه‌یاندووه، ڕۆژێک له ڕۆژان ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ڕیزه‌کانی یانه‌ی شاهانه و هێشتا کۆتایی به‌و خه‌ونه نه‌هێناوه که پێشتر بۆ ڕاهێنه‌ره سپێشهڵهکهی داڕشتووه. ئەگەر (ڕێکەوتنی زیزۆ – پێرێز) جێبەجێ بکرێت وەرزی داهاتو ڕیاڵ مەدرید هەمووان ڕادەماڵێت ! خەڵک سپۆرت بەپێی ڕێکەوتنێک و بەشێوەیەکی کت‌وپڕ زینەدین زێدانی فەرەنسی گەڕایەوە بۆ یانەی شاهانەی مەدرید و پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەکەی وەرگرت، لەو ڕێکەوتنەشدا داوای چەندین یاریزانی ناودار و گەورە کراوە. ماڵپەڕی "دیفێنسا سەنتراڵ" ئاشکرای کردووە، ڕێکەوتنی نێوان زێدان و پێرێز لەسەر گواستنەوەی چەندین یاریزانی ناودار و بەتوانا بووە، یەکێک لەوانە ئیدین هازاردی بەلجیکیە کە گواستنەوەی بەبڕی ١٠٠ ملیۆن یورۆ یەکلایی دەبێتەوە، هەروەها لوکا یوڤیچ لەیانەی ئینتراخت فرانکفۆرتەوە کە ئەویش گواستنەوەی ٧٠ ملیۆنی تێدەچێت. جگە لەم دوو گواستنەوەیەش، ڕاهێنەرە فەرەنسیەکەی شاهانە مەرجی ئەوە بووە دوو هاونیشتیمانە ڕەش ئەسمەرەکەی دابین بکرێت کە ئەوانیش پۆل پۆگبا و کیلیان مباپێی فەرەنسین، لەبەرامبەر ئەم داواکاریەشدا ئیدارەی شاهانە ڕەزامەندی دەربڕیوە بڕی ٤٥٠ ملیۆن یورۆ تەرخان بکات، واتا مباپێی بەبڕی ٣٠٠ ملیۆن و پۆگبا ١٥٠ ملیۆن یورۆ، ئەگەر هەژماری نرخی دووانەکەی تریش بکەین ئەوا کۆی پارەی بەکارخراو دەکاتە ٦٢٠ ملیۆن یورۆ بۆ بونیادنانەوەی پێکهاتەی یانەی ڕیاڵ مەدرید (پێشتریش میلیتاو و ڕۆدریگۆی بەرازیلی لەیانەکانی پۆرتۆ و سانتۆسەوە دابین کراون). ئەگەر پلانەکان وەک خۆیان جێبەجێ بکرێن، ئەوا پێکهاتەی وەرزی داهاتوی یانەی شاهانە بەم شێوەیە ئاگرین دەبێت: مانچسته‌ر یونایتد به پاڵپشتی "ڕێوی گواستنه‌وه‌کان" دی لیخت له‌چنگی بارسا ده‌رده‌کات ! خه‌ڵک سپۆرت یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی ئاماده‌یه بۆندی به‌هێزتر بۆ گواستنه‌وه‌ی ماتیاس دی لیخت پێشکه‌شی یانه‌ی ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام بکات و به‌وهۆیه‌شه‌وه به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی یانه‌ی به‌رشلۆنه که‌وتۆته مه‌ترسیه‌وه. ڕۆژنامه‌ی "ده‌یلی میره‌ر"ی به‌ریتانی ئاشکرای کردووه، ئیداره‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی له‌هه‌موو یانه‌کانی تر نزیکترن بۆ گواستنه‌وه‌ی ماتیاس دی لیختی به‌رگریکاری به‌توانای یانه‌ی ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام، به‌ڵکو یاریزانه‌که‌ش حه‌زی به یانه ئیسپانیهکهیهوه و ڕایگه‌یاندووه :" شتێکی ناوازه‌یه له‌هه‌ر یانه‌یه‌کی تر له‌پاڵ فرانکی دی یۆنگی هاوڕێم یاریی بکه‌م"، ئه‌م لێدوانه‌ش له‌لایه‌ن میدیاکانی که‌ته‌لۆنیاوه هاوشێوه‌ی په‌یامێک مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا کراوه. ڕۆژنامه ئینگلیزیه‌که ئاماژه‌ی کردووه، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه ئید ودوارد و هاوکارانی له‌ئیداره‌ی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌گه‌ڵ مینۆ ڕایۆلای لێپرسراوی کاره‌کانی دی لیخت هاتونه‌ته سه‌رخه‌ت و داوای گواستنه‌وه‌ی ماتیاس دی لیختی هۆڵه‌ندیان کردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یاریزانه ١٩ ساڵه‌که به‌رشلۆنه‌ی هه‌ڵبژاردووه، به‌ڵام یه‌که‌مین ئۆفه‌ری پێشکه‌شکراوی یونایتد دوو هێنده‌ی ئۆفه‌ره‌کانی یانه‌ی به‌رشلۆنه بووه، ئه‌وه‌ش وایکردووه ڕایۆلا قایلبونی خۆی نیشان بدات. ڕایۆلا به‌هۆی گواستنه‌وه‌کانی پۆگبا و لوکاکۆوه په‌یوه‌ندیه‌کی توندوتۆڵی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی یانه‌ی یوڤانتۆس هه‌یه و ئه‌گه‌ر زۆره له‌گواستنه‌وه‌ی به‌رگریکاره هۆڵه‌ندیه‌که‌دا جیاوازی دروست بکات. پێگەی کۆڤاچ مسۆگەر نییە و بایرن میونشن بیر لە سێ ڕاهێنەر دەکاتەوە ! خەڵک سپۆرت ئیدارەی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە ئاستی نیکۆ کۆڤاچی ڕاهێنەر ڕازی نییە، بەڵکو لەحاڵی ڕێکەوتنیان لەگەڵ ڕاهێنەرێکی گەورەدا ئەگەرەکانی دوورخستنەوەی کۆڤاچ بەهێزتر دەبن. کۆڤاچ لەم وەرزەدا ململانێی یاریزانە گەورە و زەنگۆڵەدارەکانی بایرن میونشنی کرد و توانی کۆنترۆڵی ژووری خۆگۆڕینەکان بکات، هەروەها نازناوی خولی ناوخۆی ئەڵمانیای بەدەستهێنا، بەڵام لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا شکستی هێنا، ئەم ئەنجامانەش سەرباری ئەوەی خراپ نین، بەڵام بەنسبەت یانەیەکی زەبەلاحی وەک بایرنەوە کەمە و دەکرێت زیاتر تۆمار بکرێت. دەربارەی داهاتوی بایرن و پێگەی ڕاهێنەر، ڤالێنتین دریسین پەیامنێری "دەیلی تێلیگراف" لە ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە :" ئیدارەی بایرن میونشن سور نییە لەسەر بەردەوامبونی نیکۆ کۆڤاچ، بەڵکو هەندێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئیدارەی بایرن پێیان وایە ئەرکەکانی ئەم ڕاهێنەرە کرواتیە گەنجە تائێرەیە و چیتر کۆتایی هاتووە، بەڵام ڕۆمێنیگە و ئۆلی هۆنێس نایانەوێت هیچ هەنگاویک بنێن مەگەر هەنگاوی دواتریان یەکلایی نەکردبێتەوە". بە وتەی ڤالێنتین درێسین، سەرۆکی بایرن و هاوکارەکەی ناوی سێ ڕاهێنەریان لەبەردەستدایە کە پێکهاتون لە: ئارسن ڤینگەر، ماوریسیۆ پۆچتینۆ، مارک ڤان بۆمیل، ئەگەر پۆچتینۆ ئامادەبێت بۆ وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەری بایرن و وازهێنان لە تۆتنهام ئەوا ڕاستەوخۆ کۆڤاچ دووردەخرێتەوە، بەڵام بۆ ئارسن ڤینگەر هێشتا گومان هەیە و نایانەوێت سەرکێشی بکەن، ئەگەری سێیەمیش ڤان بۆمیلی هۆڵەندییە کە پێشتر لە یانە باڤاریەکە یاریی کردووە و شارەزای ورد و درشتی ڕێسا ناوخۆییەکانە و ئەزمونێکی باشی بەدەستهێناوە. ئه‌م جوڵه‌یه‌ی فێدره‌ری ئه‌فسانه جیهانی سه‌رسام کردووه، جادو به تۆپ و ڕێکتهکهیهوه ده‌کات؟! له ئه‌سپایر aspire academy چی ده‌گوزه‌رێت بڕی 26 تۆن سێ‌و لە سلێمانی دەستی بەسەردا گیرا مستەفا چاوڕەش: تائێستا یەكێتی كاندیدی بۆ كابینەی نوێ دیاری نەكردووە لەسەر یەكلاییكردنەوەی كاندیدەكانی گۆڕان بۆ كابینەی داهاتووی حكومەت ڕوونكردنەوە دەدرێت شـەوانە بازاڕ لە مانگی ڕەمەزان پێنج ڕێگایی ئاسان بۆ چارەسەر کردنی مێخەکەی دەست و قاچ دارایی نوێترین خشتەی مووچەی بڵاوكردەوە ئەو درزە رەشانە چییە لە دداندا دروستدەبیت؟ چۆن ڕێگری لێدەکەیت بەپێی تەمەنەکەی خۆت بزانە لە ڕۆژێکدا پێویستە چەند کاتژمێر بخەویت؟ چۆن دەزانیت بتڵی غازەکەت چەندی تێدا ماوە؟ بۆ ئەوەی لەکاتی پێویست لێت نەبرێت! ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم فەتوایەك لەسەر باڵاپۆشی بڵاودەكاتەوە ئه‌م جوڵه‌یه‌ی فێدره‌ری ئه‌فسانه جیهانی سه‌رسام کردووه، جادو به تۆپ و ڕێکتهکهیهوه ده‌کات؟! ئه‌م گۆڵه له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بووه‌ته جێی گاڵته‌جاڕی و هه‌ندێک پێیان وایه گۆڵی هه‌فته‌یه ! ماڵدینی ئه‌فسانه له به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌تدا یاریی تێنسی سه‌رزه‌وی ده‌کات ! دی برۆین و ئه‌گوێرۆ هانده‌رانی مان سیتی ده‌خه‌نه نێو کامێرای شاراوهوهو جامی پریمه‌رلیگ ده‌شکێنن ! تەڵاق چییە و چۆن چاك دەكرێتەوە؟ "منداڵی موعجیزە" ئەو منداڵە ڕاکەرەی بەخێراییەکەی جیهانی سەرسام کردووە ! کوردستان بڕی 26 تۆن سێ‌و لە سلێمانی دەستی بەسەردا گیرا خەڵك-بەشی هەواڵ بەهۆی خراپبوون و نەشیاوی بۆ خواردن، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بڕێكی زۆر سێوی زەردیان لەناو برد. لیژنە هاوبەشەكانی... مستەفا چاوڕەش: تائێستا یەكێتی كاندیدی بۆ كابینەی نوێ دیاری نەكردووە خەڵك- بەشی هەواڵ هەرچەندە ناوی چەند كەسێك بۆ ژمارەیەك پۆستی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم لە نێو یەكێتییدا دەهێنرێن، بەڵام تائێستا... لەسەر یەكلاییكردنەوەی كاندیدەكانی گۆڕان بۆ كابینەی داهاتووی حكومەت ڕوونكردنەوە دەدرێت خەڵك-بەشی هەواڵ سەرچاوەیەكی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، تا ئێستا كاندیدەكان بۆ پۆستەكانی حكومەتی هەرێم یەكلایی نەكراونەتەوە. سەرچاوەیەكی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان...
<urn:uuid:57f58044-15ef-48ae-8fbf-5c2bb8dbcc4b>
CC-MAIN-2019-22
https://xelk.org/75275/
2019-05-23T11:11:31Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2019-22/segments/1558232257243.19/warc/CC-MAIN-20190523103802-20190523125802-00026.warc.gz
ckb
0.973778
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.9737776517868042, "sdh_Arab_score": 0.018411293625831604}
خێزان سەردەمێکی جیاوازە و گۆڕانکارییەکان خێران لە ژیاندا، هەربۆیە رۆژانە ڕووبەرووی پەستانێکی زۆر دەبینەوە، هەم لە رووی کارکردن و رۆتینەوە یان ژیانی تایبەتی و کێشەکانی خۆمانەوە، هەربۆیە تووشی خەمۆکی و بێزارییەکی زۆردەبین، کە هەندێک کات پێویست دەکات بایەخ بەو خۆراکانە بدەین کە دەروونمان ئارامدەکاتەوە. لەم بابەتەدا هەندێک خۆراک دەخەینە ڕوو کەدەبێتەهۆی ئارامکردنەوەی دەروون و دوورکەوتنەوە لە خەمۆکی: -بەرهەمە دانەوێڵەییەکان، وەک برنجی سپی، ماکەرۆنی(پاستا)،کێک، هتد.. ئارامکەرەوەیەکی دەروونی کاریگەرن بەهۆی جۆرێکی تایبەت کاربۆهیدرات تیایاندا. -میوە وشکەکان و چەرەسات، ئەم دوو پێکهاتە خۆراکیە کاریگەری لەسەر چالاکبوونی هۆڕمۆنی ئاسوودەیی هەیە و شەکری سروشتی تێدایە، هەربۆیە وزەیەکی باش پێدەبەخشێت. – شوکوڵاتەی تاڵ، بڕێکی زۆر ڤیتامین و مەگنیزیۆمی تێدایە، کە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر هێورکردنەوەی دەروون هەیە، جەستەش لە کرژبوون دەپارێزێت و وزەیەکی باش پێدەبەخشێت. -خواردنەوەی چای گوڵە بەیبون، کە پێکهاتەیەکی سروشتی کاریگەرە بۆ هێورکردنەوەی دەروون و نەهێشتنی خەمۆکی، لەهەمانکاتدا خەوێکی ئارام پێدەبەخشێت. -ماسی و خواردنە دەریاییەکان، سەرچاوەی ترشە چەوری و ئۆمیگاسێیە، رۆڵی سەرەکی هەیە لە هێورکردنەوەی خانەکانی مێشک، هەربۆیە هەفتانە دووجار بخورێت باشە. چەند خوویەکی مەترسیدار کە زیانی زۆر بە مێشکت دەگەیەنێت! خێزان ئەمەی خوارەوە چەند خوویەکی مەترسیدارە کە زیانی زۆر بە مێشکت دەگەیەنێت: -شەكر -بەرزی ڕێژەی شەكر زیانێكی زۆر بە خانەو دەمارەكانی جەستە دەگەیەنێت، هەروەها زیان بە دەماری مێشك دەگەیەنێت، بەپێی لێكۆڵینەوەكان سەلمێندراوە كە پەیوەندیەكی ڕاستەوخۆ هەیە لە نێوان بەرزی ڕێژەی شەكر و نەخۆشی لەبیرچونەوە (زەهامیر). -جگەرە كێشان -بەپێی ئەو لێكۆلینەوانە كە لە 2004 كراوە سەلمێندراوە كە جگەرە كێشان زیانێكی زۆر بە مێشك و خانەكانی مێشك و هاوسەنگی مێشك دەگەیەنێت. -كەم خەوی -لەكاتی خەودا مێشك جەستە لە زەهر و مادەی زیان بەخش پاكدەكاتەوە هەروەها بەشی یادەوەری لە مێشكدا ڕێك دەخات. بۆیە كەم خەوی زیانێكی زۆر بە مێشك دەگەیەنێت، لەبەرئەوە پێویستە زۆر ئاگاداری كاتی خەوەكان بیت و دوور بیت لە كەم خەوی. -زۆر خۆری -زۆر خواردن دەبێتە هۆكاری قەڵەوی و كێش زیادی وادەكات هەستی تێربوون لە مێشكدا كەم بێتەوە و هەمیشە هەست بە برسێتی بكەیت. ئەمەش دەبێتە هۆی بچوكبونەوەی مێشك و زیان بە مێشك دەگەیەنێت. -مۆبایل -بەكارهێنانی مۆبایل و تەلەفون كە بوارێكی كارەبای هەیە و كاریگەری لەسەر مێشك بەجێدەهێلێت، بۆیە پێویستە لەكاتی خەودا مۆبایل لە نزیك سەرەوە دانەنێیت و لە دوورەوە بیهێلیتەوە. چونكە زیان بە مێشك دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی دروست بونی خانەی شێرپەنجەی. -نانی بەیانی -بەو پێیەی كە نانی بەیانی گرنگترین ژەمە خواردنەكانە و سودێكی زۆر بە مێشك و جەستە دەگەیەنێت، بۆیە نەخواردنی و گرنگی پێنەدانی زیان بە گەشەی خانەكانی مێشك دەگەیەنێت. -بێتاقەتی -كەئابەو بێتاقەتی دەبێتە هۆی زیان بە خانەكانی مێشك و لاوازكردنی سیستمی هاوسەنگی مێشك, بۆیە هەوڵبدە لە خەم و بێتاقەتی دوور بكەویتەوەو زیاتر گەشبینانە بیر لە ژیان بكەیتەوە توێژینەوەیەک: چوار جۆر سەرخۆش هەیە ، کامیان مەترسیدارە؟ خێزان زانکۆی Missouri لە ئەمریکا لە توێژینەوەیەکدا جۆرەکانی کەسی سەرخۆشی بەسەر چوار جۆری سەرەکیدا دابەشکردووە کە لە ٤ کەسایەتی فیلمی ئەمریکیەوە وەرگیراون، ئەمەی خوارەوە جۆرەکانی سەرخۆشە: – Hemingway : ئەو جۆرە کەسانەن کە خواردنەوە کاریگەری ئەوتۆی نیە لەسەریان و هەرچەندێک بخۆنەوە ڕەفتاریان ناگۆڕێت. – Mary Poppins: خواردنەوە وایان لێدەکات کە کەسێکی کراوەبن و شەرم نەکەن و حەزبەقسە و گاڵتە بکەن. – The Nutty Professor : ئەم کەسانە لە بنەڕەتدا گۆشەگیرن، بەڵام کە دەخۆنەوە دەبنە کەسێکی دیکە و حەزیان بە قسە و پێکەنین و خۆدەرخستنە. – Mr. Hyde : مەترسیدارترین جۆری سەرخۆشەکانە، کە دەخۆنەوە خراپترین تایبەتمەندیەکانی کەسایەتی خۆیان نمایشدەکەن و شەرمیان نامێنێت و هەست بە بەرپرسیارێتی ناکەن. ١٠ خواردن کە هەرگیز خەیاڵت بۆی نەچووە چەندە زیان بەخشە ئەگەر لە کاتی هەڵەدا بیخۆیت خێزان ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک خواردنی سەرەکی و گرنگن ئەگەر لە کاتە خراپەکەدا بیخۆیت ئەوا زیانت پێدەگەیەنێت. (ڤیدیۆ) کۆتینیۆ و فێرمینیۆ لە بەرازیل سەرقاڵی ئاهەنگێڕانن ! عەربەت.. شەش ئۆتۆمبێل پێكیاندادا بە ڤیدیۆ.. چەكدارێكی داعش لە میقدادییە كوژرا حكومه‌تی هه‌رێم له‌نێوان گه‌شبینی و ڕه‌شبینیدا تۆ موسڵمانی یان كورد پڕۆژەی دۆکیۆمێنتی بینا کۆنەکانی سلێمانی ڕاگەیەندرا چەند کچێک لە بازاڕێکی هەولێر سەمادەکەن دوکاندارێک میوزیکەکەیان لێ دەکوژێنێتەوە توێژینەوەیەک: چوار جۆر سەرخۆش هەیە ، کامیان مەترسیدارە؟ چۆپی فەتاح وێنەی هاوسەرەکەی بڵاوکردەوە، کەرکوکیانە بەسەریدا هەڵدەدات. خشتەی مووچەی ئەم هەفتەیە ڕاگەیەندرا چەند شتێک کە دەبێت زۆر بەکەمی بچیت بەلایدا گەر دەتەوێت ورگ دانەنێیت! مەلا بەختیار: لەو كەسانە نیم لە ڕۆژە سەختەكاندا پشت بكەمە مام جەلال (ڤیدیۆ) کۆتینیۆ و فێرمینیۆ لە بەرازیل سەرقاڵی ئاهەنگێڕانن ! گۆڵێکی ناوازەی گاریس بەیل لە مەشقە ئامادەکاریەکانی ڕیاڵ مەدرید جیاوازی نێوان (سپرینت)ی کریستیانۆ و هیگواین تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی هەژاندووە ! له کۆتایی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ی نایمار له به‌رازیل ڕێکیخست، به‌زمێک ڕوویدا ! فلۆرنتینۆ پێرێز له که‌نه‌دا سه‌ردانی یاریزانانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ده‌کات ! به مێشکی که‌سدا نه‌ده‌هات ئه‌م یاریزانه ئیتاڵیه له‌و دووریه‌وه و به‌و شێوه‌یه گۆڵێکی ناوازه تۆمار بکات ! کوردستان عەربەت.. شەش ئۆتۆمبێل پێكیاندادا خەڵك –بەشی هەواڵ بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕووداوێكی هاتوچۆ لەسەر ڕێگەی عەربەت- تانجەرۆ لە سنوری پارێزگای سلێمانی ڕووی دا. بەپێی... پڕۆژەی دۆکیۆمێنتی بینا کۆنەکانی سلێمانی ڕاگەیەندرا سلێمانی ـ نزار جەزا ئەمڕۆ پێنج شەممە سیتی لابی سلێمانی کۆتاییهاتنی پڕۆژەی بەدۆکیۆمێنتکردنی گەڕەک و بینا کۆنەکانی سلێمانی ڕاگەیاند. پڕۆژەی... دەسپاكی ئامارەكانی گەندەڵی بڵاوكردەوە خەڵك ـ ئارام سەردار ئەمڕۆ پێنچ شەممە ۱۸‌ی تەمووزی ۲۰۱۹، سەرۆكی دەستەی دەسپاكی ئاشكرای كرد ،52 كەیسمان ڕەوانەی دادگای لێكۆڵینەوە...
<urn:uuid:274b4314-1d66-42c5-978b-d2a31485aa2a>
CC-MAIN-2019-30
https://xelk.org/85329/
2019-07-18T09:14:22Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2019-30/segments/1563195525587.2/warc/CC-MAIN-20190718083839-20190718105839-00207.warc.gz
ckb
0.872982
Arab
2
{"ckb_Arab_score": 0.8729817271232605, "sdh_Arab_score": 0.06988734006881714, "hac_Arab_score": 0.057082705199718475}
خێزان ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک کەسن کە بەردەوام شێوازی خۆیان هەیە بۆ ئەنجامدانی کارەکان: دوو مەتەڵ کە پێویستە بیرکردنەوەت بخەیتە کار تا وەڵامەکەی بزانیت خێزان ئەمەی خوارەوە دوو مەتەڵە کە پێویستە بیرکردنەوەت بخەیتە کار تا وەڵامەکەی بزانیت: ١- هونەرمەندێک لە کۆتایی مانگی سێ ئەم وێنەیەی گرتووە، ئەو هەڵانە کامانەن کە تێیدا ئەنجام داوە؟ ٢- ئەگەر مریشک پانتۆڵ لەپێ بکات، پێویستە چۆن لەبەری بکات؟ پرسیاری یەکەم: هەڵەکان: ١- لەو کاتەدا کەروێشکەکە ڕەساسی دەبێت ٢- لەو وەرزەدا مراوی بەچکەی نابێت ٣- بەڕوو نییە بە دار بەڕووەوە ٤- درەختەکان هێشتا میوەیان نەگرتووە. ٥- لەم وەرزەدا هێشتا قارچک پێنەگیەشتووە. پرسیاری دووەم: پێویستە بەمجۆرە لەبەری بکات، چونکە ئەگەر وانەبێت دەکەوێتە خوارەوە. تێست: تا چەند یاساکانی ئەتەکیەت دەزانیت؟ ئەم تاقیکردنەوەیە بکە خێزان تا چەند یاساکانی ئەتەکیەت دەزانیت؟ ئەم تاقیکردنەوەیە بکە و بۆ وەڵامی ڕاست کلیک لە وێنەکان بکە: کۆمەڵێک وێنەی ئاژەڵان کە وات لێدەکات ماوەیەکی باش لێی ورد ببیتەوە خێزان ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک وێنەی جوانی ئاژەڵانە کە وات لێدەکات ماوەیەکی باش لێی ورد ببیتەوە: قژم جوانە؟ پێم پێدا نەنێیت! جێگەکەم لە ڕەنگی خۆمە! دەزانیت ئەمە چییە؟ کاتێک حەزت لە تۆپی پێیە هیچ دەبینیت؟ فەرموو؟ بزنێکی درێژ! هێلکە و ڕۆن لەگەڵ هاوڕێکانم لێم هاتووە! ئەمڕۆ موچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت پۆلیسێك بەهۆی قەرزدارییەوە خۆی كوشت ئەردۆغان: 2020 ئێس 400 تەواو دەبێت هەپەگە كوژرانی شەش سەرباز و گەریلای ڕاگەیاند چوار هاووڵاتی كورد لە سێدارە دران دوو یاریزانه موسوڵمانه‌که‌ی هه‌ڵبژارده‌ی کریکتی ئینگلته‌را به‌هۆی خواردنه‌وه کحولیه‌کان ئاهه‌نگیان نه‌گێرا ! چەند کچێک لە بازاڕێکی هەولێر سەمادەکەن دوکاندارێک میوزیکەکەیان لێ دەکوژێنێتەوە دەتەوێت بزانیت هاوسەرەکەت بەڕاستی تۆی خۆش دەوێت؟ تەماشای ئەم ٥ خاڵە بکە خشتەی مووچەی ئەم هەفتەیە ڕاگەیەندرا مەلا بەختیار: لەو كەسانە نیم لە ڕۆژە سەختەكاندا پشت بكەمە مام جەلال چۆن زانستیانە زیپکە دەتەقێنیت؟ لێرە زانیاری وەربگرە! گواستنەوەی نایمار لە پاریسەوە بۆ بارسا بۆمبی کریستیانۆ بە میریکاتۆدا دەتەقێنێتەوە ! یەکەم ڕۆژی گریزمان لە بەرشلۆنە و بەخێرهاتنی لەلایەن یاریزانانەوە ! چەند دیمەنێکی کوبۆ لە مەشقەکانی ڕیاڵ مەدرید، ڕاهێنەر و یاریزانانی سەرسام کردووە ! گەشتێک بەنێو حەلەبەکانی "فۆرمولا ١" لەگەڵ لویس هامیڵتۆن، ببینە چی بەو مێرسیدسە دەکات ! نایمار گەڕاوەتەوە سەر یارییکردن، بەڵام بەم شێوەیە ! چه‌ند دیمه‌نێک له یه‌که‌ی مه‌شق و ڕاهێنانه ئاماده‌کاریه‌کانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له مۆنتریال کوردستان پۆلیسێك بەهۆی قەرزدارییەوە خۆی كوشت خەڵك-ئارام سەردار وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاشكرای دەكات، شەوی ڕابردوو كارمەندێكی پۆلیس كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە. هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر... هەپەگە كوژرانی شەش سەرباز و گەریلای ڕاگەیاند خەڵك –بەشی هەواڵ هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە باڵی سەربازی پارتی كرێكارانی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە شەڕكەرەكانی توركیاوە... چوار هاووڵاتی كورد لە سێدارە دران خەڵك –بەشی هەواڵ حوكمی سێدارەی چوار هاووڵاتیی كورد لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ورمێ جێبەجێ كرا. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی...
<urn:uuid:f2ec1eae-b624-4a40-a4d9-672ed0b7ebb6>
CC-MAIN-2019-30
https://xelk.org/63846/
2019-07-16T06:44:25Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2019-30/segments/1563195524503.7/warc/CC-MAIN-20190716055158-20190716081158-00207.warc.gz
ckb
0.862405
Arab
2
{"ckb_Arab_score": 0.8624052405357361, "sdh_Arab_score": 0.06944401562213898, "hac_Arab_score": 0.06810818612575531}
خەڵک-ئارام سەردار دوای چوار ساڵ، یەکێتی گۆڕەپان و مەیدان کودستان پاڵەوانیەتی گۆڕەپان و مەیدانی لاوانی یانەکانی کوردستانی ڕێکخست و لە پاڵەوانیەتیەکەش لە کوڕانی پێشمەرگەی سلێمانی و لە کچانیش سیروانی نوێ بوونە پاڵەوانی یاریەکان. لە پاڵەوانیەتیەکە لە کۆی ۱۹ یانەی کچان و کوڕان، ۱۱ یانەی کوڕان و ٨ یانەی کچان لە ۱٦ یاری جۆراوجۆر ڕکابەری دەکەن، بەهۆی بەهێزی ڕکابەریەکانیش لەنێوان یاریزان و یانەکان٦ ژمارەی پێوانەیی نوێ تۆمارکرا. لە کوڕان پێشمەرگەی سلێمانی بە کۆکردنەوەی ۱۱۳ خاڵ بوونە پاڵەوان و یانەکانی شێروانە بە ۱۰۲ خاڵ و ڕزگاری بە ۱۰۰ خاڵ ڕیزبەندی دووەم و سێیەمی پاڵەوانیەتیەکەیان بەدەست هێنا. هەروەها تایبەت بەکچان، سیروانی نوێ بە ۱۱٦ خاڵ پلەی یەکەم و یانەکانی ڕزگاری بە ۱۰٦ خاڵ و پێشمەرگەی سلێمانی بە ۱۰۰ خاڵ ڕیزبەندی دووەم و سێیەمی پاڵەوانیەتیەکەیان بەدەست هێنا. پاڵه‌وانێتی نیشان شكاندنی یانه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كچان به‌رێوه‌چوو خەڵک سپۆرت – ئارام سەردار به‌چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی نیشان شكانی كوردستان له‌رۆژانی 26 ، 27 ی 9 ی 2019 ، پاڵه‌وانێتی نیشان شكاندنی یانه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی له‌سه‌ر ئاستی تیم و تاك بۆ كچان له‌شاری دهۆك به‌رێوه‌چوو. هه‌ریه‌ك له‌یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، گاره ، سۆلاڤ ، بروسك ، سه‌نحاریب ، ئافرۆده‌یت و فه‌تات دهۆك ، باباگورگور ) له‌پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا به‌شدار بوون و ئه‌نجامی یانه بهشدارەکان له‌پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا به‌م شێوه‌یه بوو : ئه‌نجامی تاك تفه‌نگ : ئاڤا عه‌تا – پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی 542 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌م دینا سیروان – پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی – پله‌ی دووه‌م ده‌مانچه تاك : ئایه عه‌تا – پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی 472 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌م ناسك ئیبراهیم – پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی 450 خاڵ پله‌ی دووه‌م ئه‌نجامی تیم تفه‌نگ : پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی 1067 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌م سۆلاڤ – 1024 خاڵ پله‌ی دووه‌م ده‌مانچه تیپ : پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی 922 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌م بروسك 618 خاڵ – پله‌ی دووه‌م . جه‌یش و پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى بوونه پاڵه‌وانى عێراق سلێمانى –هه‌رێز جه‌مال ركابه‌رییه‌كانى پاڵه‌وانێتى گۆره‌پان و مه‌یدانى عێراق له شارى سلێمانى كۆتایهات و یانه‌كانى جه‌یش له ئاستى پیاوان بۆ پێشكه‌وتووان و پێشمه‌رگه‌ى سلێمانیش له سه‌ر ئاستى كچان بوونه پاڵه‌وان . له پاڵه‌وانێتییه‌كه كه گه‌ڕى سێیه‌م و كۆتایى بوو، ماوه‌ى سێ رۆژ له شارى سلێمانى بهردهوانم له‌كۆتا رۆژى پاڵه‌وانێتییه‌كه یانه‌ى جه‌یش له ئاستى كوڕان به كۆكردنه‌وه‌ى 283 خاڵ لبوونه پاڵه‌وان و شورته‌ش به كۆكردنه‌وه‌ى 213 خاڵ پله‌ى دووه‌م و موستهقبهلیش به پله‌ى سێیه‌م به 102 خاڵ هاتن . له‌سه‌ر ئاستى لاوانیش یانه‌ى حله به كۆكردنه‌وه‌ى 228 خاڵ بوونه پاڵه‌وان و له پله‌ى دووه‌میش جنسیه به 76 خاڵ و سوق شیوخیش پله‌ى سێیه‌میان به كۆكردنه‌وه‌ى 74 خاڵ به‌ده‌ستهێنا . له تازه‌پێگه‌یشتوانیش به كۆكردنه‌وه‌ى 171 خاڵ راكهرانى حله بوونه یه‌كه‌م و نه‌ینه‌وا به 139 خاڵ بوونه دووه‌م و عهفكیش به 82 خاڵ بوونه سێیه‌م . پێشمه‌رگه‌ى كچان باڵاده‌ستى كچان بوون بۆ وه‌رزێكى تر له‌سه‌ر یه‌ك كچانى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له‌سه‌ر ئاستى تیپ له پێشكه‌وتوان پله‌ى یه‌كه‌م و جامى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌یان به‌رز كرده‌وه كاتێك توانیان 138 خاڵ كۆبكه‌نه‌وه‌و پاش ئه‌وانیش له پله‌ى دووه‌م یانه‌ى سه‌لام به 103 خاڵ هاتن و كازمیهش به 34 خاڵ بووه‌م سێیه‌م . له‌سه‌ر ئاستى لاوانیش یانه‌ى ئیتسالات به 205 خاڵ پله‌ى دووه‌م و جنسیه به 172 دووه‌م و گازى باكووریش به 29 خاڵ بوونه سێیه‌مى عێراق . جارێكى تریش له‌سه‌ر ئاستى تازه‌پێگه‌یشتوان كچه راكهرهكانى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى به 165 خاڵ جامى یه‌كه‌میان به‌رز كرده‌وه‌و ناوه‌ندى تهخهسوسیش به 117 خاڵ بوونه دووه‌م و به 83 خاڵیش فه‌تات نه‌ینه‌وا بوونه سێیه‌م . یانه‌ی برایه‌تی (په‌یوه‌ند مامه‌ند) ـی گواسته‌وه ڕیزه‌كانی خه‌ڵک – ئارام سه‌ردار به‌مه‌به‌ستی تۆكمه‌كردنی پێكهاته‌ی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی برایه‌تی بۆ یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی یانه‌كه‌مان ناوه‌ڕاستكاری پارساڵی یانه‌ی گازی باكوور (په‌یوه‌ند مامه‌ند) ـی گواسته‌وه ڕیزه‌كانی. (په‌یوه‌ند مامه‌ند ساڵح) له‌دایكبووی ساڵی 1991 ـه و له هێڵی ناوه‌راست یاری ده‌كات، له‌ده‌ستپێكدا له یانه‌ی خاك ده‌ستی به یاریكردن كردووه‌و دواتر بۆ یانه‌كانی (كه‌ركووك، سۆلاڤ، سه‌وره و عه‌له‌م له خولی عێراق) یاریكردووه و دوا یانه‌ش كه یاری بۆ كردووه یانه‌ی (گازی باكوور) بوو. یانه‌ی برایه‌تی له‌چوارچێوه‌ی ئاماده‌کاریه‌کانی ئه‌م وه‌رزه‌دا بۆندی چه‌ندین یاریزانیان نوێ کردۆته‌وه و چه‌ند یاریزانێکیشیان له یانه‌کانی تره‌وه دابین کردووه. ١٠ بیرۆکەی ناوازە بۆ گەرماوەکەت کە دڵنیاین هەر لەم ڕۆوە تۆش جێبەجێیان دەکەیت چەند زانیاریەکی گرنگ بۆ ڕۆژی ڕەش سوودی لێدەبینیت ٧ کار کە پێویست ناکات کە لە ژێر ناوی عەشق و خۆشەویستیدا بۆ کەسی بکەیت ڕۆژئاوای كوردستان.. ڕوسیا ناوچەی دژە فڕین دروست دەكات "بڕیارە لەم هەفتەیەدا شاندی هەرێم سەردانی بەغدا بكات" تەڤدەم هەوڵەكانی سەرۆك كۆماری عیراق بەرز دەنرخێنێت ٨ کار کە پێویستە بەر لەوەی منداڵەکەت بگاتە ١٣ ساڵ فێری بکەیت ڕێجیمی ٥-٢ بکە، ئەم ڕێجیمە لە ئیسلامدا سونەتە! ٧ نیشانە کە دەیسەلمێنێت ئێسکە نەرمەتە! مووچەی خانەنشینان زیاد دەكرێت چەند ڕێنماییەکی دایە حاجی بۆ بەخێوکردنی منداڵ کە دکتۆرەکان ڕەتی دەکەنەوە کۆمەڵێک هەڵەی هەڵگرتنی جل و بەرگ لە نێو کەنتۆردا کە پێویستە خۆتی لێ لابدەیت ڤیدیۆ.. هێزەكانی سوپای سوریا گەیشتنە ناو مەنبەج ڤیدیۆ.. سەرۆكی دەستەی پاراستنی هەرێمی فورات: هەمووتان چەكەكانتان هەڵگرن و ئامادەكاریی خۆتان بكەن کورتەی یاریی نێوان (بەرازیل ١ – ١ نایجیریا) کورتەی یاریی نێوان (ئەرجەنتین ٦ – ١ ئیکوادۆر) ژمارەی شەهید و بریندارەكانی بۆردومانەكەی توركیا ڕاگەیەنرا (ڤیدیۆ) تێری هێنری (١٢) جار توانی هەوادارانی تۆپی پێ سەرسام بکات ! کوردستان ڕۆژئاوای كوردستان.. ڕوسیا ناوچەی دژە فڕین دروست دەكات خەڵك – بەشی هەواڵ لەپاش ڕێككەوتنی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لەگەڵ حكومەتی سوریا بڕیارە ڕوسیا ناوچەی دژە فڕین لە ڕۆژئاوای... "بڕیارە لەم هەفتەیەدا شاندی هەرێم سەردانی بەغدا بكات" خەڵك – بەشی هەواڵ لێپرسراوی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا لەم هەفتەیەدا... تەڤدەم هەوڵەكانی سەرۆك كۆماری عیراق بەرز دەنرخێنێت خەڵك – بەشی هەواڵ لە پەیوەندیيەكی تەلەفۆنیدا غەریب حەسۆ هاوسەرۆكی تەڤدەم لەگەڵ سالار مەحمود ڕاوێژكاری سەرۆك كۆماری عیراق د بەرهەم...
<urn:uuid:164a5969-9573-4ae7-8167-2b4d9beb4129>
CC-MAIN-2019-43
https://xelk.org/148059/
2019-10-14T03:51:52Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2019-43/segments/1570986649035.4/warc/CC-MAIN-20191014025508-20191014052508-00323.warc.gz
ckb
0.850709
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.8507089614868164, "sdh_Arab_score": 0.12530943751335144, "hac_Arab_score": 0.023865781724452972}
خێزان ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک کاری خراپ کە زۆرێکمان کاتێک گەورە دەبین بەرامبەر دایک و باوکمان ئەنجامی دەدەین: -پێنەدانی کات پێیان و پشتگوێخستنیان -وتنی قسەی ڕەق بەرامبەریان یاخود دڵ ڕانەگرتنیان -سوپاسنەکردنیان بەرامبەر ئەو تەمەنەی بە ئێمەیان بەخشیوە -بانگ نەکردنیان بۆ ئاهەنگ و کۆبونەوە خێزانیەکان -لێنەپرسینەوە لە تەندرووستیان و بەدەمەوە نەبوونیان -هاوکارینەکردنیان لە ڕووی داراییەوە -شاردنەوەی زانیاری لێیان و پێنەدانی هەواڵ و ئاگاداریەکان -بێزاربوون لە دووبارەکردنەوەی قسەکان بۆیان -مامەڵەکردن لەگەڵیان وەک منداڵ کە ئەوەش هەڵەیە، چونکە ئەوان گەورەن چەند دیمەنێك لە پاییزی باخی گشتی سلێمانی سلێمانی ـ نزار جەزا باخی گشتی یەكێكە لە پاركە دێرینەكانی شاری سلێمانی، كە لە ساڵی 1937 دروستكراوە و تاكو ئێستاش هاووڵاتییان ڕۆژانە سەردانی دەكەن. تێكەڵ بوونی گەڵا زەرد و سەوزەكان و هەڵوەرینی گەڵا وشكبووەكان دیمەنێكی زۆر جوان و ناوازەی داوە بە باخەكە، كە ڕۆژانە هاووڵاتیان بۆ وێنەگرتن و بەسەربردنی كەشێكی ئارام ڕووی تێدەكەن. چەند دیمەنێکی دیوە ناوازە و جوانەکەی سرووشت کە شایستەی بینینە! خێزان ئەمەی خوارەوە چەند دیمەنێکی دیوە ناوازە و جوانەکەی سرووشتە کە شایستەی بینینە: بەردێک کە شێوەیەکی بازنەیی تەواوی هەیە گەڵاکان بەپێی رەنگەکان جیابونەتەوە بەردێک بۆخۆی بۆتە دورگەیەک دارێکی چوار قاچ ماسی پەلکەزێڕینە کولەی پەمەیی سەهۆڵ لە شێوەی گەڵادا سەرمای زستان لە چیکاگۆ – ئەمریکا دارێک شێوەی ڕوخساری وەرگرتووە لەکاتی کاردا! تاڤگەی نیاگارا بە بەستووی کۆمەڵێک هەڵەی مێژوویی مرۆڤەکان کە زیانەکەی چەندین ملیار دۆلار بووە خێزان هەموو کەس لە ژیاندا هەڵە دەکات، بەڵام قەبارەی هەڵەکان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک هەڵەی کەسەکانە کە چەندین ملیۆن دۆلار زیانیان بە کۆمپانیا و وڵاتەکانیان گەیاندووە. -کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبون بە ناوی Lotus Riverside لە شەنگەهای دروستکرا کە لە کۆمەڵێکی زۆر شوقەی ١١ قات پێکهاتبوو، بەر لەوەی بفرۆشرێن بەهۆی خراپی کوالێتیەوە یەکێک لە شوقەکان داڕما، کە زیانێکی گەورەبوو بۆ وڵاتەکە. -لە ساڵی ٢٠٠٤ کۆمپانیای میترۆی فەڕەنسی بایی ١٥ بلیۆن یۆرۆ شەمەندەفەری تازەی بۆ هێڵی میترۆ کڕی، بەڵام شەمەندەفەرەکان ٢٠ سانتیمەتر پانتر بوون لە کونی هێڵی میترۆکە، گەڕاندنەوەی شەمەندەفەرەکان ٥٠ ملیۆنی دیکە زیانی بۆ وڵاتەکە هەبوو. -حکومەتی ئیسپانیا بڕی ٢ بلیۆن دۆلاری تەرخانکرد بۆ دروستکردنی ژێر دەریاییەک، بەڵام دواتر سەرکەوتوو نەبوون لە کارەکەدا و ژێر دەریایەکە نەیدەتوانی بە باشی لە ژێڕ ئاودا کار بکات. -لە ساڵی ١٨٦٧ ڕووسیا بە بڕی ٧،٢ ملیۆن دۆلار ئەلاسکای فرۆشت بە ئەمریکا چونکە پێیان وابوو خاکێکی سەهۆڵبەندانی بێسودە، بەڵام دواتر زانیان کە بایی چەندین بلیۆن دۆلار سامانی سروشتی تێدا بووە. -لە لەندەن باڵەخانەیەکی گەورەی شوشەیی دروستکرا کە دواتر بە هۆی تیشکدانەوەی خۆرەوە ئۆتۆمبێل و کەرەستەی دیکەی دەسوتاند، هەر بۆیە بە ناچاری ڕوکەشی باڵەخانەکە گۆڕدرا. -بەهۆی خراپی لە دروستکردن، ناوەڕاستی پردێک لەسەر ڕوباری Han لە کۆریا بەربویەوە. "سیستمی حكومڕانی عیراق شكستی هێناوە" ڕیڤاڵدۆ: کێ درێسی ژمارە (١٠)ی پێشکەشی پاکوێتا کردووە ؟! لەیسینگ لوقمان: دەمەوێت ڕیکلام بۆ جلی کوردی سلێمانی بکەم! سیناتۆرێكی كۆمارییەكان: نازانین توركیا دۆستە یان دوژمن هەولێر.. لەسەرەتای ئەمساڵەوە هاووڵاتیان بە بڕی 200 ملیۆن دینار سزادراون ئۆكڕاین.. وەزیری جەنگی داعش دەستگیركرا ٩ جۆری جیاواز کچ هەیە لە دونیادا، تۆ لەکامیانیت؟ چەند خاڵێکی گرنگ کە وەک موگناتیز سەرنجی ڕەگەزی بەرامبەر ڕادەکێشێت چەوەندەر بکە بە شەربەت و بیخۆرەوە، ئەم ٧ سودەی هەیە چەند نیشانەیەک کە دەری دەخات تۆ زۆر لەوە جوانتری کە خۆت بیری لێدەکەیتەوە كەشناسی: باران دەبارێت و پلەی گەرما دادەبەزێت زانیاری نوێ لەسەر خانەنشینی فەرمانبەران ئاشكرادەكرێت بۆ ڕێگری خۆپیشاندان هێڵی ئینتەرنێت لە ئێران ڕاگیرا و پەڕلەمان كۆدەبێتەوە (ڤیدیۆ) کریستیانۆ بۆ گاڵتەوگەپ مۆبایلی کەسێک دەڕفێنێت ! بە ڤیدیۆ؛ لە شارێكی ئێران بانكی نیشتمانی سووتێنرا (ڤیدیۆ) بەرشلۆنە تریڵەرێکی تری فیلمی دوکۆمێنتاری (ماچ دەی) بڵاوکردەوە ! ئەم گۆڵە ناوازەیەی ئیسکۆ لە مەشقەکانی ئیسپانیا نزیکی چوار ملیۆن بینەری هەبووە ! ڕەفتار جوانی و لێبوردەیی سادیۆ مانی لەم ڤیدیۆیەدا دەنگی داوەتەوە ! کوردستان سیناتۆرێكی كۆمارییەكان: نازانین توركیا دۆستە یان دوژمن خەڵك – بەشی هەواڵ سیناتۆریكی كۆمارییەكانی ئەمریكا دووپاتی دەكاتەوە، تا ئێستا نازانن توركیا دۆستی ئەمریكایە یان دوژمن. جۆن نیڵی كەنەدی،... هەولێر.. لەسەرەتای ئەمساڵەوە هاووڵاتیان بە بڕی 200 ملیۆن دینار سزادراون خەڵك – بەشی هەواڵ قائیمقامی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا بەهۆی سەرپێچی و پابەندنەبوونەوە، بڕی 200 ملیۆن دینار سزای هاووڵاتییان... پۆلیسی گەرمیان: بەهۆی دەستڕێژی گوللەوە لە كفری كەسێك كوژرا و سێ كەسی تریش برینداربوون خەڵك – بەشی هەواڵ بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، لە شارەدێی سەرقەڵای سەر بە شارۆچكەی كفری چوار بریندار هێنرانە بەشی...
<urn:uuid:512520d0-8e16-41f3-8322-bc866e055137>
CC-MAIN-2019-47
https://xelk.org/165262/
2019-11-17T03:37:59Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2019-47/segments/1573496668782.15/warc/CC-MAIN-20191117014405-20191117042405-00468.warc.gz
ckb
0.812227
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.8122267723083496, "sdh_Arab_score": 0.11097262054681778, "hac_Arab_score": 0.07674515247344971}
خێزان ئەمەی خوارەوە چەند دۆزینەوەیەکی زانستییە کە لە ئایندەیەکی نزیکدا جیهان دەگۆڕێت: – زانایانی زانکۆی نیوزلەندا شێوازێکی نوێی تیشک گرتنیان داهێناوە کە بەشێوەی 3D یەو ملەوەنە و هەموو شتێک بەڕوونی دیارە. – زانایان لە سەنتەری توێژینەوەی École Polytechnique Fédérale de Lausanne لە سویسرا دەستێکی دەستکردیان داهێناوە کە دەتوانیت بە ئاماژەکانی مێشک کاربکات – زانایان چاکەتێکی نوێیان داهێناوە کە دەتوانێت چەند ڕۆژێک پێشتر هۆشیاریت بداتێ لە سەر مەترسی توشبوونی سەکتە تا زووتر فریایی خۆت بکەوێت. – پۆلیسی چین چاویلکەیەکی زیرەکیان داهێنا کە دەتوانێت ڕوخساری کەسەکان بناسێتەوە. – بەهەمان شێوە لە چین تەکسی فڕیو خرایە کار کە دەتوانێت دوو کەس بگوازێتەوە. – زانایان ئاماژەیان بەوە داوە کە لە بەرەوپێشچونی بەردەوامدان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری شێرپەنجە و چیدیکە ئەو نەخۆشییە بێ چارەسەر نامێنێتەوە. ٦ ڕێنمایی گرنگ بۆ ئەوەی ڕێگە نەدەیت سنگت چرچ و لۆچ ببێت خێزان ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک ڕێنمایی گرنگە بۆ ئەوەی ڕێگە نەدەیت سنگت چرچ و لۆچ ببێت: -هەوڵبدە لەسەر پشت بخەویت، بەو جۆرە کەمتر سنگت چرچ دەبێت -کرێمی شێدارکەرەوە و زەیتی سرووشتی بدە لە ڕوخسارت و ناوە ناوە مەساجی بۆ بکە -با ڕاستەوخۆ ئاوی گەرم نەیدات لە سنگت لەکاتی خۆشۆردندا -ستیانی سایزی خۆت لەبەر بکە، واتە نە توند بێت کە سنگت زۆر کۆبکاتەوە و چرچی بکات نە زۆر شل و گەورە بێت کە شۆڕی بکاتەوە -وەرزش بکە بەتایبەت شناو، دەتوانیت ڕۆژانە ٢٠ شناو بکە کە بە سوودە بۆ توندکردنەوەی سنگت -لەکاتی بەکارهێنانی دژە خۆر، ناوچەی سنگت لە بیر مەکە هەواڵە خۆشەکە: زانایان کرمێکیان دۆزیوەتەوە کە پلاستیک دەخوات خێزان لە هەموو خولەکیکدا لە جیهان ٢ ملیۆن عەلاگەی پلاستیکی بەکار دەهێندرێت، کە ئەمەش بە مەترسیەکی گەورە بۆ ژینگە دادەندرێت، بەڵام لە ئێستادا زانایان کرمیکیان دۆزیوەتەوە کە بە چارەسەری کێشەی پلاستیکی ناودەبرێت. ئەو کرمە کە ناوی کرمی واکسە، لە توانایدا هەیە پلاستیک شی بکاتەوە و وەک سەرچاوەیەکی خۆراک بۆخۆی بەکاری بهێنێت. -چەند پرۆفیسۆرێک لە توێژینەوەیەکدا ١٠٠ دانە لەو کرمانەیان خستۆتە زەرفێکی پلاستیکیەوە، لە پاش ٤٠ خولەک تێبینیان کردووە کە لە زەرفەکەدا کون درووست بووە و لە پاش ١٢ کاتژمێر بەشی زۆری زەرفە لایلۆنەکە پوکاوەتەوە. -زانایان دۆزینەوەی ئەم جۆرە کرمە بە چارەسەرێکی ڕیشەی و گرنگ دەزانن بۆ چارەسەری کێشەی پیسبوونی زەویی و ژینگە بەهۆی پلاستیکەوە. ٧ زانیاری کە ئەو کەسانەی مەساج دەکەن، یەکسەر لەسەر جەستەمان دەیزانن خێزان ئەمەی خوارەوە ٧ زانیاری تەندرووستیە کە ئەو کەسانەی مەساج دەکەن و شارەزان تێیدا، یەکسەر لەسەر جەستەمان دەیزانن: جانتا بە شانت هەڵدەگریت -گەر جانتا بە شان هەڵبگریت، لە لایەکی شانتدا چڕبونەوە وتەشەنوجی زیاتر هەیە و دەزانن کە بەو لایەت جانتات هەڵگرتووە ئۆتۆمبیل زۆر لێدەخوڕیت -کاتێک ئۆتۆمبیل زۆر لێدەخوڕیت، قۆڵەکانت و بەشی خوارەوەت تەشەنوج دەکات شێوازی خەوتنت هەڵەیە -ئەوان بە پشتدا دەزانن گەر شێوازی خەوتنت هەڵە بێت، چونکە گەر بە دەمدا بخەویت پشتت کەمێک خوارتر دەبێت و هاوتەریب نابێت. بە منداڵی توشی ڕووداو بویت -کاتیک بە منداڵی توشی شکانی قاچ یاخود لەجێ چوون بوویت، خۆت بیرت نەماوە، بەڵام ئەوانەی مەساج دەکەن دەزانن کە توشی ڕووداو هاتویت بەهۆی ئەوەی قاچێکیانت کورتر دەبێت لەوەی دیکە. زۆر لەسەر مۆبایل دەمێنیتەوە ماسولکەی ملت زۆر ڕەق بووە و شانت کەمیک ناهاوسەنگە، بەوەدا دەزانێت کە بەردەوام لەسەر مۆبایلیت. زۆر لەسەر کۆمپیتەر کار دەکەیت کارکردنی زۆر لەسەر کۆمپیتەر چەند زیانێکی هەیە، ماسولکەی مل و پشتت زۆر ڕەق دەبێت، جگە لەوەی پاش ماوەیەکی زۆر نا هاوسەنگی لە کەلەکەتدا درووستدەبێت جانتای قورس هەڵدەگریت ماسولکەی شانەکانت زۆر رەق دەبێت و تەشەنوج دەکات. بڵێسە جەبار فەرمان: عیراق كۆمەڵگەیەكی گەنجە بەڵام لەسەر شەقام گەنجەكان خەڵتانی خوێن دەكرێن ئێران: ئامادەین دیل بەدیلی تەواوەتی لەگەڵ ئەمریكادا بكەین سەندیكای ڕۆژنامەنووسان: لە كەركوك كەشێكی ترسناك بۆ ڕۆژنامەنووسان دروست كراوە ٦ بۆچونی هەڵەی ڕزگاربوون كه له ڕاستیدا زیاتر ئازارت پێده‌گه‌یه‌نێت حكومەتی هەرێم بڕیاری لەسەر پشووی سبەینێ دا وردەكاری كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆك كۆمار و فراكسیۆنەكان ئاشكرا دەكرێت چەند زانیاریەک بە ناوی زانستەوە پێیان وتویت و ئەسڵیشی نییە ٥ وەرزش کە بۆ سوتاندنی چەوری جەستەت زۆر بەهێزە تۆش لەوانەیت کە لەسەر لا دەخەویت؟ بزانە سوود و زیانەکانی چیین؟ چەند مەتەڵێک کە توانای بینین و کەسایەتیت ئاشکرا دەكەن ١٠ کەس کە ئەستەمە بزانیت ئەم بیرۆکە جوان و سەیرانەیان لە کوێوە هێناوە سەرچاوەیەك: ناوێك بۆ سەرۆك وەزیرانی عیراق خراوەتە بەردەم پارتی ڤیدیۆ: گەنجێک بە شێوازێکی سەیر و ناوازە باڵانسی شتەکان ڕادەگرێت مێسی لە مەشقەکانی بەرشلۆنە بەجوڵەی پێ گۆڵێکی ناوازە تۆمار دەکات لیبرۆن جەیمس "پادشای باسکە" لەبەر سەلامەتی خانمێک یاریگا و یاریی بەجێدەهێڵێت ! بێکهام سەردانی یاریگای یانەکەی خۆی "یانەی ئینتەر مەیامی" دەکات (ڤیدیۆ) تەواوی رووبەڕوبونەوەی بۆکسێنی نێوان ئانتۆنی جۆشوا و ئاندی ڕویز کورتەی یاریی نێوان (ئەستۆن ڤێلا ١ – ٢ لیستەر سیتی) کوردستان بڵێسە جەبار فەرمان: عیراق كۆمەڵگەیەكی گەنجە بەڵام لەسەر شەقام گەنجەكان خەڵتانی خوێن دەكرێن خەڵك – بەشی هەواڵ ئەندامێكی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، یەكێك لەو بڕگە یاسایانەی مشتومرێكی زۆری لەسەر دەكرێت، كەمكردنەوەی تەمەنی پاڵێوراوی پەڕلەمانە... سەندیكای ڕۆژنامەنووسان: لە كەركوك كەشێكی ترسناك بۆ ڕۆژنامەنووسان دروست كراوە خەڵك – بەشی هەواڵ سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، زۆربوونی گرژی و ململانێ و نائارامی لەهەر شوێنێكدا دەبێتە سەرچاوەی هەواڵ و... دەربارەی وەرگرتنەوەی كارتی نیشتمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە خەڵك – بەشی هەواڵ بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كارتی نیشتیمانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نزیكەی 90 هەزار كارتی نیشتمانی هاووڵاتیان هاتۆتەوە و داواش...
<urn:uuid:cdd8fe9f-1458-449e-986a-70efdedbca7c>
CC-MAIN-2019-51
https://xelk.org/98543/
2019-12-09T17:00:25Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2019-51/segments/1575540519149.79/warc/CC-MAIN-20191209145254-20191209173254-00439.warc.gz
ckb
0.83253
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.8325304388999939, "sdh_Arab_score": 0.10445629805326462, "hac_Arab_score": 0.06292986124753952}
كڕنووشبردن له قورئان و سوننه‌تدا 2875 جار ئه‌م بابه‌ته خوێندراوه‌ته‌وه كڕنووشبردن له قورئان و سوننه‌تدا ئاماده‌كردنی: ڕێبوار عبد الكریم شهوڕهويی به پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان بریتی بوو له یه‌كێك له موعجیزه گه‌وره‌كانی خوای گه‌وره (سبحانه وتعالی) كه پشتیوانی پێغه‌مبه‌ری(صلى الله عليه وسلم) پێكرد، هه‌ر له‌م شه‌وه‌دا بوو كه په‌روه‌ردگار نوێژی له‌سه‌ر موسوڵمانان فه‌رزكرد، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا گرنگیی نوێژ ده‌رده‌خات كه ته‌نها ئهركێكو په‌رستشێكی موسوڵمانه له ئاسماندا فه‌رزكراوه‌و عبادهتهكانی تر له‌سه‌ر زه‌وی فهرزكراون یه‌كێك له به‌شه گرنگه‌كان (ڕوكنهكانی) نوێژ (سجده)یه واته كڕنووشبردنه. له قورئانی پیرۆزدا نزیكه‌ی (92)جار له‌میانه‌ی (32)سووره‌تدا باس له كڕنووشبردن كراوه‌و نزیكه‌ی(15)شوێنیش هه‌یه له قورئاندا كڕنووشبردن تیایاندا فه‌رزه كه پێیان ده‌وترێت: (سجدات التلاوه)، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَاسْجُدْ وَاقْتَرِبْ) العَلَق19 وَاسْجُد: واته كڕنووشببه، فه‌رمانه‌و فه‌رمانیش بۆ واجبه، كه‌واته كڕنووشبردن واجبه، بۆچی كڕنووش ببه‌ین؟ تاكو (وَاقْتَرِبْ): له‌خوای گه‌وره نزیكببینه‌وه، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری ئازیزیشمان (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (أَقْرَبُ مايكونُ العَبْدُ من رَبِّةِ وَ هُوَ ساجد) رواه مسلم، واته: نزیكترین كاتی به‌نده‌كان له‌خوداوه له كاتی كڕنووشبردندایه. یه‌كێك له‌و كارتێكهرانهی مرۆڤ ڕۆژانه ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه بریتییه له بارگه‌ی كارۆموگناتیسی له چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی جیاوازه‌وه له‌و ژینگه‌یه‌ی تیایدا ده‌ژی، ئه‌و بارگانه‌ش كاریگه‌رییان هه‌یه له سه‌ر كۆئه‌ندامی ده‌ماری ناوه‌ندی (Central Nervous System ) ی مرۆڤ به تایبه‌تی ناوچه‌ی پێشه‌وه‌ی مێشك، یان ناوچه‌وان، پێویسته له‌شی مرۆڤ له‌و بارگانه خاڵی ببێته‌وه، چونكه ده‌بنه هۆی چه‌ندین ناڕهحهتیو ئێش‌و ئازار، وه‌ك: گرژبوونی شان و مل و ماسولكه‌كانی لاشه به‌گشتی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته زۆرێك له خه‌ڵكی پهنادهبن بۆ ماده هێور كه‌ره‌وه‌كان (المخدرات)و ده‌رمان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ستان له‌سه‌ر مێشكیان، هه‌ندێك جاریش پێویستییان به پزیشكی دهروونناسیو ده‌مارناسی ده‌بێت. ئاسانترین ڕێگه كه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجامدراوه بۆ ڕزگار بوون له‌و بارگانه، ئه‌وه‌یه كه سه‌رمان به‌تایبه‌ت به‌شی پێشه‌وه‌ی بخه‌ینه سه‌ر زه‌وه‌ی بۆ خاڵیبوونه‌وه‌ی ئه‌و بارگانه، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره پێش(1432)ساڵ زیاتر فه‌رمانی پێ كردوین كه كڕنووشبهرین، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت: [خَرُّوا سُجَّدًا] السجدة15، واته: بكه‌ونه سه‌ر زه‌وی بۆ كڕنووشبردن، به‌و شێوه‌یه‌ی كه پێشه‌وه‌ی سهرتانو لووتتان بخه‌نه سه‌ر زه‌وی له كاتی كڕنووشبردندا. ئێستا زانستی ئه‌مڕۆ گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی كه كڕنووشبردن به‌خششێكی چه‌ند به‌نرخه بۆ مرۆڤ، كه ده‌یپارێزێت له‌و هه‌مووئه‌و نهخۆشیو ئێش‌و ئازارانه كه ڕۆژانه دووچاری ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌بێته مایه‌ی ئارامیی دڵ‌و ده‌روونمان، ئه‌مه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی تریشه‌وه كڕنووشبردن له‌سه‌ر حه‌وت ئه‌ندامه‌كه (وه‌ك له حاڵه‌تی سوجده‌دا) كاریگه‌ری گه‌وره‌ی باشی هه‌یه له‌سه‌ر جومگه‌كانی بڕبڕه‌ی پشت‌و كرداری جووڵانی خوێن‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی خوێن بۆ دڵ له‌سه‌رجه‌م لاشه‌ی مرۆڤه‌وه، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه پاش زانینی ئه‌م هه‌موو سوودو بایه‌خ و گرنگییه‌ی لهكڕنووشبردندا هه‌ن، له‌هه‌مان كاتدا سه‌لماندنی ڕاستیی‌و دروستی‌و گه‌وره‌یی هه‌موو فهرموودهكانو فه‌رمانه‌كانی خوا‌و پێغه‌مبه‌رمان بیرده‌خه‌نه‌وه، به تایبه‌تی ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری پایه به‌رزمان فه‌رموویه‌تی: [فَأَعِنِّي على نَفْسِكَ بِكَثْرَةِ السُّجُود] أخرجه مسلم، واته: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)به‌و كه‌سه‌ی فه‌رموو كه داوای كرد هاوه‌ڵی بێت له رۆژی دواییدا: یارمه‌تی من بده كه ئه‌و داواكارییهت بۆ جێبه‌جێ بكه‌م به‌وه‌ی كه له‌شت گوێڕایه‌ڵی خۆت بكه ئه‌ویش به‌وه‌ی كڕنووش زۆر ببه‌ی بۆ په‌روه‌ردگار. سه‌رچاوه‌كان: ته‌فسیری (القرآ‌ن العظيم)ی ئیمام (إبن كثیر). 2-أیسر التفاسیر لكلام العلی الكبیر/ أبی بكر جابر الجزائری. 3-(منافع السجود) بابه‌تێكه له ئینته‌رنێته‌وه وه‌رگیراوه 2875 جار ئه‌م بابه‌ته خوێندراوه‌ته‌وه
<urn:uuid:5da84832-2c97-440f-a946-710f824f3404>
CC-MAIN-2020-10
http://haiv.org/ku/?p=1161
2020-02-19T10:19:03Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2020-10/segments/1581875144111.17/warc/CC-MAIN-20200219092153-20200219122153-00036.warc.gz
ckb
0.985052
Arab
2
{"ckb_Arab_score": 0.9850515723228455, "sdh_Arab_score": 0.010473724454641342}
خەڵک- ڕام به‌شێكی گرنگی ناو كۆمپیوته‌ر و موبایله‌كانی ئه‌مڕۆیه،خه‌ڵكانێكی زۆر له‌كاتی كڕینی مۆبایل و كۆمپیوته‌ره‌كانیان، یه‌كه‌م شت پرسیاری قه‌باره‌ی ڕامه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، به تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌واداری یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كانن، پێیان وایه قه‌باره‌ی ڕامه‌كه‌یان به‌رپرسه له خێرای مۆبایل و كۆمپیوته‌ره‌كه‌یان،به‌ڵام له راستیدا ڕام هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆی نییه له‌گه‌ل خێرای مۆبایلدا، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی به‌رپرسه له خێراییه‌كه‌ی (CHIP) ه یاخود (CPU)كه به عه‌قلی مۆبایل ناسراوه. ڕام خێراترین جۆری بیرگه‌یه، كه به‌رپرسه له پاراستنی زانیارییه‌كانی به‌رنامه‌كانی مۆبایله‌كانمان،به شێوه‌ی خودكار، ڕام ڕێگه ده‌دات له به‌رنامه‌یه‌كه‌وه بچینه سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی دیكه، و به پێچه‌وانه‌شه‌وه گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌رنامه‌ی پێشوتر به‌بێ ئه‌وه‌ی زانیارییه‌كانمان لێ ون ببێت، به‌بێ بوونی ڕام و تێكچوونی مۆبایل و كۆمپیوته‌ره‌كانماندا به‌رنامه‌كان خۆیان داده‌خرێنه‌وه له كاتی گه‌ڕاندنه‌وه بۆیان، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌رگیز به‌كارمان نه‌هێنابێت، قه‌باره‌ی ڕام واته بڕی ئه‌و توانایه‌ی كه ڕامه‌كه هه‌یه‌تی بۆ هه‌ڵگرتنی زانییارییه‌كان، بۆ نمونه ڕامی ١٢ گێگابایت لە توانایدا هه‌یه بڕی ١٢ گێگابایت زانیاری هه‌ڵبگرێت، با وای دابنێین ئێمه جزدانێك و جانتایه‌كمان هه‌یه، ڕام جزدانه‌كه‌یه و جانتایه‌كه بیرگه‌ی مۆبایله‌كه‌مانه، كه به هاڕد درایڤ ناسراوه. ئایا ده‌رهێنانی شتێك له جانتاكه ئاسانتره یان جزدانه‌كه، بێگومان له جزدانهکەه ئاسانتره، واته هه‌ڵگرتنی زانیارییه‌كان له ناو ڕام دا وه‌ك جزدانه‌كه‌یه و زانیارییه‌كانی ناوی به شێوه‌یه‌كی كاتییه،چونكه له كاتی كوژاندنه‌وه‌ی له ناكاوی مۆبایله‌كه‌دا هیچ زانیارییه‌ک له ڕامدا نامێنێته‌وه، كاتێك سه‌ره‌تا مۆبایله‌كه‌ت هه‌ڵده‌كه‌یت و به‌رنامه‌یه‌ك ده‌كه‌یته‌وه ئه‌وا مۆبایله‌كه‌ت به‌رنامه‌كه له سیسته‌می كارپێكه‌ر ده‌رده‌هێنیت، كاتێك یارییه‌ك ده‌كه‌یت سه‌ره‌تا شاشەی مۆبایله‌كه‌ت ره‌ش ده‌بێت پاشان لۆگۆی كۆمپانیای به‌رهه‌م هێن به‌ده‌رده‌كه‌وێت، پاشان گۆرانكارییه‌كانی دیكه رووده‌دات،تا ئه‌و كاته‌ی به‌رنامه‌كه به ته‌واوی ئاماده ده‌بێت و ده‌ست به كاركردن و ده‌توانی ده‌ست به یاری كردن بكه‌یت، به‌ڵام گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی له یارییه‌كه هاتیته ده‌ره‌وه و دووباره ده‌ستت به یاریه‌كه كرده‌وه كاتێكی كه‌متری ده‌وێت به به‌راورد به جاری یه‌كه‌م، چونكه به‌رنامه‌كه له ڕامی مۆبایله‌كه‌دا ده‌مێنێته‌وه و هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان كاركردنی ڕامی كۆمپیوته‌ر و مۆبایلدا نییه. سه‌رچاوه/ زاری كرمانجی لاری تێسلەر دامەزرێنەری بیرۆکەی کۆپی پەیست کۆچی دوایی کرد خەڵک-سەلمان خالید لاری تێسلەر زانای کۆمپیوتەر لە بواری کردەچالاکیی مرۆیی-کۆمپیوتەر HCI کاری دەکرد، لە چەندین کۆمپانیای پێشەنگی جیھانی کاری کردوە لەوانە پاڕاک، ئەپڵ، یاھوو!، ئەمازۆن… ھتد. تێسلەر لە ٢٤ی نیسانی ١٩٤٥ لە شاری نیوۆرک گەورە بووە و زانستی کۆمپیوتەری خوێندەوە لە زانکۆی ستانفۆڕد. لاری لە تەمەنی ٧٤ ساڵییدا کۆچی دوایکرد ئەمەش پاش پۆستێکی هەژماری Xerox دێت لە توویتەر لە ڕۆژی چوارشەممەدا. لاری بە بنیاتنەری کردەی لەبەرگرتنەوە – بڕین – دانانەوە» (کۆپی – پەیست – کەت) دادەنرێ، کە ڕێچکەی کارکردنی لە کۆمپیوتەر دا گۆڕی بۆ شێوازێکی ئاسانتر. مۆبایلە نوێکەی سامسۆنگ شکستی هێنا لە ژێر تاقیکردنەوە قورسەکاندا خەڵک-سەلمان خالید وەکوو دەزانین لە نەوەی پێشووی گالاکسی فۆڵددا کۆمپانیای سامسۆنگ شاشەی پلاستیکی بەکارهێنا بوو بۆ ئەوەی مۆبایلەکە زیاتر بەرگە بگرێت و بەڵام لە مۆبایلی Galaxy Z Flip دا شووشە بەکارهاتووە و ئەمە هەنگاوێکی جیاواز و سەرنجڕاکێش بوو لەلایەن سامسۆنگەوە. مۆبایلەکە تایبەتمەندی بەرزە و دوو شاشەی هەیە کە لە کاتی نوشتانەوەشیدا دەتوانیت کۆمەڵێک فرمانی گرنگ ئەنجام بدەیت و پەیوەندییەکانت وەڵام بدەیتەوە و ئاگاداری ئاگانامەکان بیت. بەپێی ڤیدیۆیەکی کەناڵی یوتیوبی JerryRigEverything کە هەڵدەستێت بە تاقیکردنەوەی ڕوشاندنی مۆبایلەکان و ڕادەی توانا و بەرگری مۆبایلەکان تاقی دەکاتەوە دەردەکەوێت شاشەی مۆبایلەکە لاوازە، و بەرگەی کەمترین ڕوشان دەگرێت، لە لاکان و لە لایەری شاشەکەشدا. سەرەڕای ئەوەی کە کۆمپانیای سامسۆنگ ڕایگەیاندبوو کە بەشێکی شووشە بەکارهاتووە لەم مۆبایلەدا بۆ بەشی شاشەکەی و لایەرەکانی جیاوازن لە یەکدی. هەروەها بەپێی Engadget سامسۆنگ لایەرێکی شووشەی بەکارهێناوە بۆ ئەم مۆبایلە چەماوەیەی بۆ ئەوەی ڕونمایەکی جیاوازی بینین پێشکەشی بەکارهێنەرانی بکات، بەڵام سەرباری ئەمانەش دەبوایە کۆمپانیای سامسۆنگ لە نمایشی ڕاگەیاندنی مۆبایلەکەدا باسی ئەم زانیارییانەی بکردایە. پێت وایە شاشە و مۆبایلی چەماوە پێداویستییەکی گرنگ بن و سەرکەوتن بەدەست بهێنن؟ کتێبخانەی کوردی دابەزێنە بۆ مۆبایلەکەت(ئەندرۆید) خەڵک-سەلمان خالید ئەپی کتێبخانە یەکێکە لە ئەپە کوردییە نوێکانی کۆگای گووگڵ پلەی ئەندرۆید، و لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا ئەپەکە زیاتر لە هەزار داگرتنی تێپەڕاندووە و بەرهەمی هەژماری کوردپۆینتە، و قەبارەی ئەپەکە تەنها ٣١ مێگابایتە. کتێبەکان له چه‌ند به‌شێكی جیاوازه‌وه دانراون وه‌ك چیرۆك و رۆمان و شیعر و مێژوو و فه‌لسه‌فی و زانستی و ئایینی و زمانه‌وانی و منداڵان و كۆمه‌ڵایه‌تی، بەکارهێنەر دەتوانێت ڕاسته‌وخۆ كتێبه‌كه بخوێنیته‌وه له ئەپهكه یاخود ده‌توانێت په‌رتووكه‌كان دابه‌زێنێت. هەروەها بەکارهێنەر دەتوانێت بەشی دڵخوازەکان دیاری بکات و کتێبەکانی بخاتە ئەم بەشەوە و لە دواتردا بیخوێنێتەوە، هەروەها بەشی ناردنەوەی سکاڵاش بەردەستە لە ئەپەکەدا. هەموو کتێبەکان بێ بەرامبەرە و بڕیاردراوە بەو شێوەیە بەردەوام بێت، بەکارهێنەریش دەتوانێت بۆ داگرتنی کرتە لەم لینکە بکات. ئەمریكا: بەهەموو شێوەیەك پاڵپشتی سعودیە دەكەین ٤ ڕێگایی کاریگەر بۆئەوەی هەر لە جێ‌دا بۆنی دەمت نەهێڵیت! گومركی هەرێم لەبارەی كۆرۆناوە ئاگادارییەك ئاڕاستەی سەرجەم خاڵە سنوورییەكان دەكات بزووتنەوەی ئیسلامی: هەر سەرۆك وەزیرانێك لە عیراق بە تەوافوقی سیاسی كارنەكات شكست دەهێنێت لە هەرێم ئامادەكاری بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەكرێت تەندروستی هەرێم: ڕێگری بكرێت لەگەشتكردنی هاووڵاتیان بۆ ئێران تا كاتێكی تری نادیار چەند تاکتیکێکی تازە کە تامی خواردنەکەت لە باشەوە دەگۆڕێت بۆ زۆرباش چیرۆكی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ت له ئیبراهیم تاتڵیساس بیستووه؟ ببینه پاش 13 ساڵ چی ڕوده‌دات چەند وەرزشێکی ژاپۆنی کە ڕێک بۆ جەستەی خانمان کراوە چەند زانیاریەک لەسەر خوێنی خۆت کە تازەیە و نەتبیستووە! چەند دیمەنیکی پێکەنیناوی کە لەنێو مارکێتەکاندا بیندراوە! چۆن شتە کۆنەکانت والێدەکەیت کە رێک وەک تازە دەربکەوێت؟ (ڤیدیۆ) خێرایی ئێرلینگ هالاند لەم گرتەیەدا تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی هەژاندووە ! (ڤیدیۆ) نۆڤاک جیۆکۆڤیچ پاڵەوانی تێنسی سەرزەوی لەسەر شەقامەکان لەگەڵ منداڵان یاریی دەکات ! (ڤیدیۆ) هونەری باسکیلسواری شاخەوانی، چەند دیمەنێکی مەترسیدار ! (ڤیدیۆ) زۆرانبازی لەناو مۆڵێکدا، هەرگیز خۆفڕێدانی لەم جۆرە لەبواری زۆرانبازیدا ڕووینەداوە ! کورتەی یاریی نێوان (تۆتنهام ٠ – ١ لایپزیگ) کورتەی یاریی نێوان (ئاتالانتا ٤ – ١ ڤالێنسیا) کوردستان گومركی هەرێم لەبارەی كۆرۆناوە ئاگادارییەك ئاڕاستەی سەرجەم خاڵە سنوورییەكان دەكات خەڵك – بەشی هەواڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومركی هەرێم ئاگادارییەك ئاڕاستەی سەرجەم خاڵە سنوورییەكان دەكات و تێیدا ڕایگەیاندووە، هیچ بابەتێك بێ... بزووتنەوەی ئیسلامی: هەر سەرۆك وەزیرانێك لە عیراق بە تەوافوقی سیاسی كارنەكات شكست دەهێنێت خەڵك – بەشی هەواڵ وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت، كەمتەرخەمییەكی زۆر لەلایەن لایەنە كوردییەكانەوە بەدیدەكرێت كە لە ماوەی ئەو مانگەدا نەیانتوانیوە... لە هەرێم ئامادەكاری بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەكرێت خەڵك – بەشی هەواڵ وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرانی سایلۆكانی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە و داوایكرد، ئامادەكاریی بكەن بۆ...
<urn:uuid:39dc0feb-2eb6-4127-af39-6317f869a4bb>
CC-MAIN-2020-10
https://xelk.org/191222/
2020-02-20T21:31:13Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2020-10/segments/1581875145282.57/warc/CC-MAIN-20200220193228-20200220223228-00473.warc.gz
ckb
0.923014
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.9230136871337891, "sdh_Arab_score": 0.06198837235569954, "hac_Arab_score": 0.014913610182702541}
خەڵک سپۆرت لویس هامیڵتۆنی بەریتانی شۆفێری تیمی مێرسیدس توانی پلەی یەکەم لەپێشبڕکێی گەورەی ئەبوزەبی بەدەست بهێنێت و بەفەرمی نازناوی پاڵەوانی جیهان مسۆگەر بکات. ئەمڕۆ لە حەلەبەی "مەرسا یاس ئارینا" لە ئیمارات کۆتا پێشبڕکێی ئەم وەرزەی ئوتۆمبێلە خێراکانی "فۆرمولا ١" ئەنجامدرا و لویس هامیڵتۆن پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، ئەوەش بردنەوەی ژمارە ١١یە لەکۆی پێشبڕکێکانی ئەم وەرزە بەدەستی دەهێنێت و بەهۆیەوە شەشەم نازناوی پاڵەوانی جیهان لەژیانی وەرزشییدا دەچنێتەوە. هامیڵتۆن لە پێگەی یەکەمەوە دەستی پێ‌کرد و تا کۆتا خولانەوەکان بەتەواوی ڕکابەرانی تێپەڕاند و لەهەمان پێگەدا کۆتایی بە پێشبڕکێکە هێنا، لەبەرامبەردا ماکس ڤێرستابنی شۆفێری تیمی ڕێدبول پلەی دووەم و چارڵ لوکلێری شۆفێری لاوی فێراری پلەی سێیەمیان بەدەستهێنا، ڤاڵتێری بوتاسی شۆفێری هاوکاری هامیڵتۆن لە پلەی چوارەمدا هات و سباستیان ڤیتیڵی ناوداری ئەڵمانیش پلەی پێنجەمی بۆ تیمی فێراری تۆمار کرد. لەم وەرزەدا تیمی مێرسیدس وەک باشترین تیمی وەبەرهێنەر لە پلەی یەکەمدا جێگیر مایەوە و تیمەکانی فێراری و ڕێد بولیش لەپلەکانی دووەم و سێیەمدا هاتن. ئەمەش ڕیزبەندی کۆتایی شۆفێرانە بۆ وەرزی ٢٠١٩: ٧٥ ساڵە ڕووینەداوە… پاڵەوانێتی ویمبلدۆنی ناودار لەم وەرزەدا ئەنجام نادرێت خەڵک سپۆرت یانەی بڕیاردەری گشتی تێنسی ئینگلتەرا بەهۆی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆناوە، بەفەرمی ئاشکرایان کرد کە پاڵەوانێتی ویمبڵدۆنی لەم وەرزەدا ئەنجام نادرێت. بڕیاربوو پاڵەوانێتی ویلبڵدۆنی مێژوویی کە ساڵانە لە شاری لەندەن ئەنجام دەدرێت لەنێوان ڕێکەوتی ٢٩ حوزەیران بۆ ١٢ تەموز ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆناوە پاڵەوانێتییەکە ئەنجام نادرێت. لەم بارەیەوە یانەی گشتی تێنسی سەرزەوی ئینگلتەرا ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و نوسیویانە: بەداخێکی زۆرەوە، ئەنجومەنی باڵای یانەی بڕیاردەری تێنسی ئینگلتەرا ئاشکرای دەکات کە پاڵەوانێتی ویمبڵدۆنی ٢٠٢٠ بەهۆی مەترسی کۆرۆنا لەم وەرزەدا ئەنجام نادرێت". هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: لەبری ویمبڵدۆنی ئەم وەرزە، کۆپی ١٣٤ی ویمبڵدۆن بڕیارە لە ٢٨ی حوزەیران بۆ ١١ی تەموزی ساڵی ٢٠٢١ ئەنجام بدرێت". بڕیاری ئەنجام نەدان و ڕەتکردنەوەی پاڵەوانێتی ویمبلدۆنی ٢٠٢٠ بە مێژوویی ئاماژەی بۆدەکرێت، چونکە لە ماوەی (٧٥) ساڵی ڕابردوودا یەکەمجارە پاڵەوانێتیەکە بەهۆکارێکی دەرەکی هەڵدەوەشێنرێتەوە. لەپێشوودا و لەنێوان ساڵانی ١٩٤٠ بۆ ١٩٤٥ بەهۆی جەنگی جیهانیی دووەمەوە بۆ یەکەمجار ویمبڵدۆن ئەنجام نەدراوە و لەساڵی ٢٠٢٠ بۆ دووەمجار بەهۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئەنجام نادرێت. (بەفەرمی) کەنەدا وەک یەکەم وڵات لە ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ ٢٠٢٠ کشایەوە خەڵک سپۆرت مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوام لە زیاندبووندایە و وڵاتانی ئەوروپا و ئاسیا و ئەمریکای بەتەواوی گرتووەتەوە، بەم هۆیەوە لیژنەی ئۆڵۆمپی کەنەدا کشانەوەی لە ئۆڵۆمپیادی ٢٠٢٠ ڕاگەیاند. کەنەدا یەکێکە لەو وڵاتانەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زەرەرمەند بووە و مەترسی زیاتریشی لەسەرە، پاش ئەوەی کە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیی ئاشکرای کرد کە ڤایرۆسەکە وەک پەتای جیهانیی ناسێنراوە، لە کەنەدا چالاکییە وەرزشییەکان ڕاگیران. بڕیارە ژاپۆن لە هاوینی ٢٠٢٠ پاڵەوانێتییەکانی ئۆڵۆمپیاد ڕێکبخات، سەرباری مەترسییەکانی کۆرۆنا لەسەر وڵاتەکە و وەرزشکاران، بەڵام هێشتا ڕێکخەرانی پاڵەوانێتییەکە پێیان وایە دەبێت ئەنجام بدرێت، چونکە دواخستن و هەڵوەشاندنەوەی لەم وەرزەدا زیانێکی گەورەی دارایی بە وڵاتە پێشکەوتووەکە دەگەیەنێت. لیژنەی ئۆڵۆمپی کەنەدا ڕاگەیاندنێکی فەرمی بڵاوکردووەتەوە، تیایدا کشانەوەی وڵاتەکە لە ئۆڵۆمپیادی ٢٠٢٠ ڕاگەیاندووە و داوای دواخستنی بەیەکگەیشتنە گەورە مێژووییەکە دەکەن. لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: لیژنەی ئۆڵۆمپی کەنەدی داوا لە لیژنەی ئۆڵۆمپی جیهانی و لیژنەی پارائۆڵۆمپی و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و لیژنەی ئۆڵۆمپی سەرجەم وڵاتان دەکات، ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆی ٢٠٢٠ بۆ ماوەی ساڵێک دوابخەن، بەهەموو شێوەیەک پاڵپشتی ڕێکخەران و لیژنەکانی ئۆڵۆمپی جیهانی دەکەین بۆ دووبارە داڕشتنەوەی ڕێکەوتی نوێی پاڵەوانێتییەکان". هەروەها ئاماژەیان کردووە: بە لێکەوتەکانی دواخستنی ئۆڵۆمپیاد دەزانین، بەڵام لەئێستادا هیچ شتێک لە سەلامەتی یاریزانان گرنگتر نییە. چالاکییەکانی فۆرمولا بەشێوەی ڤیدیۆیی بەردەوامی دەبێت خەڵک سپۆرت یەکێتی نێودەوڵەتی فۆرمولا وەن بیر لە بەکارهێنانی شێوازێک دەکاتەوە بۆ بەردەوامییدان بە پێشبڕکێکانی وەرزی ٢٠١٩/٢٠٢٠ بەبێ ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیانیان پێبگەیەنێت. بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، پێشبڕکێکانی ئوسترالیا و مۆناکۆ ڕاگیران، هەروەها پێشبڕکێکانی بەحرەین و ڤێتنام و چین و هۆڵەندا و ئیسپانیاش بۆ کاتێکی نادیار دواخراون. لەپێناو کەمکردنەوەی ئەو بۆشاییەی بۆ شۆفێران و تیمە بەشدارەکان دروستبووە، بەرپرسانی پێشبڕکێکانی فۆرمولا وەن بڕیاریانداوە پێشبڕکێ دواخراوەکان بەشێوەی "ڤیدیۆ گەیم" ئەنجام بدەن. هەموو وەرزێک لەئامادەکارییەکاندا و لەپێناو بەهێزکردنی تەرکیزی شۆفێران، تیمە بەشدارەکانی فۆرمولا وەن تەکنیکی پێشبڕکێ بە ڤیدیۆ گەیم لەسەر ئاستی شۆفدێرانیان ئەنجام دەدەن. حاڵی حازر (فیا) بیر لەوە دەکاتەوە، ئەو پێشبڕکێیانەی دواخراون بەشێوەی گەیم ئۆنلاین ئەنجام بدات، لە یەک کاتدا شۆفێران لە پێگەی خۆیانەوە بەشداری تێدا دەکەن و براوەکان هاوشێوەی پێشبڕکێی ڕاستەقینە خەڵات دەکرێن. ئەم چالاکییە ڤیدتۆییانەش بەردەوام دەبن تا ئەوکاتەی چالاکییەکان بەفەرمی دەستپێدەکەنەوە لەنێو حەلەبەی ڕاستەقینەدا. ئەگەر بڕیارەکەش بەفەرمی بدرێت، تەواوی پێشبڕکێکان لە "ی‌و توب"وە ئەنجام دەدرێت و هەر کەسێک دەتوانێت بینەری ببێت. لە عیراق و هەرێم 83 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا ڕاگەیەنرا حكومەتی هەرێم؛ هیچ كەمپینێك بۆ كۆكردنەوەی پارەڕێگەپێدراو نییە چەند وەرزشێک کە لەکاتی داخستنی جیمدا دەتوانیت ئەنجامی بدەیت و چەوری کەلەکەت دەسوتێنێت پزیشكێكی كورد پێشنیارێك بۆ شكاندنی كەرەنتینە و قەدەغەی هاتووچۆ دەكات یەكێتی مامۆستایان سەبارەت بە خوێندنی ئەمساڵ ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە چێڵسی پێش ڕکابەرانی کەوتووە و گرەوەی کۆتینیۆ لە بەرشلۆنە و بایرن میونشن دەباتەوە چەند بنەمایەکی ناشرین کە لە کۆمەڵگەی مۆدێرندا بەسەرماندا سەپاوە! چەند کارێک کە ڕۆژانە ئەنجامی دەدەیت بەڵام زیانی بۆ تەندرووستیت هەیە! کاتێک جگەرت باش کار ناکات، کۆمەڵێک کاریگەری خراپی لەسەر تەواوی جەستەت دەبێت، لێرە بیانزانە پەڕلەمانتارێكی پێشووی یەكێتی: مووچە دەبێتە نیوە بۆ دووەمجار ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرزبووەوە ١٣ شت کە هەموو کچێک هەیەتی و لای کەسیش باسی ناکات! بە ڤیدیۆ؛ پۆلیس و زێرەڤانی بە زەبری هێز كۆتایی بە پرسەیەك دەهێنن بەرشلۆنە نمایشی مەشقە جەستەییەکانی ئانسو فاتی دەکات لە ماڵەکەی خۆی کریستیانۆ بەهۆی کەرەنتینەوە دەلاکی دەستناکەوێت و جۆرجینای خۆشەویستی قژی بۆ دەبڕێت ! پۆگبا لە کەرەنتینەوە نمایشی توانا هونەرییەکانی دەکات و داوا لەیاریزانانی تریش دەکات دووبارەی بکەنەوە بارزانی: جوگرافیا سته‌مێكی گه‌وره‌ی له ئێمه كردووه ئالیسۆن بیکەر لەبەردەم ماڵەکەی جوڵەیەک دەکات و بەشێوازی کریستیانۆ ئاهەنگ دەگێڕێت کوردستان حكومەتی هەرێم؛ هیچ كەمپینێك بۆ كۆكردنەوەی پارەڕێگەپێدراو نییە خەڵك – بەشی هەواڵ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، هیچ كەمپینێك بۆ كۆكردنەوەی پارە بەناوی هاوكاری بۆ هیچ كەسێك... پزیشكێكی كورد پێشنیارێك بۆ شكاندنی كەرەنتینە و قەدەغەی هاتووچۆ دەكات خەڵك – بەشی هەواڵ سەرۆكی لیژنەی تەندروستی لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هێشتا ماوەی كۆتایی هاتنی پەتای كۆڤید-١٩ دیار نیە، هەرچی... یەكێتی مامۆستایان سەبارەت بە خوێندنی ئەمساڵ ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە خەڵك – بەشی هەواڵ مەكتەبی سكرتاریەت یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دابینكردنی مووچە و كرێی وانەبێژی ئاسانكاری زۆر بۆ سەركەوتنی ساڵی...
<urn:uuid:7a07b9ac-bf48-4e81-b047-82efbb109385>
CC-MAIN-2020-16
https://xelk.org/176675/
2020-04-05T16:07:16Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2020-16/segments/1585371606067.71/warc/CC-MAIN-20200405150416-20200405180916-00078.warc.gz
ckb
0.886967
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.8869674205780029, "sdh_Arab_score": 0.0855318158864975, "hac_Arab_score": 0.027426129207015038}
خێزان ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک شتی گرنگە بەتابیەت بۆ گەنجان کە پێویستە تێڕوانین لەسەریان ڕاسبکرێتەوە، چونکە زۆرێک هەڵە لێیان تێگەیشتوون: خووە خراپەکان بەهۆی فیلم و هەندێک بۆچوونی کۆمەڵایەتیەوە زۆرێک پێیان وایە کە خوە خراپەکانی وەک (جگەرەکێشان و مەشروب) و هاوشێوەکانی شتێکی ئاساییە، لەکاتێکدا بەپێی توێژینەوەکان ئەم خوانە زیانی درێژخایەن و بەردەوامیان بۆت هەیە و پێویستە وازیان لێبهێنیت. کوڕی خراپ هەندێک لەکچان حەزیان بە کوڕی خوێڕی و خراپ هەیە کە هەموان لێی دەترسن، بەڵام لە ژیانی ڕاستیدا ژیانکردن لەگەڵیاندا سەختە و زۆرجار بە جیابوونەوە کۆتایی دێت. گەڕیدە زۆر کەس حەز بەوە دەکات کە کار و ژیانی جێگیری نەبێت و گەڕیدە بێت و دیمەنی گەشتەکانی بڵاوبکاتەوە، بەڵام ئەمە بەو جۆرەش چێژبەخش نییە کە تۆ تەنها لایەنێکی دەبینیت، بەڵکوو ئەو کەسانە بەهۆی ئەوەی داهاتی جێگیریان نییە بەردەوام ناچارن هەوڵی زیاتر بدەن بۆ دەستخستنی پارە و ڕووبەڕووی زۆر کێشەی دیکە دەبنەوە، جگە لەوەی گەشتکردن ئەو تامە خۆشەی نامێنێت لایان چونکە بەردەوام لە گەشتدان. تەنهایی زۆرجار واهەستەکەیت کە خۆشە خۆت بەتەنها بیت و تاقەتی کەست نییە، بەڵام ئەمە لە ڕاستیدا بەو جۆرە نییە و رەنگە تەنها بۆ چەند ڕۆژێک خۆشبێت، دواتر توشی بێزاری و پەستانی دەروونی قورس دەبیتەوە. دووگیانی زۆرێک لە خانمان دووگیانی تەنها لە فیم و ژیانی مۆدێلەکانەوە تەماشادەکەن و وادەزانن وێنەگرتن و خۆشیە، لەکاتێکدا ئەوە نازانن کە ئەمە بەرپرسیارێتیەکی گەورەیە و بەهۆیەوە توشی چەندین کێشەی تەندرووستیش دەبن، بۆیە گرنگە کە پێشتر خۆیانی بۆ ئامادە بکەن. چەند هۆڕمۆنێک کە دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشت و نابێت بهێڵیت زۆر ببێت! خێزان ئەمەی خوارەوە چەند هۆڕمۆنێکە لە جەستەدا کە دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشت و نابێت بهێڵیت زۆر ببێت: – هۆڕمۆنی ئیسترۆجین -ئێستڕۆجین ھۆڕمۆنێکە توخمە پەرەسەندن و فرمانەکانی زۆربوون لە مێیەدا ڕێکدەخات، گەر زیاد کە پێویست بێت دەبێتە هۆی قەلەوی جەستە، بۆ چارەسەری ئەوەش پێویستە گۆشت کەمبکەیتەوە و زیاتر سەوزە بخۆیت. – هۆڕمۆنی سيروتونين – ئەم هۆڕمۆنە بەرپرسە لە هەستی تێربوون و گەر کەمبیت، خواردنێکی زۆر دەخۆیت بەبێ ئەوەی هەست بەتێری بکەیت و لە ئەنجامدا قەڵەو دەبیت، هۆڕمۆنەکە لە هێلکەدا زۆرە و پێویستە ئەوە بخۆیت. – هۆڕمۆنی جريلين – ئەم هۆڕمۆنە جەستەت ئاگادار دەکاتەوە کە تێربویت یاخود نا، ناهاوسەنگی هۆڕمۆنەکە دەبێتە هۆی قەڵەویی – هۆڕمۆنی دەمارەپێپتاید -دەمارەپێپتاید ھۆڕمۆنێکە، دەمارەکۆئەندام درووستی دەکات، گەر زۆربێت چەوری زیاتر کۆدەکاتەوە و دەبێتە هۆی قەڵەویی – هۆڕمۆنی پرولاکتین – بەرپرسە لە درووست‌کردنی شیر لە جەستەی خانماندا و گەر زۆربێت دەبیتە هۆی قەلەوی لە ناوچەی سنگ چەند چارەسەرێکی بەسوود بۆ ڕەشی ناوچە جیاوازەکانی جەستەت خێزان ئەمەی خوارەوە چەند چارەسەرێکی بەسوودە بۆ ڕەشی ناوچە جیاوازەکانی جەستەت کە دەتوانیت بەکاری بهێنیت: -مل: -بۆ نەهێشتنی ڕەشی مل پەتاتەیەک بجنەو دواتر لە عەسارەدا بیهاڕە، دەتوانیت کەمێک لیمۆشی بەسەردا بکەیت، دواتر بۆماوەی ١٥ خولەک بیکەرە سەر ملت ڕەشیەکەی ناهێڵێت. -ئەژنۆ و ئانیشک -بۆ نەهێشتنی ڕەشی ئەژنۆ و ئانیشک، دەتوانیت لیمۆیەک بکەیت بە دوو بەشەوە و پێیدا بهێنیت، لێبگەڕێ با ٢٠ خولەکێک پێوەی بمێنێتەوە پاشان بیشۆرەوە، دەتوانیت شەکر و زەیتی زەیتوونیش بۆ هەمان مەبەست بەکار بهێنیت، لەگەڵ یەک تێکەڵیان بکە و بۆ ماوەی ٥ خولەک لێی بەد، دواتر بە ئاوی سارد بیشۆرەوە. -بنباڵ -بۆ نهێشتنی ڕەشی بنباڵ خەیار بهاڕەو کەمێک لیمۆی تێکەڵ بکە، دواتر بیدە لە بنباڵت، دەتوانیت شیر لەگەڵ ھەوێنی پەنیر تێکەڵبکەیت لەگەڵ کەمێک ئاردی سپی تا هەویرێکی لێدەردەچێت، بۆ ١٥ خولەک بیدە لە بنباڵت سپی دەکاتەوە. لیمۆ و بیبەری هاڕڕاو بۆ چارەسەری جیوبی لوتت بەکار بهێنە، چۆن درووستی دەکەیت؟ خێزان ئەمەی خوارەوە گیراوەیەکی بەسوودە بە بەکارهێنانی چەند کەرەستەیەکی بەردەست کە بۆ چارەسەری جیوبی لوتت دەتوانیت سوودی لێوەربگریت کەرەستەکان: – نیو کوپ ئاو -یەک کەوچکەچا هەنگوین -چارەکە کوپ سرکەی سێ‌و -یەک کەوچکەچا بیبەری هاڕڕاو -یەک لیمۆ -ئامادەکردن و بەکارهێنان: -ئاوەکە بکوڵێنە و دواتر سرکەکەی تێبکە، پاشان لێبگەڕێ سارد ببێتەوە، دواتر هەنگوین و بیبەرەکەی تێبکەو جوان تێکی وەربدە، باشان لیمۆکەشی بەسەردا بگوشە و تێکی وەربدەوە، بەیانیان بەر لە نانخواردن و شەوان بەر لە خەوتن کەوچکێک لە گیراوەکە بخۆرەوە. گفتوگۆكانی نێوان ڕۆژئاوای كوردستان و دیمەشق لە ئاستێكی باشدایە بڕی باران بارین لە شارەكانی هەرێم بڵاوكرایەوە ٩ توشبووی دیکەى کۆرۆنا لەهەرێم تۆمارکرا لە ویلایەتى نیویۆرک 7 هەزار کەسی دیکە توشى کۆرۆنا بوون بانكەكان و فەرمانگە حکومییەکانی سلێمانی پاکژدەکرێنەوە شێوازی دابەشكردنی موچەی شەهیدان ئاشكراكرا سەباح هەورامی؛ چۆنیەتی دروستكردنی گیراوەیەك بۆ لەناوبردنی كۆرۆنا بڵاودەكاتەوە کۆمەڵێک ئەستێرەی بەناوبانگ لەوە کورتترن کە تۆ بیری لێدەکەیتەوە! ٧ ڕاهێنان ورگت تەواو تەخت دەکات بێ ئەوەی پێویستت بە ڕاهێنانی قورس بێت وەزیرێكی حكومەتی هەرێم بڕیاری لێخۆشبوو‌ن بۆ هاووڵاتیان دەردەكات چەند کارێکی هەڵە کە دەبێتە هۆی ئەوەی توشی ناهاوسەنگی هۆڕمۆنەکانت ببیت دیمەنی ١١ کەس پاش ئەوەی بڕیاریاندا چیدیکە ماددەی هۆشبەر نەخۆن، ببینە چۆن دەگۆڕێن! لیڤەرپوڵ سوپاسی پزیشکان و پەرستاران دەکات: سوپاس کە ژیانی ئێمە دەپارێزن جوانترین گۆڵە هونەریی و یەکلاکەرەوەکانی دیڤۆک ئۆریگی لەگەڵ یانەی لیڤەرپوڵ دی بروین منداڵەکانی هاوشێوەی شەفتی ئاسن بۆ مەشقی ڕانەکانی بەکاردەهێنێت ! (ڤیدیۆ) ئەلیکساندەر ئاڕنۆڵدی بەرگریکاری لیڤەرپوڵ لەماڵەوە توانا هونەرییەکانی نمایشدەکات ڤیدیۆ.. قائیمقامی قەزای ناوەندی سلێمانی بۆ حاڵی خەڵك دەگریێت (ڤیدیۆ) مۆرینیۆ بەدەستی خۆی کۆمەک بۆ پیرو پەککەوتەکانی لەندەن دەبات کوردستان گفتوگۆكانی نێوان ڕۆژئاوای كوردستان و دیمەشق لە ئاستێكی باشدایە خەڵك-بەشی هەواڵ ئەندامێكی نوێنەرایەتیی ڕێڤەبەری خۆسەری ڕۆژئاوا لەباشووری كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بە سەرپەرشتی ڕوسیا گفتوگۆكانی نێوان ڕۆژئاوای كوردستان و حكومەتی... بڕی باران بارین لە شارەكانی هەرێم بڵاوكرایەوە خەڵك-بەشی هەواڵ بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕێژەی باران بارینی لە 24 كاتژمێری ڕابردوو بڵاوكردەوە. بەپێی زانیارییەكانی كەشناسی هەرێمی... ٩ توشبووی دیکەى کۆرۆنا لەهەرێم تۆمارکرا خەڵک – بەشی هەواڵ وەزارەتى تەندروستی حکومەتى هەرێم نۆ توشبووی دیکەى ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاند، بەمەش کۆی گشتی توشبووانى ڤایرۆسی کۆرۆنا...
<urn:uuid:0429a8eb-72bf-4b95-89e9-0d4a6f16da16>
CC-MAIN-2020-16
https://xelk.org/211196/
2020-03-28T09:28:19Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2020-16/segments/1585370490497.6/warc/CC-MAIN-20200328074047-20200328104047-00006.warc.gz
ckb
0.889642
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.8896420001983643, "sdh_Arab_score": 0.059429336339235306, "hac_Arab_score": 0.05083366110920906}
خەڵک سپۆرت ئەمشەو هەشت ڕووبەڕوبونەوەی گەڕی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنز لیگ ئەنجامدران و یانەی ناپۆلی سەرکەوتنێکی گەورەی بەرامبەر پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو بەدەستهێنا. ئەمشەو لەکۆی هەشت ڕووبەڕوبونەوەی گەڕی یەکەم لە قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ٢١ گۆڵ تۆمارکران، لەکۆی هەشت یاریی سیانیان بە ئەنجامی یەکسانبوون و پێنجیان بە بردنەوەی یانەکانی ناپۆلی، ڕێدبول سالزبۆرگ و ئەیاکس ئەمستەردام و ڤالێنسیا و لایپزیگ کۆتای‌یان هات. سەرەتا لە کاتژمێر (٧:٥٥) بەکاتی کوردستان یانەی ئینتەرمیلان یەکەمین ڕووبەڕوبونەوەی دەست پێ‌کرد و بەرامبەر سلاڤیا پراگ ئەنجامێکی چاوەڕوان نەکراوی تۆمار کرد (١ – ١)، لەکاتێکدا زۆرینەی شارەزایان پێیان وابوو پێکهاتەی سەردەمی نوێی ئەنتۆنیۆ کۆنتی لەتوانایدایە لەکۆمەڵەکەیدا بە زوویی سەرکەوتن مسۆگەر بکات، هەروەها لەڕووبەڕوبونەوەی دووەمیشدا ئۆڵۆمپیک لیۆنی فەرەنسی بە زەحمەت ئەنجامی ڕووبەڕوبونەوەی نێوانیان لەگەڵ زینیتی ڕوسی هاوتا کردەوە (١ – ١). لەڕووبەڕوبونەوەی سەرەکیدا، یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی لە یاریگای سیگناڵ ئیدونا پارک میوانداری یانەی بەرشلۆنەی ناوداری کرد و هیچکام لە دوو یانە زەبەلاحەکە لەتۆمار کردنی گۆڵ سەرکەوتوو نەبوون، سەرباری ئەوەی کە ئەنجامەکەش بەبێ گۆڵ کۆتایی هات، بەڵام هەردوو جەمسەر لەڕووی هونەری و تاکتیکیەوە تاموچێژیان بەخشییە هاندەرانیان، بەتایبەت ڤیستیڤالیەکان کە لەبەردەم هاندەرانیاندا چەندین هەلی گۆڵکردنیان لەدەستدا، بەتایبەت لە خولەکی ٥٧ ئەندرێ تێر شتیگنی گۆڵپاریزی ئەڵمانی یانەی بەرشلۆنە توانی لێدانێکی سزای مارکۆ ڕیۆسی هاونیشتیمانی ڕەت بکاتەوە و بەو سەیڤە بەهێزەوە یانەکەی لە ئەنجامی پێچەوانە ڕزگار کرد. لەلایەکی ترەوە یانەی ناپۆلی ئیتاڵی لە یاریگای سان پاولۆ گەورەترین موفاجەئەی ئەم وەرزەیان تۆمار کرد و توانیان بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام سەرکەوتن بەسەر لیڤەرپوڵی پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو بەدەست بهێنن، لەم رووبەڕوبونەوەیەشدا کوڕانی کارلۆ ئەنچلۆتی توانیان بەباشترین شێوە تاکتیکی ڕاهێنەرەکەیان جێبەجێ بکەن و لە زۆرینەی ساتەکاندا کۆنترۆڵی یاریگا و هەلەکانیان کردبوو، تا لە خولەکی ٨٢ و ٩١ لەلایەن درایس مێرتێنز و فێرناندۆ لۆرێنتیەوە دوو گۆڵی یەکلاکەرەوەی یارییەکەیان تۆمار کرد. زۆرترین ڕێژەی گۆڵیش لەڕووبەڕوبونەوەی نێوان یانەی ڕێدبول سالزبۆرگ و جینک تۆمار کرا، یانە نەمساویەکە شەش گۆڵی تۆمار کرد و پشکی شێری گۆڵەکانیش (هاتریک) بەر ئێرلینگ هالاندی نەرویجی کەوت. ئەنجامی کۆی ڕووبەڕوبونەوەکانیش بەم شێوەیە بوون: ئینتەرمیلان ١ – ١ سلاڤیا پراگ لیۆن ١ – ١ زینیت سانت پترسبۆرگ بوروسیا دۆرتمۆند ٠ – ٠ بەرشلۆنە ناپۆلی ٢ – ٠ لیڤەرپوڵ ڕێدبول سالزبۆرگ ٦ – ٢ جینک ئەیاکس ئەمستەردام ٣ – ٠ لیل چێڵسی ٠ – ١ ڤالێنسیا بەنفیکا ١ – ٢ لایپزیگ رۆناڵدۆی دیاردە؛ "زێدان باشترینە" خەڵک رۆناڵدۆی بەرازیلی، ناسراو بەدیاردە هۆکاری بەجێهێشتنی یانەی ریاڵ مەدرید و پەیوەندیکردنی بەیانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی بۆ خراپی مامەڵەی فابیۆ کاپیلۆی ڕاهێنەری ئەوکاتەی ڕیاڵ دەگێڕێتەوە و زێدانیش بە باشترین ناو دەبات. رۆناڵدۆ لویس نازاریۆ دالیمای بەرازیل و ئەفسانەو دیاردەی تۆپی پێی جیهان، رایگەیاندووە،بەهۆی بوونی چەند کێشەیەک لەگەڵ فابیۆ کاپیلۆی راهێنەر، یانەی شاهانەی بەجێهێشتووە، کە بە وتەی خۆی نەیتوانیوە لە کاپیلۆ بگات. رۆناڵدۆ وتویەتی؛ کێشم لە 100كگم، نزیک دەبووەوە کاتێک لەیانەی ڕیاڵ مەدرید هاتووەتە دەر، بەڵام لەتۆپی پێدا کێش گرنگ نییە گرنگ توانا‌و یاریکردن و جیاوازی کردنە، بۆیە کاپیلۆ بەهەڵە هەڵسەنگاندنی دەکرد لەمبارەیەوە، بۆیە پەیوەندیەکانمان بەرەو خراپی و لێک نەگەیشتن چوو. بە وتەی رۆناڵدۆ کاپیلۆ شایستەی پۆستی راهێنەرایەتی تیپەکە نەبووە و دەبوو یانە شاهانەییەکە لەو کاتەدا راهێنەرێکی بەهێزی دەستنیشان بکردایە. لەلایەکی ترەوەو لەبارەی بەراوردی نێوان مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرە بەرازیلییەکە " مێسی کاتێک تۆپ لە بەردەم قاچەکانیدایە، هەست بەچێژو خۆشەویستی دەکات بەڵام توانا و ژمارەکانی رۆناڵدۆش ناکرێت نادیدە بگرین بۆیە، بەراوردکردنی ئەو دوو یاریزانە ئەستەمە. رۆناڵدۆی بەرازیلی، لە تۆپی پێدا زێدان بە باشترین هاوڕێ و یاریزان ناودەبات کە هاوشانی یاریکردووە و دەڵێت" زێدان باشترینە، من دڵخۆش بوم لەگەڵ سەرجەم یاریزانەکانی ریاڵ مەدرید، بەڵام زێدان بۆ من زۆر تایبەت بوو". گاریس بەیڵ: شەیدای یاریی گۆڵفم خەڵك گاریس بەیڵی وێڵزیی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید، دەڵێت: هەندێك وا بیر دەكەنەوە كە ئێمە بۆ یاریكردن دروست بووین، ئەمە هەڵەیە، ئێمەش مرۆڤین و كاتمان بۆ نان خواردن و بەسەربردن و ئاهەنگ گێڕان دەوێت خۆ رۆبۆت نین. رۆژنامەی ماركا، دیمانەیەكی لەگەڵ ئەستێرە وێڵزییەكە سازداوە و تیایدا بەیڵ وتوویەتی " لەروانگەی هەندێكەوە رۆبۆتێك زیاتر هیچی كە نین، خەڵكانێ: هەن وا دەزانن كە تۆ تەنها بۆ یاریكردن دروست بوویت، دەیانەوێت بەو شێوەیەی كە خۆیان دەیانەوێت تۆ بژیت، ئێمەش دەبێت نان بخۆین و بچینە دەرەوە و كات و ساتی خۆش بەسەر بەرین ". بەیڵ دەڵێت " ژیانی تۆپی پێ ماوەیەكی كەمە، ناكرێت قوربانی بەژیانی خۆمان بدەین لە پێناو ئەو ماوە كەمەی لە تۆپی پێدا هەیە". گاریس بەیڵ ڕاشكاوانە دەڵێت " شەیدای یاریی گۆڵفم، بەڵام هێشتا بیرم لەوە نەكردۆتەوە دوای وازهێنانم لە یاریی تۆپی پێ چی بكەم". كریستیانۆ رۆناڵدۆ: مێسی پێی وتم بە ڕۆشتنت توشی كێشە بووم خەڵك كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی، دەڵێت، بەكاروانی وەرزشی مێسی سەرسامم و لە كاتی ڕۆشتنم لە ڕیاڵ مەدرید پێی وتم بە رۆشتنت تووشی كێشە دەبم چونكە، بوونت لە لالیگا ڕكابەری نێوانمانی بەهێزتر دەكرد. رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویكردووەتەوە، كە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، سەرسامە بەو كاروانە وەرزشییەی مێسی پێیدا تێپەڕیوە.. بەگویرەی ڕۆژنامەكە، ڕۆناڵدۆ ڕایگەیاندووە، جوانە ڕكابەریی هەبێت، هەموو كەسێكی دیار ڕكابەرێكی هەیە، من چیژم لە ڕكابەریی نێوان خۆم و مێسی وەردەگرت، هەمیشە هەوڵی زیاترم دەدات بۆ بردنەوە و چنینەوەی نازناوەكان. كریس ئەوەشی وتووە: كاتێك خولی ئیسپانیم بەجێهێشت، مێسی پێی وتم بە ڕۆیشتنت توشی كێشە بووم، چونكە ڕكابەری نێوانمان بەهێزتری دەكردین. هۆكاری قفڵبوونی ده‌رگاو جامی ئۆتۆمبێل تێکەڵەیەکی نهێنی بۆ ڕەونەقدارکردنی ئۆتۆمبیلەکەت، بەس لای کەس باسی مەکە! ناوی كاندیدی وەزارەتەكان گەیشتە پەڕلەمانی عیراق یەكێتی زانایان لە هەولێر: تكایە بە بەرماڵ و ماسك و دەستكێشەوە بچنە مزگەوت وەزارەتی تەندروستی: مووچە و لایەنە سیاسییەكان كاریگەری لەسەر دۆخی كۆرۆنا دروست دەكەن بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی تەندروستی: خۆت بپارێزە و لەشوێنی کارکردن و قەڕەباڵغ دەمامک بکە ٩ هەڵەی ستایل کاتێک دەیکەیت، هەرچەند خۆت جوان بیت ناشرین دەرت دەخات چوار تایبەتمەندی، کە دەتکاتە شازی ژن بۆ پیاوەکەت ٧ جۆر ڕێجیمی سەیروسەمەرە، کە هەر بەڕاستی ئەنجام دراوە گەر تەندرووستی خۆتت لا گرنگە، پێویستە ئەم زانیاریانە بزانیت ١١ ڕێگا بۆ ئەو کاتانەی تاقەتی هیچت نییە تاوەکوو تەواوی ڕۆژەکە چالاک بیت گەر ئەم ٨ نیشانەیەت بەدی کرد، گومانت نەبێت ڤیتامینت کەمە كاتی كردنەوەی دوكان و بازاڕ لە هەولێر دیاریكرا فرسەت سۆفی: ڕێنماییەكان بەتەواوی جێبەجێ دەكەین بەوێنە و ڤیدیۆ؛ خۆپیشاندانەكەی سلێمانی گرژی تێكەوت و تەقە دەكرێت بە ڤیدیۆ؛ ماتۆڕسوارە تەقەكەرەكەی سلێمانی دەستگیر كرا بە ڤیدیۆ؛ نەخۆشێكی كۆرۆنا لە سلێمانی لەدۆخێكی خراپدایە وەزیری پەروەردەی هەرێم: وەرزی یەكەم بۆ خوێندكاران هەژمار دەكرێت لە پۆلی 4ی بنەڕەتی تا 11ی ئامادەیی بە ڤیدیۆ؛هەپەگە چالاكییەكی لە گردی شەهید شێخ مووس بڵاودەكاتەوە کوردستان یەكێتی زانایان لە هەولێر: تكایە بە بەرماڵ و ماسك و دەستكێشەوە بچنە مزگەوت خەڵک-ئارام سەردار یەکێتی زانایانی ئایینی هەرێمی کوردستان لە دوای هەڵوەشاندنەوی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ و کردنەوەی سەرجەم شوێنەکان، لەپێناو سەلامەتی گیانی... وەزارەتی تەندروستی: مووچە و لایەنە سیاسییەكان كاریگەری لەسەر دۆخی كۆرۆنا دروست دەكەن خەڵک – ئارام سەردار ئەندامێکی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا لەوەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت ڕێککەوتنی لایەنە سیاسیەکان و مووچە کاریگەری لەسەر جێبەجێکردنی... بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی تەندروستی: خۆت بپارێزە و لەشوێنی کارکردن و قەڕەباڵغ دەمامک بکە خەڵک – بەشی هەواڵ د. خالس قادر، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی تەندروستی ڕێنمونی هاوڵاتییان دەکات، کە چۆن خۆیان لەڤایرۆسی کۆرۆنا...
<urn:uuid:0a605bb5-3c4f-4192-b589-d3a0c2dc784a>
CC-MAIN-2020-24
https://xelk.org/155236/
2020-06-04T11:42:39Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2020-24/segments/1590347439928.61/warc/CC-MAIN-20200604094848-20200604124848-00598.warc.gz
ckb
0.778518
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.7785175442695618, "sdh_Arab_score": 0.12329897284507751, "hac_Arab_score": 0.09810394048690796}
خێزان نوسەر و ڕۆشنبیت هەڵکەوت عەبدوڵا ڕێبەرێکی نوێ بەناوی (منداڵ و کۆتۆنا.. کێ شەڕەکە دەباتەوە؟) بڵاوکردەوە. هەڵکەوت عەبدوڵا لە بارەی ڕێبەرەکەوە دەڵێت"ئەمە ڕێبەرێکی خۆپارێزییە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ منداڵان بە شێوەی گفتوگۆ، کە دەکرێت بۆ منداڵەکانتانی داونلۆد بکەن، چونکە لەم ماوەیەدا زۆر پێویست و سوودبەخشە بۆیان." ڕێبەرەکە لە کتێبێکی ڕەنگاو ڕەنگدا و بە شێوازی گفتوگۆ بۆ منداڵان تەرخان کراوە و لەم لینکەی خوارەوە دەتوانیت داونلۆدی بکەیت. پزیشکێکی دادوەری چیرۆکی ئەو منداڵە دەگێڕێتەوە کە دەستدرێژیی سێکسی کراوەتە سەر خێزان پزیشکێکی دادوەری چیرۆکی ئەو منداڵە دەگێڕێتەوە کە لە لایەن شۆفێرەکەیانەوە دەستدرێژیی سێکسی کراوەتە سەر. تەواوای چیرۆکەکە: منداڵیکی کچ ، دایکەکەی زۆر بە شڵەژاوی هێنایە پەیمانگەی پزیشکی دادوەری کە گوایە لەلایەن شوفێرەکەیان (کە چەندەها ساڵە شۆفێری ئەم خێزانەیە) دەستدرێژیی سێکسی کراوەتەسەر لەکاتی هاتوو چۆ پێکردنی لەڕێگای قوتابخانە. ئەوەی وایکردووە ئاشکرا ببێت، لە قوتابخانه ئاگاداری دایکەکە دەکەنەوە منداڵەکەی ڕۆژانە دوادەکەوێ لە وانەکانیدا. دایکەکە کە فشاری دەخاتە سەر، منداڵەکە ڕاستییەکانی بۆ باسدەکات . ئێمەی لیژنه، پشکنینمان بۆی ئەنجامدا، قسەی دایکەکەمان پشت ڕاست کردەوە وڕاپۆرتێکی پوختمان دا پێی کە لەسەدی سەد دەبێتە بەڵگە بۆ دادگا و بۆ دادوەر. من زۆر تووشی سەرسوڕمان و شۆک بووم بەوەی کە چەند جار پارەی ڕۆژانەی منداڵەکەی بردووە و ئینجا دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر! بەڕای من لەم حاڵەتەدا بۆمان دەردەکەوێت کە نابێت متمانەی کوێرانە بە هەموو کەس بکەین، بەتایبەتی منداڵ، چونکه منداڵ ناتوانێ پارێزگاری لە خۆی بکات و دایک و باوک بەرپرسن لێی. تکایە ئاگاداری منداڵەکانتان بن ئەوانە ئەمانەتی دەستی ئێمەن و نەوەی دوا ڕۆژن . وەکو ئامۆژگارییەکی پزیشکانە حاڵەتی وا پاش لیژنەی پزیشکی دادوەری منداڵەکە پێویستە ببردرێتە لای پزیشکی دەروونی. ……… د. دیلمان ئازاد – پسپۆڕی پزیشکیی دادوەری و مامۆستا لە کۆلێجی پزیشکی شنیار دڵ لە سینەم دەرچوو دەڵێتەوە خێزان کچە گۆرانیبێژ شنیار نەجیب لە نوێترین بەرهەمیدا گۆرانی"دڵ لە سینەم دەرچوو"ی بڵاوکردەوە. بەرهەمە نوێکەی شنیاری لە هۆندراوەی هادی مورادیە و شادمان محەمەد کاری دەرهێانی بۆ ئەنجامدراوە. دڵ لە سینەم دەرچوو گۆرانیەکی بەناوبانگە کە چەندین هونەرمەند وتویانەتەوە و ئاوازە ئەحمەد کایایە. شنیار نەجیب لەدایکبوی شاری سلێمانییە، ماوەی چەند ساڵێکی کەمە دەستی بە کاری هونەری کردوە، خاوەنی چەند بەرهەمێکی تۆمارکراوە. شاباز: پێشتر شوانبووم و ئێستاش بومەتە شاباز زەمانی خێزان پاش ئەوەی خانمە هونەرمەندێک ڕایگەیاندبوو کە شاباز زەمانی پێشتر شوان بووە و ئێستاش لەخۆی بای بووە، شاباز زەمانی لەسەر ئەوە وەڵامی پرسیاری هەوادارێکی دەداتەوە. شاباز زەمانی لەبارەی ئەو پرسیارەوە ڕایگەیاند کە بەشانازیەوە پێشتر شوان بووە، بەڵام ئێستا بۆتە شاباز زەمانی. شاباز زەمانی لە سالی ١٩٩٠ لە سلێمانی لەدایک بووە و ماوەی چەند ساڵێکە کاری هونەریدەکات و گۆرانیبێژێکی بەناوبانگە. شەقامی "ژیانی ڕەشپێستەكان گرنگە" كەسێكی دیكە بەهۆی كۆرۆنا لە هەرێم گیانی لەدەستدا وەزارەتی دارایی، لەبارەی مووچەوە ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە نرخی نەوت بەرز بووەوە ئەمڕۆ پەڕلەمانی عیراق دەنگ بە 7 كاندیدی حكومەتەكەی كازمی دەدات قائمقامی قەزای کۆیە؛لەگەڵ داواکاری و داخوازی خەڵکی هەژار و کەم دەرامەتین ٩ هەڵەی ستایل کاتێک دەیکەیت، هەرچەند خۆت جوان بیت ناشرین دەرت دەخات چوار تایبەتمەندی، کە دەتکاتە شازی ژن بۆ پیاوەکەت ٧ جۆر ڕێجیمی سەیروسەمەرە، کە هەر بەڕاستی ئەنجام دراوە ١١ ڕێگا بۆ ئەو کاتانەی تاقەتی هیچت نییە تاوەکوو تەواوی ڕۆژەکە چالاک بیت ٦ ڕێنمایی هەڵە لەسەر ئامێرەکانمان پێمان وتراوە، باشترە پشتگوێی بخەیت چەند بیرۆکەیەکی ناوازە بۆ کاتی دەعوەت بۆ ئەوەی میوانەکەت سەرسام بکەیت بەڤیدیۆ؛ هەلیكۆپتەرەكانی توركیا كشتوكاڵی گوندنشینان لە سنوری برادۆست دەسوتێنن كاتی كردنەوەی دوكان و بازاڕ لە هەولێر دیاریكرا فرسەت سۆفی: ڕێنماییەكان بەتەواوی جێبەجێ دەكەین بەوێنە و ڤیدیۆ؛ خۆپیشاندانەكەی سلێمانی گرژی تێكەوت و تەقە دەكرێت بە ڤیدیۆ؛ ماتۆڕسوارە تەقەكەرەكەی سلێمانی دەستگیر كرا بە ڤیدیۆ؛ نەخۆشێكی كۆرۆنا لە سلێمانی لەدۆخێكی خراپدایە وەزیری پەروەردەی هەرێم: وەرزی یەكەم بۆ خوێندكاران هەژمار دەكرێت لە پۆلی 4ی بنەڕەتی تا 11ی ئامادەیی کوردستان كەسێكی دیكە بەهۆی كۆرۆنا لە هەرێم گیانی لەدەستدا خەڵك-بەشی هەواڵ وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، تووشبووێكی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا گیانی لەدەستدا . وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ... وەزارەتی دارایی، لەبارەی مووچەوە ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە خەڵك-بەشی هەواڵ وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێـت، ئەوەی لە هەندێك ماڵپەڕ و پەیج دەوترێت سەبارەت بە كەمكردنەوەی مووچە دوورە... قائمقامی قەزای کۆیە؛لەگەڵ داواکاری و داخوازی خەڵکی هەژار و کەم دەرامەتین خەڵک – بەشی هەواڵ قائمقامی قەزای کۆیە دەچێتە ناوخۆپیشاندەران و دەڵێت؛ لەگەڵ داواکاری و داخوازی خەڵکی هەژار و کەم دەرامەتین و دەربڕینی...
<urn:uuid:1202ffe3-be1a-4996-a527-b3633feecaa1>
CC-MAIN-2020-24
https://xelk.org/211848/
2020-06-06T06:57:53Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2020-24/segments/1590348511950.89/warc/CC-MAIN-20200606062649-20200606092649-00360.warc.gz
ckb
0.90862
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.9086197018623352, "sdh_Arab_score": 0.05394136160612106, "hac_Arab_score": 0.037403661757707596}
خەڵک- ئارام سەردار ئەمڕۆ پێنچ شەممە ۲٦ی ئاداری ۲۰۲۰ لەسەر ڕێگای هەولێر گوێڕ، دەستگیرا بەسەر دوو ئۆتۆمبێل کەهەوڵیانداوە هاوڵاتیان بەشێوەی قاچاغ بێننە ناو هەولێر و وتەبێژی هاتووچۆی هەولێریش دەڵێت خەریكە بازرگانیكردن بە مرۆڤ تەشەنە دەكات. مەفرەزە هاوبەشەکانی هاتووچۆ و زێرەڤانی لەسەر ڕێگای هەولێر – گوێر، دوو ئۆتۆمبێلیان دەستگیرکرد کە پڕبوو لە عەرەبی دانیشتووی دەوروبەری گوێڕ. لەوبارەیەوە فازڵ حاجی وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند ئۆتۆمبێلەکان بە نیازبوون بە قاچاغ ئەو هاووڵاتییانە کە بەڕەگەز عەرەبن بیانهێننە ناو هەولێر، لەئێستاشدا شوفێرەکان ڕادەستی پۆلیس کران و بڕیارە بدرێنە دادگا. روونیشیكردەوە كە پێشتریش دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلی هاوشێوە کە بۆ هەمان مەبەست ویستویانە هاوڵاتیان بەقاچاغ بێننە ناوشاری هەولێر، ئەمەش لەکاتێکدایە هیچ هاوڵاتیەک تەنانەت دانیشتووی شاری هەولێریش بێت چووبێتە دەرەوەی شار ڕێگای پێ نادرێت لەئێستادا بگەڕێتەوە ناو شاری هەولێر. فازڵ حاجی ڕاشیگەیاند خەریکە بازرگانی کردن بەمرۆڤ تەشەنە دەكات و داواشی لەو كەسانە كرد كە ئەو كارە نایاساییە دەكەن كە "هەوڵی تێکدانی ئاسایشی تەندروستی هەرێم نەدەن". چۆن بەبێ پشکنین دەزانیت کۆرۆنات تێپەڕاندووە؟ خەڵک – بەشی هەواڵ خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی لەزاری د.سوارە عەلی، پزیشکی پسپۆڕی هەناوی و دڵ و شەکرە ڕایگەیاند، كەسێك کە تووشی كۆرۆنا بێت بەم جۆرەی خوارەوە بەبێ پشکنینی کۆتایی، دەتوانێت بگەڕێتەوە ناو كۆمەڵگە و كارەکانی بکات: ١. ئەگەر نیشانەی كۆرۆنای تیا دەركەوت ئەوا بەلایەنی كەم ١٣ ڕۆژ بەسەر تێپەڕبوونی نیشانەكان بڕوات و لە سێ ڕۆژی كۆتایی ھیچ نیشانێكی نەمابێت. ٢. ئەگەر تووشی كۆرۆنا بێت و بەبێ دەركەوتنی نیشانە تەنھا پشكنینی پۆزەتیڤ بێت ئەوا دوای ١٠ ڕۆژ ئەتوانێ بگەڕێتەوە ناو كۆمەڵگە. بۆ نمونە ١٢ ڕۆژ نیشانەی ھەبێت ئەوا پانزەم ڕۆژ ئەگەڕێتەوە ناو كۆمەڵگە بەمەرجێك سێ رۆژی كۆتا نیشانەی نەمابێت. ئەگەر ٢٠ ڕۆژ نیشانەی ھەبێت ئەوا بیست و سێیەم ڕۆژ ئەگەڕێتەوە كۆمەڵگە بەمەرجێ سێ ڕۆژی كۆتا نیشانەی نەبێت. ئەوەشی باسکرد، ھەوكردنی سییەكان بەھۆی كۆرۆناوە پیویستی بەڕێنمایی تایبەت ھەیە لەلایەن پزیشك. پارێزگاری سلێمانی:خه‌ریكه به‌رگرییه‌كی گشتی له‌سنوری پارێزگای سلێمانی دروستده‌بێت خەڵک – بەشی هەواڵ د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی بەدەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، دۆخی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له سلێمانی له دۆخێكی سروشتیدایه، و تا ئێستا له‌ژێر كۆنتڕۆڵدایه و دۆخه‌كه باشه. ئاماژەى بەئەوەشدا، ئێستا به‌خۆپارێزی و هه‌ستیارییه‌كی زۆره‌وه له ناوه‌ڕاستی دۆخه‌كه‌وه به‌ره‌و كۆتاییه‌كه‌ی ده‌ڕۆن، سه‌ره‌تا ده‌ستمان پێكرد هاتونه‌ته چهقهكهی، ئێستا له چهقهكهیهوه به‌ره‌و كه‌ناره‌كان ده‌ڕۆن. ئەوەشی خستەڕوو، خه‌ریكه به‌رگرییه‌كی گشتی له‌سنوری پارێزگای سلێمانی دروست ده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌م پێیه بڕۆین له‌دوای 10ی ئه‌م مانگه‌وه بارودۆخه‌كه به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی تر ده‌ڕوات. د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وتیشی" ئه‌گه‌ر بتوانیین ئێمه ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه گرتومانه‌ته‌به‌ر به‌رده‌وام بین وه خه‌ڵك به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر خۆپارێزی هه‌روه‌ها حكومه‌ت كێشه دارایی و ئابورییه‌كان چاره‌سه‌ر بكات ئه‌وا ده‌گه‌ینه كه‌ناری ئارامی چونكه ئێستا ده‌توانیین بڵێین خه‌ریكه به‌رگرییه‌كی گشتی له‌سنوری پارێزگای سلێمانی دروست ده‌بێت وه ئه‌وانه‌شی كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بوون و چاكبوونه‌ته‌وه بوون به‌سه‌رچاوه‌ی چاره‌سه‌رسازی بۆ ئه‌وانه‌ی تر كه هێشتا بارودۆخیان ناجێگیره ده‌توانن خوێن و پلازمای خوێن-ییان پێببه‌خشن، وه ئێستا ئه‌زموونێكی زۆر له‌گه‌ڵ خۆپاراستن هه‌یه له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوون به ڕێنماییه‌كان و له‌گه‌ڵ خۆچاره‌سه‌ركردن و هاوچارهسهركردن هه‌یه، هه‌روه‌ها ئێستا به‌رنامه‌ی ته‌ندروستی ئێمه ئه‌وه‌یه كه ناومانناوه چاره‌سه‌ركردن له‌ماڵه‌وه به خۆچاره‌سه‌ركردن و هاوچارهسهركردن له‌ڕێی هێڵه‌گه‌رمه‌كانی 122 په‌یوه‌ندی كردن به پزیشكه پسپۆڕه‌كان وه به‌ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كان به‌نه‌خۆشخانه یان كلینكه ڕاوێژكارییه‌كان، هه‌موو ئه‌مانه به‌یه‌كه‌وه ڕێنماییه‌كی زۆر ده‌ده‌ن به هاوڵاتیان كه تێگه‌یشتنێكی باشترییان له خۆپاراستنی خۆیان هه‌بێت." ئەمڕۆ و سبەی چەند وەزارەت و دەزگایەك مووچە وەردەگرن خەڵك-بەشی هەواڵ بەپێی خشتەیەكی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ سێ شەممە 7/7 / 2020 مووچەی وەزارەتی شەهیدان، شەهیدانی هاووڵاتی، زیندانی سیاسی كە شایستەیان ماوە و دەزگای گشتی ئاسایش خەرج دەكرێت. هەر بەپێی خشتەكە، سبەینێ چوار شەممە 8 /7 / 2020 مووچەی وەزارەتی پەروەردە، دەرەوەی شار و ڕۆژی پێنج شەممەش 9/ 7/ 2020 مووچەی وەزارەتی پەروەردە، ناوشار خەرج دەكرێت. دابەشكردنی مووچە لەكاتێكدایە كە حكومەتی هەرێم لە مانگی حەوتی ئەمساڵداین و مووچەی مانگی شوبات دابەش دەكات و زۆرێك لە فەرمانبەرانی هەرێمیش بایكۆتی دەوامیان كردووە. چۆن بەبێ پشکنین دەزانیت کۆرۆنات تێپەڕاندووە؟ پارێزگاری سلێمانی:خه‌ریكه به‌رگرییه‌كی گشتی له‌سنوری پارێزگای سلێمانی دروستده‌بێت ئێران، لەبارەی تیرۆركردنی هاشم هاشمی هاتە دەنگ ئەمڕۆ و سبەی چەند وەزارەت و دەزگایەك مووچە وەردەگرن تووشبووانی كۆرۆنا لە ئەمریكا 3 ملیۆن كەسی تێپەڕاند هێزە ئەمنییەكانی ئێران، شوانێكی كوردیان تیرۆر كرد یەکێک لەم کەرەستانە بدە لە قاچت، هەم کەڕووی ناهێڵێت، هەم نەرمی دەکات چۆن بەبێ ماددە کیمیایەکان قژت ڕەنگ دەکەیت، سرووشتییە و هیچ زیانی نییە! چەند دۆزینەوەیەکی زانستی کە لە ئایندەیەکی نزیکدا جیهان دەگۆڕێت! دەتوانیت بزانیت لەم ٧ وێنەیەدا چی نامۆ هەیە؟ ئەم تاقیکردنەوەیە بکە و نهێنیەکی گرنگ لەسەر خۆت بزانە پاودەری ڤۆلتفاست چییە؟ لە چ کاتێکدا نابێت بەکاری بهێنیت؟ وێنە و ڤیدیۆ.. لە بەغدا چاودێرێكی ئەمنی و سیاسی تیرۆر كرا كەشناسی: گۆڕانكاریەكی خێرا لە كەشی ناوچەكەمان دروست بووە بە ڤیدیۆ؛ لە ماوەت ژیانی ژمارەیەك گەشتیار لە خنكان ڕزگار كران به ڤیدیۆ مەسرور بارزانی وەڵامی پرسیارەكانی هاووڵاتیان دەداتەوە ڤیدیۆ.. لە سەیدسادق بەهۆی ژەهراوی بوونی ئاوی حەوزێكی ماسی نزیك 8 هەزار ماسی لەناوچوون ڤیدیۆ.. تەقینەوەیەك لە باكووری تاران ڕوویدا کوردستان چۆن بەبێ پشکنین دەزانیت کۆرۆنات تێپەڕاندووە؟ خەڵک – بەشی هەواڵ خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی لەزاری د.سوارە عەلی، پزیشکی پسپۆڕی هەناوی و دڵ و شەکرە ڕایگەیاند، كەسێك کە تووشی... پارێزگاری سلێمانی:خه‌ریكه به‌رگرییه‌كی گشتی له‌سنوری پارێزگای سلێمانی دروستده‌بێت خەڵک – بەشی هەواڵ د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی بەدەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، دۆخی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له سلێمانی له دۆخێكی سروشتیدایه،... ئەمڕۆ و سبەی چەند وەزارەت و دەزگایەك مووچە وەردەگرن خەڵك-بەشی هەواڵ بەپێی خشتەیەكی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ سێ شەممە 7/7 / 2020 مووچەی وەزارەتی شەهیدان، شەهیدانی...
<urn:uuid:17029394-4f0b-49af-8940-5300e98dd78b>
CC-MAIN-2020-29
https://xelk.org/211339/
2020-07-07T07:33:12Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2020-29/segments/1593655891654.18/warc/CC-MAIN-20200707044954-20200707074954-00475.warc.gz
ckb
0.749348
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.7493480443954468, "sdh_Arab_score": 0.21209900081157684, "hac_Arab_score": 0.038324274122714996}
خێزان هونەرمەند دینا لەسەر ئەو وێنە کۆنانە ڕونکردنەوە دەدات کە لە سۆشیال میدیا بەناوی ئەوەوە بڵاوکراوەتەوە. دینا ڕایگەیاندووە"هەر هەواڵێکی لەو جۆرە رەتدەکەمە و ئەو وێنانە هیچ پەیوەندی بە منەوە نیە و سکاڵای یاسایی دژی ئەو کەسانە تۆمار دەکەم کە لەپشتی ئەم کارەوەن" دینا وتوشیەتی""وڵات یاسای تیایە و هەموو هونەرمەندێک حەقی ئەوەی هەیە پشتگیری لە مافی خۆی بکات" دینا لە شاری قەڵادزێ لە دایک بووە و ئێستاش لە شاری هەولێر ژیان بەسەر دەبات، لە ساڵی ٢٠١٧وە کاری هونەری دەکات و خاوەنی چەند ڤیدیۆکلیپێکە و یەک ئەلبوومیشی هەیە بە ناوی (شای وڵات). شەنگار: من خەڵکی سلێمانیم و بۆماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ نەوید زەردی کاردەکەم خێزان کچە گۆرانیبێێکی نوێ بەناوی شەنگار ئاماژە بەوە دەدات کە دەستبەکاری هونەری دەکات و بۆماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ نەوید زەردی کاردەکات. شەنگار دەڵێت"من خەڵکی سلێمانیم و گرێبەستێکی ٥پێنج ساڵەم واژۆ کردووە لەگەڵ کۆمپانیای فەیمس پرۆدەکشن کە یەکێکە لە کۆمپانیاکانی NZ Group کە خاوەنەکەی نەوید زەردیە، من بە زمانی کوردی و چەندین زمانی دیکە لە ئاستێکی پرۆفێشناڵ و نێودەوڵەتی گۆرانی دەڵێم و بەم زووانە ئەلبۆمێکی کورت کە لە ٤ گۆرانی کوردی پێکدێت و دواتر ئەلبۆمێک بە زمانی ئینگلیزی بڵاو دەکەمەوە" شەنگار دەڵێت"من شەشەم هونەرمەندم کە لەگەڵ فەیمس پرۆدەکشن کار دەکەم و نەوید زەردی بەرپرسیاریەتی ئامادەکردنی بەرهەمەکانم و بەڕێوەبردنی کارە هونەریەکانم لە ئەستۆ دەگرێت" ئیڤۆن وەهاب پاش شووکردنی دەبێتە باڵاپۆش خێزان خانمە مەیکئەپ ئارتیست و کچە شۆخی دیاری ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئیڤۆن وەهاب پاش ئەوەی لەگەڵ کوڕێک بەناوی ئێکی برۆنجا ژیانی هاوسەرگیری پێک هێنا، لە ئێستادا بۆتە باڵاپۆش. ئیڤۆن وەهاب ماوەیەکە سەرجەم وێنە و ڤیدۆکانی بە لەچکەوە بڵاودەکاتەوە و بەبێ ئەوەی هیچ ئاماژەیەکی پێبدات بۆتە باڵاپۆش، ئەمەش لەکاتێکدایە کە پێشتریش دەستەواژەی ( الله أكبر)ی لەسەر ئەکاونتەکەی دانابوو. ئەمەش لەکاتێکدایە کە هاوسەرەکەی لە ڕێکخراوێکی ئیسلامی‌دا کاردەکات و بەردەوامیش بابەتی ئاینی لە سۆشیال میدیاکەی بڵاو دەکاتەوە. ئیڤۆن وەهاب لەدایکبوی ساڵی 1995ی کوردستانە، لە وڵاتی ئەمریکا ژیان بەسەر دەبات، لە ساڵی 2014 وەکو مەیکئەپ ئارتیست لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەرکەوت، خاوەنی هەوادارێکی زۆرە. جەلال پەرێشان: لە خوشکێکمەوە توشی کۆرۆنا بووم و ئازاری گیانکێشانم بینی خێزان پەرلەمانتار جەلال پەرێشان ئاماژە بەوە دەدات کە زۆر بەتوندی ڤایرۆسی کۆرۆنای گرتووە و ئازاری گیانکێشانی بینیوە. جەلال پەرێشان دەڵێت"لە ماڵی خوشکێکمەوە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنابووم، ئەوان دەیانوت هەر پەتایەکی وەرزیمان گرتووە، بەڵام دواتر دەرکەوت کە کۆرۆنا بووە" جەلال پەرێشان وتوشیەتی"نەخۆشی دیاری خودای گەورەیە دەبێت شوکرانەی لەسەر بکەین و ئیرادەمان لەسەری بەهێز بێت لە دوعای خێر بێ بەشمان مەکەن" عیراق پێشینە دەداتە فەرمانبەران بەبێ زیادە وەزارەەتی تەندروستی: ١٧ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا دیار ئیبراهیم: هاووڵاتییان دەتوانن بەم دوو ڕێکارە ئاسانە خۆیان لە کۆرۆنا بپارێزن جێگری لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم لەسەر پشکی یەکێتی دەستبەکاربوو شەش تووشبووی کۆرۆنا لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر تۆمارکراون پۆلیسی هەولێر، دوو كەسی بەتۆمەتی كوشتن دەستگیر كرد چەند شتێکی سەیر کە خەڵکی ١٠٠ ساڵ لەمەوبەر ئەنجامیان داوە چەند هۆڕمۆنێکی جەستە کە گەر هاوسەنگ نەبێت کێشی جەستەت زیاد دەکات ٥ خواردن کە دەتوانێت جەستەت لە ناو ببات ٥ نمونەی چارەسەر بۆ کێشە جیهانیەکان کە هەموومان دەبێت چاوی لێبکەین ٩ هۆکار بۆئەوەی خەوێکی خۆشت نەبێت! کۆمەڵێک دیمەن کە بەئاسانی دەتوانێت سەرت لێبشێوێنیت! ڤیدیۆ.. پۆلیسی سلێمانی ئەو تۆمەتبارەى دەستگیركرد كە لە شاری بەغدا سوكایەتی بە گەنجێك كردبوو ڤیدیۆ.. بەهۆی كەوتنەوەی ئاگر دەروازەی ئیبراهیم خەلیل داخرا بە ڤیديۆ، جووتیاران لە دووەم ڕۆژی جەژندا بە تەكبیراتەوە كاڵەك دەڕنن ڤیدیۆ؛ چین، مەزنترین و درێژترین جۆلانە لە جیهاندا تاقیدەکاتەوە ڤیدیۆ.. بۆری ئاوی سلێمانی شكا و زۆربەی گەڕەكەكان بێ ئاو دەبن وەزیری كشتوكاڵ ؛ هەڵمەتی دابەشكردنی پەنجە ماسیمان دەسپێكرد کوردستان وەزارەەتی تەندروستی: ١٧ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا خەڵك – بەشی هەواڵ ئەمڕۆ یەک شەممە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تایبەت بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە. لە ئامارەکەدا هاتووە... دیار ئیبراهیم: هاووڵاتییان دەتوانن بەم دوو ڕێکارە ئاسانە خۆیان لە کۆرۆنا بپارێزن خەڵك – ئارام سەردار ئەندامێكی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا دەڵێت ئەو ڕێكارانەی بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە كۆرۆنا پێویستن كارێكی... جێگری لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم لەسەر پشکی یەکێتی دەستبەکاربوو خەڵك – بەشی هەواڵ ئەمڕۆ یەك شەممە دابان شەدەڵە لەسەر پشکی یەکێتی وەکو جێگری لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەستبەکاربوو. بە...
<urn:uuid:a5fb8f8e-7eb3-47b3-a5dd-9047e6c06b39>
CC-MAIN-2020-34
https://xelk.org/145158/
2020-08-09T12:13:40Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2020-34/segments/1596439738552.17/warc/CC-MAIN-20200809102845-20200809132845-00240.warc.gz
ckb
0.84092
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.8409203886985779, "sdh_Arab_score": 0.08968828618526459, "hac_Arab_score": 0.06932029873132706}
بەپێی زۆرینەی لێکۆڵینەوەکان وا دەردەکەوێ کە مرۆڤ بەزۆری لە بیرکردنەوە نەرێنیەکان دەژی. هێزی بیرکردنەوە نەرێنیەکان زۆر لە بیرکردنەوە ئەرێنیەکان بەهێزترن و مێشك ڕایدەکێشێ بۆ خۆی. لە هەمانکاتیشدا بیرکردنەوە نەرێنیەکانمان وزەیەکی زۆرمان لێدەبەن و تووشی سەرئێشە و کێشەی دەروونیمان دەکەن. هەوڵدان بۆ ئەوەی کە لە بیرکردنەوەی ئەرێنیدا بژین ئەوەندە زەحمەت نیە وەك ئەوەی کە بیری لێدەکەینەوە. هەموو شت لە سەرەتاوە خۆ ئامادەکردنی دەوێت و بروا بەخۆبوونیش بەوەی کە تۆ دەتوانی گۆڕانکاریەك بکەیت و بیرکردنەوەکانت بەرەو تەندروستی باشت بەرێ. بێگومان کاتێکی دەوێ بەڵام دەبێ بەئاگابوونت بخەیتە کار. تۆ لەمەودوا وا خۆت ئامادەبکە بۆ پلان و ئامانجەکانت، کە وا هەست بکەیت تۆ پێیان گەشتوویت و سەرکەوتنت بەدەست هێناوە. خۆ ئەگەر تۆ نەگەیشتیتە ئامانجەکانت و بەدڵی تۆ نەبوو، ئەوکاتەش تۆ هیچ زیانیکت پێنەگەشتووە و هیچت لەدەست نەداوە، نە بێزاربوویت، نە خەوت خراپ بووە، نە سترێس بوویت. بگرە لە کاتەدا کە تۆ وا بیردەکەیتەوە کە تۆ گەشتبیتە ئامانجەکەت و سەرکەوتوویت، تۆ خۆشیەکی باشت وەرگرتووە، هۆرۆمۆنی ئیندۆرفین و دۆپامینت بە لەشی خۆتا بڵاوکردووەتەوە، کە هەست بە دڵنیایی و ئارامی و خۆشی و تەندروستی باش دەکەیت. پاشان زۆرجاریش ئەو بیرکردنەوە ئەرێنیانەت وەك خۆت نەخشەت بۆ کێشابوو وا دەردەچی، کەدیسانەوە تۆ متمانەت بەخۆت زیاتر دەبێ هەروەك زۆربەی یاری چیە سەرکەوتووەکان کە بەم شێوەیە بیردەکەنەوە. یاریچیەکان ئەگەر بیرکردنەوەیەکی نەرێنی مێشکیان سەرقاڵ بکات ئەوا دەبیتە ڕێگرێکی گەورە لە بەردەم پاڵەوانیەتیەکەیانداو زۆربەی جار ئەوە هۆکارێکە بۆ دۆڕاندنیان، بۆیە ئەوان زۆر لەگەڵ بیرکردنەوەی ئەرینیدا کاردەکەن، کەدەبوو ئەو تەکنیکە دەروونیانەی وەرزشەوانەکانمان بهێنایەتە ناو ژیانی کاروبار و پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانمان. هەندێجار ڕووبەڕووی پرسیارێك بوومەتەوە سەبارەت بەوەی کە ئایا دەکرێ بلیتێکی لۆتۆ بکڕیت پاشان ببێتە ڕاستی و بیبەیتەوە بەهۆی بیرکردنەوەی ئەرێنیەوە؟ منیش لەوەڵامدا دەڵێم: تۆ وابزانە کە لۆتۆکەت بۆ دەرچووە، لەبەر ئەوەی ئەگەر وا بیربکەیتەوە باشترە لەوەی کە هەست بکەیت کە تۆ نایبەیتەوە، لەبەر ئەوەی مەرنج نیە کە لە یاری بەخت و شانسدا پارە بەریتەوە. پێی دەڵێم کە با لەو بیرکردنەوەدا بژی کە ئەو بووەتە خاوەن ئەو پارە و ئۆتۆمبیل و خانووەی کە لە خەیاڵیدایە، لەبەر ئەوەی ئەمانە ئەگەر چی بەخەیاڵیشن بەلام خۆشیەکی یەکجار بە دەروون دەبەخشێ و وات لێدەکات کە دەروونت دەوڵەمەند بێ و تەندروستیشت باشتربێ. ڕاهێنەری دەروونی* حکومەتی کازمی و ئایندەی عێراق و ھەرێم دوای دەست لە کارکێشانەوەی حکومەتی عادل عبدالمھدی سەرۆک وەزیرانی پێشوو عێراق ماوەی چەند مانگێک مشتومڕێکی زۆر کرا بۆ دانانی ئەڵترنەیتڤێک و چەند کەسێک دیاری کرا بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی حکومەت بەلام کەسیان سەرکەوتو نەبوون لە بە دەسھێنانی متمانەی پەرلەمان دواتر مصطفى عبداللطيف الكاظمي وەکو کاندیدی ئەو پۆستە توانی متمانەی پەرلەمام بە دەست بێنێت و لە ٧ی ئایاری ٢٠٢٠ دەست نیشان کرا بە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی کاتی عێراق، کازمی ھەڵگری بڕوانامەی بکالۆرێسی یاسایە پێشتر خۆی ئۆپۆزسیۆن ڕژێمی پێشوو بوو لە دەرەوە لە سالی ٢٠١٦ وە سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری عێراق بوو کە پۆستێکی ھەستیارە وە تێیدا سەرکەوتو بوو لە کارەکانیدا و توانی ھاوسەنگی بپارێزێت و ھەر ئەوەش بووە ھۆی پێدانی متمانەی پەرلەمان وەکەسێکی نزیک بووە لە بەرھەم سالح سەرۆک کۆماری عێراق. وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی حکومەت لە دۆخێکی زۆر سەخت و ئاڵۆزدا بوو لە کاتێکدا کە حکومەت بە تەواوی پەکی کەوتبوو و نوقمی گەندەڵی و کێشە و گرفت و قەیرانی دارایی و ململانی سیاسی لایەکان و دەست تێوەردانی دەرەکی بوو لە گەڵ کێشە کەڵەکەبووەکانی سالانی پێشوو و شاڵاوی نەخۆشی کۆرۆنا ئەمەش وەکو تەحەدایک بوو بۆ سەرۆک وەزیرانی نوێ لە گەڵ ئەوەشدا توانی لە ماوەیەکی کەمدا چەند ھەنگاوێکی باش و بوێرانە بنێت وەک سەرەتایەک بۆ دەست پێکردن وەکو سنوردارکردنی چالاکی ھێزە ملیشیایەکان و کۆنترۆلکردنی دەروازە سنوریەکان و سەردانی مەیدانی و نزیک بوونەوەی لە جەماوەر و گوێگرتن لە کێشەکانیان دیارە بۆ ئەو ھەنگاوەش پشتیوانی باشی ھەبوو بە تایبەتی ئەمریکا و چەند لایەنێکی نێودەوڵتی و لایەنە عێراقیەکان، ھەرچەندە لە ئێستادا ناکرێت ئەو دەرئەنجامانە بە سەرکەوتنی کۆتایی ئەژمار بکرێت بەلام لە گەل ئەوەشدا وەکو بنەمایەکی باش دادەنرێت بۆ بەردەوام بوون و چاکسازی و گۆڕینی دۆخی ناوخۆ و نێودەوڵەتی عێراق ئەگەر بەو شێوەیە بەردەوام بێت، لە گەڵ بەرەنگاری بونەوەو ڕێگریکردنی توندی چەند لایەنێکی ناوخۆیی و دەرەکی بە تایبەتی گروپ و لایەنەکانی سەر بە ئێران بەلام کازمی لەو ماوەیەدا توانی لە زۆربەی لایەنەکان نزیک بێتەوە و خۆگونجاندێک دروست بکات و دەنگی ناڕەزایتی ناوخۆیی کپ کاتەوە ھەرچەندە کاتیش بێت، لە ڕوی سیاسیەوە ڕۆڵێکی باشی دەبێت بۆ ئایندەی عێراق ئەگەر دۆخەکان گۆڕانکاری کتوپڕیان بە سەردا نەیەت. سەبارەت بە حکومەتی ھەرێم ھەرچەندە ناو بە ناو چەند لایەنێکی کوردی ناڕەزایەتی دەدەبڕن بەرامبەر بەو رێکار و مامەڵانەی کە گرتویەتە بەر لە سەر داھاتی نەوت و دەروازە سنوریەکانی ھەرێم کە ئەوەش لە چوار چێوەی سیاسەتی حکومەتی مەرکەزی و بارودۆخی گشتی عێراقە بەلام تا ئێستا بە پێی دەرکەوتەکان و شرۆڤەی سیاسەتمەداران کاریگەری نەرێنی زۆری نەبووە تەنھا مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم نەبێت کە پێشتر رێکەوتنیان لە سەری کردبوو ئەویش زیاتر کێشەیەکی ناوخۆی ھەرێم بوو کە لە قۆناغەکانی پێشووی حوکمڕانیدا ژیرانە پلانی ئابوری بۆ دانەڕێژرا بوو و کاری پێویستی بۆ نەکرابوو. كێشەی گەورەی سەرکردە و سیاسەتمەدارانی ھەرێم نەبونی دووربينى ستراتيجية لە چۆنیەتی مامەڵەکردن لە گەڵ رووداوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکان لە کات و ساتی گونجاو‌دا وە شرۆڤە وخوێندنەوەی وردیان نیە بۆ بەسەرھاتەکان پێش یان لە کاتی روودانی‌دا و روکەشیانە پێشبینی رووداوەکان دەکەن نەک وەک دەولەتمەدارێک ، بۆیە لە گەل کازمیش زۆر پێویستە لە چوار چێوەی ئاسایسی نەتەوەی کورد مامەلە بکرێت نەک وەکو دۆست و ھاورێ و ھاوپەیمان . بۆ چارەسەر کردنی کێشە ھەلپەسێرداوەکانی نێوان ھەرێم و حکومەتی فیدرال پێویستە ھەرێم بۆ داھاتوو زۆر بە وردی و بە وریایی و حەکیمانە مامەڵە لە گەڵ دۆخەکاندا بکات چونکە بە قۆناغێکی ھەستیاردا تێدەپەڕێت و چارەنوسی قەوارەی سیاسی ھەرێمی تێدا دیاری دەکرێت. ئەگەر حکومەتی کازمی بەو شێوازە بەردەوام بێت و کارەکانی تەنھا وەکو بانگەشە نەبێت بۆ خۆئامادەکردن بۆ ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو ئەوە ئەگەری باشتربوونی ئایندەی عێراقی تێدا بە دی دەکرێت و دەیباتە قۆناغێکی باشتر و گۆرانکاری گەورەی بەدواوە دەبێت و کاریگەری دەست تێوەردانی دەرەکی کەم دەکاتەوە لەسیاسەتی داھاتوی عێراق و دەیگەیەنێتە کەناری ئارام. 90 ساڵەی سیستانی و 46 ساڵەی سەدر سەرەتای هەموو مانگێكی ئاب، شیعەی عێراق و ناوچەكە سەرقاڵی دوو یادی لەدایكبونن؛ سیستانی و موقتەدا سەدر. لە ٤ی ئابی ئەمساڵ تەمەنی سیستانیی هەڵكشا بۆ 90 ساڵ و سەدریش 46 ساڵی تەواوكرد، نزیكەی نیوەی تەمەنی سیستانیی. ئەم پیاوە ئاینییانە هێز و پێگە لە بانگەشەی نوێنەرایەتی یان بریكاریكردنی ئیمامی زەمان "مەهدی" وەردەگرن كە سەرمۆری رێبەرەكانی شیعەیە. هه‌رچه‌نده ئێستا مەهدی "الحُجة" تەنها ناوەکەی ئامادەیە و بڕوا وایە له پەنهانیدا "ستوودە" بێت، به‌ڵام به كۆڕای سه‌رجه‌م شیعه‌كانی دونیا سه‌رۆك و کاریزما و ده‌مڕاستی بێ ڕکابەری شوێنکەوتوانی ئەم ئاینزایەیە كه ده‌وروبه‌ری 10% موسوڵمانانی جیهان پێكده‌هێنن. "مەهدی مونتەزر" یان " ئیمامی زه‌مان" ناوی راستەقینەی محه‌مه‌دی كوڕی حه‌سه‌ن عه‌سكه‌رییە، له نه‌وه‌ی ئیمامی ئیمام عه‌لی ئامۆزا و زاوای پێغه‌مبه‌ری ئیسلامە (د.خ). به‌پێی حیكایەتە شیعییه‌كان كاتێك خێزانی ئیمام حه‌سه‌نی عه‌سكه‌ری (ئیمامی یازده‌یه‌م) كه ئارامگاكه‌ی له شاری سامه‌ڕایه، شه‌وی 15 شه‌عبان (شەوی به‌رات) له ساڵی 255 كۆچی [869 زاینی] كوڕێكی بووه، باوكی ناوی ناوه محه‌مه‌د، بەڵام نه‌یوێراوه له ترسی جەور و سته‌می عه‌باسییه‌كانی ئامۆزایان کە ئەوکات حوكمڕانی عێراق و جیهانی ئیسلام بوون، زۆر ئاشكرای بكات، ته‌نها لای دۆسته‌كانی نه‌بێت. گێڕانەوەکانی ئەم پێكهاتەیە دەڵێن: ئیمام حه‌سه‌ن كه ده‌ستبه‌سه‌ر بووه، له كۆڕ و كۆبوونه‌وه نهێنییه‌كاندا كوڕەكهی به لایه‌نگرانی خۆی ناساندوه، به شیعه‌كانیشی گوتووه "ئه‌گه‌ر من هه‌رچیم لێهات ئه‌وه مه‌هدی جێگام ئه‌گرێته‌وه". باوترین وتە و دروشمیش كە دەربارەی مەهدی دەگوترێت ئەوەیە "له‌پاش ئه‌وه‌ی زه‌وی پڕ ده‌بێت له تاوان و سته‌مكاریی، ئەو پڕی دەكات لە دادگەری و ئارامیی"، سوننەكانیش هەمان باوەڕیان دەربارەی مەهدی هەیە، بەڵام لە باوەڕی ئەواندا مەهدی ئێستا غەیب نییە و لە كۆتایییەكانی دونیا هەڵدەكەوێت و كوڕەكەی حەسەن عەسكەری نییە. له‌پاش مردنی باوكی، مه‌هدی ماوه‌ی 69 ساڵ خۆی شاردوەتەوە له خه‌ڵك و ته‌نها له رێگای نوێنه‌ر و نامه‌به‌ره‌وه له‌گه‌ڵ هه‌وادارانی ئال و به‌یت و شیعه‌كان په‌یوه‌ندی كردووە، چوار لەو نوێنەرانەش لە هەموویان ناسراوترن و پێیان دەوترێت "السفرا‌ء الأربعە". ئه‌م چوار نوێنه‌ره له پاش مردنی ئیمام حه‌سه‌ن عه‌سكه‌ریی باوكی له ساڵی 260 ك – 874ز له عێراق و ئه‌سپه‌رده‌كردنی له سامه‌ڕا، كە شیعەكان باوەڕیان وایە ژەهرخوارد كراوە نوێنەر و نامەبەری نێوان مەهدی و شوێنەكەوتەكانی بوون، به مه‌رگی كۆتا كه‌س له‌و چوار نوێنەرەش له ساڵی 329 ك- 941 ز كه عه‌لی سه‌ممه‌رییه قۆناغی نێوانگری و نامەبەری كۆتایی دێت و ئیتر دەرگا بۆ بریكاری و مەرجەعیەتی ئاینی دەكرێتەوە تا ئەوكاتەی كه مه‌هدی ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر زه‌وی بۆ به‌رپاكردنی دادگه‌ریی به‌پێی بیروباوه‌ڕی شیعه‌كان، له ئێستادا چاوه‌ڕوانی ئه‌و رۆژگاره‌ن. خومه‌ینی كه رابه‌رایه‌تی شۆڕشی ئیسلامی كرد له ئێران (1979) و یه‌كێكه له پایە ناوداره‌كانی شیعه‌گه‌رێتی لە سەردەمی نوێ‌دا، پێیوایه له غیابی "ئیمامی زەمان"دا زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌گوازرێته‌وه بۆ شه‌رعزانێكی له‌خواترسی شاره‌زا (مه‌به‌ستی خۆی بوو)، تا ئه‌و كاته‌ی خاوەن بڕیاری ڕاستەقینە، کە مەهدی مونتەزەرە"، خۆی سه‌رهه‌ڵده‌دات، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش "كۆماری ئیسلامیی ئێران"ی راگه‌یاند و زۆربه‌ی ئه‌حكامه سڕكراوەكانی دین و دونیای شیعه‌كانی خستە بواری پراكتیكەوە. به‌ڵام ئایه‌توڵڵا ئه‌بولقاسمی خوئی كه رێبه‌ری گه‌وره‌ی پێشووتری شیعه‌كانی جیهان بوو له عێراق و لە شاری نەجەف داده‌نیشت بۆچونێكی پێچه‌وانه‌ی هه‌یه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بوو شه‌رعزانی شیعه خۆیان به‌حوكمڕانییه‌وه سه‌رقاڵ بكه‌ن تا ئه‌وكاته‌ی ئیمامی زەمان خۆی ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش دین و سیاسه‌تی لەیەکتر جیا ده‌كرده‌وه و ئێستاش سیستانی کە خوێندکار و درێژەپێدەری قوتابخانەی ئەوە هەوڵدەدات درێژە بەم رەوتە بدات و داوای لێ نەكرێت وەك خۆی ناچێتە ناو پرسە سیاسییەكانەوە. لەنێوان ئەم دوو ڕەوتە ناجۆرەشدا بۆچوونێکی سێیەم هەیە کە ئایه‌توڵڵا محه‌مه‌د سادق سه‌در (باوكی موقته‌دا) نوێنەرایەتی دەکات و پێیوایە شه‌رعزان و پیاوه ئاینییه‌كانی شیعه هه‌ندێك ده‌سه‌ڵاتی مه‌رجداری ئیمامی زەمانیان به‌ده‌سته، به‌ڵام ناتوانن وه‌ك ئه‌وه‌ی كه خومه‌ینی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرد ببنه جێگر و بریكاری ڕەهای ئه‌و، بەم پێیەش هەرچی دابەش بوون و لێکترازانی شیعە هەیە له‌سه‌ر جێگرتنه‌وه‌ی مه‌هدی و چۆنییه‌تی ئیدارەدانی شوێنکەوتووانی ئەم ئاینزایەیە له غیابی ده‌مڕاستە گەورەكەدا، ئەم بیروباوەڕە بنەڕەتییە كۆنكرێتییەش زەمینەیەكی بتەوی شەرعیەت و جەماوەر و هێزی رۆحیی مەرجەع و پیاوە ئاینییەكانی شیعەیە ئەمە جگە لە پارەی خومس و پاڵپشتە سیاسییەكان و سەرچاوەكانیتری هێز. چاوەڕوانی چین؟ بەبەرچاوی خۆتانەوە چەند ڕۆژێکە خەڵکی لوبنان ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و داوای ڕۆیشتنی دەسەڵاتدارە گەندەڵەکانیان دەکەن و ئیمزا کۆدەکەنەوەو ڕازینە بەسەردەمی کۆلۆنیسالیستی فەڕەنسی، چونکە ئەوان و سەرۆکەکەیان یەکەم کەس بوو فریایان کەوت. لە کوردستان کارێکتان کردووە زۆربەی هەرەزۆری خەڵک پیاوەتی و کەرامەتی نەماوە، ڕووشکێن بووە لەبەر چاوی ماڵ و منداڵی، ئەوەندەی قەرز کردووە ڕووی نییە لە هیچ شوێنێکەوە خۆی دەربخات. بۆ نازانن هەزاران گەنجی ئە وڵاتەتان لەبەرنائومێدی لە کونجی ژورەوە شەڕ بە دایک و باوکی دەفرۆشێت؟ هۆردووە ماستاوچی و ڕاپۆرت نووسەکانتان خەریکی چین، بۆ داوایان لێ ناکەن شتێکتان لەسەر دۆخەکە بۆ بنووسن، یان ئەوان هەر وا ڕاهاتوون درۆتان لەگەڵ بکەن و سەرتان بۆ بلەقێنن. چۆن ئاگادار نین مانگانە سەدان خێزان لەبەر نەبوونی و بەتاڵی سفرە و گیرفان و نەمانی کەسایەتی لێکهەڵدەوەشێن و منداڵەکانیان سەرگەردان دەبن و دەیەکی تر زۆربەی نەوەکانیان دەبنە تاوانکار. بڕۆن سەیری دۆسیەکانی تاوانکاری وڵاتەکەتاە بکەن بزانن ئەوانەی زۆرترین یاسا شکێنی و لاساری دەکەن کوڕی کاربەدەست و هۆردووی ڕێکخستنەکانی خۆتان نییە؟ بە تەمای چین.. کەی بیر دەکەنەوە.. یان خۆتان بە خاوەنی ئەم وڵاتانە نازانن، بۆ تاڵانی و کاتی هەڵبژاردن نەبێت؟ بزانن و نەزانن کەمێک کات بەدەستەوە ماوە، کاتیەتی بەخۆتاندا بچنەوە، دەوربەرمان وەک مەنجەڵی سەرئاگر دەکوڵێت، ئەگەر زەمینە سازی دۆخی عێراق وەک ئێستا بمێنێتەوە، جادەکە بەو پان و پۆڕییە بۆ ئێوە نامێنێتەوە چۆنتان بوێت پێی لێ ڕاکێشن و لێخوڕن. باشە ئەگەر کازمی لیستێکی لەکوردستان ڕاگەیاند و خەڵکێکی زۆر دەنگی پێدا ئێوە چی دەکەن؟ خۆ ئەویش حزبەکانی کوردستان نییە چۆنتان بوێت وا کورسییەکانیان بەسەردا دابەش بکەن و ڤیتۆتان هەبێت لەسەر نوێنەرەکانیان. چاوەڕوانی چین..؟ ڕەنگە ئەوەی بەخەیاڵتاندا نەیەت ڕووبدات، ترەمپ دوێنێ وتی بەس لەهەڵبژاردن بیباتەوە، دەستبەجێ لەگەڵ ئێران و کۆریای باکور ڕێکدەکەوێت، قابیلە لێوە لەو گەورەتر بن قابیلە لەخۆیەوە قسەی وا بکات؟ خۆ ئێوە نییە، لەگەڵ هەر گرژی و ئاڵۆزییەکی بچوک، دەمودەست دەستبەرن بۆ هەڵدانەوەی مێژووی خوێناوی دەیان ساڵەتان. ئێوە نەتانتوانی سوود لە ڕێککەوتنامەی واشنتۆن وەربگرن، کە زەبەلاحترین هێزی جیهان ئاشتی کردنەوە، لەکاتێکدا چەندین وڵات خوازیاری ئەوەن واشنتۆن ناوبژیوانیان بۆ بکات، بەڵام ئێوەی بردە ماڵی خۆی و ئاشتی کردنەوە، مەخابن دەرستان لێ وەرنەگرت، ئێستاش بچوکترین پزیسکی ناکۆکی بەسە، جارێکی تر خەڵک هان بدەنەوە دەستبخاتەوە خوێناوی یەکتر.. سەرۆك كۆمار: ئەو ڕاگەیەنراوانەی تیایدا گرژی نیشان دەدرێت و ڕەنگدانەوەی ڕاستی گفتوگۆكان نییە ترسی وشكبوونی ئاوى دیجلە و فورات لەئارادایە وەزارەتی دارایی هەرێم ؛عیراق لەمانگی نیسانەوە هیچ بڕە پارەیەكی بۆ مووچە نەناردووە تەندروستی هەرێم؛ تا ئیستا كەمتر لە سەدا 1%ی نەخۆشانی كۆرۆنا لە نەخۆشخانە ئەهلییەكان چارەسەر دەكرێت سلێمانی؛ تۆمەتبارێك بەبڕێك مادەی ھۆشبەرەوە دەستگیركرا تەندروستی سلێمانی: لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 26 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە چەند مەتەڵێک کە وەڵامەکەی زۆر ئاسانە، بەڵام کەمێک بیرکردنەوەی دەوێت پێنج خوو دڵنیابە گەر لە تۆدا هەبێت کەس نا‌توانیت لەگەڵتدا بژیی سێگۆشەیەک هەڵبژێرە، بزانە ئەوە چی لەسەر تۆ ئاشکرا دەکات وەزیری دارایی بڕیارێكی نوێی لەبارەی مووچەی مانگی ئازار دەركرد شەهێن جەمال: دەرهێنەرمان هەیە گەر نەبیتە هاوڕێی سەرمێزی، ڕۆڵت پێنادات چەند کەرەستەیەک کە جاران لە هەموو ماڵێکدا هەبووە، چەندیانت بیرە؟ بە ڤیدیۆ؛ لاهور شێخ جەنگی تووشی كۆرۆنا بوو بەڤیدیۆ؛ لە چالاكییەكی گەریلاكانی هەپەگە 9سەربازی سوپا كوژران ڤیدیۆ: خانمە هونەرمەندی تونسی (یوسرا منحوش) بە کوردی گۆرانی دەڵێت ڤیدیۆ.. پۆلیسی سلێمانی ئەو تۆمەتبارەى دەستگیركرد كە لە شاری بەغدا سوكایەتی بە گەنجێك كردبوو ڤیدیۆ.. بەهۆی كەوتنەوەی ئاگر دەروازەی ئیبراهیم خەلیل داخرا بە ڤیديۆ، جووتیاران لە دووەم ڕۆژی جەژندا بە تەكبیراتەوە كاڵەك دەڕنن کوردستان سەرۆك كۆمار: ئەو ڕاگەیەنراوانەی تیایدا گرژی نیشان دەدرێت و ڕەنگدانەوەی ڕاستی گفتوگۆكان نییە خەڵك – بەشی هەواڵ سەرۆك كۆماری عیراق ڕایدەگەیەنێت: ناكۆكییە بەردەوامەكان لەبارەی بابەتە داراییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر لەسەر مافی هاووڵاتیانی... وەزارەتی دارایی هەرێم ؛عیراق لەمانگی نیسانەوە هیچ بڕە پارەیەكی بۆ مووچە نەناردووە خەڵك – بەشی هەواڵ وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، وەزارەتی دارایی عیراق لە 16 نیسانی 2020وە هیچ... تەندروستی هەرێم؛ تا ئیستا كەمتر لە سەدا 1%ی نەخۆشانی كۆرۆنا لە نەخۆشخانە ئەهلییەكان چارەسەر دەكرێت خەڵك – بەشی هەواڵ وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، نەخۆشخانە حكومییەكان بەردەوامن لە چارەسەری كۆرۆنا بۆ هاووڵاتیان و تا ئێستا...
<urn:uuid:c18818de-9852-4b36-a2d0-74d157f3c160>
CC-MAIN-2020-34
https://xelk.org/240622/
2020-08-13T18:17:47Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2020-34/segments/1596439739048.46/warc/CC-MAIN-20200813161908-20200813191908-00202.warc.gz
ckb
0.891064
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.8910638689994812, "sdh_Arab_score": 0.0843050479888916, "hac_Arab_score": 0.024543410167098045}
ئه‌ڤرو سپێدێ 9/7/2020 به‌رێز د.على ته‌ته‌ر پارێزگه‌رێ دهۆكێ سه‌رپه‌رشتیا كۆمبوونا لیژنا بلند یا دووڤ چۆنا زێدهگاڤیا كر. دكۆمبوونێدا گه‌نگه‌شێن تێر وتهسهل ل سه‌ر یاسا ورێنما وبریارێن ژلایێ سازیێن حكومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ ده‌ركه‌فتین ژبو تاپوكرنا خانیێن ب زێده‌گاڤى هاتینه ئاڤاكرن هاتنه كرن. پارێزگه‌رێ دهوكێ دیاركر كۆ دڤێت سه‌ره‌ده‌رى ل دووڤ یاسا ورێنمایێن حكومه‌تا هه‌رێما كۆردستانێ ل گه‌ل هه‌ر زێدهگاڤییهكێ بهێته كرن وقانون سهروهربیت ونابیت چاڤ پوشى بهێته كرن وفشارێن چ كه‌س ولایه‌نان نه‌هێنه قهبولكرن وهه‌موو زێده‌گاڤى ب دادى وراستگویێ ول دووڤ قانونێ بهێنه چاره‌سه‌ركرن وتاپوكرن . دكۆنگره‌كێ رۆژنامه‌ڤانیدا پارێزگه‌رێ دهۆكێ دیاركر كۆ هه‌ر خانییهكێ ژرێكهفتى 13-3-2018ب زێده‌گاڤى هاتیه ئاڤاكرن بلا خودانێن وان سه‌ره‌دانا یه‌كێن ئیدارى ولیژنێن زێدهگاڤیا ل قایمقامیێن قه‌زا بكه‌ن ودهلیڤه بۆ هه‌یه هه‌تا روژا 10-10-2020 داخازیێن خو پێشكێشبكهن بو برێڤه‌برنا ماملێن تاپوكرنێ . هه‌روه‌سا داخاز ژ سازیێن په‌یوه‌ندیدار كر كو هه‌موو ئاسنكارى بو هاولاتیان دچارچوڤێ قانون ورێنمایێن حكومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ دا بهێنه كرن بو تاپوكرنا خانیێن ب زێده‌گاڤى هاتینه ئاڤاكرن وبلا یاسا سهروربیت بو چاره‌سه‌ركرنا هه‌ر كهیسهكێ . سه‌باره‌ت تاپۆكرنا خانیێن كومه‌لگه‌هێن زۆره مللى گۆت: نوكه ئه‌م یێ كارى ل سه‌ر بابه‌تێ وان ژى دكه‌ین و ب رێكێن قانونى دێ هێته چارسهركرن وخهلكهكێ زۆر دێ مفاى ژێ وه‌رگریت. لدووڤ ئامارێن نه‌فه‌رمى نێزیكى (25) هزار خانیێن زێده‌گاڤى ل سه‌رانسه‌رى پارێزگه‌هێ هه‌نه وپشتى یاسایا تاپوكرنێ دكه‌ڤیته دبیاڤێ بجهئینانێ دا ژماره‌كا زۆر یا خه‌لكى دێ مفاداربن وخانیێن وان دێ هێنه تاپوكرن. پارێزگه‌رێ دهۆكێ سه‌رپه‌رشتیا كۆمبوونا لیژنا بلندا دووڤچوونا زێدهگاڤیا كر ئه‌ڤرو سپێدێ 9/7/2020 به‌رێز د.على ته‌ته‌ر پارێزگه‌رێ دهۆكێ سه‌رپه‌رشتیا كۆمبوونا لیژنا بلند یا دووڤ چۆنا زێدهگاڤیا كر.
<urn:uuid:605ea237-94a4-44c5-a51a-146186ee8b5b>
CC-MAIN-2020-34
http://duhok.gov.krd/%D9%BE%D8%A7%D8%B1%DB%8E%D8%B2%DA%AF%D9%87%E2%80%8C%D8%B1%DB%8E-%D8%AF%D9%87%DB%86%D9%83%DB%8E-%D8%B3%D9%87%E2%80%8C%D8%B1%D9%BE%D9%87%E2%80%8C%D8%B1%D8%B4%D8%AA%DB%8C%D8%A7-%D9%83%DB%86%D9%85%D8%A8/
2020-08-15T04:13:49Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2020-34/segments/1596439740679.96/warc/CC-MAIN-20200815035250-20200815065250-00002.warc.gz
ckb
0.806114
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.8061138987541199, "sdh_Arab_score": 0.10524260997772217, "hac_Arab_score": 0.07604816555976868}
وه‌رزشکارێکی دیاری کوردستان گیانی له‌ده‌ستدا وه‌رزشکارێکی دیاری کوردستان گیانی له‌ده‌ستدا حه‌یده‌ر ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ، سکرتێری یانه‌ی کفری تایبه‌ت به PUKmedia رایگه‌یاند: "عه‌بدول وه‌هاب عه‌باس " جێگری سه‌رۆکی یانه‌ی کفری پاش مانه‌وه‌ی دوو سه‌عات له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا . سکرتێری یانه‌ی کفری وتیشی ، پێش گیان له‌ده‌ستدانی جێگری سه‌رۆکی یانه‌که تووشی گرانه‌تای بووه به‌ڵام تاوه‌کو ئێستا ئه‌نجامی پشکنینه‌کانی ده‌رنه‌که‌وتووه به کۆرۆنا بووه یان گیان له‌ده‌ستدان بووه به هۆی نه‌خۆشی تره‌وه . عه‌بدولوه‌هاب عه‌باس وه‌رزشکارێکی دیاری ناوچه‌ی گه‌رمیان بووه‌و ماوه‌ی ٢٠ ساڵ زیاتره له یانه‌ی کفری بووه‌و وه‌ک یاریزان و دواتر جێگری سه‌رۆکی یانه‌و سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌که بووه .
<urn:uuid:27a51d00-30f8-4ffc-b5c9-36f0c3592b9a>
CC-MAIN-2020-34
https://kurdish.sahartv.ir/news/%D9%81%DB%95%D8%B1%D9%87%DB%95%D9%86%DA%AF%DB%8C_%D9%87%D9%88%D9%86%DB%95%D8%B1%DB%8C_%D9%88%DB%95%D8%B1%D8%B2%D8%B4%DB%8C-i383654
2020-08-12T09:00:32Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2020-34/segments/1596439738888.13/warc/CC-MAIN-20200812083025-20200812113025-00576.warc.gz
ckb
0.999183
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.9991833567619324}
خەڵک سپۆرت بیانکا ئەندریسکۆی یاریزانی کەنەدی لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتی کراوەی ئەمریکا سەرکەوتنی بەسەر سیرینا ویلیامزی ئەمریکیدا بەدەستهێنا و جامەکەی بۆ یەکەمجار لەمێژوویدا بەرزکردەوە. ڕووبەڕوبونەوەی نێوان بیانکا و سیرینا بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو دەستی پێ‌کرد و کیژۆڵە کەنەدیەکە توانی کۆمەڵەی یەکەم بە ئەنجامی (٦ – ٣) مسۆگەر بکات، هاندەران لەکۆمەڵەی دووەمدا چاوەڕوانی گەڕانەوەی ئەفسانە ڕەش ئەسمەرەکەی ئەمریکا بوون لەنێو خاکی خۆیدا، بەڵام ئەمجارەش ئەستێرە هەڵکشاوەکەی کەنەدا کۆمەڵەی دووەمی بە ئەنجامی (٧ – ٥) بردەوە و ڕووبەڕوبونەوەکەی لەبەرژەوەندی خۆی یەکلایی کردەوە. بە بەرزکردنەوەی جامی ئەمریکا، ئەندریسکۆ بووە یەکەمین یاریزان لەمێژووی کەنەدا کە یەکێک لە نازناوە گەورەکانی "گراند سلام" بەدەست دەهێنێت (چوار نازناوە گەورەکە). سیرینا خەونی ئەوەبوو لە یاریی کۆتایی کراوەی ئەمریکا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و ڕیکۆردی زۆرترین نازناوەکانی گراند سلام لەگەڵ مارگرێت کۆرتی ئەفسانە هاوتا بکاتەوە (٢٤ نازناوی گەورە)، بەڵام بیانکا ڕێگەی نەدا خەونەکەی بهێنێتە دی. بیانکا لە وەرزەکانی ڕابرتدوودا تەنها نازناوەکانی (ئیندیانا ویڵز، ماستەرزی تۆرینتۆ)ی بەدەستهێناوە، نازناوی کراوەی ئەمریکا سێیەم نازناوە لەژیانی وەرزشییدا بەدەستی دەهێنێت. جەنگاوەرە ڕوسییەکە، تێکەڵ بە کاری سیاسی دەبێت خەڵک حەبیب نور محەمەدی ڕوسی، پاڵەوانی هونەرە جەنگیەکان، تێکەڵ بە کاری سیاسی دەبێت و خۆی بۆ خولی داهاتوی سەرۆکایەتی هەرێمی داغستان کاندید دەکات. چەند سەرچاوەیەکی هەواڵ لە روسیا، بڵاویانکردووەتەوە، دوای تەواوبوونی خولی سەرۆکایەتی ڤلادمیر یاسیلەڤ سەرۆکی هەرێمی داغستان لەروسیا، حەبیب خۆی بۆ سەرۆکایەتی ئەو هەرێمە کاندید دەکات. بی خۆیەوە پێگەی سپۆرت سکۆپ هەواڵەکەی پشراستکردوەتەوە و ئاماژەی بەوەداوە، کاریزمای بەهێزی حەبیب و بونی جەماوەری زۆر لەو تایبەتمەندیانەن کە توانای یەکلایی کردنەوەی ئەو پۆستەی هەیە بۆ ناوبراو. حەبیب نور محەمەدی ڕوسی، پاڵەوانی جیهان لەپاڵەوانێتیەكانی ی‌و ئێف سی، تا ئێستا هیچ شکستێکی نییە و خاوەنی زۆرترین بردنەوەی لەسەر یەکە کە 28 جارە. گه‌نجێكی كورد، له وه‌رزشی تایکواندۆدا، ده‌بێته پاڵه‌وانی بەریتانیا خەڵک گه‌نجێكی كورد له وه‌رزشی تایکواندۆ سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ست ده‌هێنێت و ده‌بێته پاڵه‌وانی ئه‌و یارییه له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا. رامین سه‌ردار به‌هرامی، گه‌نجێكی وهزرشكاری له‌دایك بووی ساڵی2002ی شاری بانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، ماوه‌ی 2 ساڵه چووته وڵاتی بەریتانیا و له‌وێ به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌یانه ده‌ستی كردووه به وه‌رزشی تایكواندۆ. رامین له‌ماوه‌ی ئه‌و 2 ساڵه‌دا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی له‌و یارییه‌دا به‌ده‌ست هێناوه‌و له‌كۆی 15 یاری و پاڵه‌وانێتی كه ئه‌نجامی داوه له‌سه‌ر ئاستی بریتانیا و ئه‌وروپا و سه‌رجه‌م یارییه‌كانی بردووه‌ته‌وه. ئه‌و یاریزانه كورده له ئێستا بۆ یانه‌ی نیشتیمانی بەریتانیا یاری ده‌كات ، له‌هه‌مان كاتدا یاریزانی یانه‌ی له‌نده‌نه. رامین له‌دواین یاریدا و له كێشی67 كگم، به نوێنه‌رایه‌تی بەریتانیا نازناوی پاڵاوانێتی World European championship 2020ی به‌ده‌ست هێناوه‌و مه‌دالیای زێڕینی وه‌رگرتووه. له‌هه‌مان پاڵه‌وانێتی له كێشی خۆیدا خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی له‌رووی ته‌كنیك و هونه‌ری یاریكردنه‌وه به‌ده‌ست هێناوه. رامین سه‌ردار به‌هرامی له ته‌مه‌نی 4 ساڵییه‌وه ده‌ستی كردووه به‌یاریكردن و له ته‌مه‌نی 7 ساڵیشه‌وه وه‌ك پیشه‌گه‌رێك ده‌ستی كردووه به‌یاریكردن و راهێنان. له ئێستادا به‌رده‌وامه له راهێنان و چاوی لهگهیشته به پاڵاوانێتێیهكانی ئۆڵه‌مپیك و به‌ده‌ست هێنانی ناوبانگی جیهانی. یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا خەڵک – ئارام سەردار پاش وەستانی چالاکیە وەرزشییەکان، بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ زیاتر لەسێ مانگ، یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا، کە هاوکاتە لەگەڵ 17هەمین پاڵەوانیەتی rpd نێودەوڵەتی یانەکە. ئەگەرچی شەتڕەنج جیاوازە لەیارییە وەرزشیەکانی تر زیاتر پێویستی بەلایەنی هزر و بیری یاریزان هەیە وەک لەتوانای جەستەیی، بەڵام دوورکەوتنەوە لەڕاهێنان و پاڵەوانیەتیەکان هاوشێوەی تەواوی یاریەکانی تر، کاریگەری لەسەر ئاستی یاریزانان دەبێت. لەپاڵەوانیەتەکەدا 41 شەتڕەنجزانی کوڕ‌و و کچ بەجیاوازی ئاست و تەمەن بەشداریان تێداکردوە، لەنێویاندا 35 شەتڕەنجزان خاوەنی ڕیزبەندی جیهانین. ئەنجامەکانی ئەم پاڵەوانیەتیە کە لەیەکێتی شەتڕەنجی جیهانیەوە تۆماردەکرێت، ڕاستەوخۆ کاریگەری دەبێت لەسەر ڕیزبەندی یاریزانان و یاریەکانی پاڵەوانیەتیەکەش بە سیستەمی سویسری و بە ٩ گێم بەڕێوەدەچێت، هەر شەتڕەنجزانێک 15 خولەک و 10 چرکە بۆ هەر گێمێکی لەبەردەستە، ڕکابەریەتیەکانیش بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبن. عیراق خاوەنی پێنجەم گەورەترین یەدەگی نەوتە لە جیهاندا پۆلیس دەست بەسەر ئۆتۆمبێلی دزراوی ھاووڵاتییەكدا دەگرێت پێشمەرگەیەك بە تەزووی كارەبا گیانی لەدەستدا كەركوك، فەرماندەیەكی مەیدانی داعش دەستگیركرا پەروەردە وەڵامی تاقیكردنەوەكانی 12ی ئامادەیی بڵاوكردەوە لە عیراق و هەرێم بەرزترین ژمارەی چاكبوونەوە لە كۆرۆنا تۆماركرا 5 شوێنی ماڵه‌كه‌ت كه ده‌توانیت ساڵانه ته‌نها یه‌ك جار پاكی بكه‌یته‌وه ٦ کار کە نابێت هەرگیز بهێڵیت هاوسەرەکەت بەرامبەرت ئەنجامی بدات ٦ نیشانە کە دەری دەخات تۆ ٣ هێندە زووتر لە کەسانی دیکە پیر دەبیت دوای جەژن دەوامی فەرمانبەران دەگۆڕێت لەگەڵ جەژندا دابەشكردنی مووچەی بەشێكی فەرمانبەرانی هەرێم دەستی پێكرد ڤیان لە ساڵی ١٩٨٩ وەک شاجوانی سلێمانی هەڵبژێردرا، ئێستا کچەکەشی بەناوبانگە ڤیدیۆ.. بەهۆی كەوتنەوەی ئاگر دەروازەی ئیبراهیم خەلیل داخرا بە ڤیديۆ، جووتیاران لە دووەم ڕۆژی جەژندا بە تەكبیراتەوە كاڵەك دەڕنن ڤیدیۆ؛ چین، مەزنترین و درێژترین جۆلانە لە جیهاندا تاقیدەکاتەوە ڤیدیۆ.. بۆری ئاوی سلێمانی شكا و زۆربەی گەڕەكەكان بێ ئاو دەبن وەزیری كشتوكاڵ ؛ هەڵمەتی دابەشكردنی پەنجە ماسیمان دەسپێكرد بەوێنە و ڤیدیۆ؛ توركیا دەڤەری برادۆست بۆردومان دەكات کوردستان پۆلیس دەست بەسەر ئۆتۆمبێلی دزراوی ھاووڵاتییەكدا دەگرێت خەڵك- بەشی هەواڵ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەك دوای دزرانی ئۆتۆمبێلێك، لەلایەن هێزەكانیانەوە توانراوە لە یەكێك... پێشمەرگەیەك بە تەزووی كارەبا گیانی لەدەستدا خەڵك- بەشی هەواڵ پێشمەرگەیەك لە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە تەزووی كارەبا گیانی لە دەستدا. بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە... كەركوك، فەرماندەیەكی مەیدانی داعش دەستگیركرا خەڵك- بەشی هەواڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق، دەستگیركردنی فەرماندەیەكی مەیدانی و چەكدارێكی (دیوان الجند)ی ڕێكخراوەكە لە پارێزگەی كەركوك ڕادەگەیەنێت. بەپێی...
<urn:uuid:c3291eb6-3a0d-47d2-ab7e-92bbd11b1cc1>
CC-MAIN-2020-34
https://xelk.org/152338/
2020-08-05T14:09:57Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2020-34/segments/1596439735958.84/warc/CC-MAIN-20200805124104-20200805154104-00088.warc.gz
ckb
0.874325
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.8743254542350769, "sdh_Arab_score": 0.09158413857221603, "hac_Arab_score": 0.03398545831441879}
خەڵک سپۆرت سەرچاوەکانی فەرەنسا پێیان وایە لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠٢٠دا یانەی پاریس سانت جێرمان بەهەر ڕێگەچارەیەک بێت نایمار دا سیلڤای بەرازیلی بە یانەیەکی تر دەفرۆشن. ڕۆژنامەی "لو ١٠ سپۆرت"ی فەرەنسی ئاشکرایکردووە، لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠٢٠ ئیدارەی ناسڕ خلێفی قەتەری دەرگای گواستنەوە و فرۆشتن بەڕووی نایماری ئەستێرەی بەرازیلدا دەکاتەوە، ئامادەیی دەردەبڕن دەستبەرداری یاریزانەکەیانبن بۆهەر یانەیەک بڕی داواکراو پێشکەش بکات. لەپێشوودا نرخی نایمار بە زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن یورۆ خەمڵێنرابوو، بەڵام ئیدارەی پاریس بەو ئاڕاستەیە هەنگاو دەنێت لە گواستنەوەکانی هاوینەی داهاتوودا نرخەکە بۆ ١٥٠ ملیۆن کەمبکاتەوە، کە ئەوەش باشترین نرخە لەبەردەم ئیدارەی یانە داواکارەکانی ئەم یاریزانەدا بەتایبەت یانەی بەرشلۆنە کە لەسەرجەم داواکارەکانی تر نزیکترە. نایمار لەم وەرزەدا لە ٢٢ یارییدا بەشداریکردووە و ١٨ گۆڵی تۆمار کردووە، هەروەها ١٠ گۆڵی دروستکردووە و هێندەی مباپێ و یاریزانەکانی تری یانەکە یاریدەدەری سەرکەوتنەکان نەبووە، تەنانەت لەگەڵ هاندەرانی پاریس دووچاری کێشە هاتووە و ڕێز و خۆشەویستی هەمووانی لەدەستداوە. سەرچاوەکە ئەم ڕووداوانە بە پلانی جەمسەری نایمار هەژمار دەکات بۆ بێزارکردنی یانە فەرەنسییەکەی، لەکۆتاییشدا توانیویەتی سەرکەوتوو بێت و دڵنیایی دەدات، لەحاڵی پەیوەندیکردنی بە بەرشلۆنە، یاخود هەر یانەیەکی ترەوە ئاستە ناوازەکەی دەگەڕێنێتەوە و دەبێتە باشترینی جیهان. هازارد؛ وەرگرتنی درێسی ژمارە 7، دواى رۆناڵدۆ کارێکی ئاسان نییە خەڵک ئیدین هازارد، ده‌ڵێت "له منداڵییه‌وه خه‌ونم ئەوە بووە له یاریگای سانتیاگۆبێرنابیۆ یاریی بۆ یانەی ریال مه‌درید بكەم. لە چاوپێکەوتنێکدا هازارد دەڵێت؛ وەرگرتنی درێسی ژمارە 7، دواى رۆناڵدۆ کارێکی ئاسان نییە، ئەو درێسە بۆ مەدریدییەكان جێگەی شانازییە و پێشتر ڕائول گۆنزالیسییش ئەو درێسەی پۆشیوە كاتێكیش لە نێو یاریگادا دەبم ناهێڵم قورسایی ئەو ژمارەیە كاریگەری بەسەرەمەوە هەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا قورسە بتوانیت شتێکی زیاتر لە کریستیانۆ و رائول پێشكەش بکەیت. هازارد وتویەتی؛ "زیدانی ڕاهێنەری شارەزایە لەوەی كە دەزانێت یاریزانەكانی چیان پێویستە، زۆرڕاشكا و ڕاستگۆیەو پێشەنگی منە لە تۆپی پێ دا". ئیدن هازاردی بەلجیکی، له هاوینی رابردوو، به‌بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ له چێڵسییه‌وه رویكرده ریاڵم بەڵام تا ئیستا نەیتوانیوە ئاست بەرزی خۆی پیشان بدات، بەو پێیەی لە چێڵسی یەکێک لە یاریزانە دیارەکان بوو. مێسی بەشداریی مەشقەکانی یانەکەی دەکاتەوە خەڵک پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی جیاواز سەبارەت بەلیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە، کە گوایە پێکانی نییە و تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، لە نوێترین هەواڵدا رادیۆیەکی وەرزشی بەناوبانگی ئیسپانی باس لەوە دەکات کە مێسی هیچ پێکانێکی نییە و تووشی کۆرۆناش نەبووە. دوای ئەوەی چوارشەممەی رابردوو، لیۆ بەشداری ڕاهێنانەکانی یانەکەی نەکرد و لە هۆڵی داخراودا مەشقەکانی ئەنجام دا، سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژەیان بە بوونی پێکان لە قولەپێی یاریزانەکەدا دەکرد، لە لایەکی ترەوە باس لەوە دەکرا کە ناوبراو تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، بەڵام ڕادیۆی کادینا کۆپی ئیسپانی ڕایدەگەیەنێت، لیۆنێل مێسی تەندروستی زۆر باشە و هیچ پێکانێکی نییە و بەم نزیکانە بەشداری مەشقەکان دەکاتەوە و دەتوانێت لەگەڵ دەستپێکردنەوەی خولی ئیسپانی بەرانبەر ڕیاڵ مایۆرکا یاری بکات. هاوکات باس لەوەش دەکات ئامادەنەبوونی مێسی لە ڕاهێنانەکانی ڕۆژی چوارشەممە بۆ پشوودان بووە، چونکە یاریزانەکە ماوەی چەند مانگێک پێش ئێستا تووشی پێکان هات بوو. سەبارەت بە دەنگۆی تووشبوونیشی بە کۆرۆنا ئەو دەنگۆیەش رەتکراوەتەوە. رۆناڵدۆی دیاردە؛ "زێدان باشترینە" خەڵک رۆناڵدۆی بەرازیلی، ناسراو بەدیاردە هۆکاری بەجێهێشتنی یانەی ریاڵ مەدرید و پەیوەندیکردنی بەیانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی بۆ خراپی مامەڵەی فابیۆ کاپیلۆی ڕاهێنەری ئەوکاتەی ڕیاڵ دەگێڕێتەوە و زێدانیش بە باشترین ناو دەبات. رۆناڵدۆ لویس نازاریۆ دالیمای بەرازیل و ئەفسانەو دیاردەی تۆپی پێی جیهان، رایگەیاندووە،بەهۆی بوونی چەند کێشەیەک لەگەڵ فابیۆ کاپیلۆی راهێنەر، یانەی شاهانەی بەجێهێشتووە، کە بە وتەی خۆی نەیتوانیوە لە کاپیلۆ بگات. رۆناڵدۆ وتویەتی؛ کێشم لە 100كگم، نزیک دەبووەوە کاتێک لەیانەی ڕیاڵ مەدرید هاتووەتە دەر، بەڵام لەتۆپی پێدا کێش گرنگ نییە گرنگ توانا‌و یاریکردن و جیاوازی کردنە، بۆیە کاپیلۆ بەهەڵە هەڵسەنگاندنی دەکرد لەمبارەیەوە، بۆیە پەیوەندیەکانمان بەرەو خراپی و لێک نەگەیشتن چوو. بە وتەی رۆناڵدۆ کاپیلۆ شایستەی پۆستی راهێنەرایەتی تیپەکە نەبووە و دەبوو یانە شاهانەییەکە لەو کاتەدا راهێنەرێکی بەهێزی دەستنیشان بکردایە. لەلایەکی ترەوەو لەبارەی بەراوردی نێوان مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرە بەرازیلییەکە " مێسی کاتێک تۆپ لە بەردەم قاچەکانیدایە، هەست بەچێژو خۆشەویستی دەکات بەڵام توانا و ژمارەکانی رۆناڵدۆش ناکرێت نادیدە بگرین بۆیە، بەراوردکردنی ئەو دوو یاریزانە ئەستەمە. رۆناڵدۆی بەرازیلی، لە تۆپی پێدا زێدان بە باشترین هاوڕێ و یاریزان ناودەبات کە هاوشانی یاریکردووە و دەڵێت" زێدان باشترینە، من دڵخۆش بوم لەگەڵ سەرجەم یاریزانەکانی ریاڵ مەدرید، بەڵام زێدان بۆ من زۆر تایبەت بوو". لەدایكبووانی چی ساڵێك وەردەگیرێن؟ لە خوێندنگەكان ناونووسین بۆ پۆلی یەكەمی بنەڕەتی دەستپێدەكات بەرپرسێكی تەندروستی دەستی لەكاركێشایەوە بۆچی کارێکی گرنگە کە ئاهەنگی لەدایکبوون بۆ منداڵەکەت ئەنجام بدەیت؟ پەڕلەمانتارێكی كورد تەلەفۆن بۆ بەرهەم ساڵح دەكات بە وێنە؛ لە سلێمانی سەوزە بە ئاوی زێراب ئاو دەدرێت پێگەی كورد دوای هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا چی دەبێت؟ "ئەمریكا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێنج ئامانجی نەگۆڕی هەیە" چەند مەتەڵێک کە وەڵامەکەی زۆر ئاسانە، بەڵام کەمێک بیرکردنەوەی دەوێت چەند ڕەفتارێکی سایکۆلۆژی بەبێ ئەوەی خۆمان هەستی پێبکەین ئەنجامی دەدەین بەبێ کۆلاجین پێستت زوو چرچ دەبێت و لاواز دەبیت، لەکوێ دەتوانیت کۆلاجین دەستبخەیت؟ کۆمەڵێک نیشانەی شێرپەنجەی پێست کە زۆر بڵاوە و پێویستە ئاگاداری بیت چەند بیرۆکەیەک بۆ کچان لەو کاتەی لە ژورەوە بەتەنهان، بۆ ئەوەی هیچکات بێزار نەبیت! پەروەردە بڕیارێكی بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەركرد دەریا: من هاوڕەگەزبازم و بەهۆی ئەوەشەوە قسەی ناخۆشیان زۆر پێوتووم بە ڤیدیۆ؛ لاهور شێخ جەنگی تووشی كۆرۆنا بوو بەڤیدیۆ؛ لە چالاكییەكی گەریلاكانی هەپەگە 9سەربازی سوپا كوژران ڤیدیۆ: خانمە هونەرمەندی تونسی (یوسرا منحوش) بە کوردی گۆرانی دەڵێت ڤیدیۆ.. پۆلیسی سلێمانی ئەو تۆمەتبارەى دەستگیركرد كە لە شاری بەغدا سوكایەتی بە گەنجێك كردبوو ڤیدیۆ.. بەهۆی كەوتنەوەی ئاگر دەروازەی ئیبراهیم خەلیل داخرا کوردستان لەدایكبووانی چی ساڵێك وەردەگیرێن؟ لە خوێندنگەكان ناونووسین بۆ پۆلی یەكەمی بنەڕەتی دەستپێدەكات خەڵك- بەشی هەواڵ بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2020- 2021) ناونووسین بۆ وەرگرتنی خوێندكارانی پۆلی یەكەمی بنەڕەتی دەستپێدەكات و بەڕێوەبەری خوێندنگەیەكیش... بەرپرسێكی تەندروستی دەستی لەكاركێشایەوە خەڵك – بەشی هەواڵ بەڕێوەبەی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین لە ڕێگەی نامەیەكەوە داوای دەست لەكاركێشانەوی لە پۆستەی كردووە و داواش دەكات... پەڕلەمانتارێكی كورد تەلەفۆن بۆ بەرهەم ساڵح دەكات خەڵك – بەشی هەواڵ ئەندامێكی لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، بێ ئاگام لەوەی باس دەكرێت، كە مستەفا...
<urn:uuid:13bcab9f-09aa-49c4-b293-43e6359c891e>
CC-MAIN-2020-34
https://xelk.org/207751/
2020-08-15T16:56:06Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2020-34/segments/1596439740929.65/warc/CC-MAIN-20200815154632-20200815184632-00088.warc.gz
ckb
0.895736
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.8957360982894897, "sdh_Arab_score": 0.06745804101228714, "hac_Arab_score": 0.03678446263074875}
خێزان ژن و مێرد به‌و پێیه‌ی به‌رده‌وام به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین دروستبونی شهر و كێشه له نێوانیاندا شتێكی ئاساییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه كه چۆن نه‌هێڵن ئه‌و شهر و كێشه‌یه بگاته ئه‌وه‌ی كه كێشه‌ی گه‌وره‌تریان بۆ دروستبكات، بۆ ئه‌وه‌ش له كاتی شه‌ڕدا ئه‌م خاڵانه جێبه‌جێ بكه‌ن: -تا 10 بژمێره ئه‌مه یه‌كه‌مین كاره كه له كاتی توڕه‌ی و كێشه‌دا ده‌توانیت ئه‌نجامی بده‌یت، چونكه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی توڕه‌ییه‌كه‌ت له‌و كاته‌دا كهمببێتهوهو بڕیاری هه‌ڵه نه‌ده‌یت. -وشه‌ی كۆتایی پێهێنان دابنێ له نێو خۆتاندا با وشه یاخود ئاماژهیهكتان هه‌بێت بۆنمونه (چاوداگرتن) كه له كاتی شه‌ڕدا به‌كاری بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی ئیدی شه‌ڕه‌كه ڕابگرن. -هه‌وڵی بردنه‌وه مه‌ده ئه‌وه بزانه ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌رت خۆشه‌ویست و هاوسه‌ره‌كه‌ته، هه‌ر بۆیه هه‌وڵی ئه‌وه مه‌ده كه براوه‌بیت و بزانه كه ئه‌ویش به‌شێك له ڕاستی لایه. -هه‌موو بابه‌تێك شایه‌نی شه‌ڕ نیه شتێكی ئاساییه گه‌ر بۆچونی جیاوازتان له باره‌ی پرسه جۆراوجۆره‌كانه‌وه هه‌بێت، به‌ڵام پێویستناكات كه له‌سه‌ر بابه‌ته ساده‌كان شه‌ڕ بكه‌ن. -باوه‌شی بكه كاتێك لێكتێنهگهشتن یان ده‌نگه‌ده‌نگ له نێوانتاندا دروستده‌بێت، با دواین كار كه هه‌ردوكتان ئه‌نجامی ده‌كه‌ن باوهشبێت. -گاڵته بكه پاش شه‌ڕ هه‌وڵبده نوكته یان قسه‌یه‌كی خۆش بكه‌یت و كه‌شه‌كه ئاسایی بكه‌یته‌وه. -شتێكی ئاساییه گه‌ر بچنه جێگه‌وه پێویستناكات له‌سه‌ر شه‌رێك هه‌موو ڕۆژه‌كه‌تان تێكبده‌ن، بۆیه به‌لاتانه‌وه ئاسایی بێت كه به توڕه‌ییش به‌یه‌كه‌وه بچنه جێگه. دەروونناسەکان شیدەکەنەوە: بۆچی ئەوانەی درەنگ ژن دەهێنن بەختەوەرترن خێزان لەم ڕۆژگارەدا هەموان بەدوای پەیوەندی خۆشەویستی و دڵداریەوەن و زۆرێک هەر زوو ژن دەهێنن، لەکاتێکدا بە داخەوە بەشێکیان بە جیابونەوە کۆتایی دێت، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک خاڵە کە دەروونناسەکان دیاریان کردووە و وەڵامی ئەو پرسیارەیە کە بۆچی ئەوانەی درەنگ ژن دەهێنن بەختەوەرترن: – خۆشەویستی لە دڵشکان ناتپارێزێت گەنجە تازەکان کاتێک دڵیان دەشکێت یان شتەکان بەو جۆرە نابێت کە دەیانەوێت ئیدیی دنیایان لێدێتەوە یەک، لەکاتێکدا گەورەکان دەزانن کە مەرج نییە هەموو کات شتەکان بەو جۆرە بێت کە دەتەوێت. – خۆشەوویستی بەخشینە زۆرێک خۆشەویستی و هاوسەرگیری تەنها بە یادگاری جوان و گەڕان و پیاسە دەزانێت، لە کاتێکدا نازانیت کە هاوسەرگیری و خۆشەویستی بەخشینە بەر لە وەرگرتن، هەر بۆیە کە بۆی دەردەکەوێت بێزار دەبێت، لە کاتێکدا خودی پەیوەندیەکە بەرپرسیارێتییە. – توانای بەڕێوەبردن ئەوانەی تەمەنیان کەمە توانای بەڕێوەبردنی هەست و کۆنتڕۆڵی خۆیان کەمترە، کاتێک شەڕێک یان شتێک ڕوودەدات یەکسەر وەک کوردەواری دەڵیت "هیچی تێدا ناهێڵنەوە" لە کاتێکدا لە تەمانێکی گەورەتردا خۆیان هەوڵی چارەسەری دەدەن. – تایبەتمەندی کەسێتی کاتێک گەنجە تازەپێگەیشتوەکان هاوسەرگیری دەکەن ئیدی وا دەزانن نابیت بەبێ یەک دەستبکەن بە ئاودا، لەدواتریش لێک بیزار دەبن لەکاتێکدا بەردەوام لە هاوسەرگیری و خۆشەویستیدا بوار بۆ تایبەتمەندیە کەسێتیەکان دەبێت بهێڵدرێتەوە. چەند بەڵگەیەکی حاشا هەڵنەگر لەسەر ئەوەی کە خۆشی دەوێییت! خێزان کاتێک کەسێک بەڕاستی کەسیکی خۆش دەوێت، نیشانەکانی لە جەستەیدا بە ڕوونی دەردەکەوێت، ئەمەی خوارەوە هەندێکە لەو نموونانە: – ژنان دەنگیان ناسک‌تر دەبێت و نەرم و نیانتر دەبن، پیاوانیش ڕۆمانسیتر دەبن – بەبێ ویستی خۆیان سەر کوڵمەکانیان سور هەڵدەگەڕێت لە کاتی بینینی خۆشەویستەکەیان – پیاوان ئێسکەکانیان بەهێزتر و پیاوانەتر دەبێت – خۆشەویستی لە چاوەکاندا دیارە و گلێنەی چاویان زۆر گەورەتر دەبێت – هەست بەوەدەکەن کە دەتوانن کاری نا ئاسایی و دەریاسا بۆیەکدی بکەن هه‌رگیز ژنی ژیر ئه‌م 7 شته له پیاوه‌كه‌ی داوا ناكات خێزان داواكاری ژنان زۆر و جۆراوجۆرن، به‌ڵام به‌شێك له‌و داواكاریانه نا لۆژیكین و هه‌رگیز ژنی ئاقڵ و ژیر له هاوسه‌ره‌كه‌ی داواناكات: -هه‌ندێك له ژنان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن پیاوه‌كانیان وه‌ك منداڵ نازیان هه‌ڵبگرن و خواردنیان پێبده‌ن و هه‌موو داواكاریه‌كیان جێبه‌جێ بكه‌ن، ئه‌مه‌ش چاوه‌ڕوانیه‌كی هه‌ڵه‌و مه‌ترسیداره. -ژنی ژیر هه‌رگیز داوای ئه‌وه له‌پیاوه‌كه‌ی ناكات واز له‌وه بهێنیت كه حه‌زی پێده‌كات، بۆنمونه داوای ئه‌وه‌ی لێناكات واز له پیشه‌كه‌ی بهێنێت كه خۆی پێی خۆشه. -داوای ئه‌وه‌ی لێناكات كه واز له خانه‌واده و هاورێكانی بهێنێت. -داوای ئه‌وه له هاوسه‌ره‌كه‌ی ناكات كه له هه‌موو حه‌زه‌كانیدا بۆنمونه بازاڕكردن یاخود ته‌ماشاكردنی درامایه‌كی ژنانه به‌شداری له‌گه‌ڵ بكات. -زۆری لێناكات بۆ ئه‌وه‌ی ببێته كه‌سێكی جیاواز له‌وه‌ی كه خۆی هه‌یه، ته‌نها هاوكاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ببێته كه‌سێكی باشتر. -داوای ئه‌وه‌ی لێناكات كه ته‌ماشای هیچ ژنێك نه‌كات یاخود له‌سه‌ر كاره‌كه‌شی گفتوگۆیان له‌گه‌ل نه‌كات، چونكه ئه‌وه‌ش داواكاریه‌كی ناپه‌سه‌نده. -متمانه‌ی پێده‌كات. كازمی نوسینگەكانی حەشدی شەعبی لە فڕۆكەخانەی بەغدا دادەخات نرخی نەوت بەرزبۆوە مەسعود بارزانی بەشێوەیەكی جیاواز یادی ریفراندۆم دەكاتەوە ئەمڕۆ ساڵیادی ریفراندۆمە ئەمریكا 10 ملیۆن دۆلار دەداتە ئەو كەسەی دەبێتە مایەی دەستگیركردنی حاجی عەبوڵڵا پیاوێك لەنێو دادگادا ژنەكەی بەرچەقۆ دەدات چەند ڕێگایەک بۆ ئەوەی لە ڕێگەی پێتەوە ئازاری جەستەت نەهێڵیت شێوازێكی نوێ بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم جێ بەجێ دەكرێت چەند شتێکی سەیر کە خەڵک بینیویانە و یەکسەر وێنەیان گرتووە هەر زانیت فشاری خوێنت بەرزە، بەیەکێک لەم ڕێگایانە چارەسەری بکە ٨ نیشانەی شێرپەنجەی ( ملی مناڵدان) کە پێویستە خانمان زانیاریان لەسەری هەبێت چەند جوڵەیەک کە تەنها بە هەناسەدانە و ورگت دادەبەزێنێت بە ڤیدیۆ؛ تەقینەوەیەكی گەورەی دیكە لوبنانی هەژاند منداڵێکی کورد بەهۆی ئەوەی دایکی لێیداوە، سۆشیال میدیایی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە بە ڤیدیۆ؛ دانپێدانانی بكوژی خێزانە كوردەكەى بەغدا بڵاوكرایەوە كازمى چووە ناو خۆپیشاندەرانی سلێمانی بە ڤیدیۆ؛ لەگەڵ گەیشتنی كازمی بۆ سلێمانی لەبەردەم فڕۆكەخانە خۆپیشاندانە بە ڤیدیۆ؛ پەڕلەمانتارێكی كورد لەسەر مووچە چی بە دوو وەزیری عیراق وت؟ کوردستان مەسعود بارزانی بەشێوەیەكی جیاواز یادی ریفراندۆم دەكاتەوە خەڵك- بەشی هەواڵ سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سێیەم ساڵیادی ریفراندۆمدا ڕایگەیاند "خۆناچەمێنین". ئەمڕۆ هەینی 25ی ئەیلولی 2020، مەسعود بارزانی... ئەمڕۆ ساڵیادی ریفراندۆمە خەڵك- بەشی هەواڵ سێ ساڵ لەمەوبەر پرۆسەی ڕاپرسی یان ریفراندۆم لەسەر جیابوونەوەی هەرێمی كوردستان لە عیراق و دروستكردنی دەوڵەتی سەربەخۆی... وێنە.. لە هەولێر كەسێك بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی كریستاڵ دەستگیركرا خەڵك – بەشی هەواڵ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، كەسێكیان بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركردووە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر...
<urn:uuid:d90391b8-8b76-4379-a8b0-6ecc08e22463>
CC-MAIN-2020-40
https://xelk.org/242842/
2020-09-25T08:01:34Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2020-40/segments/1600400222515.48/warc/CC-MAIN-20200925053037-20200925083037-00748.warc.gz
ckb
0.949415
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.9494149684906006, "sdh_Arab_score": 0.038127634674310684, "hac_Arab_score": 0.012366894632577896}
سڵاو ئەی شار شیعر هیراد یاسین سڵاو ئەی شار ئەوەتا لێرەم، ئیتر من پەنابەرێکی ئەبەدیی شەوەکانتم و لەمەودواڕۆژەکانت بۆ من ناشێن، هەڵیان بگرە بۆ خۆت. با دووبارە وەک یەکەم ڕۆژ یەک لەئامێز بگرینەوە، ئەم جارە شەوانی گڵۆپڕێژ لە تۆوە و دەنگی بێکۆتا لە من. بەسەر شۆستەکانەوە، وەک چۆن دوو عاشق بۆ دواجار نەرم-نەرم ماڵئاوایی لە یەک دەکەن منیش نەرم نەرم هەنگاو بەسەر لاشەتدا دەنێم. شۆستەکان نیشتمانی منن لە کوێدا دوو شۆستە دەستی گەرمی یەکتر بەردەدەن لەوێدا ڕادەوەستم و چەشنی درەختی کەناری دوورگە تەنیاکان، دەستم ڕادەوەشێنم؛ سڵاو ئەی دۆستی ئەبەدیم سڵاو شەوانی بێکۆتا، ئەوەتا من لێرەم هەمدیس لە هەمان شوێن لێرە چاوەڕێم، هەر وایش دەبم… سڵاو ئەی شار ئەوا دیسان گەڕامەوە هاتمەوە، دەستم بگرە، تەنها ئەم شۆستانە بەشی پیاسەی ناکۆتای ئەم دڵە شکاوە و دوو قاچی تەنیاییم دەکەن. سڵاو دۆستم… سڵاو ئەمشەو هاتمەوە لە هەگبەمدا پێمە ڕووتییەکی نەبڕاوە و لە دوایشمەوە، ڕۆژگاری جیهانێکم جێهێستووه کە هەرگیز ناتوانێت دەست لە دڵم بداتەوە.
<urn:uuid:2d06318c-278e-4c2d-abe9-2763193bccdf>
CC-MAIN-2020-40
http://cultureproject.org.uk/kurdish/hi-city-poem/
2020-09-25T07:34:57Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2020-40/segments/1600400222515.48/warc/CC-MAIN-20200925053037-20200925083037-00072.warc.gz
ckb
0.909763
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.9097632169723511, "hac_Arab_score": 0.059111371636390686, "sdh_Arab_score": 0.03103424236178398}
- توضیحات - تاریخ ایجاد در یکشنبه, 26 مرداد 1393 10:19 - بازدید: 1165 رەسول سەفەریانی نیچه له کتێبی ره‌چه‌ڵه‌ک ناسی ئه‌خلاقدا ده‌ڵێت : زۆربری ئه‌وشتانه‌ی ئه‌مڕۆ به باش ده‌ناسرێن سه‌رده‌مێک خراپ بوگن و زۆر شتی که ئه‌مڕۆ خراپن کاتێ باش بوگن. رەسول سەفەریانی نیچه له کتێبی ره‌چه‌ڵه‌ک ناسی ئه‌خلاقدا ده‌ڵێت : زۆربری ئه‌وشتانه‌ی ئه‌مڕۆ به باش ده‌ناسرێن سه‌رده‌مێک خراپ بوگن و زۆر شتی که ئه‌مڕۆ خراپن کاتێ باش بوگن. محەمەد محەمەدمرادیئیمە لە دەورانێکدا دەژین و شارومەندی سەردەمێکین کە نووسەرێک ئەگەر بیهەوێ قارەمان یان تەنانەت دژەقارەمان (لە مانا مۆدێڕنەکەیدا) بخولقێنێت، ئەبێ ئەو نووسەرە خۆیشی لانیکەم پشکێک لە قارەمانبوون و ژیانی قارەمانانەی بەرکەوتبێت. فەڕۆخ نێعمەتپوور دەتوانین بە جورئەتەوە بڵێین ئەو ئەدەب و هونەرەی نەتوانێ هاوکات لەگەڵ گرینگی دان بە رووداو، ئاورێکی قووڵیش لە کات بداتەوە، نوواندنەوەی رووداو تێیدا رووکەشیانە دەبێ و بینەری بەرهەم یاخود خوێنەری بەرهەم ناگرێ و نایورووژێنێ. کەواتە ئەدەب و هونەر، هەمیشە بە جۆرێک لە جۆرەکان هەڵگری مانایەکی فەلسەفی و قووڵ لە 'کات'ن، چ بە ئاشکرایی و چ بە شاراوەیی. پێشەوا کاکەییئیدی بەم چەشنە وا بڕوات نووسەران یان ڕەخنەگر و لێکۆڵەرە ڕاستەقینەکان دونیابینینێک نەدۆزنەوە، نووسەر، لە ستاییش و ڕەخنەی حەقیقەت دەکەوێت و بەر ستاییش و ڕەخنەی کەسێتی دەکەوێت. رزگار عەلی جه‌وهه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی بلوخ له‌سه‌ر دوو پايه وه‌ستاوه، يه‌كه‌ميان ئۆ‌نتۆلۆژيايه. دووه‌ميان ئه‌نته‌رپۆلۆژيايه، دووه‌ميان به‌شێكی سه‌ره‌كی يه‌كه‌ميانه و به به‌رده‌وامی له‌ناو يه‌كه‌ميان خۆی ده‌بينێته‌وه، لايه‌نی ئه‌نته‌رپۆلۆژی خۆی له‌گه‌ڵ (هيَشتا-نه‌بوو) ده‌بينێته‌وه، ئه‌مه‌ش كاتيَك مرۆ هه‌ستده‌كات و ئاگايی ئه‌وه‌ی هه‌يه كه پێويستی به شتێكه، بهلاَم ئه‌و شته نييه، يان هيَشتا بوونی نييه. سەدیق سەعید رواندزی ئەزموون و یاد، دیوە شاراوە و ناشرینەکەى دیکەى شۆرشی کوردیشمان پێ ئاشنا دەکات. بەو مانایەى، شۆڕش هەر تەنها خەبات و تێکۆشان و قوربانیدان و خوێن ڕشتن و شەهید بوون نییە لە پێناو ئازادى بە تەنها، بەڵکو دەشێ لە هەناوى ئەو شۆڕشەدا، چەوسانەوەو ستەم و جەلادو ئەو پەڕی نادادپەروەری و شکاندنى شکۆی بە شێک لە مرۆڤەکانیش هەبێت. سەباح ڕەنجدەرئەگەر دەربڕینێکیش لە فۆرمى ئاستدار و تیشکۆى خۆماڵییەوە دانەچۆڕابێتە ناو بوون و زەمینەى تەواوى دەربڕینەوە، بەهیچ شێوە و کەشوهەوایەک ناتوانێت نوێبەخش بێت و بێتە ناو پرۆژەى دۆزینەوەوە. لە عەرەبييەوە: ئەرشەد عاصى تۆ ناگەڕێى بەدواى ((هەقيقەت))... تۆ دەگەڕێى بەدواى ئەو شتەى كە دەسەلمێنێت ئەوەى تۆ بڕوات پێى هەيە و ئاسوودەى پێى ((هەقيقەت)) ه...! فەڕۆخ نێعمەتپوورئیستایش بیردەکەمەوە بۆچی لەو کاتەوەی سواری زیلەکەیان کردم خاڵم لەبیر نەما! بۆچی تەنیا کاتێک بە سەر دیوارەکەدا هەڵگەڕام کت‌وپڕ بیری کەوتمەوە! تۆ بڵێی گەر لە بیرم بایە و بە چەمران م بگوتایە، ئەویشی ئازاد نەدەکرد؟ لەبەر ئەوەی من بچە مسلمان بووم و باوکم کرێکار، ناویشم ناوێک بوو کە ئیستاکە لەبیرم نەماوە!؟
<urn:uuid:84bbfd01-1733-421b-a4d1-5eadcda86311>
CC-MAIN-2020-40
http://qelam.com/index.php?option=com_content&view=category&layout=blog&id=83&Itemid=290&limitstart=27
2020-09-26T08:20:06Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2020-40/segments/1600400238038.76/warc/CC-MAIN-20200926071311-20200926101311-00672.warc.gz
ckb
0.908523
Arab
2
{"ckb_Arab_score": 0.9085229635238647, "sdh_Arab_score": 0.05571068823337555, "hac_Arab_score": 0.03564470633864403}
خێزان ئەمەی خوارەوە سێ تاکتیکی کاریگەرە بۆ ئەوەی زۆر بەخێرایی خەوت لێبکەوێت: -شێوەی سەربازی -بچۆ سەر جێگەکەت و سەرەتا هەندێك راهێنان بۆ خاوكردنەوەی ماسولكەكانی دەمو چاو بكە، وەك پێكەنین . -دواتر خاوكردنەوە و درێژكردنی هەردوو دەستە بۆ خوارەوە . -هەناسەیەكی قووڵ هەڵبكێشە و بەردەوام بە لەوەی بیر و هۆشت لای خاوكردنەوەی ماسولكەی قاچت بێت كاتێك پاڵدەكەوی. -هەوڵ بدە بۆماوەی ١٠ چركە بیر لەهیچ مەكەرەوە ، تا هەستدەكەیت هەموو جەستەت چووەتە قۆناغی خاوبوونەوە. -دواتر دەبێت هەوڵ بدەی تەنیا بیر لە دوو حاڵەت بكەیتەوە ، یەكەمیان وابیربكەیەوە تۆ لەناو بەلەمێكدایت و لەناوەراستی دەریاچەیەكدایە و سەیری ئاسمان دەكەی ، دووەمیان وابزانی وەك ئەوەی لەناو جۆلانەیەكدایت و بەهێواشی رادەژێنرێی. شێوەی ٤+٧+٨ -بۆ ٤ چركە تەنها لەڕێی لوتتەوە هەناسەی قوڵ هەڵبمژە بۆ سیەکانت. -دواتر بۆ ماوەی ٧ چركە هەناسە مەدە لوت و دەمت بگرە. -پاشان شێوەی هەناسەدانەکە بگۆڕە و ئەمجارە بۆ ماوەی ٨ چركە تەنها لەڕێی دەمتەوە هەناسە بدە. -ئێستا چەند جارێك ئەم كارانە دوبارە بكەرەوە هەتا ئەو كاتەی بەبێ ئەوەی بەخۆت بزانیت خەوت لێکەوتووە. هەوڵبدە نەخەویت ئەم جۆرەیان بە Paradoxical Intention for Insomnia ناودەبرێت و تاکتیکەکە ئەوەیە کە بە مێشکت دەڵێیت ناتەوێت بخەویت و دەتەوێت لەسەر جێگاکە بمێنیتەوە، بەو جۆرە دەرونت ئارام دەبێتەوە و ترست لەوە نامێنێت خەوت لێنەکەوێت، هەر بۆیە بەبێ ئەوەی ئاگات لە خۆت بێت دەچیتە قوڵایی خەوەوە. زانیاری تەندرووستی خەوزڕان و نەخەوتن زیانی زۆری تەندرووستی هەیە بەتایبەت بۆ دڵ و خوێنبەرەکان و لەکاتی ئەو کێشەیەدا پێویستە هەوڵبدەیت چارەسەری بکەیت. چەند خواردنێک کە دژە ڤایرۆسەو سستمی بەرگریت زۆر بەهێز دەکات خێزان چەند خواردنێک کە دژە ڤایرۆسەو سستمی بەرگریت زۆر بەهێز دەکات، هەر بۆیە دەتوانیت لەم کاتی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایەدا سوودی لێوەربگریت و بیکەیتە سستمی خواردنتەوە: -بادەم دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و ڤیتامین E و کالیسیۆم و سستمی بەرگری جەستە زۆر بەهێز دەکات -گوڵەبەڕۆژە وادەکات دڵ باشتر کاربکات و سستمی بەرگری جەستە بە بەهێزتر دەهێڵێتەوە -کێوی بەهۆی بوونی ڤیتامینەکانی وەک C و K و E ، سستمی بەرگری جەستە بە بەهێزی دەهێڵێتەوە -سپێناغ ڕێژەیەکی زۆر مەگنسیۆمی تێدایە و دەمارەخانەکان بە بەهێزی دەهێڵێتەوە و وادەکات کە سستمی بەرگری جەستەش بەهێز ببێت. -ئەو میوانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین C ڤیتامین C هۆکارە بۆ ئەوەی خڕۆکە سپیەکانی جەستە تەندرووستبن و سستمێکی بەرگری زۆر باشت هەبێت. شوتی سستمی هەرسکردن چالاک دەکات و وادەکات باشتر سوود لە خۆراک وەربگریت و سستمی بەرگری جەستەت بەهێز بێت چەند ڕاهێنان و ڕێنماییەکی گرنگ بۆ تەندرووستی دڵ خێزان ئەمەی خوارەوە چەند ڕاهێنان و ڕێنماییەکی گرنگە کە بۆ تەندرووستی دڵت پێویستە ئەنجامی بدەیت: -دڵنیابە لەوەی کاتێک لە دەرەوە وەرزش دەکەیت لە قەراغ شەقامی قەرەباڵغ بە ئۆتۆمبێل و تۆز و خۆڵدا نەبێت -کاتێک دەێتە ماڵەوە راستەوخۆ لەدەرەوە پێڵاوەکانت دابکەنە، چونکە بەوە ئەگەری پیسبوونی هەوای ناو ماڵەکەت کەمدەکەیتەوە -گرنگە لە ماڵەوە گوڵ و ئینجانەت هەبێت بۆ ئەوەی هەوای ناو ماڵەکەت پاک بێت -ناوە ناوە وەرزشی هەناسەدان ئەنجام بدە، بە قوڵی لە لوت هەناسە بدە و ماوەیەک ڕایبگرە دواتر بە دەم هەناسەکە بدەرەوە -سیر بخۆ، هۆکارە بۆ پاڵاوتنی ئۆکسجینی ناو جەستەت -کە هاتیتەوە ماڵەوە چایەکی زەنجەفیل بخۆ، بەو پێیەی دژە بەکتریایە -بەهەمان شێوە زەردەچەوەش کاریگەری زۆری هەیە گەر گورچیلەی خۆتت خۆشدەوێت، ئەم کارانەی بەرامبەر مەکە خێزان كۆمه‌ڵێك كاری ناته‌ندروست هه‌یه كه مرۆڤه‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆیان بزانن ده‌بێته هۆی تێكچون و له‌كارخستنی گورچیله‌كانیان كه ئه‌وانیش: – خواردنی رێژه‌یه‌كی زۆر له خوێ و خواردنه سوێره‌كان. – نه‌خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویستی ئاو بۆ جه‌سته له رۆژێكدا كه جه‌سته رۆژانه پێویستی به 10 بۆ 12 په‌رداخ ئاو هه‌یه. – زیاده‌ڕه‌ویكردن له خواردنی گۆشتی سور كه پرۆتینی زۆر تێدایه. – زیاده‌ڕه‌ویكردن له خواردنی دا‌و ده‌رمانه كیمیاییه‌كان. – توێژینه‌وه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه كاریگه‌ری جگه‌ره‌كێشان له‌سه‌ر گورچیله‌كان شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات دروستده‌كات. سیروان بارزانی: لە هێرشێكی هاوپەیماناندا لە مەخمور چوار تیرۆریستی داعش كوژران ترەمپ و بایدن هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنیان چڕ كردووەتەوە حكومەتی بەریتانیا لە هەوڵدایە لە دوو مانگی داهاتوودا ڤاكیسنەكە پەسەند بكات وێنە.. لە وارماوا بەهۆی ڕووداوێكی ئاگركەوتنەوەوە خانوویەك ڕوخا دهۆك، لە پێكدادانیكدا تۆمەتبارێك كوژرا و پۆلیسێكیش برینداربوو کورد لە هاوکێشەی ئەمریکادا! ٧ سوودی ناوازەی سیر کە وادەکات گوێ بە بۆنەکەی نەدەیت و بەکاری بهێنیت بۆ کوڕان: ئەمە چەند جۆرێکی کچە کە دەبێت خۆت ئامادە بکەیت توشی یەکێکیان ببیت لەمەودوا هەر لە ماڵەوە بەم گیراوەیە مەهێڵە هیچ ددانێکت کلۆر ببێت هەوكردنی گوێی ناوەڕاست هۆكار و نیشانەكان و چارەسەركردنی ٨ نیشانە کە دەری دەخات مێشکت شۆردراوەتەوە و کەسانی دیکە کۆنتڕۆڵیان کردویت ٨ بەڵگە دەیسەلمێنێت کە لەگەڵ ژنەکەتدا ڕێک بۆ یەک کراون و زۆر گونجاون بەرشەلۆنە؛ پزیشکان بەجلی ژێرەوە خۆپیشاندیانیان کرد بە وێنە و ڤیدیۆ؛ لە بەردەم بارەگای پارتی لە بەغدا خۆپیشاندانە و بارەگاكە سوووتێنرا هەپەگە؛ ڤیدیۆی چالاكییەكی گەریلاكانی لە هەرێمی هەفتانین بڵاوكردەوە "ئەو كەسانەی سووكایەتیان بە موبارەك كرد دەستگیر كران" هەولێر.. چەند مووشەكێك ئاڕاستەی سەربازگەیەكی ئەمریكا كران لەسەر مووچەی فەرمانبەران دوو پەڕلەمانتار بایكۆتی كۆبوونەوەی پەڕلەمان دەكەن کوردستان سیروان بارزانی: لە هێرشێكی هاوپەیماناندا لە مەخمور چوار تیرۆریستی داعش كوژران خەڵك – بەشی هەواڵ فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بۆردوومانی چەند بنكەیەكی داعشیان لە سنووری شارۆچكەی مەخمور كرد و چوار تیرۆریستی داعشیان... وێنە.. لە وارماوا بەهۆی ڕووداوێكی ئاگركەوتنەوەوە خانوویەك ڕوخا خەڵك – یەحیا حبیب ئەمڕۆ دووشەممە، لە شارەدێی وارماوای سەر بە شارەزوور، هاووڵاتییەك وەك ئامادەكاری بۆ وەرزی بارانبارین، ئیزوگام لە... دهۆك، لە پێكدادانیكدا تۆمەتبارێك كوژرا و پۆلیسێكیش برینداربوو خەڵك- بەشی هەواڵ وتەبێژی پۆلیسی دهۆك ڕایدەگەیەنێت: شەوی رابردوو لە دهۆك لە ڕوووبەڕووبونەوەیەكدا تۆمەتبارێك كوژرا و پۆلیسێكیش برینداربوو. هێمن سلێمان،...
<urn:uuid:4211ea24-3983-4a1b-b33b-7831f05cbf45>
CC-MAIN-2020-45
https://xelk.org/155176/
2020-10-26T19:43:09Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2020-45/segments/1603107891624.95/warc/CC-MAIN-20201026175019-20201026205019-00211.warc.gz
ckb
0.803081
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.8030814528465271, "sdh_Arab_score": 0.10195516049861908, "hac_Arab_score": 0.09483056515455246}
SNN Sport رابیتەی لالیگا یاسای تووند بە سەر یانەکانی بەشدار لە خولەکەیدا دەسەپەێنێت، ئەمەش بەهۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە. رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، ئەم وەرزە لالیگا یاسای تووندی بەسەر یانەکان سەپاندووە، بە تایبەت لە ژووری جلگۆڕین، کە رێگە بە شێلانی یاریزانان لە ژووری جلگۆڕین نادرێت، تەنانەت لە گەرماویشدا. هەروەها تەنیا راهێنەرە هونەرییەکان دەتوانن رێنمایی بە یاریزانەکان بدەن، ئەویش بە پێکهاتەی سەرەکی، لە ژووری جلگۆڕین دەبێت یاریزانە یەدەگەکان یان لە دەرەوەی ژووریی جلگۆڕین بن، یان لە ناوەوەی یاریگاکە بمێننەوە. خولی ئیسپانیا بە بەشداری 20 یانە دەستیپێکردووەتەوە، هەر یانەیەک لە وەرزەکە 38 یاری ئەنجام دەدات، ئەو یانەی زۆرترین خاڵ کۆبکاتەوە، دەبێتە پاڵەوان. هەواڵی زیاتر هەواڵی زیاتر زۆرترین بینراو - 2020-05-27 - - - ئەرشیف دەربارەی ئێمە ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
<urn:uuid:0d513b6a-0b36-48d6-881a-5873f0112e57>
CC-MAIN-2020-45
https://snnc.co/37151/
2020-10-31T16:54:44Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2020-45/segments/1603107919459.92/warc/CC-MAIN-20201031151830-20201031181830-00411.warc.gz
ckb
0.947108
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.9471076726913452, "sdh_Arab_score": 0.037399157881736755, "hac_Arab_score": 0.015501579269766808}
SNN كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر جۆو بایدن سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: پرۆسه‌ى ئاڵوگۆڕى ده‌سه‌ڵاتمان ده‌ستپێكرد، وتیشى: "دانپێدانه‌نان به ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان و بوونى من به سه‌رۆك له‌لایه‌ن ئیداره‌كه‌ى تره‌مپه‌وه هیچ ناگۆڕێت". ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه جۆو بایدن، سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریكا كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى له واشنتن سازكرد و رایگه‌یاند: "پرۆسه‌ى ئاڵوگۆڕى ده‌سه‌ڵاتمان له‌گه‌ڵ ئیداره‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئێستاى ئه‌مریكا ده‌ستپێكردووه". وتیشى: "به‌ڕاستى ده‌مه‌وێت له نزیكه‌وه قسه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك تره‌مپ بكه‌م، رهتكردنهوهكانیشى جێگه‌ى نیگه‌رانى نین بۆ سه‌ركه‌وتنى من". له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا جۆو بایدن باسى كه‌رتى ته‌ندروستى وڵاته‌كه‌ى كرد و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "له‌دواى ده‌ستبه‌كاربوونم راسته‌وخۆ ده‌ستبه كاركردن و چاكسازى ده‌كه‌م له كه‌رتى ته‌ندروستیدا، شانازیش ده‌كه‌م به سیستمى (ئۆباما كه‌یر) كه له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆك ئۆبامادا بۆ هاووڵاتییانى ئه‌مریكا فه‌راهه‌م كرا". سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریكا له‌باره‌ى هێرشه‌كانى دۆناڵد تره‌مپ و رهتكردنهوهكانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: "دانپێدانه‌نان به ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان و بوونى من به سه‌رۆك له‌لایه‌ن ئیداره‌كه‌ى تره‌مپه‌وه هیچ ناگۆڕێت، من ده‌بمه سه‌رۆكى ئه‌مریكا". هەواڵی زیاتر هەواڵی زیاتر زۆرترین بینراو - 2020-05-27 - - - ئەرشیف دەربارەی ئێمە ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
<urn:uuid:86c9211f-9b75-4342-979e-2e54bec2c6b5>
CC-MAIN-2021-04
https://snnc.co/49305/
2021-01-19T09:39:29Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2021-04/segments/1610703518201.29/warc/CC-MAIN-20210119072933-20210119102933-00465.warc.gz
ckb
0.898611
Arab
2
{"ckb_Arab_score": 0.8986111879348755, "sdh_Arab_score": 0.09923896938562393}
کەمێک پێش ئێستا ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بۆ یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە کراوە، نەرێنی بووەو هیچ یاریزانێک هەڵگری ڤایرۆسەکە نەبووە. رادیۆی کەتەلۆنیا بڵاویکردووەتەوە،ئەمڕۆ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ هەموو یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە ئەنجامدراوە، هیچ یاریزانێک هەڵگری ڤایرۆسەکە نەبووەو پشکنینەکان نەرێنی بووە. بە پێی زانیارییەکانی ئەم سەرچاوەیە، رۆژی هەینی یانەی بەرشەلۆنە مەشق و راهێنان ئەنجام دەدەنەوە،بەڵام یاریزانان بە جیا راهێنان دەکەن تا 18ی ئایار. لە ئیسپانیا ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەیەکی مەترسیدار بڵاوبووەوە، بەوهۆیەوە زیاتر لە 20000 هەزار کەس گیانیان لە دەستدا. هەواڵی زیاتر هەواڵی زیاتر زۆرترین بینراو ئەرشیف دەربارەی ئێمە ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
<urn:uuid:01660318-4e8c-42fc-96c9-6c4bc6cb025e>
CC-MAIN-2021-17
https://snnc.co/3897/
2021-04-23T17:04:00Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2021-17/segments/1618039596883.98/warc/CC-MAIN-20210423161713-20210423191713-00375.warc.gz
ckb
0.903764
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.9037642478942871, "hac_Arab_score": 0.06529032438993454, "sdh_Arab_score": 0.030943438410758972}
چیرۆک منداڵه‌کان و گه‌وره‌کان - توضیحات - تاریخ ایجاد در یکشنبه, 14 دی 1393 09:25 - بازدید: 1308 وه‌رگێڕ: مه‌نیژه میرموکری ته‌ته‌ر هه‌واڵی هێنابۆوه که باوکیان له خاکی ئیتالیا په‌کیکه‌وتووه. شتێکی نامۆ، نوێ، بێگانه که هیچ بۆ تێگه‌یشتن نەدەبوو له بهرامبهرییاندا قووتببۆوه. به‌رز و پان له‌وێ ڕاوه‌ستابوو. نه ڕوخسار، نه چاو و نه ده‌می هه‌بوو. خه‌ڵکی هیچ شوێن و مڵکی هیچ شتێ نه‌بوو. نه هی ئه‌و ژیانه پڕ له هه‌ڵا و ههنگامهیهی به‌ر ده‌رکی کلیسا و نه هی شه‌قام. نه هی ئه‌و تاریکییه گه‌رمه‌ی شه‌وه دووره‌کان و نه هی چیرۆکه‌کان. منداڵه‌کان به‌ر له نووستن هه‌موو شه‌وێ ده‌گه‌ڵ یه‌کتر قسه‌یان ده‌کرد. له ده‌وری ته‌ندور داده‌نیشتن و هه‌رچی به سه‌ر زارییانداهاتبا، ده‌یانگوت. تاریکایی شه‌و بە چاوێکی پڕ له خه‌ون و خه‌یاڵه‌وه له پهنجهرەی تاریکه‌وه سه‌ری بۆ ژوورێ ده‌کێشا. تارماییە بێده‌نگه‌کانیش، به دیرۆکه سه‌یره‌کانیانەوە به هه‌ر سووچ و قوژبنێکدا وه‌سه‌رده‌که‌وتن. منداڵه‌کان هه‌رچی به مێشکیاندا هاتبا، خۆیان له گوتنی نه‌ده‌پاراست. هه‌ڵبه‌ت ته‌نیا چیرۆکی دڵپه‌سندی خۆر و تین که ئومێد و ڤیانی لێده‌باری و ئاوێته‌ی هیوا و خۆشه‌ویستی بوو، هه‌وێنی بیر و زه‌ینیان بوو. داهاتوو خۆی به ته‌واومانا، ڕۆژێکی دور و درێژ و ڕووناکی جێژن بوو، چلەی بەڕۆژووان ده نێوان جێژنی له دایک بوون و قیامه‌تی عیسادا جێی‌نه‌بوو. له‌وێ له شوێنێک، له پشت په‌رده‌ی گوڵدار، ژیان به تروکه تروک و ترپه ترپ،هێدیهێدی له ڕووناکییه‌وه ده‌ڕژا نێو ڕووناکی. وشه‌کان نه‌رمه نه‌رمه تەنیا هەتا نیوه رێی تێگه‌یشتن دەهاتن. هیچ چیرۆکێک نه ده‌ستپێکی هه‌بوو و نه ئاکامێکی دیار... هیچ به‌سه‌رهاتێک کۆتایی به‌خۆوه نه‌ده‌دی. جاری وابوو هه‌ر چوار منداڵه‌که به یه‌که‌وه قسه‌یان ده‌کرد. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه هیچیان بیری ئه‌وه‌ی دیکه‌ی نه‌ده‌شێواند. هه‌موویان واق وڕماو چاویان له تیشکێکی به‌هەشتیی جوان بڕیبوو که له‌ودا یه‌کبه‌یه‌کی وشه‌کان ئاشکرا و دروست بوون و هه‌ر چیرۆکێک ڕوخسارێکی زیندووی ده‌نواند و هه‌ر دیرۆکێک خاوه‌ن کۆتایه‌کی به‌شکۆ. منداڵه‌کان به‌چه‌شنێک شێوه‌ی هه‌ڤدویان (یه‌کتر) ده‌دا که له تاریکایی شه‌ودا، ڕوخساری ئه‌وه‌ی هه‌ره بچووکیان، واته "تۆنچک"ی چوار ساڵان، له ڕوخساری "لۆتیزکا"ی ده‌ساڵه، که گه‌وره‌ترینیان بوو، جیانه‌ده‌کراوه. گشتیان سیمایان کز، باریک و خاوه‌ن چاوی ده‌روونبین و گه‌ش و گه‌وره بوون. ئه‌و شه‌وه شتێکی نامۆ له شوێنێکی نه‌ناسراوەوە ده‌ستی توانایی خۆی بۆ ئه‌و ڕووناکییه به‌هه‌شتییه درێژ کرد و بێبه‌زه‌یانه جێژن و چیرۆک و دیرۆکه‌کانی شێواند. ته‌ته‌ر هه‌واڵی هێنابۆوه که باوکیان له خاکی ئیتالیا په‌کیکه‌وتووه. شتێکی نامۆ، نوێ، بێگانه که هیچ بۆ تێگه‌یشتن نەدەبوو له بهرامبهرییاندا قووتببۆوه. به‌رز و پان له‌وێ ڕاوه‌ستابوو. نه ڕوخسار، نه چاو و نه ده‌می هه‌بوو. خه‌ڵکی هیچ شوێن و مڵکی هیچ شتێ نه‌بوو. نه هی ئه‌و ژیانه پڕ له هه‌ڵا و ههنگامهیهی به‌ر ده‌رکی کلیسا و نه هی شه‌قام. نه هی ئه‌و تاریکییه گه‌رمه‌ی شه‌وه دووره‌کان و نه هی چیرۆکه‌کان. شتێکی شادیبه‌خش نه‌بوو، خه‌مێکی تایبه‌تیشی تێدا بهدینهدهکرا. چونکه چاوی نه‌بوو تا بزانرێ بۆچی هاتووه و خه‌ڵکی کوێیه و ده‌میشی نه‌بوو گفتی لێ‌ببیسرێ. هزری ترس و بچووک له به‌رامبه‌ر ئه‌م خه‌یاڵه مه‌زنه‌دا ڕاست ببۆوە، وه‌ک ئه‌وه که تووشی دیوارێکی به‌رز و ڕه‌ش ببوو. له‌و دیواره نزیک ده‌بۆوه و بێ هیچ بنه‌مایه‌ک چاوی تێده‌بڕی. تۆنچک به په‌رێشانییەوە پرسی: ئه‌گه‌ر په‌کیکه‌وتووه، ئه‌ی که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ به‌پانه‌وه له بێده‌نگیدا نوقم بوون. ڕوو بەم دیواره به‌رز و ڕه‌شه ڕاوه‌ستابوون و ئه‌وبه‌ری دیوار‌یان نه‌ده‌دیت. "ماتیچه"ی حه‌وت ساڵه کە ده‌تگوت زووتر له‌وانیتر ئاقڵی پێ‌شکابێ، له‌پڕێکا وه‌ده‌نگ‌هات: - منیش ده‌ڕوم بۆ شه‌ڕ. وێده‌چوو ئه‌و شته‌ی ده‌بوو گوترابا هه‌ر ئه‌وه بوو. تۆنچکی چوار ساڵه، به ده‌نگێکی قورس، به‌مه‌به‌ستی ئامۆژگاری، وڵامی‌داوه: - تۆ زۆر بچووکی. تۆنچک هێشتا هەر جلی منداڵانه‌ی کچانه‌یان دەبەر دەکرد. میلکا له گشت مناڵه‌کان لاوازتر بوو و به‌رده‌وام نه‌خۆش و بێحاڵ. ده‌نێو له‌چکه‌گه‌وره‌ی نه‌نکیان وه‌رپێچابوو و شێوه‌ی تێله‌که‌ی ڕێبوارێکی ده‌دا. ئه‌و به ده‌نگی نه‌رم و ناسکەوە کە دەتگوت له شوێنی تارماییه‌کان دێتە دەر، پرسیاری کرد: شه‌ڕ چۆن ده‌کرێ؟ ماتیچه پێمان بڵێ! ماتیچه گوتی: به‌ڵێ ، شه‌ڕ ئاوایه. مرۆڤه‌کان به چه‌قو لێکده‌ده‌ن و به شمشێر زگی یه‌ک هه‌ڵده‌دڕن و به تفه‌نگ گوله به یه‌که‌وه ده‌نێن. هه‌رچی مرۆڤ زیاتر چه‌قو بوه‌شێنێ و زگ هه‌ڵدڕێ ، شه‌ڕه‌که خه‌ستتره. هیچکه‌س تووشی لێپرسینه‌وه نایه، چونکه هه‌ر ده‌بێ ئاواش‌بێ. به‌وه ده‌ڵێن شه‌ڕ. "میلکا" به پێداگرییه‌وه پرسی : به‌ڵام بۆ به چه‌قو لێکده‌ده‌ن و زگی یه‌کتر هه‌ڵده‌دڕن؟ ماتیچه گوتی: له‌به‌ر دڵی ده‌سه‌ڵاتدار ! گشتیان بێده‌نگ بوون. له مه‌ودایه‌کی تاریک و له به‌رامبه‌ر چاوه ته‌ماوییه‌کانی ئه‌واندا شتێکی زه‌به‌لاح وه‌دیار که‌وتبوو که به بریسکه‌ی شکۆداره‌وه ده‌دره‌وشاوه. بێجوڵه دانیشتبوون و وەک له کاتی دوعای خێری کلیسه‌دا بن، هه‌ناسه له‌ترسان له ده‌میان نه‌ده‌هاته‌ده‌ر. ماتیچه ئیتر، زۆر خێرا خه‌یاڵه‌کانی خۆی له‌مه‌ر شکاندنی ئه‌و بێده‌نگییه‌ی قورسایی به سه‌رییاندا سه‌پاندبوو، ڕێکخست: منیش ده‌ڕۆم بۆ شه‌ڕ بۆ دژایه‌تیکردنی دوژمن . میلکا به ده‌نگێکی ناسکه‌وه، له‌نه‌کاو پرسی: دوژمن چ هێمایه‌کی هه‌یه؟ شاخی هه‌یه؟ تونچک بێ گاڵته و هێندێک به قه‌ڵسی و دڵنیاییه‌وه گوتی : دیاره شاخی هه‌یه. ده‌نا چۆن ده‌یتوانی دوژمن بێ؟ ده‌رکه‌وت که ته‌نانه‌ت ماتیچه‌ش وه‌ڵامی دروستی بۆ ئەم پرسیارە نه‌بوو. ماقوڵانه گوتی : - پێموانییه دوژمن شاخی هه‌بێ! لۆتیزکا به ناقایلییه‌وه وه‌قسه‌هات : - چۆن ده‌کرێ شاخی هه‌بێ ؟ ئه‌ویش وه‌کوو ئێمه مرۆڤه. پاشان بۆ سەلماندنی قسه‌که‌ی، گوتی : ته‌نیا ڕوحی نییه. دوای بێدەنگییەکی دوور و درێژ، تۆنچک پرسی : باشه! مرۆڤ له شه‌ڕدا چۆن ده‌مرێ و ئاوا به‌پشته‌وه‌دا ده‌که‌وێ؟ مه‌به‌سته‌که‌ی به جوڵه‌یه‌ک نیشان دا . ماتیچه هێمنانه شرۆڤه‌ی بابه‌ته‌که‌ی کرد: له مرۆڤ ده‌ده‌ن و ده‌یکوژن ! - بابم به‌ڵێنی پێدابووم تفه‌نگێکم بۆ بێنێ . لۆتیزکا به تووڕه‌ییه‌وه وه‌ڵامی دایه‌وه : ئه‌گه‌ر مردبێ چۆنت تفه‌نگ بۆ بێنێ ؟ - یانی لێانداوه .... و کوشتوویانه؟ - به‌ڵێ کوشتوویانه. به چاوی زه‌ق و دنیانه‌دیتوو و نوقمی بێده‌نگی و خه‌م، له‌و تاریکییه‌دا، به‌دڵ و مێشکییه‌وه ده‌یڕووانییه شتێکی نه‌ناسراو و دوور له فام. هاوکاتیش، باپیره و دایه‌گه‌وره له‌سه‌ر چوارپایه درێژه‌که‌ی به‌ر ده‌رکه‌ی کۆخ دانیشتبوون. دوایین پرشه‌نگی سووری خۆر، ئه‌ویش به‌نێوان چڵوپۆ نیسێداره‌کانی باخدا ده‌دره‌وشایه‌وه. شه‌وێکی بێده‌نگ و ته‌نیا بوو. ده‌نگی هه‌نیسکێکی خنکاوی پڕمهودا له قوڕگ هاته‌ده‌ر. زۆر وێده‌چوو گریانی دایکه گه‌نجه‌که بێ که بۆ تاقه‌تکردنی حه‌یوانه‌کان سه‌ردانی ئه‌وێی کردبێ. ژن و پیاوە پیرەکە، چه‌ماوه له په‌نای یه‌کتر دانیشتبوون و ده‌ستی یه‌کترییان گرتبوو. راست وه‌کوو سه‌رده‌می به‌رله که‌نه‌فتی. به چاوی بێفرمێسکه‌وه ده‌یانڕوانییه ڕوناهی ئاسمانی دوای ئاوا بوونی هه‌تاو و بێده‌نگی دایگرتبوون. ژێرنووس: ئیوان کانکار نووسەری ئەم چیرۆکە به هۆی نووسینی چیرۆکی کورت و شانۆنامه له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ناوبانگی ده‌رکرد. ئه‌و خه‌لکی ئسلوون بوو. ئسلوون ده‌گه‌ڵ سێربه‌کان و کرۆواسییه‌کان به یه‌که‌وه " نه‌ته‌وه‌ی یوگسلاو" یان پێکهێنابوو. کانکار ساڵی 1919ی زایینی کوچی دوایی کرد. ژماره‌یه‌کی زۆری ڕۆمان ، شانۆنامه و چیرۆکی کورت لە پاش بەجێما. نووسه‌ر له‌م چیرۆکه‌دا هه‌ستی ئینسانی و نیانی منداڵان سه‌باره‌ت به گرفتی له‌چه‌شنی شه‌ڕ پێشکەش به خوێنەر دەکا. شه‌ڕێک که گه‌وره‌کان ده‌ستی پێده‌که‌ن و منداڵان تێیدا ده‌بن به قوربانی.
<urn:uuid:ad4e0a62-c905-4026-8155-1d6c05eeba49>
CC-MAIN-2021-17
https://qelam.com/index.php?option=com_content&view=article&id=230:2015-01-04-09-25-40&catid=79&Itemid=472
2021-04-16T02:55:28Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2021-17/segments/1618038088471.40/warc/CC-MAIN-20210416012946-20210416042946-00623.warc.gz
ckb
0.999045
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.9990452527999878}
SNN Sport جۆلیا گۆرگیس یاریزانی تێنسی سه‌ر زه‌وی ئه‌ڵمانی پاش كاروانێكی پڕ له نازناوه‌كان له ركابه‌رییه‌كانی تاك و جووتی تێنس، بڕیاریدا وازبهێنێت. له نامه‌ی وازهێنانی گۆرگیس كه له ده‌زگاكانی تۆڕه كۆمه‌ڵایتیه‌كان بڵاویكرده‌وه وتی:" سوپاس بۆ ئه‌و هه‌مووه‌ی كه پێتبهخشیم ، بۆ هه‌تا هه‌تایه له دڵمدا ده‌بێ ". هه‌روه‌ها وتی:" هه‌میشه ده‌مزانی كه كاتێك گونجاوه بۆماڵئاواییكردن لێت و ئه‌وه‌تا ئه‌و چركه‌یه هاتووه ". گۆرگیسی ته‌مه‌ن (31 ) ساڵ له ماوه‌ی كاروانهكهیدا حه‌وت نازناوی له ركابه‌رییه‌كانی تاك و پێنج نازناوی له ركابه‌رییه‌كانی جووتدا به‌ده‌ستهێناوه . ئەو كچه یاریزانه دوایین یاری خۆی لە پاڵه‌وانێتیی كراوه‌ی فه‌ره‌نسا بوو له قۆناغی دووه‌مدا ماڵئاوایی كرد پاش شكستهێنانی له به‌رامبه‌ر لۆرا سیگمۆندی هاونیشمانی. هەواڵی زیاتر هەواڵی زیاتر زۆرترین بینراو ئەرشیف دەربارەی ئێمە ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین. ئەگەر لەبیرت کرد - - 2020-08-04 - - -
<urn:uuid:ed9569c5-58d9-4997-bd45-3d560c40a1cd>
CC-MAIN-2021-17
https://snnc.co/45301/
2021-04-20T23:15:50Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2021-17/segments/1618039491784.79/warc/CC-MAIN-20210420214346-20210421004346-00497.warc.gz
ckb
0.983543
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.9835426807403564, "sdh_Arab_score": 0.015438361093401909}
ئه‌مڕۆ هه‌ینى میدیا عێراقییه‌كان رایانگه‌یاند: سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق رازیبووه كه فه‌ریق روكن ئه‌میر شه‌مه‌رى بكاته سه‌رۆك ئه‌ركان. به‌پێى ئه‌و زانیاریيانهى كه له میدیا عێراقییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه، "ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق، فه‌ریق روكن ئه‌میر شه‌مه‌رى راسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆك ئه‌ركان وه‌ربگرێت"، له‌برى فه‌ریق روكن عوسمان غانمى، سه‌رۆك ئه‌ركانى پێشووى عێراق كه ئێستا پۆستى وه‌زیرى ناوخۆى وه‌رگرتووه. شه‌مه‌رى پێشتر وه‌ك سه‌رپه‌رشتیار له وه‌زاره‌تى به‌رگريى عێراق كارى كردووه. هەواڵی زیاتر هەواڵی زیاتر زۆرترین بینراو ئەرشیف دەربارەی ئێمە ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
<urn:uuid:81468e19-7a49-4a81-a5d7-fb3d9a5fc417>
CC-MAIN-2021-17
https://snnc.co/4322/
2021-04-23T05:35:34Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2021-17/segments/1618039601956.95/warc/CC-MAIN-20210423041014-20210423071014-00059.warc.gz
ckb
0.808382
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.8083816170692444, "sdh_Arab_score": 0.18845011293888092}
SNN Sport له مێژووی مرۆڤایەتیدا ، ژاپۆن به به‌رهه‌مه ئهلیكترۆنییهكانیهوه ده‌ركه‌وتووه ،به‌ڵام له جیهانی تۆپی پێدا زۆر به‌دیاری ده‌رنه‌كه‌تووه ته‌نیا له هه‌ندێک ده‌ستكه‌وتی بچووک نه‌بێت كه هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له مۆندیالی 2002 كۆریای باشوور و ژاپۆن به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له یارییه‌كی خولی ژاپۆنی روویدا ، وای له كومپیوتهرەکانی ژاپۆنی كرد بچێته نێو لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی تۆپی پێوە له فراوانترین ده‌رگاكانیه‌وه ،پاش 5 چركه له ده‌ستپێكردنی یاریه‌كه یاریزانێك پاش خستنی یاریزانی ركابه‌ر راسته‌وخۆ كارتی سووری پێدرا و بووه خێراترین كارتی سوور له مێژوودا. له ورده‌كاری رووداوه‌كه ، ناوبژیوان فیکه‌ی دستپێكی لێدا ، یاریزانه‌كه تۆپه‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ هاوڕێیەكی له دواوه، به‌ڵام نه‌یتووانی كۆنترۆڵی بكات و هێرشبه‌ری تیپی بەرامبەر رفاندی ، یاریزانه‌كه‌ش راستەوخۆ رێگری له هێرشبهرهکە كرد كه به‌رەو گۆڵ ده‌رویشت و ناوبژیوان راسته‌وخۆ كارتی سووری به روویدا به‌رز كرده‌وه ، به‌مه‌ش یاسای تۆپی پێی جێبەجێكرد كه كارتی سوور دەدرێته هه‌ر یاریزانێك یاریزانی تیپی به‌رامبه‌ر په‌ك ده‌خات كه به‌رەو گۆڵ ده‌روات یان به ته‌نیا رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه. یاریزانه‌كه هیچ كاردانه‌وه‌ی نه‌بوو له به‌رامبه‌ر بڕیاری ناوبژیوان چونكه بریارێكی راست بوو، به‌مه‌ش ئه‌م كردنه ده‌ره‌وه‌یه بووە خێراترین له مێژووی تۆپی پێدا. هەواڵی زیاتر هەواڵی زیاتر زۆرترین بینراو ئەرشیف دەربارەی ئێمە ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین. ئەگەر لەبیرت کرد - - - - 2020-05-16 -
<urn:uuid:674791ea-5963-4fea-b353-8ee307ba1b89>
CC-MAIN-2021-17
https://snnc.co/49617/
2021-04-15T13:51:47Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2021-17/segments/1618038085599.55/warc/CC-MAIN-20210415125840-20210415155840-00141.warc.gz
ckb
0.989761
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.9897613525390625}
SNN حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆكی ئێران رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر واشنتن سزاكانی سه‌ر تاران هه‌ڵبگرێت، ئێران له ماوه‌ی (2) رۆژدا پابه‌ندی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ده‌بێت. روحانی وتی "تاران پارێزگاری له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كردووه و مافی گه‌له‌كه‌مانه سزاكانی له‌سه‌ر لابچێت، دواخستنی هه‌نگاوی هه‌ڵگرتنی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا، زوڵمێكه له گه‌لی ئێرانی ده‌كرێت". روونیشیکردەوە "ئیداره‌ی بایدن، دانی به‌وه ناوه، كه ئیداره‌ی پێشووی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵه‌ی كردووه، به‌ڵام هیچ هه‌نگاوێكی جدی له‌و باریه‌وه نه‌ناوه، هیچ وێستێكی راسته‌قینه له واشنتن به‌دی ناكرێت بۆ هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر ئێران و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی". رووحانی روونیكرده‌وه، "ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا، شێوازی ده‌ربڕینه‌كانی گۆڕیوه و هه‌نگاوی ئه‌وه‌ی ناوه سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بكشێنێته‌وه، بابه‌تی سه‌ره‌كی بۆ ئێران، هه‌ڵگرتنی سزاكانه، لێدوانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گۆڕانكاری به‌سه‌رداهاتووه، به‌ڵام سیاسه‌ته‌كه‌یان به‌رامبه‌ر به ئێران نه‌گۆڕاوه". روحانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له رێگه‌ی داتا و دروشمه‌وه ناكرێت، ئێمه چاوه‌ڕوانی هه‌نگاوی كردارین"، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، "رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، گرنگترین رێككه‌وتنه له مێژووی سیاسی ئێران، كه چالاكی ئه‌تۆمی به یاسایی ناساند". هەواڵی زیاتر هەواڵی زیاتر زۆرترین بینراو ئەرشیف دەربارەی ئێمە ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین. ئەگەر لەبیرت کرد - - 2020-09-05 - - -
<urn:uuid:d43b76bf-91f3-49d2-a78e-a3256c22c06d>
CC-MAIN-2021-17
https://snnc.co/64566/
2021-04-15T14:58:03Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2021-17/segments/1618038085599.55/warc/CC-MAIN-20210415125840-20210415155840-00141.warc.gz
ckb
0.979371
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.9793708920478821, "sdh_Arab_score": 0.019313298165798187}
ئاوازە ماندووەکانی یەکتەنی نەژاد عزیز سورمێ – A – وشە تەنیا باڵ نییە ، لەبەر پێی شازادە بە سوپاس بدرەوشێتەوە.. پەرۆشیی ، کانگەی پێسپاردەیی و ئاراستەی ڕێ پێ ھەڵەکردن دەرچوو .. کەژێ ، ھەر لە دەستپێکدا کێڵگەیەکی بەردراو بوو… کەژێ بە ڕووبەندی وا دەردەکەوت لە قەوزهی گۆمە وەستاوەکانی دەکرد لە ساوی ئاو ، ئەندازەگیریی تۆزاڵی خۆلێگۆڕان . لە دەستپێکەوە ، چاوی لێ بوو لە تاڵ تاڵ و سات سات و چڵی چڵی دەوروبەر فێر ببوو ، چاو لە ئاسمان ورشەی مانگ لە زەڵکاودا نقوم بکا … وشە نوخشەی ختوکەدانی ویژدانە! ئەشقیای بە کێوکەوتوو ؛ ھاوڕێی باران ئەوە نیگای ھاودەم نەبوو ڕوو لە ئاسمان ئەوە چاوی ئارەزووبازی کەژێ بوو کە دەمگوت نەفرەت لە ڕۆشنایی دەکا ؛ خۆی لە پاکدامەنی دەدزێتەوە ، وا دەرچوو .. سپێدەی ھاوین ، لە چاوی تەلیسماوی درۆینی کەژێ دا گڕی دەباراند… خەیاڵم دەکرد ئەو ڕاڕەوە بە بێ تۆ نەچێتە سەر ئەستێرە بکوژێنەوە جارێکی تر بەیان نەدا بەڵام وشە ھەرگیز ، بوونەوەرێکی بەتەنێ نییە مەگەر جوانی و ڕەندی دونیا لە کوێدا جێیان دەبێتەوە…؟! بۆ ڕوناھی ڕێ من وشەم بەسە . تۆیش تا ھەتایێ نوقمی وەھمە لەززەت بەخشە ، ئایدزھێناکانی خۆت بە…! وشە تەنیا باڵ نییە کەژێ ! کەژێ ی ژوورە تاریکە پەنھانەکان وشە تەنیا باڵ نییە… من وشەم بەسە… 12- 8 – 2004 – B – گریان… ختوکەی خەیاڵە نووستووەکانی ناخ لە بەھەستترین تەجەللایدا گریان وەجدی شەفەق و نامەی سپێدە ، لەو چرکە کورتانەی بنەوشەیی دەنوێنن… مرۆڤ چەندی پێویستی بە شیعرە ، پێویستی بە گریانە… شاعیر تا پتر لە کڵپەی ئاگر و یەکتەنی شاخ و تەوژمی باھۆز بگا دەبێ بگری… گریان ئیکسیری دارای ڕوناھییە شاعیران دەبێ بگرین تا خەڵوەتی نھێنیەکانییان گوڵی لێ بڕوێ پێویستە قسەیەک لەو مەسەلەیە بکەین… گریان ، باڵی ئەو ڕەنگاڵانەشە ئازادانە ئەم چڵ و ئەو چڵ دەکەن… گریان ، بارانی ناوەختی ڕێکەوتی خۆشەویستی و ڕەشەبای جودابوونەوە و ھاواری برسیەتی و بەجێھێشتنی وار و نیشتمانیشە… ھەمیشە سەردەمی بێ گریان ، بە ڕۆژگاری بێئومێدی و ھیوابڕاوی ناوزەد دەکرێن. گریان ، دەستەواژەیەک نییە ، مانای لێکبدرێتەوە ، گریان نیازێکە وێنەی کەڤاڵی ھونەرمەندێک ، بە کۆمەڵێک ڕەھەندی دیار و نادیار دەخوێندرێتەوە… دەسا بابگرین بە سەر سێبەری ، ئەو ئاوازانەی گژوگیای بناریان بە عەشق دەنەخشاند بە سەر تارمایی ئەو خەونانەی بە شیعر دەستیان پێ‌کرد و بە شیعر کۆتای‌یان ھات . با بگرین ! بەسەر جوانییەک پێشەنگی کەژاوە و چرای سەفەرە… بابگرین… ئاسمان چاومان لێ دەکا… ئاسمان لاساییمان دەکاتەوە… 6-8-2004 -C- نەژاد ! خود لە بارێک‌دا نییە ڕەھایی دەربڕێ ئیتر نەما ، دیدار ئاخر بوون ، جێی سەرنج بێ… بەسەرچوون ئەو ڕۆژگارانەی ماسک و ڕووبەند لە دوور ڕا دەردەکەوتن… نەژاد ! پێم کەوتۆتە سەر ڕەشانگ ، کەچی ھێشتا بەفر نایەڵێ ئاسوودە سەرخەوێ بشکێنم . بەفر نایەڵێ چاوم بپشکوێ و شەفەق و بووڵێڵ بگەیێنمەوەیەک .. ھاوسەنگیی سرووشت دڵساردی نەدەگەیاند . ئەندازەگیریی ، کارێک نەبوو لە بەرابەر ھەستدا کردیان مێرخاسی ، ئیتر ناوکۆیی (ھاتیی) نییە ، ختوکەی ڕەھێڵە بدا و مەوسیمی چرۆ و نەوای ھوزاران دەستەمۆ بکا… با بە خەونەکانماندا بچینەوە : وەختی ھاتووە بزانین چیمان لە بیر کردووە داوامان لێدەکەن : شەباقەی برینەکانمان کراوەتر بێ ..! تا خوێنمان کەژاوەی ماریینز و یاریە خنجیلەکانی دەسەڵاتی پایتەختان ، ڕەنگینتر بکا… بۆ نا !؟ ئەو غەیبە بە کام سۆز کەشف دەکرێ ؟ نەژاد ! ھەڵەتێکە ، نازانی نە بڕۆی ، نە وچانێ بدەی نە گیانی شەکەتت بدەیتە بەر ئاوھەڵدێرێ قیبلەنمایێکت پێ نییە ، نازانی ڕووت لە کوێستانە یا گەرمەسێر… لەم ڕەوەزەنەوە دەیانبینم ، چوارشانە ، بە ڕسکان ڕسکاون… لێزمە و گەواڵە ھەورانیش ڕادەگرن لێ چاوغایەنن .. ئەوە دەمگۆ نییە نەژاد ! ئەوە پەرتەوی نھێنیە درەوشاوەکانە… لەم ڕەوەزەنەوە دەیانبینم… ئەوە دەمگۆ نییە نەژاد !دەمگۆ نییە … 8-7-2004 – D – (( فڕین به فڕین ده‌ست پێ ناكا ئەوەی دەیەوێ فڕین فێر بێ ده‌بێ لە پێشدا وەستان و ڕۆیشتن و ھەڵاتن و سەرکەوتن فێر بێ )) نیتچە لە وەتەی ھەین ھەوراز دەمانداتە دەست نشێو و ، نشیێو ڕوو بە ڕووی ھەورازمان دەکاتەوە… لەو کۆستەوە بۆ ئەو کۆست… خانەگەردان… ماڵ بە کۆڵ… بە ڕووباران خوێنمان داوە… بە بڵندی چیایان کەللەسەرمان پژاوە… ئێمە فڕینمان بە فڕین دەست پێ نەکردووە… لێرە… لەسەر خاکی خۆمان ھێللانەمان چێ کردووە لەو سەرەوە ھاتوون بێ ئەوەی غەدرێکمان لێکردبن ، یا سنووری باخچەکانیانمان بەزاند بێ لێیان تێکداوین… ئێمە فڕینمان بە فڕین دەست پێ نەکردووە… ھیچ نەما پێمان نەکەن… ڕێگەی داھێنەرانەی وایان لە ئازاردان و کوشتن و ڕەشکردنەوەمان داھێنا کەسنەکردە… بەڵام ئێمە عاشق بووین ، عاشقی ھەتاو و خاک و باران بووین و نەنووستین . ئێمە فڕینمان بە فڕین دەست پێ نەکردووە . ئێمە بەرلەوەی دەستمان بگاتە ئەو ھێشووە ، زۆر چڵمان لە ژێر پێدا شکاوە خۆمان بە ھی تر گرتووه‌تەوە… ئێمە فڕینمان بە خوێن و فرمێسک و بە تاوی گریان و بە تەکانی ھەڵات ھەڵات و بە چاوەڕوانی زیندان و گەردەلوولی ئەنفال و کیمیاباران و بە زوڵمی مێژوو و جوغرافیاوە دەست پێ کردووە ئێمە فڕینمان بە فڕین دەست پێ نەکردەوە. 8-3-2004 – E – زیندە خەونن ، ئەو ھاوکێشە ناھاوسەنگانەی وەک ئینجانەیێکی گڵ لە دەستمان گرتوون زیندە خەونن .. ئێمە گرێژنەی دەرگا تێکشکاوەکانمان ، ھێشتا ھەروا ماوەتەوە.. ئاھەنگێکمان بە بوونی ، نەبووی دەورو زەمانێکی زۆرمان نەداوە.. دەرچوو زۆربەمان ، لە بەرنامەی زیندەبەچاڵکردنی خەونەکان.. لە بەدنیھادی بێ ئەندازەی وەفا و شەرم نەگەیشتبووین . دەرچوو ئێمە سەھو بووین.. دەرچوو…(؟!) زیندە خەونن ، ئەو کوانووانەی لە دووکەڵ زیاتری لێ دیار نییە ، سەرسام .. حەپەساو .. برادەرەکەم ، لە ھەندەران دەژی .. گرفتی گەورەی ئەوەیە ، وەرزەکانی ساڵی لێ تێکچووە ، برادەرەکەم ، گەنجینەی بەردەرگای ماڵی خۆیان نابینێ ! چووە بە دوای ئەو گوڵانەدا دەگەڕێ کە ( لەوێ ) لەسەر تەرمی مردووانی دادەنێن .. ئەو لەوەتەی سەری ھەڵگرتووە ، سەیری ئاوێنەی نەکردووە ئادگاری خۆی نەدیوە .. دوای ئەو ھەموو ماوەیە ھاتبوو بە پەرۆشەوە سیما‌و ئادگاری خۆی ببینێتەوە ، ئەو تا خۆی نەدیبوو ، نەیدەزانی ئەوەندە ماندووە.. ئەو تا خۆی نەدیبوو ، نەیدەزانی ئەوندە ئومێد دزراوە .. ئەوەندە ھیچە .. زیندەخەونن .. ئەو مامڵەت و سەروسەودایانە .. وژەی (با) ن کاسیشی کردووین ، دووکەڵی کووانویش کە دیار نییە لە ئاگرەوەیە ، بە ڕووماندا ئەدا.. بە خێر لە بەفرانباری تەمەندا ڕەشانگمان لێ دەرکەوتبوو . بەخێر خەریک بوو ھەنگاو ھەڵێنین .. زیندە خەونن .. زیندە خە و ن ن .. کانوونی دووەمی 1995
<urn:uuid:9e473dce-3adc-466f-9eb7-8f1625bf5f01>
CC-MAIN-2021-21
https://cultureproject.org.uk/kurdish/poem-collage/
2021-05-06T07:24:59Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2021-21/segments/1620243988741.20/warc/CC-MAIN-20210506053729-20210506083729-00473.warc.gz
ckb
0.937166
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.9371664524078369, "hac_Arab_score": 0.03962399810552597, "sdh_Arab_score": 0.023212123662233353}
SNN 24ی نیسان ئەرمەنییەکان لە سەرتاسەری جیهان کۆدوبنەوە و یادی ئەو قوربان و کوشتارە دەکەنەوە کە ئیمبراتۆرتیەتی عوسمانی لە ساڵی 1915دا بەسەری هێنان، بەهۆیەوە ملیۆنان کەس کوژران و سوتێنران و ئاوارەکران، ئەمە سەرەڕای دەستژدێژی سێکسی بۆ سەر ملیۆنان ژنی ئەرمەنی لەسەر دەستی سوپای عوسمانی. وا چاوەڕوان دەکرێت سبەی شەممە لە یادی کوشتاری ئەرمەنەکاندا جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا بۆ یەکەمجار وەک جینۆساید بە دەستی عوسمانییەکان تاوانی کوشتنی ئەرمەنەکان بناسێنێت، لەگەڵ ئەوەشدا مەولود جاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا هۆشداری دایە ئەمریکا گەر ئەو کارە بکات ئەوا پەیوەندییە سیاسی و ئابوریی و سەربازییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا تێکدەچێت و ئەمەش لە بەرژەوەندی ئەمریکادا نییە لە ناوچەکەدا. سیناتۆر "چاک شومەر"، رێبەری زۆرینه‌ی دیموکراتەکان، لە ئەنجومەنی سینات، له رێگای توویته‌ره‌وه رایگه‌یاند: جۆ بایدن، به نیازه ببێته یەکەم سەرۆکی ئه‌مه‌ریكا، كوشتاری ئه‌رمه‌نییه‌كان له‌لایه‌ن ئیمپراتۆری عوسمانی به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی به جینۆساید بناسێنێت، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش له مێژەوه بۆ سه‌رۆكه‌كانمان ماوه‌ته‌وه، بڕیاره رۆژی شەممە، ساڵیادی جینۆسایدەكه بکەینەوە؛ به‌مه‌ش حکومەتی ئه‌مه‌ریكا راستییه‌كان ده‌سه‌لمێنێت". هەواڵی زیاتر هەواڵی زیاتر زۆرترین بینراو ئەرشیف دەربارەی ئێمە ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین. ئەگەر لەبیرت کرد - 2020-10-24 - - - -
<urn:uuid:1d468164-4258-4fc9-8285-f0dc845c4245>
CC-MAIN-2021-21
https://snnc.co/67787/
2021-05-19T03:04:06Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2021-21/segments/1620243991562.85/warc/CC-MAIN-20210519012635-20210519042635-00239.warc.gz
ckb
0.810803
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.8108031153678894, "sdh_Arab_score": 0.1603708267211914, "hac_Arab_score": 0.028673727065324783}
ناوهڕۆك چەند زانیارییەک دەربارەی چاویلکە چاویلکە پێش هەزار ساڵ داهێنراوە، لە کەسانی گەورە دا بەکارهێنانی چاویلکە نابێتە هۆی باشتر بوون یان خراپتر بوون یانیش ڕاگرتنی دەرجەی چاو وە بەکارهێنانی چاویلکە لە منداڵدا زۆر زەرورە ئەگەر پێویستی پێی بێت بەمەبەستی ڕێگری لە تەمبەڵی چاو هەروەها باش بوونی هەندێک جۆری خێلی نەک بۆ باش بوون و کەمبوونەوەی دەرەجەی چاو. بەکارهێنانی چاویلکەی کەسێکی دیکە هیچ زیانێک بە چاو ناگەیێنێت بەڵام لەکاتی لەچاوکردنی بۆ ماوەیەکی درێژ لەوانەیە ژانەسەر دروست بکات کەواتە مەترسە لە تاقیکردنەوەی چاویلکەی کەسێکی دیکە لە کەسانی گەورە پشکنینی دەوری شەش مانگ جارێک پێویست نییە، باشترین کات بۆ دووبارەکردنەوەی پشکنین ئەوکاتەیە کە کەسەکە هەست بکات چاویلکەکە وەکو پێویست نییە (زیاتر لە شەش مانگ یان کەمتر گرنگ نییە)، وە چاویلکە ئێکسپایەر نابێت. عەدەسەی شوشە و پلاستیک ناتوانین بە تەواوی بڵێین کامیان باشە و کامیان خراپە، چونکە هەریەکەیان باشی و خراپی خۆی هەیە. عەدەسەی شووشە باشیەکانی ١. بە ئاسانی شوخت ناگرێت. ٢. بۆ ئەوکەسانەی دەرەجەی بەرزیان هەیە، تەنکتر و جوانترە. ٣. هەرزانترە. ٤. بۆ ئەو چاویلکانەی کە بۆ دوور و نزیک بەکاردێن لە هەمان کاتدا (بایفۆکال و ترایفۆکال) عەدەسەی شووشە باشترە چونکە دەرەجەی شکاندنەوەی ڕووناکی بەرزترە. خراپیەکانی ١. بە ئاسانی دەشکێت. ٢. کێشی زۆرترە لەسەر لووت. ٣. بۆ ئەو چاویلکانە دەستنادات کە عەدەسەکەیان بێ چوارچێوەیە. عەدەسەی پلاستیکی باشیەکانی ١. سوکترە و لەچاوکردنی خۆشترە. ٢. بە ئاسانی ناشکێت. ٣. بۆ ئەو کەسانەی لە فاشیۆن ئیش دەکەن یان ئەو کەسانەی کە حەزیان لێیە کە چاویلکەکەیان ڕەنگی هەبێت، ڕەنگی جیاوازی زۆرە. ٤. باشتر چاو دەپارێزێت لەو شتانەی کە لە کاتی کارکردن بەرەو چاو دەردەپەڕن. ٥. بۆ هەموو جۆرەکانی چاویلکە دەبێت بەڵام بۆ منداڵ و وەرزشوانان چاویلکەی پلاستیکی باشترە. خراپیەکانی ١. بە ئاسانی شوخت دەگرێت. ٢. جامەکەی ئەستوورتر دەبێت لە چاویلکەی شووشە.
<urn:uuid:0ea18aa0-c805-4db9-9d8a-4c0dec4a3fe8>
CC-MAIN-2021-31
https://zaniary.com/blog/60cbbe0e44562/%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD-%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD-%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD-%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD-%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD-%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD-%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD-%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD
2021-08-02T23:02:31Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2021-31/segments/1627046154385.24/warc/CC-MAIN-20210802203434-20210802233434-00343.warc.gz
ckb
0.984451
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.9844513535499573, "sdh_Arab_score": 0.01340877078473568}
پەرواز بە بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەک هەوادارانی سەرسام دەکات مەودا میدیا - سلێمانی | مەودا میدیا- پەرواز حسێن، خانمە گۆرانیبێژی گەنج بە بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەک بە جلوبەرگێکی جیاوازەوە هەوادارانی سەرسام دەکات. پەرواز حسێن لە ساڵی ١٩٨٩ لە شاری رانییە لە دایک بووە، ئێستا لە هەولێر نیشتەجێیە، هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) کردووە و لە ئێستادا خاوەنی دوو کچن، پەرواز ساڵی ٢٠١٣ لە پێشبڕکێی عەرەب ئایدڵدا وەک کچە گۆرانیبێژێکی کورد ناوبانگێکی باشی دەرکرد. زۆرترین خوێندنەوە بیروڕا لەلایەن نەرمین عوسمان لەلایەن ئیبراهیم محێدین لەلایەن نەرمین عوسمان لەلایەن نەرمین عوسمان
<urn:uuid:1493186d-e52b-4626-bc5e-b5cd4b32babe>
CC-MAIN-2021-49
https://mewdamedia.com/articles/20876
2021-11-28T15:33:54Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2021-49/segments/1637964358560.75/warc/CC-MAIN-20211128134516-20211128164516-00043.warc.gz
ckb
0.882655
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.8826549649238586, "sdh_Arab_score": 0.09691495448350906, "hac_Arab_score": 0.0204201340675354}
SNN- مەودا مستەفا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: دوای ئاگاداركردنەوەی هێزەكانمان لە بوونی تەرمی ژنێك لە شارۆچكەی عەنكاوە تواندرا لە ماوەی كەمتر لە حەوت كاژمێر بكوژەكەی دەستگیر بكرێت كە هاوسەرەكەی خۆی بوو. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند :"لەدوای ئاگاداركردنەوەی پۆلیسی ھەولێر بە بوونی تەرمێك لە شارۆچكەی عەنكاوە، بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاكە، تیمێكی لێكۆڵینەوە لە بەشی نەھێشتنی تاوان، بەشی پۆلیسی چالاكییە مەدەنییەكان، بەشی پۆلیسی عەنكاوە/ بنكەی پۆلیسی حەدیاب و بنكەی پۆلیسی عەنكاوە پێكھێندرا و دوای گەیشتنیان بە شوێنی رووداوەكە، دەركەوت تەرمی ژنێك فڕێدراوە." وتیشی "دوای لێكۆڵینەوەیەكی ورد و چڕ، توانرا بە كەمتر لە حەوت كاتژمێر تۆمەتبار بەناوی (ع.س.ن) كە بە چەكی كڵاشنكۆف دەستڕێژی گوللـەی لە ھێزەكانی پۆلیس كرد، دەستگیربكرێت و دانی نا بەتاوانەكەیدا كە ھەڵساوە بە كوشتنی هاوسەرەكەی خۆی بە گولـلە، توانراوە تۆمەتبارێكی دیكەش لە رووداوەكەدا دەستگیر بكرێت بەناوی (ھـ.م.ح) و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ رێكخراوە و بەپێی ماددە (٤٠٦) لە یاسای سزادان، بەندكراون." هەواڵی زیاتر هەواڵی زیاتر زۆرترین بینراو ئەرشیف دەربارەی ئێمە ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
<urn:uuid:58bbcfaa-aa0b-4a0c-ab8d-ab31a5554b3e>
CC-MAIN-2021-49
https://snnc.co/28744/
2021-12-08T06:35:24Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2021-49/segments/1637964363445.41/warc/CC-MAIN-20211208053135-20211208083135-00019.warc.gz
ckb
0.728842
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.7288424372673035, "sdh_Arab_score": 0.20918473601341248, "hac_Arab_score": 0.061813753098249435}
SNN وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئێواری ئەمڕۆ 2ی حوزەیران، رایگەیاند هاووڵاتییەکی تەمەن 70 ساڵ کە دانیشتووی ناحییەی عەینکاوەی هەولێرە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیلەدەستدا. تووشبووێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 پیاوێکی تەمەن 70 ساڵە، دانیشتووی ناحیەی عەنکاوە لە پارێزگای ھەولێر، بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی بەتوندی لە 25 ئایار لە نەخۆشخانە خەوێندرا، دوای هەشت رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە و بەشی چاودێری چڕ گیانیلەدەستدا. هەواڵی زیاتر هەواڵی زیاتر زۆرترین بینراو ئەرشیف دەربارەی ئێمە ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
<urn:uuid:7db64451-0694-48d0-a3b2-268f9c7b2354>
CC-MAIN-2022-05
https://snnc.co/11270/
2022-01-20T22:37:39Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2022-05/segments/1642320302706.62/warc/CC-MAIN-20220120220649-20220121010649-00105.warc.gz
ckb
0.842039
Arab
2
{"ckb_Arab_score": 0.8420389294624329, "sdh_Arab_score": 0.12956708669662476, "hac_Arab_score": 0.028369182720780373}
زانكۆى جیهان ئامانجی گه‌یشتنه به خولى پله یه‌كى كوردستان زانكۆى جیهان ئامانجی گه‌یشتنه به خولى پله یه‌كى كوردستان تیپى تۆپى پێى زانكۆى جیهان ئه‌م وه‌رزه به‌شداره له خولى یانه پله دووه‌كانى كوردستان، هه‌رچه‌نده یانه‌كه ته‌مه‌نى كورته له رووی دامه‌زراندنه‌وه، به‌ڵام یانه‌كه به ئیدارى سه‌ركه‌وتوو چاوی له‌وه‌یه هه‌نگاو به هه‌نگاو له خوله گه‌وره‌كه‌ى كوردستان نزیك ببێته‌وه و ببێته یه‌كێك له یانه دیاره‌كانى كوردستان و شه‌ڕى ئه‌نجامى گه‌وره بكات، له ئێستادا یانه‌كه سه‌رقاڵى ئه‌نجامدانى یارییهكانیانن له خولى پله دووى كوردستان، یانه‌كه‌ش چاوی له‌وه‌یه پلێتێكى گه‌یشتن به خولى پله یه‌كى كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكات، له‌م باره‌شه‌وه زیاد كه‌ریم سه‌رپه‌رشتیارى تیپى تۆپى پێى یانه‌ى زانكۆ جیهان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" ئێمه وه‌كو یانه‌ى زانكۆی جیهان ئه‌م وه‌رزه له خولى پله دووه‌كان سێ یاریمان ئه‌نجامداوه خاوه‌نى 7خاڵین له‌گه‌ڵ یانه‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى یه‌كه‌م له كێبركێداین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئه‌نجامى شایسته به ده‌ست بهێنین له‌م چه‌ند یارییه‌ى ماومانه بۆ ئه‌وه‌ى خۆمان بگه‌ینه ریزى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان، تا ئێستا له ئاستى تیپه‌كه‌مان ڕازین و یاریزانانی یانه‌كه‌مان به رووحیهتێكى به‌رزى وه‌رزشیی یارى ده‌كه‌ن، چاومان له‌گه‌یشتنه به ریزی یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان، گوتیشى" هیچ كێشه‌و گرفتێكمان نییه سوپاسى ئیدارى یانه‌كه‌مان ده‌كه‌ین پاڵپشتى ته‌واوى تیپه‌كه‌مانن بۆ سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغه‌كانى داهاتوو، ئه‌م چه‌ند یارییه‌ى ماومانه هه‌موو هه‌ولێكى خۆمان ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى یه‌كێك له پلێته‌كانى خولى پله یه‌كه‌كانى كوردستان به‌ده‌ست بهێنین، یانه‌كه‌مان هه‌ر چه‌نده تازه‌یه، به‌ڵام هیواى گه‌وره‌ى هه‌یه له خوله‌كانى كوردستان. كارزان كانه‌بی
<urn:uuid:93b7922b-49ca-4305-a6cc-4bf80536e766>
CC-MAIN-2022-21
https://gulanmedia.com/so/story/281882/%D8%B2%D8%A7%D9%86%D9%83%DB%86%D9%89-%D8%AC%DB%8C%D9%87%D8%A7%D9%86-%D8%A6%D8%A7%D9%85%D8%A7%D9%86%D8%AC%DB%8C-%DA%AF%D9%87%E2%80%8C%DB%8C%D8%B4%D8%AA%D9%86%D9%87%E2%80%8C-%D8%A8%D9%87%E2%80%8C-%D8%AE%D9%88%D9%84%D9%89-%D9%BE%D9%84%D9%87%E2%80%8C-%DB%8C%D9%87%E2%80%8C%D9%83%D9%89-%D9%83%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86
2022-05-28T15:56:42Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2022-21/segments/1652663016949.77/warc/CC-MAIN-20220528154416-20220528184416-00719.warc.gz
ckb
0.907546
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.9075457453727722, "sdh_Arab_score": 0.09065193682909012}
SNN یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و هاوپه‌یمانى عه‌زم له به‌یاننامه‌یه‌كى هاوبه‌شدا رایانگه‌یاند، پشتیوانى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى ده‌كه‌ن. له به‌یاننامه هاوبه‌شه‌كه‌دا كه پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه، "هه‌ردوولا پشتیوانى ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگییه‌وه راگه‌یه‌نراوه به مه‌به‌ستى كۆكردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ و دانووستانكردن، چونكه قه‌یرانى سیاسى له عێراق ماوه‌یه‌كى زۆرى خایاندووه و كارى كردووه‌ته سه‌ر ژیانى هاووڵاتییانى عێراق". یه‌كێتى و هاوپه‌یمانى عه‌زم له به‌یاننامه هاوبه‌شه‌كه‌یاندا باسیان له‌وه‌شكردووه، "هەردوولایەن جەخ دەکەنەوە لەسەر رەچاوکردنی پشک و بەرکەوتەی پێکهاتەکانی گەلی عێراق لە پێکهێنانی حکومەت لەوانەش هەڵوێستی ئەرێنی هەموان لەسەر کاندیدی فراکسیۆنی زۆرینە بۆ پێکهێنانی حکومەت بە قبوڵکردن یان رەتکردنەوەی کاندیدەکە بە هۆکاری بابەتی و لەسەر بنەمای شیاوبوونی"، هەروەها ههردوورلا جەخت لەسەر، "مافی قەرەبووکردنەوەی پارێزگا زیانبەرکەوتووەکان لە ئەنجامی شەڕی تیرۆر، چارەسەری کێشەی چەک لە دەرەوەی دەوڵەت و ناوەندێتی بڕیار لەلای فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکان دەکەنەوە". له به‌یاننامه‌كه‌دا باس له كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غداش كراوه و ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، "هه‌دوولا پشتیوانى خۆیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانى نێوان هه‌ولێر به‌غدا ده‌رده‌بڕن له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور". هه‌ردوولا كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه پۆستى سه‌رۆككۆمار پشكى یهكێتيى نیشتمانى كوردستانه و له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه بهوهشدهكهن، "پاراستنى مافه ده‌ستووریی و نیشتمانییه‌كانى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمار ده‌ستپێده‌كه‌ن كه یهكێتيى نیشتمانى كوردستانه. پاشانیش پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق، په‌سه‌ندكردنى پرۆژه‌یاساى بوجه و ده‌رچوواندنى ئه‌و یاسانه‌ى كه په‌یوه‌ستن به ژیانى هاووڵاتییانه‌وه و گرنگن بۆ وڵات". ده‌قى به‌یاننامه هاوبه‌شه‌كه هەواڵی زیاتر - 2كاتژمێر لهمهوپێش - 2كاتژمێر لهمهوپێش - 16كاتژمێر لهمهوپێش - 19كاتژمێر لهمهوپێش زۆرترین بینراو دەربارەی ئێمە ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین. ئەگەر لەبیرت کرد - 2كاتژمێر لهمهوپێش - 2كاتژمێر لهمهوپێش - 16كاتژمێر لهمهوپێش بنکۆڵکاری - 5 مانگ لهمهوپێش - 11 مانگ لهمهوپێش -
<urn:uuid:1f8b2622-60ab-4e1d-90d4-2d99dc54f046>
CC-MAIN-2022-21
https://snnc.co/85869/
2022-05-28T11:24:11Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2022-21/segments/1652663016373.86/warc/CC-MAIN-20220528093113-20220528123113-00230.warc.gz
ckb
0.910834
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.9108341932296753, "sdh_Arab_score": 0.08575483411550522}
سیمینارێك له‌سه‌ر گومانه‌كان له‌سه‌ر سوننه‌ت و مێژووی ئیسلامیی سیمینارێك له‌سه‌ر گومانه‌كان له‌سه‌ر سوننه‌ت و مێژووی ئیسلامیی به‌شداربوونمان له سیمینارێك له‌سه‌ر گومانه‌كان له‌سه‌ر سوننه‌ت و مێژووی ئیسلامیی 24 ره‌بیعی دووه‌می 1437 كۆچیی به‌رامبه‌ر به 4 / 2 / 2016 له بینایه‌ی ناوه‌ندی كوردستان بۆ ئیعجازی زانستی به‌شداریمان كرد له سیمینارێك كه بۆ به‌رێز دكتۆر محمد طاهر به‌رزنجی ساز كرابوو سه‌باره‌ت به چه‌ند گومانێك له‌سه‌ر سووننهت و مێژووی ئیسلامیی كه له ئێستادا دڵ نه‌خۆشان له درووستكردنی ئه‌و گومانانهدان.. شایانی باسه له‌و سیمیناره‌دا چه‌ندین مامۆستا‌و بانگخوازی كوردستان ئاماده‌بوون به‌تایبه‌ت مامۆستا عابدین رشید نوسه‌ری به‌ناوبانگی كه‌ركوك.. وه به‌چه‌ند روونكردنه‌وه‌و تێبینی گرنگ بو جه‌نابی دكتۆر محمد به‌رزنجیی و ئاماده‌بووان به‌شداریمان كرد و سوپاس بۆ خودا جێگای سوودو پێ‌زانین بوو.. خوای گه‌وره پاداشتی خێری برایانمان له ناوه‌ندی ئیعجازی زانستی بداته‌وه. بەروار2020/07/07سەردان 188 ماڵپەری مامۆستا مەلا ئەحمەد چەندین كەسایەتی ئیسلامیی بەسەر دەكاتەوە له یادی راپه‌ریندا وێنه‌كان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه.! گوزه‌رێك به‌ناو موسوڵمانانی وڵاتی "كینیا" دا.! هەڵەبجە پێناسی میللەتی موسوڵمانی كورد.! چه‌ند وێنه‌یه‌كی تراژیدیای هه‌ڵه‌بجه..! وه‌فایه‌ك بۆ پیاوه گه‌وره‌و به غیره‌ته‌كه‌ی كوردستان.! ڤیدیۆ.. پێشوازی له ته‌رمی جەنابى مامۆستا ملا علی له‌رۆژێكی وه‌ك ئه‌مرۆدا شيخ ئه‌حمه‌د یاسین تیرۆر كرا ساڵڕۆژی له سێداره‌دانی پێشه‌وای كوردان قازی محمد بیرمه‌ندی مه‌زنی ئیسلامیی محمد قطب كۆچی دوایی كرد پەیامی خانەوادەی مامۆستا ئەحمەد بەبۆنەی وەفاتی جەنابی شێخ محمد بەرزنجییەوه پەیامی سایت و پەیجی مامۆستا لە رۆژی لە داییکبوونی پێغەمبەری پێشەوا روونکردنەوەیەک لەسەر رووداوەکەی فەرەنساو کوژرانی رۆژنامەنووسەکان نامەیەكی كراوە بۆ بەرێز نەوشیروان موستەفا.! پەیامی پرۆژە بانگەوزاييەكانى شێخ ئەحمەد له ساڵوەگەری ١١٧ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی.
<urn:uuid:d07081cd-0d38-4826-8ed0-058dce163d02>
CC-MAIN-2022-21
https://ahmadkaka.org/Babet/135
2022-05-27T18:34:04Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2022-21/segments/1652662675072.99/warc/CC-MAIN-20220527174336-20220527204336-00386.warc.gz
ckb
0.728802
Arab
2
{"ckb_Arab_score": 0.7288023233413696, "sdh_Arab_score": 0.22417326271533966, "hac_Arab_score": 0.04611155763268471}
SNN کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند: دواى نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی هاتنى کاریگەرى شەپۆلێکى بەفربارین لە ئەنجامى هاتنى بارستەهەوایەکى ساردى جەمسەرى لە سەنتەرى پارێزگاکان بەفر دەبارێت. بەڕێوەبەرايەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەيەندجراوێکدا بڵاويکردەوە: لە کاتەکانی دوانيوەڕۆی ئەمڕۆوە شەپۆلی بەفربارين دەستپێدەکات و ئەگەرى بەفربارین بەتێکەڵى لەگەڵ نمە بارانى دەبێت"، دەشڵێت "سبەى لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ کاریگەرى ئەم شەپۆلە لاواز دەبێت، هەندێکجاریش لەکاتى بەفردا خێرایی با زیاد دەکات بۆ سەرووى 20 کم لە کاتژمێرێکدا. هەواڵی زیاتر - 38 خولهك لهمهوپێش - 60 خولهك لهمهوپێش - 15كاتژمێر لهمهوپێش - 18كاتژمێر لهمهوپێش زۆرترین بینراو دەربارەی ئێمە ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین. ئەگەر لەبیرت کرد - 38 خولهك لهمهوپێش - 60 خولهك لهمهوپێش - 15كاتژمێر لهمهوپێش بنکۆڵکاری - 5 مانگ لهمهوپێش - 11 مانگ لهمهوپێش -
<urn:uuid:b6915a2c-f622-453c-9b4b-d561282ed6ca>
CC-MAIN-2022-21
https://snnc.co/81953/
2022-05-28T10:22:51Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2022-21/segments/1652663016373.86/warc/CC-MAIN-20220528093113-20220528123113-00390.warc.gz
ckb
0.887655
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.8876552581787109, "sdh_Arab_score": 0.09596111625432968, "hac_Arab_score": 0.0161952655762434}
SNN Sport- حسین کەرکوکی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی شورته‌ی عێراقی یه‌كه‌م تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ریزەکانیدا راگه‌یاند، ئەمەش له میانه‌ی ئاماده‌بوونی له دۆحه‌ی قه‌ته‌ر و به‌شداریكردنی لە خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا. یانه‌كه له به‌یاننامه‌یەكیدا وتی:" گۆنزالۆ رۆدریگێزی ئیسپانی و راهێنه‌ری لێهاتووی جه‌سته‌یی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه ". به‌یاننامه‌كه روونیكرده‌وه کە:" گونزالۆ رووبه‌ڕووی كەره‌نتینه و پرۆتۆكۆڵه ته‌ندروستییه‌كان ده‌بێته‌وه كه له لایه‌ن یه‌كێتیی تۆپی پێی ئاسیاوه پشتی بەستراوه و دانراوە". هەروەها یانه‌كه بڕیاریدا بوو به جیاكردنه‌وه‌ی كه‌رار محه‌مه‌دی به‌رگریكاری تیپه‌كه ، پاش بوونی گومان له تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا. یانەی شورتە شەوی رابردوو دوای ئەوەی 1-1 لەگەڵ یانەی ئیستقلالی ئێرانی یەکسانبوو، توانی بۆ قۆناغی داهاتووی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا سەربکەوێت و قۆناغی گروپەکانی بڕی. هەواڵی زیاتر - 3كاتژمێر لهمهوپێش - 14كاتژمێر لهمهوپێش - 15كاتژمێر لهمهوپێش - 1 ڕۆژ لهمهوپێش زۆرترین بینراو دەربارەی ئێمە ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین. ئەگەر لەبیرت کرد - 3كاتژمێر لهمهوپێش - 14كاتژمێر لهمهوپێش - 15كاتژمێر لهمهوپێش بنکۆڵکاری - 5 مانگ لهمهوپێش - 11 مانگ لهمهوپێش -
<urn:uuid:33ce73ea-cd94-4d7e-8d4f-9723d8fde6e7>
CC-MAIN-2022-21
https://snnc.co/38392/
2022-05-28T23:56:15Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2022-21/segments/1652663021405.92/warc/CC-MAIN-20220528220030-20220529010030-00349.warc.gz
ckb
0.968751
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.968751072883606, "sdh_Arab_score": 0.023243283852934837}
SNN وته‌بێژى فراكسیۆنى یه‌كێتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ده‌شڵێت: "تاوه‌كو ئێستا به‌رنامه‌ى كارى كۆبوونه‌وه‌كه دیار نییه". ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 8ى ئایار، د.بڕیار ڕه‌شید، وته‌بێژى فراكسیۆنى یه‌كێتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به SNNى راگه‌یاند، "بڕیاره كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه واته رۆژى چوارشه‌ممه یاخود پێنجشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا به‌رنامه‌ى كارى كۆبوونه‌وه‌كه نه‌دراوه‌ته په‌رله‌مانتاره‌كان". له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به‌پرسى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمار د.بڕیار ڕه‌شید ئاشكرایكرد، "تاوه‌كو ئێستا دیار نییه كه پرسى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمار له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا یه‌كلا ده‌كرێته‌وه باخود تایبه‌ت ده‌كرێت به پرسى تر". به وته‌ى وته‌بێژى فراكسیۆنى یه‌كێتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، "حزبه‌كه‌ى سووره له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى خۆى له پرسى سه‌رۆككۆماردا و كاندیدكردنى د.به‌رهه‌م ساڵح بۆ ئه‌و پۆسته". بڕیار ره‌شید، "نه‌یشى شارده‌وه كه گفتوگۆكانى نێوان یه‌كێتى و هاوپه‌یمانه‌كانى له به‌غدا به‌رده‌وامن بۆ تێپه‌ڕاندنى دۆخى چه‌قبه‌ستووى سیاسى عێراق و پێكهێنانى حكومه‌تێكى نیشتمانى خزمه‌تگوزار له‌پێناو هاووڵاتییاندا". هەواڵی زیاتر - 1كاتژمێر لهمهوپێش - 2كاتژمێر لهمهوپێش - 15كاتژمێر لهمهوپێش - 19كاتژمێر لهمهوپێش زۆرترین بینراو دەربارەی ئێمە ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین. ئەگەر لەبیرت کرد - 1كاتژمێر لهمهوپێش - 2كاتژمێر لهمهوپێش - 15كاتژمێر لهمهوپێش بنکۆڵکاری - 5 مانگ لهمهوپێش - 11 مانگ لهمهوپێش -
<urn:uuid:74164b84-d0af-43bf-9fc6-238adeae4eee>
CC-MAIN-2022-21
https://snnc.co/85889/
2022-05-28T10:58:44Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2022-21/segments/1652663016373.86/warc/CC-MAIN-20220528093113-20220528123113-00552.warc.gz
ckb
0.908208
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.9082083106040955, "sdh_Arab_score": 0.08867553621530533}
SNN راوێژکارێکی سەرۆکی حکومەت، سەبارەت بە قسەکانی وەزيری نەوتی عێراق رايگەياندووە: "دووه‌م وەزیری نەوتی عێراقی ده‌ڵێت هه‌وڵده‌ده‌ین غاز له‌ده‌ره‌وه بکڕین، به‌ڵام هه‌رێم باسی غازی سروشتی ده‌کات که بیفرۆشن بۆ ده‌ره‌وه ئێمه ئه‌و پرسیاره ده‌که‌ین چ به‌رپرسیارین له‌عێراق کە ساڵانه زیاتر له 10 ملیار دۆلار غازی سروشتی له باشوری عێراق ده‌سوتێت و ناتوانێت قازانجی لێ بکات". بێوار خنسی راوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری وزە، رايگەياند: وه‌فدێکی عێراق چۆته ئێران له 8 ملیار هه‌تا 30 ملیار مه‌تر چوارگۆشه غاز ساڵانه له ئێران ده‌کڕێت به‌رامبه‌ر دوو هێنده ئه‌و غازه ده‌سوتێنێت به‌بێ ئه‌وه‌ی سوودی لێ ببینرێت، ئه‌وە حکومه‌تی فیدڕاڵه بەرپرسیارە ئێمە بەرپرسیار نین". وتيشی "ئه‌و غازه‌ی له ئێستا له به‌رده‌سته نزیکه‌ی 50% ی به‌شی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات لە 50% کەمیمان هەیە، هه‌وڵده‌درێت کاربکرێت بۆئه‌وه‌ی له‌قۆناغی داهاتوودا ئەو که‌مییه‌ی هەیە پڕبکه‌ینه‌وه هێنده‌ی غازی زیاده‌ش هه‌بێت بۆ پیشه‌سازی پترۆکیماویی هه‌تا بۆ پێداویستی شاره‌کانی عێراق بنێرین ئه‌وه‌شی له پێداویستی زیاده بینێرینه ده‌ره‌وه واته بیرۆکه‌که له‌وه هاتووه". ئەو ڕاوێژکارەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم جەختیکردەوە: "ئێمه ناچینه ژێر کاریگه‌ری ئه‌و فشارانه، به‌ڵام ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ حکومەتی عێراق دابنیشین و ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکه‌ین به چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی یاسایی ئه‌گه‌ر مافه‌کانی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستانی پاراست ئێمه له‌گه‌ڵیان ده‌بین". رۆژی حەوتی ئەم مانگە، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند: داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان روون و ئاشکرا نییە و داهاتە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان %50ی نرخی نەوتی فرۆشراو دابین ناکەن، وتيشی "ناکرێت بەشێکی وڵات غاز لە دەرەوە هاوردە بکات و بەشەکەی تری بيفرۆشێت". - 22كاتژمێر لهمهوپێش - 1 ڕۆژ لهمهوپێش هەواڵی زیاتر - 1كاتژمێر لهمهوپێش - 1كاتژمێر لهمهوپێش - 15كاتژمێر لهمهوپێش - 18كاتژمێر لهمهوپێش زۆرترین بینراو دەربارەی ئێمە ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین. ئەگەر لەبیرت کرد - 1كاتژمێر لهمهوپێش - 1كاتژمێر لهمهوپێش - 15كاتژمێر لهمهوپێش بنکۆڵکاری - 5 مانگ لهمهوپێش - 11 مانگ لهمهوپێش -
<urn:uuid:071c9e96-0cd6-400d-b760-2f9c48ffa1b5>
CC-MAIN-2022-21
https://snnc.co/85899/
2022-05-28T10:45:48Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2022-21/segments/1652663016373.86/warc/CC-MAIN-20220528093113-20220528123113-00713.warc.gz
ckb
0.944755
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.9447547793388367, "sdh_Arab_score": 0.046494629234075546}
SNN گۆڤاری فۆرێن پۆڵسی ئەمریکی نوسیویەتی، ئێران پەیوەندییەکی نهێنی لەگەڵ گروپی چەکداری ئەلشەباب لە سۆماڵ دروستکردووە و چەندین ئامانجی جیاوازیشی لەو پەیوەندییەدا هەیە. گۆڤارەکە نوسیویەتی، هێزەکانی ئێران پشتیوانی لە گروپی ئەلشەباب لە سۆماڵ دەکەن، یەکێک لە ئامانجەکانی ئێرانیش لەو کارە ئەوەیە ئەلشەباب بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بەکاربهێنن، بەتایبەت لە ناوخۆی سۆماڵ و باکووری کینیادا. گۆڤارەکە لە بەدواداچوونەکەیدا ئەوەشی ئاشکراکردووە، ئامانجێکی دیکەی ئێران لە دروستکردنی ئەو پەیوەندییە نهێنییە، ئەوەیە لە رێگەی خاکی سۆماڵەوە، چەک و هاوکاری دارایی بگەیەنێتە حوسییەکانی یەمەن. ئەوەش خراوەتەڕوو، تاران دەیەوێت خاکی سۆماڵ بۆ هەناردەکردن و ساغکردنەوەی نەوت لە وڵاتانی ئەفریقا بەکاربهێنێت، لەکاتێکدا ئەمریکا سزای خستووەتەسەر ئەو وڵاتە و بازرگانیکردنی نەوتی ئێرانی قەدەغەکردووە. لە بەشێکی ئەو راپۆرتە شیکارییەدا، گۆڤارە ئەمریکیەکە داوای لە واشنتن کردووە کە رێگری لە فراوانکردنی هەژموونی تاران لە رۆژهەڵاتی ئەفریقا بکات تا "ناسەقامگیری زیاتر رووی لەو وڵاتانە نەکردووە". - 2 ڕۆژ لهمهوپێش هەواڵی زیاتر - 6كاتژمێر لهمهوپێش - 7كاتژمێر لهمهوپێش - 9كاتژمێر لهمهوپێش - 12كاتژمێر لهمهوپێش زۆرترین بینراو دەربارەی ئێمە ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین. ئەگەر لەبیرت کرد - 6كاتژمێر لهمهوپێش - 7كاتژمێر لهمهوپێش - 9كاتژمێر لهمهوپێش بنکۆڵکاری - 5 مانگ لهمهوپێش - 11 مانگ لهمهوپێش -
<urn:uuid:e943ce86-877b-478c-8de9-8189a82bc68f>
CC-MAIN-2022-21
https://snnc.co/23231/
2022-05-26T17:30:08Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2022-21/segments/1652662619221.81/warc/CC-MAIN-20220526162749-20220526192749-00405.warc.gz
ckb
0.799272
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.7992721796035767, "sdh_Arab_score": 0.18799720704555511, "hac_Arab_score": 0.012725260108709335}
خەزعەلی داوای دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکان لە عێراقی کرد ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق لە عێراق وێڕای ڕاگەیاندنی چەند مەرجێک، داوای ڕێککەوتنی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی نوێ لەم وڵاتە کرد. ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق لە عێراق وێڕای ڕاگەیاندنی چەند مەرجێک، داوای ڕێککەوتنی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی نوێ لەم وڵاتە کرد. هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کازم جەلالی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە فیدراسیۆنی ڕووسیا ڕۆژی سێشەممە ٢١ی حوزەیران سەردانی کۆماری چیچانی کرد و لەگەڵ ڕەمەزان قادیرۆڤ سەرۆک کۆماری چیچان کۆبووەوە. هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له کاردانه‌وه به تۆمه‌ته بێ بنه‌ماکانی ڕژێمی زایۆنیستی وتی، فێڵەکانی ئەم رژێمە تیرۆریستییە جگە لە خۆی کەس بڕوایان پێناکات و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: چاوه‌ڕوان دەکرێت که تورکیا له به‌رامبه‌ر بانگەشە تێکدەرانەی زایۆنیستەکان بێده‌نگ نەبێت. هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ یەکەم گەشتی فەرمی هێڵی ئاسمانی ئیمارات لە فڕۆکەخانەی دوبەیەوە بۆ فڕۆکەخانەی بن گوریۆنی تەلئەبیب ئەنجامدرا. وەزیری دەرەوەی رژێمی زایۆنیستی لە میانی سەردانێکیدا بۆ تورکیا دانی بەوەدانا کە پەیوەندییەکانی تەلئەبیب لەگەڵ ئەنقەرە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا پێشکەوتنی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە. هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فڕۆکەخانەی دیمەشق دوای دوو هەفتە لە داخستنی به هۆی هێرشێکی رژێمی زایۆنیستی کرایەوە. گروپی تازە پێکهێنراوی "احرار العراق" بەرپرسیارێتی خۆی لە ژمارەیەکی هێرش بۆ سەر بنکەی سەربازیی تورکیا لە باکووری عێراق راگەیاند. ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان و بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین (حەماس) پێشهاتە سیاسی و مەیدانییەکانی فەلەستین و لوبنان و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد. سەرۆکی ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند کە ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن فراکسیۆنی ئەم ڕەوتە لە پەرلەمان بە گوشار و هەڕەشەی ئێران کشاوەتەوە، درۆیە و هیچ بنەمایەکی نییە. گروپی هاکەری گۆچانی مو‌سا ژمارەی پەیوەندیی ٣ بەرپرسی سەربازیی ڕژێمی زایۆنیستی بڵاو کردەوە.
<urn:uuid:0d53ebb8-2301-45d6-8239-e71aff4209fd>
CC-MAIN-2022-27
https://kurdish.iswnews.com/category/%DA%95%DB%86%DA%98%D8%A6%D8%A7%D9%88%D8%A7%DB%8C-%D8%A6%D8%A7%D8%B3%DB%8C%D8%A7/
2022-06-25T13:12:55Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2022-27/segments/1656103035636.10/warc/CC-MAIN-20220625125944-20220625155944-00234.warc.gz
ckb
0.920138
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.9201377630233765, "sdh_Arab_score": 0.05952164903283119, "hac_Arab_score": 0.02032981812953949}
مه‌له‌ڤان بارانی ئه‌ڤ شه‌ڤه… نابیته ڕۆژ دڤێ شه‌ڤێ دا هندی به‌لگێن وهریای ل پاییزێ ! من هزرێن ته یێت كرین و بیریا ته دكه‌م ئه‌ی فریشتهیا … بێ ده‌نـگ و پێژن بووی مــینا یهعقوبێ ژ غه‌ریبیا یوسڤی دنالیت ! نابینامه و دحهسرهتا دیتنا ته‌دا بێ هۆدهمه. د میحرابا عهشقاتهدا سۆفیهكێ مه‌ست و بێ چاره‌مه ئه‌ڤ شه‌ڤه چه‌ند یا تاریه گه‌ردوون یێ بێ ڕۆناهی یه ب تنێ دێمێ ته یێ بوویه چراك و دلێ من یێ بوویه پهلاتینكهك مه‌ست و خوه د ئاگــرێ دێـــمـــێ ته‌دا دسۆژیت! تو … ئه‌ی ڕۆژا گـــهش دێ كهنگــــی ل من هه‌لی؟ ل به‌ندا هه‌لاتا ته دێ سهرمـــهدی مینم ئه‌ز سۆفی مه … عاشقم … سهرخوهشم ل بهندهمانێن ته دێ مه‌ست و نهلڤ مینم. مه‌له‌ڤان بارانی
<urn:uuid:867d300c-8f8f-4edd-917d-7e7054e5dc76>
CC-MAIN-2022-27
https://rojnameyaevro.com/ku/%D8%B3%D9%88%D9%81%DB%8C-%DB%8C%DB%8E-%D8%B9%D9%87%E2%80%8C%D8%B4%D9%82%DB%8E-%D9%85%D9%87%E2%80%8C/200936/
2022-07-01T19:13:40Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2022-27/segments/1656103945490.54/warc/CC-MAIN-20220701185955-20220701215955-00610.warc.gz
ckb
0.90217
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.9021703600883484, "hac_Arab_score": 0.0894237607717514}
بۆ به‌رێزجه‌نابی سه‌رۆك بارزانی رێزدار كاك نێچیرڤان بارزانی پێشمه‌رگه‌یه‌كی پارتی و بارزانی كه ئه‌و نامه‌یه‌ت بۆ ده‌نووسم ئاگاداری زۆر شتم كه بهرِێوهبهری ناحیه‌ی داره‌توو چ له سه‌رده‌می جاشایهتییهكهی خۆیدا كردوویه‌تی. چ ئێستا كه مودیر ناحیه‌ی داره‌تووه. ده‌یكات. هه‌ڵبه‌ت به‌ڵگه‌كان ئێ‌كجار زۆرن. نامه‌وی هه‌موو به‌ڵگه‌كان لێره بنووسم. چونكه دڵنیام بۆ بهرِێزتان به باشی نازانم. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وی له حه‌قیقه‌تی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بگه‌ن. من ناوی كاكه‌مین نه‌جار كه به وردی خودی نه‌به‌زو باوك و باپیری نه‌به‌ز باش ده‌ناسێت. بارزان مه‌لا خالید كه خزمایه‌تیشی له‌گه‌ڵیان هه‌یه. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كدی ئاسمان و رێسمانه. بۆیه خزمایهتیهكهیان له بێگانه‌ش خراپتره. نه‌جات عه‌لی فاتم كه ئه‌سڵ و فه‌سڵی مودیر ناحیه‌و باوك و باپیری نه‌به‌زت بۆ ده‌خاته به‌ر ده‌ست. من داوا ده‌كه‌م ده فه‌رموون. پرسیارێك له‌وانه بكه‌ن. زۆر كه‌سی تریش هه‌ن كه پارتین و له‌دایك بووی خه‌ڵكی ده‌شتی هه‌ولێرن. پرسێكیان پی بكه‌ن. ئه‌گه‌ر نا ئێمه ناتوانین له ژێر ره‌حمه‌تی جاشێك ژیان ببه‌ینه سه‌ر كه تا دوێنی منداڵه‌كانمان. پیره باوك و دایكمان. براو خوشك و خزم و كه‌س و كارمان له خودی مدیر ناحیه‌ی ئێستای داره‌توو خۆیان ده‌شارده‌وه. ئێستاش هه‌ر ئه‌و كه‌سه. ببێته‌وه تهرِهزان به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا. بهرِێز جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی رێزدار كاك نێچیرڤان بارزانی ئێمه چونكه پارتین و له‌گه‌ڵ پارتی سووتاوین و برژاوین. پارتیانه ده‌ژین. به‌ڵام هه‌ندێك شت هه‌یه جێگای قبوڵكردن نییه. ئێمه بۆیه له‌گه‌ڵ پارتی داین. چونكه به حزبێكی نیشتیمانی ده‌زانین. هه‌ربۆیه ئه‌ركی سه‌رشانی ئێمه‌یه. له‌و كار‌و كرده‌وه خراپانه ئاگادارتان بكه‌ینه‌وه كه زیانی بۆ سومعه‌ی ئێوه‌و بۆ پارتی هه‌یه. ئێمه پێتان ده‌ڵێین فه‌رموون له خه‌ڵكی داره‌توو بپرسن. موختاریان هه‌یه. ئه‌نجومه‌نیان هه‌یه. ده‌یان شه‌هیدی پارتی له‌وی هه‌یه. فه‌رموون له كاكه‌مین نه‌جار و نه‌جاتی عه‌لی فاتم بپرسن. فه‌رموون له‌و هه‌موو كادیرانهتان بپرسن كه خه‌ڵكی داره‌توون و ره‌چه‌ڵه‌كی مودیر ناحیه‌ی داره‌توو له‌به‌رده‌متان داده‌نێن. به‌رێز جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی رێزدار كاك نێچیرڤان بارزانی پرسیار گه‌لێك زۆره. به‌ڵام ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌ڵێین. باشه ئێوه رازین. كه‌سێك تا شه‌وی 10/11 -3-1991 فه‌وجی جاشایه‌تی له داره‌توو بووبێت و به ده‌یان كه‌سی خه‌ڵكی گونده‌كانی ده‌شتی هه‌ولێر كه له داره‌توو خرِ بوونه‌ته‌وه. گرتبێت و ئازاری دابن. ئێستاش هه‌ر ئه‌و كه‌سه. ببێته مودیری ناحیه‌كه. كه‌واته بۆچی شۆرِشمان كرد و ئه‌و هه‌موو شه‌هیده‌مان كه خه‌ڵكی داره‌توون بۆ له‌سه‌ر دانا. خۆ پێشتریش هه‌ر ئه‌وانه مه‌سئولی داره‌توو بوون. خاوه‌نی فه‌وجی خۆیان بوون و كه‌س نه‌یده‌وێرا له به‌رامبه‌ریان بڵی له‌ل!! نموونه‌یه‌كی زۆر بچوكتان بۆ باس ده‌كه‌م. به‌و مه‌به‌سته‌ی ئێوه‌ش كۆتایی به‌م مه‌سه‌له‌یه بهێنن. ده‌نا ئێمه‌ش ناچار ده‌بین ورده ورده به‌ڵگه‌ی تاوانه‌كانیان بخه‌ینه روو شه‌وی 10 له‌سه‌ر 11 ی مانگی ئاداری 1991 ئه‌و نه‌به‌زه. كه خاوه‌ن فه‌وج بوو له داره‌توو. داوای له هه‌ندێك له جاشه‌كانی خۆی كردبوو. پێی وتبوون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه به شه‌و خۆ ده‌خزێننه ناو داره‌توو. ده‌بێت ئێوه ئه‌مشه‌و بچن پاسه‌وانی له وێنه‌ی ائلسهید و لرهئیس سه‌دام حوسێن بگرن. نه‌بادا خه‌ڵكی خراپ و عه‌میل (مه‌به‌ستی له عه‌میل هێزی پێشمه‌رگه بوو) وێنه‌ی السید الرئیس بشێوێنن. ئه‌وانه‌ی نه‌چوون بۆ پاسه‌وانیكردنی ویًنهی سه‌دام. هه‌ر ده‌ستبه‌جی نه‌به‌زه فه‌ندی چه‌كی كردن و ناسنامه‌ی جاشایه‌تی لی سه‌ندنه‌وه‌و هه‌زار جنێویشی پێ دابوون ووتبووی بزانن به‌یانی چیتان به‌سه‌ر ده‌هێنم. ئه‌گه‌ر بۆ به‌یانی راپه‌رین رووی نه‌دابوایه. خوا ده‌یزانی نه‌به‌ز چاره‌نووسی ئه‌وانه‌ی چ لی ده‌كرد. هه‌ندێك له‌وانه‌ی كه شه‌خسی مودیر ناحیه‌ی ئێستای داره‌توو چه‌كی كردبوون. ماون و ئاماده‌شن قسه‌تان بۆ بكه‌ن. به‌ڵی بهرِێزان ئه‌مه ئه‌و نهبهزهیه كه ئێستا مدیر ناحیه‌ی داره‌تووه. هاوار تاهیر عمر خه‌ڵكی ناحیه‌ی داره‌تووه و ئه‌و كاته‌ی نه‌به‌ز له‌لای باوكی جاش بوو. فه‌وجی هه‌بوو. كاك نه‌به‌ز ئه‌و هاواره‌ی گرت له كوی له ده‌شت له شوانیكارهیی. گرتی و زۆری ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌دا. به هه‌وڵی خێرخوازان و پیاو چاكان به هه‌زار ناری عه‌لی. ئازاد كرا. نه‌به‌ز كه كرا به مودیری ناحیه. هه‌ڵسا هه‌مان ئه‌و هاوار تاهیره‌ی حه‌پس كرده‌وه‌و. . . . . . . . . . . . . . هتد!!!!!!!!!!!!! به حه‌قیقه‌ت به‌ڵگه‌كان زۆر زۆرن. به‌ڵام مه‌به‌ستی ئێمه چاره سه‌ركردنه. بۆیه داواتان لی ده‌كه‌ین برِیارێك ده‌ر بكه‌ن. خۆ دونیا نارووخی؟؟. جاشێك. به‌عسیه‌كی پیس ئه‌وه‌نده ده‌هێنی ئێوه خۆتانی لی بێده‌نگ بكه‌ن؟؟!!. ئاخر زه‌وییه‌كانی داره‌تووی هه‌موو فرۆشت. زه‌وی كشتوكاڵ و باخچه‌و ره‌زی له داره‌توو بۆ خۆی دابرِیوه. شه‌قامی قیرِتاو كراوی بۆ باخ و ره‌زه‌كه‌ی راكێشاوه (له كاتێكدا شه‌قام بۆ گونده‌كان نه‌چووه!!!) . ئۆنۆمبێلی ناحیه‌ی بۆ ئیش و كاری باخچه‌كه‌ی ته‌رخان كردووه و ده‌یان كاری قێزه‌ونی تر. كه هه‌موویان وه‌ك نوێژی نیوهرِۆ دیارن. ئه‌مجاره‌ش داواتان لی ده‌كه‌ین به زووترین كات بیگۆرِن و با بۆ خۆی خه‌ریكی باخ و ره‌زه‌كانی خۆی بێت. ئاخر بهرِێزان كه‌سێك خزمه‌تی جاشایه‌تی بكات به پێشمه‌رگایه‌تی ده‌بێت چ ئومێدێكتان پێی بێت؟؟؟؟؟ده‌بێت چ دڵێكتان پێی خۆش بێت؟؟ ئه‌مجاره‌ش به هیوای چاره. . . . . . . . .
<urn:uuid:f6da516e-fece-4a21-b80e-9b18e2634287>
CC-MAIN-2022-33
https://kurdistannet.info/arshif/org/2005/7-2005/10-7/boberez.htm
2022-08-11T05:54:35Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2022-33/segments/1659882571234.82/warc/CC-MAIN-20220811042804-20220811072804-00448.warc.gz
ckb
0.995511
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.995510995388031}
خواى گه‌وره له قورئانى پيروزدا ئهفهرمويت: (إنّ الّذي فَرضَ عليكَ القرآنَ لرادُّكَ إلى معاد...).(القصص/ 85) يانى: «ئه‌و كه‌سه‌ى قورئانى فه‌رز كرد به‌سه‌رتا هه‌ر ئه‌و كه‌سه ئهتگيريتهوه بو ميعادو مهنزلگاى خوت...». (واستمِع يومَ يُنادي المُنادي مِن مَكان قَريب* يومَ يَسْمَعُونَ الصَّيْحَةَ بالحَقِّ ذلكَ يَومُ الخُرُوجِ).(ق/ 41 ـ 42) «چاوه‌رى به‌و گوى راديره بو ئه‌و روژهى كه جاردهريك له شوينيكى نزيكه‌وه جار ئهداتو هاوار ئه‌كات* روژيك كه هه‌مووان به حه‌ق نالهى زيندووكردنهوه ئهبيستن، ئه‌و روژه روژى ده‌رهاتن ـ له قه‌بر ـ ـه». (ربَّنَا إنَّكَ جامعُ الناسِ ليوم لارَيبَ فيهِ انَّ اللهَ لايُخْلِفُ الميعاد).(ال عمران/9) واته: «خودايا; توى كه خه‌لكى كو ئه‌كه‌يته‌وه بو روژيك كه هيچ شك‌و گومانيكى تيادا نى يه، چونكه خوداوه‌ند بهلينو په‌يمانى خوى ناشكينى». (قُل أمَر رَبِّي بالقِسْطِ وَأَقيموا وُجُوهَكُم عندَ كلِّ مَسْجد وادعوه مُخلِصِينَ لهُ الدِّين كما بَدَأكُم تعودُون).(الاعراف/ 29) يانى: «ـ ئه‌ى محمد ـ تو بلى په‌روه‌ردگارم فه‌رمانى داوه به عهدالهتودادگهرى، ئيوهش له‌لاى هه‌ر مزگهوتيكدا ـ له كاتى عيبادهت دا ـ رووى خوتان بكه‌نه ئه‌وو بانگ له‌و بكه‌ن به دليكى پاك‌و پوخت‌و خاوينهوه كه دينو ئاين هى ئه‌وه‌و ـ بزانن ـ به‌و شيوهيهى كه يهكهمجارو سه‌ره تا ئيوهى خه‌لق كرد ـ جاريكى تر له روژى قيامهتا ـ ئهگهرينهوه». (واللهُ الّذي أرسَلَ الرِّياحَ فتُثيرُ سَحاباً فسُقْناهُ إلى بلد ميِّت فأَحيَينا بهِ الارض بَعْدَ مَوتِها كَذلكَ النُشُورُ).(فاطر/ 9) يانى: «خوداوه‌ند كهسيكه كه باى نارد تا هه‌وره‌كان بخاته گه‌رو بيانجوولينى، ئه‌وسا به‌ره‌و خاك‌و سهرزهمينيكى مردوو هه‌وره‌كانمان راماليوهو به هوى ئه‌وه‌وه زه‌وى مان بووژاندوتهوه له دواى مردنى، زيندووبوونه‌وه‌ى قيامهتيش ئاوههايه». (وَهو الّذي يُرسِلُ الرّياحَ بُشْراً بينَ يدي رَحمتِه حتّى إذا أقَلَّتْ سَحاباً ثِقالاً سُقْناهُ لبلد ميت فأنزلنا بِهِ الماءَ فأخرجنا بهِ مِن كُلّ الثَّمراتِ كَذلكَ نُخْرِجُ الموتى لَعَلّكُم تَذَكَّرُونَ).(الاعراف/ 57) واته: «خوداوه‌ند ئه‌وه‌يه كه با به‌ر له ـ بارانى ـ ره‌حمه‌تى وه‌ك مژدهيهك ئهنيرى تا هه‌وره قورس‌و بارسهنگينهكان راكيشيت، ـ پاشان ـ ئيمه هه‌وره‌كان به‌ره‌و سهرزهمينيكى مردوو ئهنيرينو به هوى ئه‌وه‌وه ئاو ـ ى ژيانبهخش ـ دائهبارينينو به‌و ئاوه‌ش له هه‌موو چهشنهبهرو ميوهيهك ئهروينينو دهرئههينين، ئاوه‌هاش مردووان ـ له روژى قيامهتا ـ زيندوو ئه‌كه‌ينه‌وه به‌شكو ئيوه بير‌ى بكه‌نه‌وه». (يا وَيْلانا مَن بعثَنا من مَرْقَدِنا هذا ماوَعَدَ الرّحمنُ وَصَدَقَ المُرْسَلُونَ).(يس/ 52) يانى: «هاوار به حالمان كى ئيمهى زيندوو كرده‌وه له ئارامگاكانمان؟!، ـ به‌لى ـ ئه‌مه هه‌ر ئه‌و بهلينهيه كه خوداوه‌ندى ره‌حمان دابووى، فرستادهكان ـ ى ئه‌ويش ـ راستيان وت‌و هه‌ر قسه‌كه‌ى ئه‌وان ده‌رچوو». (قال من يُحيي العظامَ وَهي رَميم* قُلْ يُحييها الّذي أنشأها أوَّلَ مرَّة وَهُوَ بِكُلِّ خَلق عَليمٌ).(يس/ 78 ـ 79) واته: «وتى; كى بى ـ بتوانى ـ ئه‌م ئيسكو پرووسكه رزيوانه زيندوو بكاته‌وه* توش بلى: ئه‌و كه‌سه زيندووى ئه‌كاته‌وه كه يه‌كه‌مجار درووستى كردووه، ئه‌و كه‌سه‌ش ئاگاى له هه‌موو مهخلوقيكه». (اللهُ لا إله إلاّ هُوَ لَيَجْمَعَنَّكُمْ إلى يومِ القيامةِ لارَيبَ فيهِ وَمَنْ أْصدَقُ مِنَ اللهِ حَديثاً).(النساء/ 87) يانى: «جگه له (الله) خواوه‌ندو پهرستراويكى تر نى يه، ئه‌و خوايهش بى شك هه‌مووتان له روژى قيامهتا، روژى كه گومانى هيچ تيا نى يه، كو ئه‌كاته‌وه، باشه كى بى له خوا راستگوتر بيت؟». وشه‌ى ميعاد له زماندا له ريشهى «عود»ه‌وه وه‌رگيراوه. (عود)يش به ماناى: (دووباره گهرانهوهيه بو شتيك له پاش به‌جى هيشتنى)(1). ــــــــــــ 1 ـ المفردات في غريب القرآ‌ن/ الراغب الاصفهانى. وشه‌ى (ميعاد)يش هه‌م به‌كار ديت بو (گه‌رانه‌وه بو جيگه)و، هه‌م به كاريش ديت بو (شوينى گه‌رانه‌وه‌و بو زهمانو كاتى گه‌رانه‌وه)ش، به‌لام بير‌ى ئيسلاميىو وشهكهى به كار هيناوه به ماناى گه‌رانه‌وه‌ى جيسمهكان له‌گه‌ل روحهكانياندا له پاش مه‌رگ بو ليپرسينهوهو جه‌زا. مه‌سه‌له‌ى ميعادو گه‌رانه‌وه‌ى پاش مه‌رگى روح بو ناو له‌ش هه‌ميشه يهكيكه له مه‌سه‌له هه‌ره گرنگه‌كانى عهقيدهو ئيمان، مهسهلهيهك كه جهدهلو مشتومريكى زورى له‌سه‌ر كراوه‌و گه‌لى بيروبوچوونى جياجياى لى بوته‌وه‌و، يهكيكه له‌و مه‌سه‌له ئالوزانهى كه هه‌رگيز بير‌ى مادديگهرىو مادديگهران نه‌يتوانيوه تيى بگات‌و بزانى چى يه، بويهوهستانهوهى بير‌ى جههالهتگهريش له رووى بانگه‌وازه ئيلاهييهكاندا به شيوهيهكى سه‌ره‌كى سووراوه‌ته‌وه له ده‌ورى مه‌سه‌له‌ى ژيانى دواى مهرگو گه‌رانه‌وه‌و ميعادى پاش له نيو چوونى جه‌سته‌و هاوره‌نگ بوونى له گه‌ل خاكى زهوىو تيكهلبوونى له‌گه‌ل چه‌ند تهنيكى تردا. له راستيدا قورئان به شيوه شىكردنهوه روونهكهى خوىو به شيوازه كورت‌و ئاسانهكهى خوى به باشى چونيه‌تى زيندووبوونهوهو دووباره ژياندنهوهو مه‌سه‌له‌ى گه‌رانه‌وه‌ى ژيانى روون كردوتهوه. به‌لكو مه‌سه‌له‌كه‌ى به‌و نموونه‌و به‌لگه ههستىيانه روون كردوتهوه كه بيروكه كه له تيگهيشتنى ئينسان نزيك ئه‌كه‌نه‌وه‌و توانايى ئه‌به‌خشن به عه‌قل بو به كار هينانى شيوه كارى پيودانگى زانستى بو سه‌لماندنى ئه‌م راستى يهو ئيسبات كردنى. قورئان له باره‌ى مه‌سه‌له‌ى سه‌ره‌تاى سهرههلدانى ژيان له‌سه‌ر رووى زه‌وى دوواوه‌و، له خالى بنه‌ره‌تى دهسپيكردنى ژيانه‌وه بو روونكردنه‌وه‌ى مه‌سه‌له كه چووه‌و ميعادو گه‌رانه‌وه‌ى به ئيسباتو سه‌لماندن گه‌ياندووه، ئهفهرمويت: (قال من يُحيي العظامَ وَهي رَميم* قُلْ يُحييها الّذي أنشأها أوَّلَ مرَّة وَهُوَ بِكُلِّ خَلق عَليمٌ).(يس/ 78 ـ 79) «ـ ئينسان گه‌يشته ئه‌وه‌ى كه ـ وتى : باشه كى بى ـ بتوانى ـ ئه‌م ئيسكو پروسكه رزيوانه زيندوو بكاته‌وه؟* توش بلى ئه‌و كه‌سه‌ى يه‌كه‌م جار ئه‌وى خه‌لق كردووه ئه‌و كه‌سه‌ش دووباره زيندووى ئه‌كاته‌وه، هه‌ر ئهويشه كه ئاگاى له هه‌موو مهخلووقيكه». به‌م نموونه بيروكهكهى له تيگهيشتنو ميشكى مروف نزيك كردوتهوهو تيى گه‌ياندووه ئه‌و كه‌سه‌ى كه يه‌كه‌م جار شتيك درووست ئه‌كات ئهشتوانى جاريكى كه درووستى بكاته‌وه‌و له پاش له ناو چوونى سه‌رله نوى پيكى بهينيتهوه، درووست وه‌ك چون زهرنگهريك تابلويهكى جوانى زيرين دائهريژىو پاشان به ئه‌نقه‌ست تيكى ئه‌داته‌وه‌و شوينهوارهكانى ئهسريتهوه، بيگومان ئه‌م زهرنگهره وه‌ك چون يه‌كه‌مجار توانيوويهتى وه‌ها تابلويهك درووست بكا ئهشتوانى جاريكى تر درووستى بكاته‌وه. قورئان روونى كردوتهوه كه مه‌رگ بريتىيه له ده‌رچوونى روح‌و جوى بوونه‌وه‌ى لهبهدهنو، راگويزانهوهى بو جيهانى به‌رزه‌خ تا روژى قيامه‌ت. ميعادو گه‌رانه‌وه‌ش شتيك نىيه جگه له گه‌رانه‌وه‌ى روحه زيندووهكه بو ناو به‌ده‌نه ماددىيهكه، درووست بوونه‌وه‌ى ئه‌م په‌يوه‌ندى يه نوىيهى نيوان روح‌و به‌ده نيش وه‌ك ئه‌و حاله‌ته يه كه يه‌كه‌مجار روحه كه له گه‌ل بهدهنهكهدا يه‌كى گرتووه، كاتى كه بهدهنهكه له جيهانى ره‌حه‌م دا بووه‌و پاشان به هوى روحهوه ژيانى دنيايى خوى له دواى له دايك بوون دريژهپى داوه، گه‌رانه‌وه‌ى دووبارهشى بو ناو به‌ده‌ن له روژى قيامهتا وه‌ك ئه‌و گهرانهوهيهتى بو ناو به‌ده‌ن كه خوداوه‌ند له كاتى خه‌ودا ئهيمرينىو پاشان ئه‌گه‌ريته‌وه بو ناو به‌ده‌ن، ئه‌و كاته له خه‌و رائهپهرىو ئه‌گه‌ريته‌وه بو سه‌ر ژيانى روژانه. هه‌ر بويه قورئانيش ئه‌م راستى يه ئه‌خاته بهرچاومانو ئهفهرمويت: (وهوَ الّذي يتوفاكُم باللّيل ويعلمُ ما جَرَحتُم بالنّهار ثمّ يبعثُكُم فيه ليُقْضى أجلٌ مسمّىً ثمّ إليهِ مَرجِعُكُم ثمّ يُنَبِّئُكُم بما كُنتم تعملون).(الا‌نعام/ 60) يانى: «ئه‌و خوايهش ئه‌وه‌يه له شه‌وا ـ له كاتى خه‌وا ـ روحى ئيوه ئهكيشىو ئهتانمرينىو، ئه‌وه‌ى له روژدا ئه‌نجامتان داوه ئهيزانىو ليى ئاگاداره، پاشان له خه‌وى شه‌و بيدارتان ئه‌كاته‌وه، ـ ئه‌م حاله‌ته‌ش هه‌روا به‌رده‌وام ئه‌بى ـ تا وهختو كاتيكى ديارى كرا‌و به‌سه‌ر ئه‌چى، ئه‌وسا گه‌رانه‌وه‌ى هه‌مووتان به‌ره‌و لاى ئه‌وه، ئيدى ئه‌وسا خوداوه‌ند هه‌رچى تان كرد بى پيتان رائهگهيهنىو ئاگادارتان ئه‌كاته‌وه له كرده‌وه‌كانتان». پاشان ئاگادارمان ئه‌كاته‌وه له‌وه‌ى كه ئينسان ئهيلى له دواروژا دواى ئه‌وه‌ى روح له‌گه‌ل به‌ده‌ندا يه‌ك ئهگريتهوهو ژيان سه‌ر له نوى ئهگهريتهوهو ئينسان له خه‌وى سه‌نگينى مه‌رگ بيدار ئهبيتهوهو ههلئهسيته سه‌ر پى، قورئان قسه‌ى ئه‌و ده‌مه‌ى ئينسانهكانمان بو ئهگيريتهوه ئهفهرمويت: (ياويلنا مَن بَعَثنا مِن مرقدِنا هذا ماوعَدَ الرحمنُ وََصدَقَ المُرْسَلُونَ).(يس/ 52) يانى: «هاوار به حالمان كى ئيمهى زيندوو كرده‌وه‌و رايپهراندين له ئارامگاكانمان؟!، ـ به‌لى ـ ئه‌مه هه‌ر ئه‌و بهلينهيه كه خواوه‌ندى ره‌حمان دابووى، فرستادهكان ـ ى ئه‌ويش ـ راستيان وت‌و هه‌ر قسه‌كه‌ى ئه‌وان ده‌رچوو». قورئان به‌م په‌ندو نموونه ئه‌وه ئه‌خاته به‌رچاومان كه مهرگو زيندووبوونه شيوهيهكى تر‌ى شيوهكانى خه‌وو بيدارى يه. پاشان قورئان بو تيگهياندنى ئيمه نموونهيهكى ههستىو ديتنيكى روژانه ئه‌خاته به‌رچاومان سه‌باره‌ت بهزيندووبوونهوهو دووباره بوونه‌وه‌ى رووداوه‌كانى ميعادو گه‌رانه‌وه‌ى روح بو ناو به‌ده‌ن، نموونه‌و ديتنهكهش له‌و جورهيه كه روژانه له جيهانى دنيادا بهلاياندا تيپهرينو هيچ بيريان لى ناكه‌ينه‌وه، ئهفهرموى: (وكأيِّين من آيةٍ في السمواتِ والأرضِ يمرُّونَ عليها وهم عَنها مُعرِضون). (يوسف/ 105) واته: «زورن ئه‌و بهلگهو نيشانانهى كه‌وان له ئاسمانهكانو زه‌وى دا‌و بهلاياندا تيئهپهرن كه چى رووى خويانى لى وهرئهگيرن ـ بيريكيان لى ناكهنهوهـ ». ميعادو گه‌رانه‌وه‌ى روح دينيته بهرچاومانو باسى ديمهنو رووداوه‌كانى روژانهى ميعادمان بو ئهكاتو ئهفهرمويت: (واللهُ الّذي أرسَلَ الرّياحَ فَتُثيرُ سَحاباً فسُقْناهُ إلى بلد مَيّت فأحيَينا بهِ الارضَ بعدَ موتها كَذلك النُّشُورُ).(فاطر/ 9) يانى: «خوداوه‌ند كهسيكه كه باى ناردووه تا هه‌وره‌كان به‌گه‌ر بخات‌و بيانجوولينى، ئه‌وسا ئيمه هه‌وره‌كانمان به‌ره‌و سهرزهمينيكى مردوو راماليوهو به هوى ئه‌وه‌وه زه‌وى مان له پاش مردنى بووژاندوتهوه. زيندووبوونه‌وه‌ى قيامهتيش ئاوههايه». (ومِنْ اياتِهِ أنَّكَ تَرى الارضَ خاشعةً فإِذا أَنزَلنا عَلَيها الماءَ اهتزَّت وَرَبَتْ إنَّ الّذي أحياها لَمُحْيي المَوتى إنَّهُ عَلى كُلِ شَيء قَديرٌ).(فصّلت/ 39) واته: «له نيشانه‌و به‌لگه‌كانى خوا ئه‌وه‌يه كه زه‌وى وشك (و بى گيان) ئهبينى، به‌لام كاتى ئاوى بارانى به‌سه‌را ئهبارينين ديته جموجولو ئهكهويته گه‌شه، ئه‌و كه‌سه‌ى كه ئه‌وى زيندوو كردوتهوه مردووهكانيش زيندوو ئه‌كاته‌وه، ئه‌و خوايه تواناى به‌سه‌ر هه‌موو شتيكا ئهشكى». به‌م جوره پروسيسى زيندووكردنهوهى زه‌وى وشك‌و بى گيانو، بوونى خاكه‌كه‌ى به مادده‌يه‌كى زيندووى رووه‌كى ئه‌بينين، كه بو خوى باش‌ترين بهلگهو نيشانهيه له‌سه‌ر توانايى خوا بو زيندووكردنهوهو ژياندنهوهو بووژاندنه‌وه‌ى دواى مه‌رگ. نموونه‌ى دووباره بوونه‌وه‌ى ئه‌م ميعادهش له جيسمى ئينساندا به ههميشهيىو به‌رده‌وام به‌دى ئهكرى كاتى كه مادده خوراكى يهكانى وه‌ك نان‌و برنج‌و شيرو...هتد ئهخواتو پاشان ئه‌بنه مادده‌يه‌كى زيندوو تا دووباره له جيسمى ئينساندا به شيوهيهكى دى خويان ريك بخه‌نه‌وه‌و دواى ئه‌ويش بمرنو شى ببنه‌وه‌و بچنه خوليكى ديكه‌ى ژيانه‌وه له جيسمو تهنيكى تر‌ى زيندوودا. به‌م شيوهيه ئيمه روژانه چه‌ندين نموونه‌ى زيندووى پروسيسى ميعادو گه‌رانه‌وه‌ى ژيان له پيش چاوى خومان له جيهانى سرووشت‌و ئينساندا به‌دى ئه‌كه‌ين. قورئانيش داوا له عه‌قل ئه‌كات كه سه‌رنج بدات‌و تيفكرى به‌وردى له خول‌و دهورهكانى گوران له جيهانى دنياى مادده‌دا، ئه‌و گورانكاريانهى كه پروسيسى دووباره زيندووبوونهوهو ژيانه‌وه‌ى دواى مهرگومير نيشان ئه‌دات، خوله‌كه‌ش سه‌ره تا له خاكى مردوو و بى گيانى زه‌وى يهوه ده‌ست پى ئه‌كات تا سه‌ره‌نجام ببيته تهنيكى زيندووى رووهكىو دواتر تهنيكى زيندووى حه‌يوانى. ئه‌و كه‌سه‌ش كه زه‌وى له دواى مردنىو وشك بوونى زيندوو كردوتهوهو، خوراكى بى گيانى له له‌شى ئينساندا گوريوه بو شانه‌و سلولى زيندووه ئهشتوانى جاريكى تر ئينسان زيندوو بكاته‌وه‌و ميكانيزمى به‌گه‌ر بخاته‌وه‌و دووباره پيكى بهينيتهوه وه‌ك يهكهمجارىو، روح‌و به‌ده‌ن جووت بكاته‌وه تاوه‌كو ميعادو گه‌رانه‌وه كه، گه‌رانه‌وه‌ى جيسمو روح بيتهوه كايه به‌و جورهى كه ئايه‌ته پيروزهكهى قورئان ده‌رى بريوه، كه ئهفهرمويت: (وإذا النُفُوس زُوّجَت(1)).(التكوير/7) ــــــــــــ 1 ـ چاوگى كردارى رابوردووى «زوِّجَ» «تزويج»ـه، «ته زويج»يش له زمانى عه ره بى دا به ماناى: پيك به ستنه‌وه ى شتيكه به شتيكى تره‌وه‌و، په يدا كردنى په يوه ندى يه كى پيك به ستران له نيوانياندا. واته: «كاتى كه روحه كان جوت بوون‌و يه كيان گرته‌وه». ههندى له موفهسيرين وتوويانه وشه‌كه به ماناى گه‌رانه‌وه يه، واته: (كاتى كه روحه‌كان گه‌رانه‌وه بو ناو به دهنهكانو زيندوو بوونه‌وه). له پال ئه‌م ئيمانو عه قيده راست‌و درووستهى موسلماناندا، عهقيدهيهك كه له‌سه‌ر ئه‌ساسى ده قهكانى قورئانه‌و موسلمانان له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه ئيمانيان به ميعادو جيهانى ئاخيره‌ت هيناوه، چه‌ندين بيروراو بيروبوچوونى چه‌وتى تريش له باره‌ى ميعادو روژى ئاخيرهتهوه له ئارادان. ئه‌م ليكدانهوه چهوتانهش له دوو بيروبوچووندا خوى ئه نوينى، بوچوونه كانيش بريتين له: 1 ـ بيروبوچوونى ئه‌و فهيلهسووفانهى كه ئه لين; ميعادو گه‌رانه‌وه ميعادى روحانىيه نه‌ك ميعادى جيسمانى، چونكه جيسم له نيو ئهچىو ئيمكانى نىيه جاريكى دى بگهريتهوه، به‌لكو قيامهتو ليپرسينهوهو سزا‌و پاداشت له جيهانى ئاخيره تدا ته نيا تايبه تى روحهو هه‌رچى رووبدات ئه‌و ئه گريتهوه. 2 ـ بيروبوچوونى دووه ميش كه ته فسيريكى چه‌وتى بو ميعادو جه زا كردووه بيروكه ى «ته ناسوخ»ـه، بيروكه يه‌ك كه ئه لى روح هه‌ر كاتى جيابووهوه له به دهن ئه گه ر روحه كه له ئه هلى شه‌رو خراپه بى ئهچيته ناو لهشو به‌ده‌نى مهخلووقاتى خراپ‌و شه رئه نگيزهوهو له‌و لهشو به ده نانه دا سزا‌و ئازار ئه چيژى، به‌لام ئه گه‌ر روحه كه له ئه‌هلى خيروچاكه بى ئه‌وا له پاش ده رچوونى له‌و به‌ده‌نه ئهچيته ناو به‌ده‌نى مهخلووقاتى چاكترهوهو لهويدا خوشىو له زه‌ت ئه چيژى. ئه‌م بيروبوچوونه يان هه‌م ميعادى جيسمانىو هه‌م روحانى ره‌ت ئه‌كاته‌وه‌و باوه‌رى به عه‌قيده ى ته‌ناسوخ هه‌يه، كه بريتىيه له ده‌رچوونى روح له به دهن له كاتى مردن‌دا بو ئه‌وه‌ى له‌و به‌ده‌نه‌وه برواته ناو به‌ده‌نى مهخلووقيكى زيندووى تر‌و له‌و به‌ده‌نه‌دا ئيشو ئازار يا له زه‌تو خوشى بچيژى، كه بيگومان هه‌ردوو بيروبوچوونه كه پيچهوانهى عه‌قيده ى قورئانن، چونكه ئه‌وه‌ى كه قورئان هيناويه تىو باسى كردووه ميعادى جيسمانىو روحانى يه پيكهوه. واته خواى ته عالا مردووه كان به هه‌مان شكلو شيوهى مرويى خويان به‌و شكلو شيوه يه ى كه بوويانه له دنيادا زيندوو ئه‌كاته‌وه، تاوه‌كو له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ى لهدنيادا بروايان پيى بووه‌و له‌سه‌ر ئه‌و كارانه‌ى له دنيادا كردوويانه جه‌زاى پاداشت‌و سزاى شايسته‌ى سخويان بدريتهوهو موحاسهبهيان بكريت. عه‌للامه «حيللى» عهقيدهى ئيسلاميى له‌مه‌ر ميعادى جيسمانىو روحانى يهوه روون كردوتهوه ئهلى: (ئه‌مه ئهسليكى مه‌زنى عهقيدهيهو ئيسباتكردنيشى له ئه‌ركانى دينه، ههركهسيكيش ئينكارى ئه‌مه بكا به ئيجماعى موسلمانان كافرى ته‌واوه، ههركهسيكيش ميعادو گه‌رانه‌وه‌ى جيسمانىو، پاداشت‌و سزا‌و ئه‌حوالى روژى ئاخيره‌ت نهسهلمينىو ئيمانى پيى نه‌بيت ئه‌ويش به ئيجماع كافره)(1). ـــــــــــــ 1 ـ نهج الحق وكشف الصدق / العلامة الحلى / ل 376.
<urn:uuid:19c4aedb-c04b-4180-bd3d-87a4323bf330>
CC-MAIN-2022-33
https://quran.al-shia.org/kur_ara/surani/04.htm
2022-08-11T20:23:28Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2022-33/segments/1659882571502.25/warc/CC-MAIN-20220811194507-20220811224507-00215.warc.gz
ckb
0.8545
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.8544999361038208, "sdh_Arab_score": 0.05693056434392929, "ace_Arab_score": 0.0337190181016922, "arz_Arab_score": 0.021363722160458565, "uig_Arab_score": 0.011761704459786415}
کۆبوونەوەی فەرماندەی سێنتکۆم لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، فەرماندەی ناوەندی فەرماندەیی سێنتکۆم لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە. هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، فەرماندەی ناوەندی فەرماندەیی سێنتکۆم لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە. ئاڵای ئۆکرانیا لەسەر بینای ئەنجوومەنی شاری بالاکلیا بەرزکرایەوە و میدیاکانی ئۆکرانیا لە کۆنترۆڵکردنی تەواوی شارەکە لەلایەن سوپای ئۆکرانیاوە هەواڵیان دایەوە. لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا سەربازانی ئۆکرانیا چەند شارۆچکەیەکیان لە میحوەری باکووری شاری بالاکلیا کۆنترۆڵ کردەوە. ئەمڕۆ هێزەکانی سوپای ئۆکرانیا توانیان ڕێگای چوگۆیڤ-بالاکلیا بە تەواوی لە هێزەکانی ڕووسیا پاک بکەنەوە. هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، کەناڵی NBCی ئەمریکی لە زاری بەرپرسانی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئەو وڵاتە بەنیازە بنکەیەکی سەربازی نوێ لە سعوودیە بکاتەوە بەناوی "لمە سوورەکان" بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان. هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، مانۆڕی هاوبەشی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزەکانی هەسەدە بۆ یەکەمجار لە نزیک شاری مالیکیەی سەر بە پارێزگای حەسەکە بەڕێوەچوو. بەپێی راپۆرتی داواکاری گشتی ئۆکرانیا لە ٢٤ی شوباتی ئەمساڵەوە تا ئێستا ٣٨٢ منداڵ لە شەڕی ئۆکرانیادا کوژراون و زیاتر لە ٧٤٠ منداڵیش برینداربوون. زۆرترین ژمارەی قوربانیان بە ٣٨٨ کوژراو و بریندار لە پارێزگای دۆنێتسک تۆمارکراوە، لە دوای ئەویش پارێزگای خارکیڤ بە ٢٠٤ کەس و پارێزگای کیێڤ بە ١١٦ کەس.ئەم دامەزراوەیە هەروەها ڕایگەیاندووە کە هیچ زانیارییەکیان […] هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، پێگەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەری پارێزگای دێرەزوور لە سووریا بە هێرشی مووشەکی گروپەکانی خۆڕاگری کرایە ئامانج. هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، هاوپەیمانی ئەمریکی بنکەیەکی نوێی سەربازی لە نزیک گوندی نەقارە لە نزیک قامیشلۆ دامەزراندووە. بەپێی وێنەکانی مانگی دەستکرد، لە هێرشی موشەکی سوپای ئۆکرانیا (پێدەچێت موشەک HIMARS بێت) بۆ سەر پردی ئەنتۆنۆڤسکی لە ڕۆژهەڵاتی شاری خێرسۆن، زیانی بەرچاو بە ڕێڕەوی ئەم پردە کەوتووە. ئەم پردە یەکێکە لە ڕێگا سەرەکییەکانی فریاگوزاری و پەیوەندییەکانی سوپای ڕووسیا لەگەڵ میحوەرەکانی خێرسۆن و بڕینی هاتووچۆی ئەو پردە کێشەی بۆ هێزەکانی ڕووسیا لەم میحوەرەدا دروست کردووە. […] لە درێژەی شەڕ و پێکدادانەکانی میحوەرەکەی ئینگولێت لە پارێزگای خێرسۆن، هێزەکانی ئۆکرانیا وێڕای پاراستنی گوندی سوخی ئیستاڤوک، توانیان کۆنترۆڵی کۆسترۆمکا بکەن. لە ئێستادا شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی ڕووسیا و ئۆکرانیا لەم ناوچەیە و لە نزیک بروسکینسکی بەردەوامە. بەپێی راپۆرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی باشووری ئۆکرانیا، سوپای ڕووسیا بە دوو مووشەکی ئۆنیکس لە نیمچە دوورگەی کریمەوە […] کۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسیا ڕاگرتنی دابینکردنی غازی بۆ ئەوروپا لە ڕێگەی بۆریی نۆرد ستریم ١ بە مەبەستی چاککردنەوە رایگەیاند. پێشتر کۆمپانیای گازپرۆم لە ١٩ی ئابدا ڕایگەیاندبوو کە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دابینکردنی غاز لە ڕێگەی بۆریی نۆرد ستریم ١ ڕادەگیرێت.– کۆبوونەوەی سەرۆکی ئۆکرانیا لەگەڵ سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیڕۆژی ٣٠ی ئاب، سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی لەگەڵ […]
<urn:uuid:60bac610-843a-4d7a-b7b6-1310cae7474f>
CC-MAIN-2022-40
https://kurdish.iswnews.com/category/%D8%A6%DB%95%D9%85%D8%B1%DB%8C%DA%A9%D8%A7-%D9%88-%D8%A6%DB%95%D9%88%D8%B1%D9%88%D9%BE%D8%A7/page/4/
2022-10-02T22:11:02Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2022-40/segments/1664030337360.41/warc/CC-MAIN-20221002212623-20221003002623-00198.warc.gz
ckb
0.93683
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.9368303418159485, "sdh_Arab_score": 0.052324917167425156, "hac_Arab_score": 0.010831004939973354}
په‌یڕه‌وكردنى سیسته‌مى سوێفت كاریگه‌رى له‌سه‌ر به‌هاى دینارى عێراق ده‌بێت Location in Google Map نوچه‌نێت له كاتێكدا نرخى فه‌رمى هه‌ر دۆلارێك له عێراق له به‌رانبه‌ر هه‌زار و 470 دینار ده‌بێت، كەچى دینار له ناوه‌ڕاستى تشرینى دووه‌مه‌وه تا سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه تا هه‌زار و 600 دینار بۆ هه‌ر دۆلارێك پاشەكشهى كرد و دواجار له هه‌زار و570 دینار جێگیربوو، ئه‌مه‌یش به‌گوێره‌ى ئاژانسى فه‌رمى عێراق، واته دراوى عێراق 10%ى به‌هاكه‌ى له ده‌ست داوه. ئه‌م پاشەكشهیه زه‌به‌لاح نییه، به‌ڵام مایه‌ى نیگه‌رانى عێراقییه‌كانه له به‌رزبوونه‌وه‌ى شتومه‌كى هاورده‌كراو له نموونه‌ى گازى سروشتى و گه‌نم. موزهیر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ كاروبارى دارایى له لێدوانێكى بۆ ئاژانسى فڕانس پرێس ده‌ڵێ، "هۆكارى گه‌وهه‌رى و بنه‌ڕه‌تى بۆ ئه‌و پاشكشه‌یه ئه‌و كۆتوبهندهیه كه له ده‌ره‌وه دانراون". دراوى عێراق 10%ى به‌هاكه‌ى له ده‌ست داوه هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح، كه ئه‌و هاوپه‌یمانییه نوێنه‌رى سیاسى حه‌شدى شه‌عبییه و میلیشیاكانى ئێران له‌خۆده‌گرێت و خراونه‌ته ریزى هێزه‌كانى ده‌وڵه‌ته‌وه، له لێدوانێكى پێشترى ئه‌مركییه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه فشار ده‌خاته سه‌ر عێراق تا رێگرى له كرانه‌وه‌ى عێراق بكات له به‌رانبه‌ر ئه‌وروپا و وڵاتانى تر‌ى جیهان. له‌به‌رانبه‌ردا ئه‌حمه‌د تهبهقشهلى شاره‌زایى ئابوورى پێیوایه، "به پێچه‌وانه‌ى پڕوپاگه‌نده و زانیارییه هه‌ڵه‌كان، هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر بوونى فشارى ئه‌مریكا له‌سه‌ر عێراق نییه، كه عێراقیش هاوبه‌شێكى ئابوورى و بازرگانى گرنگى ئێرانى دراوسێیه‌تى". سه‌رسوڕمان تهبهقشهلى ده‌ڵێ "له راستیدا ناجێگربوونى دینار به هۆى په‌یڕه‌وكردنى هه‌ندێك پێوه‌رى سیسته‌مى حه‌واڵه‌كردنى نێوده‌وڵه‌تییه كه به "سوێفت" ناسراوه، بۆیه له‌سه‌ر بانكه عێراقییه‌كان پێویست بوو له ناوه‌ڕاستى مانگى تشرینى دووه‌م ئه‌مه په‌یڕه‌و بكه‌ن، بۆ گه‌یشتن به‌و یه‌ده‌گه دۆلاره‌ى كه عێراق له ئه‌مریكا هه‌یه‌تى. بۆ ئه‌وه‌ى عێراق بگاته ئه‌و یه‌ده‌گه كه بڕه‌كه‌ى نزیكه‌ى 100 ملیار دۆلار ده‌بێت، ده‌بێت ره‌چاوى سیسته‌مه‌كان بكات كه ده‌بێت پابه‌ندبێت به یاساكانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى جیهانى بۆ سپیكردنه‌وه‌ى پاره، هه‌روه‌ها یاساكانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى پاره‌داركردنى تیرۆر، هه‌روه‌ها ئه‌و یاسایانه‌ى په‌یوه‌ندیان به سزاكانه‌وه هه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر ئێران و رووسیاوه جێبه‌جێ ده‌كرێن". هه‌روه‌ها ئه‌م شاره‌زایه ئابوورییه پێیوایه بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندى به‌وه هه‌یه عێراق چووه‌ته ناو سیسته‌مى جیهانى حه‌واڵه‌كردنى دارایى كه ئه‌م سیسته‌مه‌یش پێویستى به ئاستێكى به‌رزى شه‌فافییه‌ت هه‌یه، كه‌چى ئه‌مه بۆ ژماره‌یه‌ك له بانكه عێراقییه‌كان مایه‌ى سه‌رسوڕمانه، چونكه ئه‌وان له‌و سیسته‌مه رانه‌هاتوون. موزهیر محه‌مه‌د ساڵح روونى ده‌كاته‌وه ده‌بێت ئێستا ئه‌و بانكه عێراقییانه ناوى خۆیان له پلاتفۆرمى ئه‌لیكترۆنى بۆ حهواڵكردنى دۆلارر تۆمار بكه‌ن، وردبینى له ناوه‌كانیان ده‌كرێت و یه‌ده‌گى فیدڕاڵى ئه‌مریكى ئه‌م كاره ده‌كات ئه‌گه‌رهاتوو گومانى هه‌بوو ئه‌وا حه‌واڵه‌كردنه‌كه ده‌وه‌ستێنێ. ئه‌و راوێژكاره عێراقییه ئاشكراى ده‌كات له‌سه‌ره‌تاى په‌یڕه‌وكردنى رێكارییه‌كان بانكى یه‌ده‌گى فیدڕاڵى ئه‌مریكى "80% داواكاری بانكه ناوهندییهكانى عێراقى بۆ حه‌واڵه‌كردنى دارایى ره‌تكردووه‌ته‌وه، له ئه‌نجامى گومانكردن له ئاراستى ئه‌و پارانه‌ى حه‌واڵه ده‌كرێن. بانكه عێراقییه‌كان له‌و سیسته‌مه رانه‌هاتوون حاڵه‌تێكى كاتییه له ئه‌نجامى ئه‌و رهتكردنهوهیهى خسته‌ڕووى دۆلار له بازاڕه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى خواست هاوشان نه‌بوو، بۆیه به‌هاى دینار له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ى حه‌واڵه‌كردنى دۆلار دابه‌زى. بانكى ناوه‌ندى عێراق رۆژى سێشه‌ممه‌ى رابردوو له راگه‌ێیندراوێكدا سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ى دینار بۆ ئه‌و باره‌ى كه دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر هه‌یبوو ده‌ڵێ، "حاڵه‌تێكى كاتییه". له‌و سه‌روبه‌نده‌دا ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق كۆمه‌ڵێك رێكارییان گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ ئاسانكردنى پاره‌داركردنى كه‌رتى تایبه‌ت به دۆلار، له میانه‌ى بانكه عێراقییه‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ندان ناوه‌ندى تر كراوه بۆ فرۆشتنى دراوى بیانى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه گه‌شت ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى دا هه‌موو لایه‌نه حكومییه‌كان پابه‌ند بكات، هه‌موو شتومه‌ك و خزمه‌تگوزارییه‌كان له ناوخۆى عێراق به دینار بده‌ن، نرخى بانكى ناوه‌ندیش بۆ هه‌ر دۆلارێك هه‌زار و 470 دیناره. موزهیر محه‌مه‌د ساڵح ده‌ڵێ، "ئه‌م رێكارییانه گرنگن، چونكه ده‌ریده‌خه‌ن ده‌وڵه‌ت بۆ پاراستنى بازاڕ و هاووڵاتى بوونى هه‌یه، هه‌روه‌ها هاوكار ده‌بێت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كێشه‌كه". سه‌ره‌ڕاى ئه‌و دابه‌زینه‌ى به‌هاى دینار، كه‌چى هێشتا رێژه‌ى ههوڵاسان لاوازه و ده‌گاته 5.3%، ئه‌مه‌یش به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى وه‌زاره‌تى پلاندانان، به‌ڵام مه‌ترسى راسته‌قیینه هێشتا له به‌رانبه‌ر توانستى كڕینى هاووڵاتیان بوونى هه‌یه. سه‌عد تائى كه خانه‌نشینه و له به‌ڕێوه‌بردنى دوكانێكى بچوك له كه‌ڕاده‌ى به‌غدا هاوكارى كوڕه‌كه‌ى ده‌كات، هه‌ست كاریگه‌رى ناجێگربوونى دۆلار له‌سه‌ر توانستى كڕین ده‌كات و ده‌ڵێ، "ئه‌و له‌ره‌له‌ره كێشه‌یه‌كى راسته‌قینه‌یه بۆ ئه‌و بازارگانهى كه به تاك شت ده‌فرۆشێت و له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ى كه به‌كاربه‌ره". روونیشى ده‌كاته‌وه كه "عێراقییه‌كان مووچه‌یان سنوورداره و مووچه‌كانیان به دینارى عێراقى وه‌رده‌گرن، من وه‌ك خانه‌نشینێك 494 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرم، ئه‌و كاته‌ى دۆلار به هه‌زار و 470 دینار بوو مووچه‌كه‌م 336 دۆلار بوو، ئه‌مڕۆیش كه به هه‌زار و 570 دیناره ئه‌وا 314 دۆلاره". سوێفت چییه (SWIFT) ؟ كورتكراوه‌ى ئه‌و ناوه‌یه "The Society for Worldwide Interbank Financial Telecommunications" كه به كوردییه‌كه‌ى ده‌كاته كۆمه‌ڵه‌ى په‌یوه‌ندییه داراییه جیهانییه‌كان له‌نێوان بانكه‌كان. بیرۆكه‌ى دامه‌زراندنى بۆ شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه، وه‌ك كۆمه‌ڵه‌یش له ساڵى 1973 دامه‌زراوه و 209 وڵات تێیدا به‌شدارن و زیاتر له نۆ هه‌زار دامه‌زراوه‌ى ئابوورى و دارایى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن. ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌و سیسته‌مه ئه‌وه‌یه مامه‌ڵه داراییه‌كان و حه‌واڵه‌كردن ئاسان بكات، ئه‌و سیسته‌مه سێ تایبه‌تمه‌ندى هه‌یه، كاره‌كانى خێراییه، خه‌رجى حه‌واڵه‌كردنى كه‌مه، 24 كاتژمێرش خزمه‌تگوزارییه‌كانى به‌رده‌سته، بۆیه رۆژانه به ترلیۆنان دۆلار له‌رێگه‌ى ئه‌م سیسته‌مه‌وه حه‌واڵه ده‌كرێت. ئه‌م سیسته‌مه بڕى پاره‌كه حه‌واڵه ناكات، به‌ڵكو وردبینى له زانیارییه‌كان ده‌كات، حه‌واڵه‌كردنه‌كه ده‌پارێزێت. 0 لێدوانەکان Karla Gleichauf 12 May 2017 at 05:28 pm On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment M Shyamalan 12 May 2017 at 05:28 pm On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment Liz Montano 12 May 2017 at 05:28 pm On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
<urn:uuid:d81b9e39-41fa-4fb0-b284-2e157f1c0d24>
CC-MAIN-2023-14
https://www.nuche.net/post-11314.html
2023-03-25T23:01:23Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2023-14/segments/1679296945376.29/warc/CC-MAIN-20230325222822-20230326012822-00386.warc.gz
ckb
0.850924
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.8509236574172974, "sdh_Arab_score": 0.14659249782562256}
ڕێپێوانی بەرفراوانی یەمەنییەکان بە بۆنەی ڕۆژی نیشتمانی بەردەوامی (وێنەکان) هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕێپێوانی بەرفراوان و پڕ لە سۆزەی خەڵکی یەمەن بە بۆنەی ڕۆژی نیشتمانی بەردەوامی لە سەنعا و شارەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی ئەنساروڵڵا بەڕێوەچوو. هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕێپێوانی بەرفراوان و پڕ لە سۆزەی خەڵکی یەمەن بە بۆنەی ڕۆژی نیشتمانی بەردەوامی لە سەنعا و شارەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی ئەنساروڵڵا بەڕێوەچوو. هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە سەروبەندی نۆیەمین ساڵی خۆڕاگری لە دژی دەستدرێژیی هاوپەیمانی سعودیە بۆ سەر یەمەن، هێزە چەکدارەکانی یەمەن (ئەنساروڵڵا) مانۆڕێکی سەربازی گەورەیان بە بەکارهێنانی یەکەکانی زرێپۆش، ئەندازیاری، بەرگری، فڕۆکە بێفڕۆکەوانی و مووشەکی لە پارێزگای ئەلجەوف ئەنجام دان. هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەنساروڵڵا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی وینگ لۆنگ ی سەر بە هاوپەیمانی سعودیە لە ئاسمانی پارێزگای ئەلجەوفی یەمەن خستە خوارەوە. هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوابەدوای ڕێککەوتنی ئەنساروڵڵا و هاوپەیمانی سعودیە، ٧٠٠ دیلی یەمەنی لە بەرامبەر ١٨١ دیلی سعودی و سودانی ئازاد دەکرێن. هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان لە پارێزگای شەبوە، یەکێک لە سەربازە ئەمریکییەکان لە ئەنجامی دروستبوونی گرژیی زارەکی نێوان سەربازە ئەمریکییەکان و هێزەکانی ئەلعمالقە لە بنکەی ئەلمەرە لە نزیک شاری عەتەق ی ناوەندی پارێزگای شەبوە کوژرا. ئەم ململانێیە دوای ئەوە ڕوویدا کە ئەمریکییەکان کێشەیان لەگەڵ ئەندامانی سەلەفیی ئەلعمالقە لەسەر دەنگی هۆڵی نوێژی بنکەی ئەلمەرە درووست بوو. هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە یەمەن، بە بەکارهێنانی گەنجانی ناوچەکانی باشووری یەمەن، پڕۆژەیەکی هەواڵگری لە پارێزگاکانی عەدەن، لەحج و ئەبین جێبەجێ دەکات. هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزیری ڕاوێژکاری حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی یەمەن (ئەنساروڵڵا) ڕایگەیاند، ئیمارات شاندێک پێکدەهێنێت بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ سەنعا بۆ ئاشتی. هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: ڕێکخراوی مافی ژنان و منداڵان «انتصاف» رایگەیاند، تا کۆتایی مانگی شوباتی ٢٠٢٣، ژمارەی منداڵان و ژنانی یەمەنی کە لە هێرشەکانی ئەمریکا و سعوودیە بوونەتە قوربانی ١٣ هەزار و ٤٨٢ کوژراو و برینداری تێپەڕاندووە. هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزی دەریایی بەریتانیا بانگەشەی ئەوەی کرد کە لە ئاوەکانی کەنداوی عومان دەستیان بەسەر بارێکی چەکی ئێرانی‌دا گرتووە کە بریتین لە مووشەکی دژە زرێپۆش و پێکهاتەکانی مووشەکی بالیستیکی مەودا مامناوەند. هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سعودیە بە ناردنی پارێزگاری پێشووی سۆکۆترا و جێگیرکردنی هێز لە بنکەیەکی سەربازیدا، پلانی دەرهێنانی کۆنترۆڵی دوورگەی سۆکۆترای لە ژێر کۆنترۆڵی ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور و ئیمارات دەستپێکرد.
<urn:uuid:46174326-c386-4bc2-8dc4-b4bad64d800f>
CC-MAIN-2023-14
https://kurdish.iswnews.com/tag/%DB%8C%DB%95%D9%85%DB%95%D9%86/
2023-03-28T17:45:31Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2023-14/segments/1679296948868.90/warc/CC-MAIN-20230328170730-20230328200730-00360.warc.gz
ckb
0.854794
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.8547942638397217, "sdh_Arab_score": 0.10792472958564758, "hac_Arab_score": 0.037227384746074677}
کۆنفرانسی بەرەو وتاری ئاینی ھاوچەرخ رۆڵ و پێگەی ئافرەت لەئیسلامدا بۆ ناوەڕاستی مانگی داھاتو دواخرا مەریوان نەقشبەندی بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی ھەرێم و وتەبێژی کۆنفرانسەکە رایگەیاند :بۆ باشتر ئامادەکاری کۆنفرانسەکە بڕیاردرا لەجیاتی ٦ و ٧ی مانگی نیسان کۆنفرانسەکە لەشاری ھەولێر لە رۆژانی ١٦ و ١٧/٤/٢٠١٣ئەنجام بدرێت لەکۆبونەوەی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦/٣/٢٠١٣لیژنەکانی بەڕێوەبردنی کۆنفرانس و بەرنامەی ھەردو رۆژی کۆنفرانس دیاری کرا و لیژنەیەکی دارایی‌ش لەوەزارەتی ئەوقاف و نوێنەرێکی وەزارەتی دارایی دانراوە بۆ خەرج کردنی ئەو ٥٠ملیۆن دینارەی کە بۆ ئەم کۆنفرانسە خەرج کراوە . مەریوان نەقشبەندی ھەروەھا گوتی:مەبەست لەم کۆنفرانسە کە وەزارەتی ئەوقاف بەڕێوەی دەبات رونکردنەوەی پێگە و رۆڵی شایستەی ئافرەتە لەروانگەی ئیسلامەوە کە بەداخەوە ھەندێک وەھا شرۆڤەی دەکات گوایە ئیسلام ھۆکاری پەراوێزخستنی ئافرەتانە لەگێڕانی رۆڵی شایستە لەناو کۆمەڵگەدا بۆیە لەو تۆژینەوانەی لەکۆنفرانسەکەدا پێشکەش دەکرێت ئەم تێڕوانینە راست دەکرێتەوە و ھیوادارین لەو پێشنیار و راسپاردانەی کە لەم کۆنفرانسە دەردەچێت خانمان و ژنان و ئافرەتان و خوشکان رۆڵیان ھەبێت بۆ دروستکردنی ھاوسەنگی نێوان ھەردوو رەگەز." بابەتی پەیوەندیدار September 21, 2023 September 21, 2023 September 20, 2023 September 20, 2023
<urn:uuid:b4dfa904-a56a-4c5f-87d2-11fd9f365388>
CC-MAIN-2023-40
https://gulanmedia.com/so/story/127810/1621543537-11482-%DA%A9%DB%86%D9%86%D9%81%D8%B1%D8%A7%D9%86%D8%B3%DB%8C-%D8%A8%DB%95%D8%B1%DB%95%D9%88-%D9%88%D8%AA%D8%A7%D8%B1%DB%8C-%D8%A6%D8%A7%DB%8C%D9%86%DB%8C-%DA%BE%D8%A7%D9%88%DA%86%DB%95%D8%B1%D8%AE-%D8%B1%DB%86%DA%B5-%D9%88-%D9%BE%DB%8E%DA%AF%DB%95%DB%8C-%D8%A6%D8%A7%D9%81%D8%B1%DB%95%D8%AA-%D9%84%DB%95%D8%A6%DB%8C%D8%B3%D9%84%D8%A7%D9%85%D8%AF%D8%A7-%D8%A8%DB%86-%D9%86%D8%A7%D9%88%DB%95%DA%95%D8%A7%D8%B3%D8%AA%DB%8C-%D9%85%D8%A7%D9%86%DA%AF%DB%8C-%D8%AF%D8%A7%DA%BE%D8%A7%D8%AA%D9%88-%D8%AF%D9%88%D8%A7%D8%AE%D8%B1%D8%A7
2023-09-21T15:21:40Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2023-40/segments/1695233506028.36/warc/CC-MAIN-20230921141907-20230921171907-00105.warc.gz
ckb
0.761811
Arab
2
{"ckb_Arab_score": 0.7618106603622437, "sdh_Arab_score": 0.12425792962312698, "hac_Arab_score": 0.11358676105737686}
شایەتیی کێ قبووڵ دەکرێت؟ شایەتیی کێ قبووڵ دەکرێت؟ نەرمڕەو؟ (میانڕەو) توندڕەو؟ شلڕەو؟ زۆرێک لە چەمکەکان لەم سەردەمەدا ئاوەژوو دەکرێنەوە لە ڕۆڵەی موسڵمان، تەنانەت لە دوژمنانیش تێکدراوە لە بریی ئەوەی ببێت بە بەڵگە و بانگکردنیان بۆ ئیسلامی ڕەسەن و مەزن. چەمکەکانی شل و ناوەند و توند؟ کامیان وەرگیراون و بەڵگەن؟ لە ڕاستیدا هەر کەسێک بە تەواوەتی نەچووبێتە ژێر ئیسلامەتییەوە و سووچێکی گرتبێت، ئەوا لە یەکێک لەو سێ کوچکەیەدا خۆی دەبینێتەوە و دوانەکەی تری پێ خراپ و نابووت و نالەبارە، دەشبێتە هۆی ململانێ‌یان. ئەمما بۆ ئیسلامەتی، چەمکی «عەدل» و «عەدالەت» لە بەرپاکردنی «نەرمی» و «میانگیری» و «توندی» دا بەرپا دەکرێت. نەرم بە لە کاتی ڕوونکردنەوە و بەڵگەهێنانەوە و نیقاش و بانگخوازیدا، ئەمەیە عەدل و حیکمەت و دانایی. میانگیر بە لە کاتی ناکۆکی و دادگەریی نێوان خەڵک و شایەتی و سوڵح و سەڵاحەتدا، ئەمەیە عەدالەتی چاک و ویستراوی ئیسلام. توند بە لە کاتی جیهاد و تێکۆشان و جەنگ و دیفاعی سوپا و جێبەجێکردنی حدوود و سزاکاندا؛ ئەمەیە ژیانەوە و دادگەری و عەدالەت. هەر کەس خۆی قەتیس بکات لە یەک ڕەهەنددا، با بزانێت ڕێگەکەی بە تەواوەتی نەگرتووە، بۆیەش بە شل و توند و میانگیرەوە، هەموو شەڕمانە و شەڕەدەنووکمان نابڕێتەوە. تۆی موسڵمان کامیانیت؟ شل؟ میان؟ توند؟ یان عەدل و عەدالەت و داناییت؟ بیلال جەلال حەداد #ئاستانە_Astana
<urn:uuid:580b0c17-4a82-4ab9-a52d-0e3213932ed9>
CC-MAIN-2024-10
https://astane.org/CatDetail.aspx?id=3150&MapID=1&FolderID=8
2024-02-29T20:46:59Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2024-10/segments/1707947474853.43/warc/CC-MAIN-20240229202522-20240229232522-00329.warc.gz
ckb
0.971638
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.9716382622718811, "sdh_Arab_score": 0.01955503597855568}
خەڵك – نزار مستەفا بەپێی بەدواداچوونێكی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی سۆران لە سنووری سۆران كە سنووری چوار قەزا لەخۆدەگرێت، بە هەزاران ئۆتومبێلی بێ سەرەتا بوونیان هەیە. دلاوەر لەتیف وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكەمان بەرفراوانە و هەرچوار قەزاكانی (سۆران، ڕەواندوز، مێرگەسۆر، چۆمان) لەخۆدەگرێت، كە بەپێی زانیارییەكانمان لەهەر چوار قەزاكەدا، زیاتر لە 4 هەزار ئۆتومبێلی بێ سەرەتا بوونیان هەیە. وتیشی"بوونی ئەو ژمارە زۆرەی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا لە كاتێكدایە پێشتر وەزارەتی ناوخۆ پێدانی تابلۆ و تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و هەڵگری تابلۆی بیانی لە مۆدێلی (1994 تا 2015)، خستە بواری جێبەجێكردنەوە و بڕیارەكەش تاكو 4-6-2019 كاری پێكرا." لەمەودوا بە سێڵفی دەتوانیت بزانیت کەسێک درۆ دەکات خەڵک- توێژەرانی کەنەدی بەرنامەیەکی پێشکەوتوویان بەرهەمهێناوە کە تەنها و لە ماوەی دوو دەقەدا لە ڕێی ڤیدیۆیەکی سێڵفییەوە ڕادەی درۆکردن و ڕاستی قسەی کەسەکان ئاشکرا دەکات لە ڕێی لێدانی دڵەوە. ئەنجامی توێژینەوەکە لە نێوان زانکۆکانی تۆرنتۆ و زانکۆی هانگشتووی چینییە، ئەپەکە ناوی Anura یە لە ڕێگەی وێنەی دیجیتاڵییەوە زانیارییەکان وەردەگرێت کە ناودەبرێت بە "transdermal optical imaging". هەتاوەکوو ئێستا توێژینەوە لەسەر زیاد لە ١٣٠٠ کراوە کە نەدی و چینین و کەسانی پێگەشتوون و لە ڕێی تۆمارکردنی ڤیدیۆیەکی دوو خولەکییەوە، ئەنجامی پشکنینەکە بە ڕێژەی سەدا ٩٥ بۆ ٩٦ نزیکە لە ئەنجامی ڕاستی ئامێرەکانەوە نزیکە و لە ماڵپەری زانکۆ کەنەدییەکە توێژینەوەکە بڵاوکراوەتەوە. ئەپەکە بەردەست دەکرێت بۆ سیستەمەکانی iOS و Android لە ناوەڕۆکی ئەپەکەدا کڕین بە پارە هەبێت تاوەکوو سوودی تەواو ببینت لە تایبەتەمەندییەکانی ئەپەکە. لە نوێترین وەشانی پەبجیدا کۆپتەر بەدیار دەکەوێت خەڵک- پلەیر ئەنناونز بەتڵگراوندز (کورت دەکرێتەوە بۆ پەبجی) یارییەکی بڵاوی سەر ھێڵی ئینتەرنێتە لەلایەن کۆمپانیای تێنسێنتەوە، کە کۆمپانیایەکی سەر بە کۆمپانیای بلو ھۆڵی کۆرییە، پەرەی پێ دەدرێت و بڵاو دەکرێتەوە. یارییەکە لە ئاداری ٢٠١٧دە بڵاوکرایەوە لەسەر ئامێری ویندۆز و ئێکس بۆکس. دواتر بۆ ھەردوو سیستەمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید دروستکرا لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٨. لە نوێترین وەشانی یارییەکەدا کۆپتەر بەدیار دەکەوێتە کە لەڕێی سندوقێکی هاوشێوەی درۆپ و فلێر گەنەوە بۆت دەکرێتەوە کە سندووقەکە هاوکات هەڵگری چەکی ئار بی جی دەبێت کە یاریزانەکان دەتوانن لە ناو یارییەکەدا بەکاری بهێنن و یاخوود چەکی تایبەتی کۆپتەرەکان بەکاربهێنن. زانیاری زۆر لە بەردەستدا نییە لە بارەی ئەو دۆخەی کە کۆپتەرەکان بۆ زیاد دەکرێت یاخوود یاریزانەکان بتوانن بە دەستی بهێنن و ئەگەری هەیە دۆخێکی تایبەتی بۆ درووست بکرێت و یاریزانان لەوێدا بتوانن یاری پێ بکەن. ڤیدیۆی تایبەت لە بارەی وەشانە نوێکەی یارییەکەوە: وادەی فرۆشتنی تابلۆی ژمارە (1-9)ی هەڵەبجە ئاشكراكرا خەڵ- بەشی هەواڵ جێگری پارێزگاری هـەڵەبجە وادەی فرۆشتن بەشێوەی زیادكردنی ئاشكرای تابلۆ تایبـەتییەكانی عیراق ـ هەڵەبجە ئاشكرادەكات. كاوە شێخ عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئاشكرایكرد، ئـــەمڕۆ چوار شــەمم 21/8/2019 لیژنەی باڵای فرۆشتنی ژمارە نایابەكانی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی پارێزگای هەڵەبجە ڕۆژی فرۆشتنی بەشێوەی ئاشكرا بۆچەند ژمارەیەك دیاریكرد. جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ڕوونیشیكردەوە، لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆدا، كە بەئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی لیژنە و نوێنەری داواكاری گشتی وەك چاو‌دێر بڕیاردرا ڕۆژی 16/9/2019 تابلــۆكانی ژمارە (1- 9) بخرێتە زیادكردنی ئاشــكراو سەرجەم ڕێكارەكان بگیرێتەبەر بەمەبەستی فرۆشتنیان بەپێی یاسای ژمارە 32ی ساڵی 1986 و بانگەواز لە 25/8/2019 تا ڕۆژی 15/9/2019 دەبێت. دوو ڕۆژ لە هەرێمی كوردستان دەبێتە پشوو توركیا بۆردومانی ناوچەكانی ئاكریِ دەكات میریان لەگەڵ براکەی بەنیازی سوپڕایزە! بەوێنە؛ چوارەمین فێستیڤاڵی مێژوویی مەریوان بەڕێوەدەچێت نوێنەری چەند پارێزگایەك داواكارییەك بۆ حكومەتی عیراق بەرزدەكەنەوە کۆمەڵێک کەس کە بەسەر شتێکدا کەوتوون کە هەرگیز بەتەمای نەبوون! ١٣ وێنەی مێژوویی کە چیرۆکە سەیرەکانی ڕابردوومان نیشان دەدەن هەموو منداڵێکی جیلی ئاڵتونی یادگاری لەگەڵ ئەم ژنە هەیە، کێ دەزانیت کێیە؟ گەر کێشەی زۆر میزکردنت هەیە، بەم ٥ ڕێگایە چارەسەری بکە چۆن دەستەکانت دەنوقێنیت؟ ئەوە نهێنی کەسایەتیت ئاشکرا دەکات ئەو مەترسییانە چین لە دەست سڕبوونەوە تووشت دەبن؟ بەرپرسێكی (CIA) ئاشكرایان دەكات سەدام حسێن ئەم پێشنیارانەی بۆ ئەمریكا خستبووەڕوو لەپێناو مانەوەی لە دەسەڵاتدا کورتەی یاریی نێوان (نۆرویچ سیتی ٢ – ٣ چێڵسی) سەرۆکی پەرلەمان لەکاتی گفتوگۆدا شیر بە منداڵێک دەدات (ڤیدیۆ گۆڵ) ڤان دایک و ڕۆبێرتسۆن له‌مه‌شقه‌کانی لیڤه‌رپوڵدا ڕۆڵی مانی و سه‌ڵاح ده‌بینن ! (ڤیدیۆ) مێسی له مه‌شقه‌کاندا ئارتورۆ ڤیدال و یاریزانانی بارسای به لێدهرکردنهکانی هه‌راسان کردووه ! به‌بێ ئه‌وه‌ی پێیان به‌ر تۆپ بکه‌وێت به (١٣) خوله‌ک گۆڵێکیان تۆمار کرد ! (ڤیدیۆ) کارلۆس ڤێلا خولی ئه‌مریکای به گۆڵێکی مارادۆنی هه‌ژاند ! کوردستان دوو ڕۆژ لە هەرێمی كوردستان دەبێتە پشوو خەڵك- بەشى هەواڵ بەپێی بڕیاری پەڕلەمانی كوردستان و بەپێی خشتەی پشووە فەرمیەكانی حكومەتی هەرێم هەردوو ڕۆژی 1ی موحەڕەم و 10ی... توركیا بۆردومانی ناوچەكانی ئاكریِ دەكات خەڵك- بەشی هەواڵ فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا جارێكی دیكە كایەی ئاسمانی هەرێمی كوردستان دەبەزێنن و چەند ناوچەیەكی سنوری ئاكرێ بۆردومان دەكەن.... بەوێنە؛ چوارەمین فێستیڤاڵی مێژوویی مەریوان بەڕێوەدەچێت خەڵك – بەشی هەواڵ بەبەشداری 11 وڵاتی جیهان، چواردەهەمین فێستیڤاڵی مێژوویی شارۆچكەی مەریوان لە پاركی شانۆ بەڕێوەدەچێت و بڕیارە لە...
<urn:uuid:86a5fdcf-1934-4d0c-a233-0c9e3bcb164d>
CC-MAIN-2019-35
https://xelk.org/137913/
2019-08-24T16:26:31Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2019-35/segments/1566027321160.93/warc/CC-MAIN-20190824152236-20190824174236-00300.warc.gz
ckb
0.79203
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.7920297384262085, "sdh_Arab_score": 0.12475862354040146, "hac_Arab_score": 0.08302131295204163}
خێزان مۆم سوودێکی زۆری هەیە بۆ نەهێشتنی قڵشی لە پێستدا بەتایبەت لە ناوچەی دەست و قاچ، هەر بۆیە دەتوانیت بۆ ئەوە بەکاری بهێنیت: مۆمی تواوە بەمەرجێک زۆر گەرم نەبێت بدە لە دەستەکانت، دواتر عەلاگەیەک بکە دەست و دەستکێشێک لەدەستبکە بۆماوەی ١٠ تا ١٥ خولەک، پاشان دەستت بەئاو بشۆ و کارەکە بۆ دەستەکەی دیکەشت بکە. هاوکات بۆ قاچیش بەهەمان شێوە مۆمە تواوەکە بدە لە قاچەکانت و عەلاگەیەک بکە قاچت و گۆرەوییەک لەپێ بکە، با ١٠ بۆ ١٥ خولەک پێوەی بێت دواتر بەئاو بیشۆرەوە. ئەو مەترسییانە چین لە دەست سڕبوونەوە تووشت دەبن؟ خێزان ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک مەترسین لە پاش سڕبوونی دەستەکان تووشی کەسەکان دەبن. ماسکێکی سرووشتی کە کچانی تایلەندی لە شەوی بوکێنی دەیدەن لە ڕوخساریان، تۆش بەکاری بهێنە خێزان هەبونی پێستێكی شێ‌دار و جوان لە ڕۆژی هاوسەرگیریدا گرنگترین شتە بۆ ئەوەی ببیتە بوكێكی جوان بۆ ئەوەش پێویست ناكات كرێم و مادەی كیمیای و گران بەها بەكاربهێنیت بەڵكو ماسكی سروشتی باشترین چارەسەرە. لێرەوە ئەتبەین بۆ تایلەند كە بوكەكان پێش ڕۆژی هاوسەرگیری بەبەردەوامی ئەم ماسكە بەكاردەهێنن كە پێست سپی دەكاتەوەو شێداری دەكات تەنها بە بەكارهێنانی زەردەچەوەو ماست هەفتەیەك پێش هاوسەرگیری بەكاری بهێنە. كەرەستەكان: – یەك كەوچك ماست : كە پێست سپی و شێ‌دار دەكاتەوە – یەك كەوچك زەردەچەوە : كە پێست پاك دەكاتەوەو لە چرچبون دەی پارێزێت – یەك كوپ ئاوی لیمۆ : كە مادەی ترشی تێدایەو پێست لە چەوری‌و پیسی ژێر پێست پاكدەكاتەوەو زیبكەكان ناهێلێت. چۆنێتی ئامادەكردن: هەرسێ كەرەستەكە بەباشی تێكەڵ بكە تا وەك هەویرێكی لێدێت و بیدە لە دەموچاوت بۆ ماوەی 15خولەك پێوەی بهێڵە پاشان بە ئاو بیشۆ . دەتوانیت لە هەفتەیەكدا دوو بۆ سێ جار ئەو ماسكە بەكار بهێنیت. چەند گوڵێک هەر بۆ ئەوە باشە بکرێتە ئینجانەوە و لە ژوری نووستن دابندرێت، چونکە بەسوودە خێزان كاتێك كه ده‌خه‌وین زۆر گرنگه هه‌وای پاك و خاوێن هه‌ڵبمژین، بۆ ده‌ستخستنی ئه‌وه‌ش ده‌توانیت ئینجانه‌ی یه‌كێك له‌م گوڵانه‌ی خواره‌وه له ژوری نوستنه‌كه‌تدا دابنێیت كه بۆ ته‌ندروستیت زۆر گونجاوه كه ئه‌وانیش: -گوڵی شاژنی شه‌و: ئه‌و ژه‌هر و مادده كیمیایانه هه‌ڵده‌مژێت كه له كه‌ره‌سته‌ی ژوره‌كه‌وه ده‌رده‌چن -ڕوه‌كی حه‌یزه‌ران (بامبۆ): یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربون له ژوری نوستهكهتدا پاكده‌كاته‌وه -هه‌نجیره دڕكه : ڕێژه‌ی پله‌ی گه‌رمی ژوره‌كه‌ت و كاریگه‌ری تیشكی خۆر له‌سه‌رت كه‌مده‌كاته‌وه -سرخس برگ : هه‌رچه‌نده ئه‌م جۆره گوڵه له پاككردنه‌وه‌ی هه‌وای ژوره‌كه چالاك نیه، به‌ڵام توانی ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌وایه‌كی ئارام و نوێت پێببه‌خشێت. -گوڵه جاڵجاڵۆكه: دیمه‌نی گوڵه‌كه جوان نیه، به‌ڵام باشترینه بۆ پاككردنه‌وه‌ی هه‌وای ژوره‌كه‌ت. كۆسرەت ڕەسوڵ دوا كاتی بۆ دیاریكردنی كۆنگرەی یەكێتی دیاریكرد ڕووداوێكی هاتووچۆ سێ برینداری لێدەكەوێتەوە بەوێنە؛ وەزیرێكی هەرێم لە كاتژمێر 4:30ی بەرەبەیان چوونە ناو بەڕێوەبەرایەتییەك وەزارەتی پەروەردە وەڵامی پرسیارەكانی 12ی ئامادەیی بڵاوكردەوە پەروەردە سەبارەت بە دامەزراندنی مامۆستای وانەبێژی بڕیارێك دەردەكات به‌هۆی پێنج خاڵه‌وه پێویسته له‌وه‌رزی نوێ‌دا به گرنگیه‌وه له خولی ئیتاڵیا بڕوانین ! ١٣ وێنەی مێژوویی کە چیرۆکە سەیرەکانی ڕابردوومان نیشان دەدەن هەموو منداڵێکی جیلی ئاڵتونی یادگاری لەگەڵ ئەم ژنە هەیە، کێ دەزانیت کێیە؟ گەر کێشەی زۆر میزکردنت هەیە، بەم ٥ ڕێگایە چارەسەری بکە چۆن دەستەکانت دەنوقێنیت؟ ئەوە نهێنی کەسایەتیت ئاشکرا دەکات ئەو مەترسییانە چین لە دەست سڕبوونەوە تووشت دەبن؟ بەرپرسێكی (CIA) ئاشكرایان دەكات سەدام حسێن ئەم پێشنیارانەی بۆ ئەمریكا خستبووەڕوو لەپێناو مانەوەی لە دەسەڵاتدا (ڤیدیۆ گۆڵ) ڤان دایک و ڕۆبێرتسۆن له‌مه‌شقه‌کانی لیڤه‌رپوڵدا ڕۆڵی مانی و سه‌ڵاح ده‌بینن ! (ڤیدیۆ) مێسی له مه‌شقه‌کاندا ئارتورۆ ڤیدال و یاریزانانی بارسای به لێدهرکردنهکانی هه‌راسان کردووه ! به‌بێ ئه‌وه‌ی پێیان به‌ر تۆپ بکه‌وێت به (١٣) خوله‌ک گۆڵێکیان تۆمار کرد ! (ڤیدیۆ) کارلۆس ڤێلا خولی ئه‌مریکای به گۆڵێکی مارادۆنی هه‌ژاند ! بەڤیدیۆ؛ وەرگەڕانی بارهەڵگرێكی سوتەمەنی لەسەر ڕێگای دوكان ـ سلێمانی ئیل شیرینگیتۆ: بارسا له کڕینی نایمار بێهیوا بووه و بۆندی (سێ به یه‌ک)ی ڕیاڵیش ڕه‌تکراوه‌ته‌وه ! کوردستان كۆسرەت ڕەسوڵ دوا كاتی بۆ دیاریكردنی كۆنگرەی یەكێتی دیاریكرد خەڵك- بەشی هەواڵ جێگری سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دوا وادە بۆ دیاریكردنی كۆنگرەی چوارەمی حزبەكەی دیاری دەكات و دەڵێت:... ڕووداوێكی هاتووچۆ سێ برینداری لێدەكەوێتەوە خەڵك- بەشی هەواڵ لەنزیك زانكۆی گەرمیان ئۆتۆمبێلێك خۆی دەكێشێت بە بەربەستی شەقامەكەدا و بەهۆیەوە دوو ژن و پیاوێك بریندار دەبن.... بەوێنە؛ وەزیرێكی هەرێم لە كاتژمێر 4:30ی بەرەبەیان چوونە ناو بەڕێوەبەرایەتییەك خەڵك- بەشی هەواڵ وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم لە كاتژمێر 4:30ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە چووە ناو بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بۆ...
<urn:uuid:a87898c3-b105-4340-a943-b65574643767>
CC-MAIN-2019-35
https://xelk.org/51341/
2019-08-24T14:04:44Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2019-35/segments/1566027321140.82/warc/CC-MAIN-20190824130424-20190824152424-00184.warc.gz
ckb
0.894843
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.894843339920044, "sdh_Arab_score": 0.0700121819972992, "hac_Arab_score": 0.03505423292517662}
WAAR-دهۆك: جڤاتا سه‌ركردایه‌تییا ئێكه‌تییا نشتیمانی د كۆمبوونێ دایه، ئه‌ندامه‌كێ سه‌ركردایه‌تییا وێ حزبێ ژی دبێژیت: ئێكه‌تی دێ بریارێن گرنگ و ئێكلاكه‌ر ده‌رباره‌یی ریفراندۆم و كاراكرنا په‌ڕله‌مانی ده‌ت. په‌یامنێرا وار ل سلێمانیێ راگه‌هاند؛ كۆمبوونا جڤاتا سه‌ركردایه‌تییا ئێكه‌تیێ سات 11ی سپێدێ ده‌ستپێكرییه و تا نها ژی به‌رده‌وامه. فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامێ سه‌ركردایه‌تییا ئێكه‌تیێ بۆ میدیایێن حزب‌ا خوه گۆتییه: جڤاتا سه‌ركردایه‌تییا حزبێ د كۆمبوونا ئه‌ڤرۆ دا، پرسێن ریفراندۆم و كاراكرنا په‌رله‌مانێ كوردستانێ و ره‌وشا ناڤخوه و سیاسی یا هه‌رێمێ گۆتوبێژدكهت و دێ بریارێن گرنگ و ئێكلاكه‌ر د وێ ده‌ربارێ دا ده‌ت. گۆت ژی: هه‌موو ئه‌و بابه‌تێن كۆمبوونا ئه‌ڤرۆ، د كۆمبوونێن چه‌ند رۆژێن بۆری یێن مه‌كته‌با سیاسی دا هاتینه به‌حسكرن و جڤاتا سه‌ركردایه‌تیێ ژی، ل بن رووناهیا راسپارده‌یێن مه‌كته‌با سیاسی، دێ هند بریارێن گرنگ ل سه‌ر وان پرسان ده‌ت. WAAR-دهۆك:
<urn:uuid:1eea6096-58f6-477b-9d2d-a081edd8e015>
CC-MAIN-2019-39
http://waarmedia.com/%D8%A6%DB%8E%D9%83%D9%87%E2%80%8C%D8%AA%DB%8C-%D8%AF%DB%8E-%D8%A8%D8%B1%DB%8C%D8%A7%D8%B1%DB%8E%D9%86-%DA%AF%D8%B1%D9%86%DA%AF-%D8%AF%D9%87%E2%80%8C%D8%AA/
2019-09-22T01:35:39Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2019-39/segments/1568514574765.55/warc/CC-MAIN-20190922012344-20190922034344-00191.warc.gz
ckb
0.828882
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.8288819193840027, "sdh_Arab_score": 0.09466089308261871, "hac_Arab_score": 0.07308166474103928}
خێزان کاغەزی ئەلەمنیۆن ئێستا لە ماڵەکانماندا زۆرە، بەڵام بۆ چەند بوارێکی کەم سودی لێدەبینین لە کاتێکدا دەتوانرێت بۆ زۆر پێداویستی دیکە بەکاربێت کە ئەمەی خوارەوە بەشێکیانە: -دەتوانیت بیکەیت بە ڕەحەتی و شلەمەنی پێبکەیتە دەبەوە. -بیکەرە نێوان جلەوە، کاتێک لایەک ئوتو دەکەیت لایەکەی دیکەش ڕێکدەکاتەوە. -دەتوانیت بۆ تیژکردنەوەی مقەست بەکاری بهێنیت. -بیکەرە نێوان شوێنی پاتری و ئامێرەکەوە باشتر کاردەکات و تەمەنی درێژتر دەبێت. -لە کاتی جلشۆریندا تۆپێکی لی دروستبکە و بیکەرە جلشۆرەکەوە، ئیدی جلەکانت کارەبا دروستناکات. -کەمێ موعجیزە بدە لە بنی ئوتوو، دواتر بە ئەلەمنیۆم جوان پاکدەبێتەوە. -بۆ تازەکردنەوەی کەرەستە زیوەکان، بیکەرە ناو دەفرێکی داپۆشراو بە ئەلەمنیۆم، دواتر ئاو لەگەڵ خوێ و سۆدەی نانی تێبکە بە جوانی پاکی دەکاتەوە. -بۆ جوڵاندنی کەرەستەی ماڵ بە ئاسانی بەکاری بهێنە. -چەند جارێک قەدی بکە و وەک ئەنتێنێک لای ئامێری Wi-Fi دای بنێ، زۆر بەهێزتری دەکات. -دەتوانیت بۆ ئەوەی خواردنەکەت نەسوتێت لە نیو تاوەدا دای بنێیت. -قەپاغی کولیچەی تایبەت بە خۆتی پێ دروستبکە. چەند ڕێنماییەکی دایە حاجی بۆ بەخێوکردنی منداڵ کە دکتۆرەکان ڕەتی دەکەنەوە خێزان لە بەخێوکردنی منداڵدا ژنە بە تەمەنەکان و بەتایبەتیش نەنکەکان کە هەندێکجار لە کوردەواریدا بە دایە حاجی ناودەبرێن، بۆچونی خۆیان هەیە کە هەندێک لەو بۆچونانە دکتۆرەکان ڕەتی دەکەنەوە، ئەمەی خوارەوە بەشێک لە نمونەکانە: – "منداڵەکەت جوان ببەستەرەوە بەتایبەت قاچەکانت تا قەوس نەبێت" زۆرجار نەنکەکان داوای بەستنەوەی منداڵەکە دەکەن، بەڵام بەوتەی دکتۆرەکان ئەمە زۆر پیویست نییە و دەتوانیت ئەنجامی نەدەیت یان بەهێواشی بیکەیت تا تەنها کۆرپەکە وابزانێت لە باوەشدایە. – "ئەو ماڵەی منداڵی تێدایە دەبێت زۆر گەرم بێت" مەرج نیە ژوری کۆرپەکەت زۆر گەرم بێت وەک نەکت دەیڵێت، بەوتەی دکتۆرەکان پلەت گەرمی ژورەکە لەنێوان ١٦ بۆ ٢٠ بێت ئاساییە. – "مەمکە مژە کەمێک شیرین بکە تا منداڵەکە حەزی لێبێت" بەوتەی دکتۆرەکان ئەم ڕێنماییەی نەنکمان هەڵەیە و بگرە زیانی بۆ منداڵەکەش هەیە چونکە هەستیارە بە تامەکان. – "دەبێت بەردەوام بەتانی بدەیت بە منداڵەکەدا" دکتۆرەکان ئەمە بە هەڵە دەزانن چونکە منداڵ ناسکە و مەترسی خنکان لەسەری زیاتر دەبێت. – "کاتێک کۆرپە دەخەوێت نابێت کەس فزەی بێت" بەوتەی دکتۆرەکان دەنگی ئاسایی هاوکارە بۆ باشتر خەوتنی کۆرپە، بەڵام نابیت دەنگی زۆر و گەورە بێت. ٨ کار کە پێویستە بەر لەوەی منداڵەکەت بگاتە ١٣ ساڵ فێری بکەیت خێزان هەندێک کار هەیە کە پێویستە منداڵەکەت فێربکەیت بەر لەوەی تەمەنی بگاتە ١٣ ساڵ، ئەمەی خوارەوە بەشێکە لە گرنگترین خاڵەکان: – هاوکاریکردن لە کارووبارەکانی ناوماڵدا – شارەزایی لە ناوچە نزیکەکان و دەوروبەرەکەی خۆی – فێربوونی ئاداب و خوڕەوشتە کۆمەڵایەتیە باشەکان و زانینی خراپەکان – فێری ئەوەی بکە کە بزانیت کاتەکانی ڕێک بخات – فێری فیریاگوزاریە سەرەتاییەکانی بکە – فێری ئەوەی بکە کە بتوانێت بچێتە مارکێت و پێداویستیە ئاسانەکان بکڕێت – با داهاتی دیاریکراو بێت و فێری ئەوەی بکە کە خەرجیەکانی ڕێک بخات – فێری کردارەکانی پاک‌وخاوێنی وەک ددانشتن و خۆشتنت ڕۆژانە و پاککردنەوەی مووەکان و بەکارهێنانی بۆنی بکە ٨ شت گەر فێری منداڵەکەتی بکەیت، کە گەورەبوو زۆر سوپاست دەکات! خێزان ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک شتە کە گەر فێری منداڵەکەتی بکەیت، کە گەورەبوو زۆر سوپاست دەکات: زمانی دووەم جگە لە زمانی دایک، بەتایبەت عەرەبی و ئینگلیزی مەلەکردن فێری ئامێرێکی موزیکی بکە با خولیایەکی هەبێت و فێری بکە وەک (سەماکردن، وێنەکیشان، وەرزشکردن و هیتر…) -فێری پاککردنەوە و پاک و خاوێنی بکە بۆ ئەوەی کە گەورەبوو هەر وا بمێنێتەوە. -فێری ئەوەی بکە کە مێشکی بەکاربهێنێت بۆ دۆزینەوەی شوێنەکان و تەنها پشت بەدایک و باوکی نەبەستێت. -فێری خواردن درووست‌کردنی بکە گەر شتی سادەش بێت -فێری دەستخستن و خەرجکردنی پارەی بکە بە شێوەی درووست. عیراق و فەڕەنسا جەخت لەسەر ڕاگرتنی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر سوریا دەكەنەوە ترەمپ سزای ئابووری بەسەر توركیادا دەسەپێنێت مەكگۆرك:"10 مانگ پێش ئێستا پێشبینی دۆخی ئەمڕۆم كردبوو" ئینتەرمیلان بە دوو بۆندی گەورەوە دەگەڕێتەوە نێو بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان ! ناتۆ: بەردەوامی هێرشەكانی توركیا كارەساتی مرۆیی گەورە دروست دەكات کۆمەڵێک دیمەنی سەیر کە ئەستەمە تێبگەیت بۆچی حاڵ گەیشتووە بەمە؟ ٨ کار کە پێویستە بەر لەوەی منداڵەکەت بگاتە ١٣ ساڵ فێری بکەیت ٧ نیشانە کە دەیسەلمێنێت ئێسکە نەرمەتە! چەند ڕێنماییەکی دایە حاجی بۆ بەخێوکردنی منداڵ کە دکتۆرەکان ڕەتی دەکەنەوە بۆچی باوێشک دەدەیت؟ چۆن باوێشکەکە ڕادەگریت؟ وێنەی سەنگەری شەڕڤانێكی كورد بڵاوكرایەوە مووچەی چەند وەزارەتێك دابەش دەكرێت ئەم کیژۆڵەیە بە "هاوشێوەی مێسی" ناوی دەرکردووە، چوار یاریزان دەبڕێت ! (ڤیدیۆ) فرانک ڕیبێری ڕەحم بە کوڕەکەی ناکات، ببینە چۆن فێری یاریکردنی دەکات ! (ڤیدیۆ) ئەم دیمەنە سەیرە لە یاریی (فیفا ٢٠٢٠) تۆمار کرا (ڕۆژێکی تەواو لەگەڵ ڕامۆس) میدیایەکی ئیسپانی ڕۆژی ڕیکۆردە مێژوویەکەی ڕامۆس دوکومێنت دەکات ! ڤیدیۆ.. هێزەكانی سوپای سوریا گەیشتنە ناو مەنبەج ڤیدیۆ.. سەرۆكی دەستەی پاراستنی هەرێمی فورات: هەمووتان چەكەكانتان هەڵگرن و ئامادەكاریی خۆتان بكەن کوردستان مەكگۆرك:"10 مانگ پێش ئێستا پێشبینی دۆخی ئەمڕۆم كردبوو" خەڵك – بەشی هەواڵ نێردەی پێشووی سەرۆكی ئەمریكا بۆ شەڕی دژی داعش ڕایدەگەیەنێت، 10 مانگ لەمەو پێش پێشبینی ئەم كارەساتەی... ناتۆ: بەردەوامی هێرشەكانی توركیا كارەساتی مرۆیی گەورە دروست دەكات خەڵك – بەشی هەواڵ سكرتێری گشتی هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) ڕایدەگەیەنێت، هێرشەكانی توركیا بۆسەر باكووری ڕۆهەڵاتی سوریا بارودۆخی ناوچەكە زیاتر... كۆسرەت ڕەسوڵ: یەكێتی بەئەركی خۆی دەزانێت هاوكار و پشتیوانی خوشك و براكانی بێت لە هەموو كوردستان خەڵك – بەشی هەواڵ كۆسرەت ڕەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە یاوەری هەریەك لە ڕەفعەت عەبدوڵا و...
<urn:uuid:cd430029-573e-404b-ab81-a1cae0997573>
CC-MAIN-2019-43
https://xelk.org/145282/
2019-10-14T23:25:53Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2019-43/segments/1570986655554.2/warc/CC-MAIN-20191014223147-20191015010647-00168.warc.gz
ckb
0.954862
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.9548623561859131, "hac_Arab_score": 0.025804514065384865, "sdh_Arab_score": 0.01932242140173912}
خێزان وێنه‌گرتن زۆرجار خولیا و حهزێكهو زۆركه‌س حه‌ز به‌وه ده‌كات كه وێنه‌ی سروشت و شته‌كان بگرێت، ئه‌مه‌ی خواره‌وه كۆمه‌ڵێك ئامۆژگارین بۆ كه‌سه سه‌ره‌تاییه‌كان تا ببنه فۆتۆگرافه‌رێكی پرۆفیشناڵ: -به‌ر له هه‌موو شتێك داوای هاوكاری له كه‌سێك بكه كه بتوانێت ڕێگات نیشانبدات بۆ ئه‌وه‌ی كامێرایه‌كی باش بكڕیت. -گه‌ر تا ئێستا به‌ته‌واوه‌تی نه‌تزانیوه، ئه‌وا هه‌وڵبده بنه‌ماكانی وێنه‌گرتن بزانیت و له‌سه‌ریان بخوێنیته‌وه. -ئاماده به، جیاوازی نێوان فۆتۆگرافه‌ری لێهاتوو له‌گه‌ل ئاسایی ئه‌وه‌یه كه لێهاتوهكه له كاتی پێویست له شوێنی پێویسته، بۆیه با به‌رده‌وام كامێراكه‌ت پێبێت. -بدۆزه‌ره‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌س نیه له شوێنهكهبیت و چاوه‌ڕوانبیت شتێك ڕوبدات تا وێنه‌ی بگریت، به‌ڵكوو بۆخۆت به‌دوای شته سهرنجڕاكێشهكاندا بگه‌ری و وێنه‌یا بگره. -ته‌نها شته ئاسایه‌كان وێنه مه‌گره، هه‌وڵبده شته جیاوازه‌كان ببینیت و وێنه‌یان لێبگریت. -با وێنه‌كانت ساده‌بن و تێگه‌یشتن و چێژلێوهرگرتنیان ساده بێت. -هه‌وڵبده ته‌نها كار له‌سه‌ر كامێرای دیجیتاڵ نه‌كه‌یت و وه‌ك فۆتۆگرافه‌رێكی پڕۆفیشناڵ شاره‌زایت له‌سه‌ر كامێرای فیلمیش هه‌بێت. -هه‌موو وێنه‌كانت درهرمهخهو باشترینه‌كانیان هه‌ڵبژێره، دواتر نیشانی كه‌سانی ده‌وروبه‌رتی بده. -هه‌وڵبده سود له ڕه‌خنه‌ی كه‌سه شاره‌زاو پسپۆڕه‌كان وه‌ربگریت، گوێش به هه‌مو ڕه‌خنه‌یه‌ك مه‌ده كه له لایه‌ن كه‌سانی نه‌شاره‌زا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه لێت ده‌گیرێت. -به‌دوای ئه‌و شتانه‌دا بگه‌رێ كه بیرۆكه‌ی نوێت پێده‌به‌خشن، ته‌نها له‌سه‌ر كۆمپیته‌ره‌كه‌ت دامه‌نیشه. -هه‌وڵبده لایه‌نه ته‌كنیكیه‌كانی كامێراكه‌ت بزانیت و شاره‌زایت لێی هه‌بێت. -هه‌وڵبده تایبه‌تمه‌ندی خۆت بدۆزیته‌وه، واته هه‌ر به ته‌ماشاكردنی وێنه‌كاندا بزانرێت هی تۆیه. ٦ تایبەتمەندی بێست فرێند کە هیچکات لە هاوڕێی ئاسایدا نایبینیت خێزان هەمیشە جیاوازی هەیە لە نێوان پەیوەندی هاوڕێ و هاوڕێ لەگەڵ پەیوەندی دوو هاوڕێی زۆر نزیک لە یەکەوە (بێست فرێن)، ئەمەی خوارەوە بەشێکە لەو تایبەتمەندیانە کە تەنها خۆیان لێی تێدەگەن: -بەسەیرکردنێک لەیەک تێدەگەن! -ئەو دەستەواژانەی کە تەنها خۆتان لێی تێدەگەن -باش یەک دەناسن -لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و هەموو شوێنێک یەکدی دەپارێزن -گەر ماوەیەکیش یەک نەبینن، کە یەکتر دەبینن یەکسەر کارلێک دروستدەبێت! -جلی یەکدی لەبەردەکەن و شتی یەکتر بەکار دەهێنن سەرۆکی کۆریای باکور یەکێکە لە دەوڵەمەترینەکان و ژیانێکی سەیر و سەمەرەی هەیە خێزان لە کاتێکدا ڕۆژانە چیرۆکی سەرسوڕهێنەر لەسەر خراپی ژیانی خەڵک لە کۆریای باکور باسدەکرێت، بەڵام کیم جۆن ئونی سەرۆکی کۆریای باکور ژیانێکی تەواو پڕ لە ڕەفاهیەتی بۆخۆی دروستکردووە کە تەنانەت دەوڵەمەنترین کەسەکانی جیهانیش ئەوەیان نییە! -ساڵانە نزیکەی ٣٠ ملیۆن دۆلار لە خوارندنەوە خەرجدەکات کە بەتایبەت لە دەرەوەی وڵات بۆی دێت و حەزی زۆر بە ویسکیە -جگەرەی گرانبەهای فەڕەنسی Yves Saint Laurent دەخوات کە پاکەتی بە ٤٤ دۆلارە -ئەو ئەستێرە جیهانیانەی پێیان سەرسامە بەتایبەت بانگێشتدەکات بۆ وڵاتەکەی -خواردنەکانی هەمووی بەتایبەت بۆ دێت، بۆنمونە گۆشتی بەراز لە دانیمارک. کاڤیار لە ئێران -پارکی شاری یاری تایبەت بەخۆی و خانەوادەکەی هەیە -زیاتر لە ٢٠٠ یەختی تایبەتی هەیە کە یەکێکیان بەهاکەی ٨ ملیۆن دۆلارە -بەردەوام دیاری گرانبەها بۆ (ڕی سیل جۆنی) هاوسەری دەکڕێت کە لە ساڵی ٢٠٠٩ هێناویەتی -چەند فڕۆکەیەکی تایبەت بە خۆی هەیە کە زۆر گرانبەهان -فڕۆکەخانەی تایبەت بە خۆی هەیە کە کەسی دیکە مافی بەکارهێنانی نییە -کیم عاشقی ئەسپ و وەرزشی ئەسپسواریە و بڕی ٦٢ ملیۆن دۆلاری لە کڕینی ئەسپی گرانبەهادا خەرج کردووە -١٧ کۆشکی گەورەی بە هەموو پێداویستەیکەوە لە سەرانسەری وڵات‌دا هەیە -سەدان ئۆتۆمبیلی گرانبەهای هەیە و حەزی بە مارکەی مارسیدزە -دەیان پیانۆی گرانبەهای لە ماڵەوە هەیە -وێنەی کیم لە تەمەنی ٥ ساڵی لەگەڵ دایکیدا ١٥ پرد کە کەسی خۆیی دەوێت بەسەریدا بڕوات و سام نەیگرێت خێزان ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک پردە لە جیهاندا کە ١٥ کەسی خۆیی دەوێت بەسەریدا بڕوات و سام و ترس نەیگرێت: پاسپۆرتی سلێمانی: بڕیارە پێش سەری ساڵی نوێ نووسینگەی پشتڕاستكردنەوەی بەڵگەنامەكان لە سلێمانی بكرێتەوە وەزارەتی پلاندانانی هەرێم دەیەوێت چاكسازی لە دۆخی كارەبادا بكات كازاخستان: كۆبوونەوەكانی ئاستانە لەبارەی سوریا دەستپێدەكەنەوە ڕاهێنەری جەزائیر هاوشێوەی دیشامپ دەرگای بەڕووی بنزیمەدا داخست ! گەر هەر یەک لەم نیشانانەت هەبوو ئەوا کێشە لە گورچیلەتدا هەیە و پێویستت بە چارەسەرە بەچیدا دەزانیت توشی نەخۆشی پەنمان بویت و ئاوێکی زۆر لە جەستەدا کۆبۆتەوە؟ ٩ جۆری جیاواز کچ هەیە لە دونیادا، تۆ لەکامیانیت؟ چەند خاڵێکی گرنگ کە وەک موگناتیز سەرنجی ڕەگەزی بەرامبەر ڕادەکێشێت ئه‌م 10 داواكاریه ناڕه‌وایه زۆربه‌ی پیاوان له ژنه‌كانیانی ده‌كه‌ن، زۆر نه‌گونجاوه! کۆمەڵێک وێنە کە ئەستەمە بیبینیت و دڵت دانەخورپێت ٥ شتی نامۆ لە جەستەی ٪٩٩ ماندا هەیە، ڕەنگە تۆ جیاواز بیت! بەیەکێک لەم ڕێگایانە چارەسەری خێرایی سوتانەوەی پێستت بکە منداڵێک داوای کالە لە پادشای (NBA) دەکات، ئەویش بەم شێوەیە وەڵامی دەداتەوە ! (ڤیدیۆ) پێکدادانی قورسی یاریزانانی دوو یانەی پلە دووی ڕوسیا کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە ! جوانترین گۆڵەکانی زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ بەدرێسی لۆس ئەنجلس گالاکسیەوە یاریزانێکی ئینگلیزی پەناڵتی لەدەست دەدات و گڵۆپێک بەسەر هاندەراندا بەردەداتەوە ! کورتەی یاریی نێوان (لۆکسمبۆرگ ٠ – ٢ پورتوگال) کورتەی یاریی نێوان (ئەڵمانیا ٤ – ٠ بیلاڕوسیا) کوردستان پاسپۆرتی سلێمانی: بڕیارە پێش سەری ساڵی نوێ نووسینگەی پشتڕاستكردنەوەی بەڵگەنامەكان لە سلێمانی بكرێتەوە خەڵك – بەشی هەواڵ بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بڕیارە پێش سەری ساڵی نوێ نووسینگەی پشتڕاستكردنەوەی بەڵگەنامەكان (تصدیقات) لە سلێمانی... وەزارەتی پلاندانانی هەرێم دەیەوێت چاكسازی لە دۆخی كارەبادا بكات خەڵك – بەشی هەواڵ د.دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سەرقاڵی ئامادەكردنی پڕۆژە یاسایەكن بۆ ئەوەی لە ڕێگەیەوە... هەرێم.. ئەنجامی تاقیكردنەوەی خولەكانی توانستی زمانی ئینگلیزی ڕادەگەیەنرێت خەڵك – بەشی هەواڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی تاقیكردنەوەی خولەكانی توانستی زمانی ئینگلیزی لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان...
<urn:uuid:1d110b10-5bae-47fc-a6d5-cc91b709fdda>
CC-MAIN-2019-47
https://xelk.org/169762/
2019-11-19T01:13:34Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2019-47/segments/1573496669868.3/warc/CC-MAIN-20191118232526-20191119020526-00227.warc.gz
ckb
0.911831
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.9118309020996094, "sdh_Arab_score": 0.0672086626291275, "hac_Arab_score": 0.02092883363366127}
خێزان زەویەکانی کەنەدا هەزاران ساڵە بەکارهاتووە لەلایەن خێڵە سەرەتاییەکانەوە.لەکۆتایی سەدەی پانزەهەم لەکاتی پشکنین و دۆزینەوەی زەوی زیاتر لەلایەن فەرەنسی و بەریتانییەکانەوە دۆزراوەتەوە و تێیدا نیشتەجێبوون، و ئەمانەی خوارەوە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی وڵاتی کەنەدان. ئایا ڕۆژ و ساڵی دامەزراندنی شاری سلێمانی درووستە؟ زاناکەی کورد وەڵام دەداتەوە! خێزان ئەمڕۆ ساڵیادی ٢٣٥ ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی دەکرێتەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە دانانی ڕۆژ و ساڵی دامەزاراندنی شارەکە لەلای مێژوو نووسان جێگای مشتوومڕ بووە. محەمەد عەلی قەرەداغی، نوسەر و زانای کورد لەبارەی ڕۆژی دامەزاراندنی شاری سلێمانی دەڵێت"بەهۆی ئەوەی کە گواستنەوەی پایتەختێک لە یەک ڕۆژدا تەواو نەبووە و کاتێکی ویستووە تا ئەو دەستگایە بە پشتی گوێدرێژ و هێستر بگوازرێتەوە، بۆیە جێگەی سەرنج نییە گە گومان لە ڕۆژی دامەزراندنی شارەکەدا هەبێت" بەڵام محەمەد عەلی قەرەداغی سەبارەت بەساڵی درووستبوونی شاری سلێمانی کە هەندێک گومانی دەخەنە سەر دەڵێت"گەر ئێمە مێژوونووسمان نەبووبێت کە ئەو ڕووداوانەی تۆمارکردبێت، ئەوا ڕووداونووسمان زۆرە و لە پەراوێز و کۆتایی دەستخەتەکانی مامۆستا و فەقێکانی کوردستاندا ئاماژەی پێدراوە کە لە ساڵی ١٢٠٠ی کۆچی بەرامبەر ١٧٨٥- ١٧٨٦ پایتەخت لە قەڵاچوالانەوە گوازراوەتەوە بۆ سلێمانی" دەقی نووسینەکە: دیمەنی کۆمەڵێک کەس کە لە خواردندا هیچ چانسیان نەبووە! خێزان ئەمانە کۆمەڵێک وێنەی راستەقینەن و لە لایەن ئەو کەسانەوە گیراوەن کە لە هەڵبژاردنی خواردەمەنیدا هیچ چانسیان نییە: ئەم شوتیەم هێنایەوە بۆ ماڵەوە برسیەتیەکەم نەما! دایکم وتی تەماتەمان هەیە ساندویچێکم دروستکرد یەکەم بەرهەمی ساندویچی باخەکەمان چاوەڕوانی چی بووم و چیم دەستکەوت تەماتەکەمان پێگەیشت ئەوە بەڕاستیانە! هەر ئەو بیبەرەمان ماوە بەرهەمی کاری ئەمڕۆمان سەموونم هێنا بۆ ئەوەی ساندویچ دروستبکەم هەر ئەو پەتاتەیەی لێ‌بوو، بۆیە ناچارم بۆ نیوەڕۆ مۆزەکە بخۆم شەربەتی لیمۆی لێ‌دروست دەکەم چەند شیرینی و ساردەمەنیەکی ناو بازاڕ، کە کۆمپانیاکان بۆ سەرنجڕاکێشانی خەڵک بەرهەمیان هێناوە و کڕیاریشی هەبووە خێزان کۆمپانیاکانی ساردەمەنی و شیرینی شێوازی سەیر و سەمەرە دەگرنە بەر بۆ ئەوەی کە بەرهەمەکانیان لە کەسانی دیکە جیاواز بێت و خواستی لەسەر بێت، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک ساردەمەنی و شیرینی ڕاستەقینەیە کە لەبازاڕدا دەفرۆشرێت: -کۆمپانیای hotlix جۆرە ساردەمەنیەکی بەرهەمهێناوە کە لە ناوەکەیدا زیندەوەری ڕاستی وەک مێروو و کرم و قالونچە و چەندانی دیکەی تێدایە. -کۆمپانیایەک جۆرە شیرینیەکی شلی داهێناوە کە لە شێوەی میزدایە و لە قتوی میزیشدا دەفرۆشرێت. -کۆمپانیایەکی دیکە قتووی شیرینیەکەی لە شێوەی تەوالێت دروستکردووە. -تا ئێستا هەر نەستەلەی KitKat بیستووە، بەڵام رەنگە نەزانیت کە ئەو کۆمپانیایە بەرهەمی هەیە کە بەر لە خواردن پێویستی بە برژاندن هەیە. -کۆمپانیای Vosges Haut-Chocolat نەستەلە و چۆکۆلاتەی لە گۆشتی بەراز و قارچک و بیبەر و زەنجەفیل و چەندانی دیکە دروستکردووە. -کۆمپانیای Häagen-Dazs ئایسکرێمی بە تامی میووە جیاوازەکان بەرهەمهێناوە. -ئەم وێنەیەی دەیبینن جەلییەکی ڕاستەقینەیە بۆ خواردن کە لە لایەن کۆمپانیایەکەوە بەرهەمهێندراوە. وێنە.. لەڕۆژئاوای كوردستانەوە داوای هاوكاری تەندروستی لە باشوور دەكرێت مۆرینیۆ: باڵادەستی سیتی و لیڤەرپوڵ لە ڕۆڵی گواردیۆلا و کلۆپ دەرچووە ! "دەركردنی یاسا بە پەلە هەڵەیەكی گەورەیە" ژمارەیەك گومان‌لێكراو لە باكووری كەركوك دەستگیركران جێگری سەرۆكی ئێران: قۆناغە سەختەكەی ئابووریمان تێپەڕاند ترەمپ: چین لەڕووی ئابوورییەوە فێڵی لێكردووین مۆڵەتی دایکایەتی لە وڵاتانی جیهان چەندە؟ لە کوردستان دیاریکراو نییە! ١٧ کەس کە هەر لە منداڵیەوە ئەستێرەی بەخت لەسەر سەریان بووە چەوەندەر بکە بە شەربەت و بیخۆرەوە، ئەم ٧ سودەی هەیە ١٠ ناڕەحەتی کە تەنها ئەوانەی چەپەن لێی تێدەگەن! بەناوبانگترین جلی ژێرەوەی خانمان کە لەساڵانی چل و پەنجاکاندا زۆر باوی بوو قائیمقامی هەڵەبجە لەسەر بڵاوكردنەوەی وەسڵێكی میوانداری ڕوونكردنەوە دەدات (ڤیدیۆ) ئەو کاتەی جادوگەرە ڕاستەقینەکان لەنێو یاریگاکاندا بوون، زێدان بەرامبەر ڕۆناڵدینیۆ ! (گۆڵی ناوازە بە ڤیدیۆ) بەبێ وەستان، یەک، دوو، سێ، چوار، پێنج، شەش، حەوت… گۆڵ ! (ڤیدیۆ) "ڤیسینتی کالدیرۆن" یاریگای پێشوی ئەتلەتیکۆ مەدرید کرا بە شەقامی ٣٠ مەتری ! داوەر لە خولەکی ٩٥ داوای (ڤار) دەکات، لە کۆنترۆڵەوە گەراجی ئوتۆمبێلی پشان دەدەن؟! ڤیدیۆ.. خۆپیشاندەران لە كاتی تێپەڕبوونی كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی ئەردۆغان لە واشنتۆن: "تۆ داعشیت" بەڤیدیۆ؛ كاتی گیانلەدەستدانی ئامانج بابانی و لانەی هاوسەری و منداڵەكەیان بڵاوكرایەوە کوردستان وێنە.. لەڕۆژئاوای كوردستانەوە داوای هاوكاری تەندروستی لە باشوور دەكرێت خەڵك – بەشی هەواڵ خۆبەڕێوەبەری دیموكراتی داوا لە گەلی باشووری كوردستان دەكات هاوكاری تەندروستی پێشكەش بە ڕۆژئاوا بكەن. لە نووسراوێكدا... "دەركردنی یاسا بە پەلە هەڵەیەكی گەورەیە" خەڵك – بەشی هەواڵ ئەندامێكی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، "ھەڵەی گەورەیە ئەگەر لەژێر فشار و بۆ ڕازیكردن، یاسای... ژمارەیەك گومان‌لێكراو لە باكووری كەركوك دەستگیركران خەڵك – بەشی هەواڵ شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراق بڵاویكردەوە: لە هەڵمەتێكی هێزە ئەمنییەكاندا لەزنجیرە چیاكانی كانی دومەڵان لەباكوری كەركوك ژمارەیەك...
<urn:uuid:8f7e5408-4f53-4306-a19d-86d9c2f1490e>
CC-MAIN-2019-47
https://xelk.org/133655/
2019-11-15T03:45:46Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2019-47/segments/1573496668561.61/warc/CC-MAIN-20191115015509-20191115043509-00189.warc.gz
ckb
0.823455
Arab
3
{"ckb_Arab_score": 0.8234549164772034, "sdh_Arab_score": 0.11127103865146637, "hac_Arab_score": 0.06520189344882965}
خێزان ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک خواردنی بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێش و ماسولکەیان زیاد بکەن: -لەگەڵ ژەمەکاندا پەرداخێک یان دوو پەرداخ شیر بخۆرەوە -ڕۆژانە ٣ هێلکەی تەواوەتی بخۆ -نەستەلەی ڕەش یەکێکی دیکەیە لە خواردنە بەسوودەکان بۆتۆ -با ژەمەکانت سۆیای تێدابێت، بەتایبەت لەپاش وەرزشکردن -فاسۆلیا بخۆ کە سەرچاوەیەکی گرنگی پڕۆتینە – گۆشتی ماسی و بەتایبەتیش ماسی سەلەمون زۆر بەسوودە بۆت – گۆشتی سوریش کاریگەری زۆرە بۆ بەهێزکردنی ماسولکەکانت – هەروەها میوەی ئەڤۆگادۆ بخۆ، دەشتوانیت بیکەیتە زەڵاتەوە. چەند زانیاریەکی سەیر لەسەر خواردنەکان کە پڕە لە سوپڕایز خێزان ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکی سەیرە لەسەر خواردنەکان کە پڕە لە سوپڕایز: -چبسی پڕنگڵ لە ڕاستیدا پەتاتەی تێدا نییە، بەڵکوو لە تام و برنج و گەنمەشامی درووستکراوە. -شەربەتی ١٠٠٪ سرووشتی بوونی نییە لە مارکێتەکان، چونکە شەربەتی سرووشتی ناتوانرێت هەڵبگیرێت و تام و بۆنی تێک دەچێت. -زۆر کەس وادەزانن کە (شەکری شیلەی دارە کەوت) تەندرووستە و لەجیاتی شەکر دەتوانیت بەکاری بهێنیت، بەڵام ئەمەش تەنها کاتێک ڕاستە کە شیلەکە تەواو ئەسڵ بێت و دڵنیابیت لێی -توێژەران ئاماژە بەوە دەدەن کە زۆر دەگمەنە زیتی زەیتوونی ئەسڵ لە مارکێتە مۆدێرنەکان بدۆزیتەوە و ٢ لە سەر ٣ی زەیتەکە ڕۆنی دیکەیە. -کاتێک مۆز دەکڕیت پێویستە دڵنیابیت لەوەی توێکڵی مۆزەکە پاکە، چونکە ئەگەر هەیە شتی جۆراوجۆری لەسەر بێت: ئەمەی خوارەوە دیمەنی مۆزێکە کە ژنێک کڕیویەتی و هێلکەی قۆزاخەی لەسەر بووە. ئەمەش دیمەنی دەستەیەک مۆزە لە بەڕازیڵ کە جاڵجاڵۆکەیەکی گەورەی تێدایە! ٦ ئاماژە کە گەر لە کەسێکدا هەبوو ، گومانت لێی نەبێت حەزی لێتە خێزان کاتێک کەسێک حەز لە کەسێک دەکات کۆمەڵێک تایبەتمەندی هەیە کە لە کەسی ئاسایدا نایبینیت، ئەمەی خوارەوە بەشێکە لە دیارترین ئەو نیشانانە: -زەردەخەنە -کاتێک تۆ دەبینێت بەردەوام زەردەخەنەی لەسەر لێوە و گەر نوکتەیەکی سادەش بکەیت ئەو یەکسەر پێدەکەنێت و تەماشات دەکات. – هەڵسوکەوت: ٢ جۆر کەسایەتی هەیە: یەکەم: هەوڵدەدات لێت نزیک ببێتەوە، تۆ لەکوێ بیت ئەویش دەچێت بۆ ئەوێ، هەوڵی دروستکردنی ڕێکەوت دەدات کە دەستی بەر دەستت بکەوێت یان هەر شتێک لەو جۆرە. دووەم: ڕقت لێهەڵدەگرێت و هەوڵدەدات نیشانی بدات کە چارەتی ناوێت، وادەزانێت بەو کارە دەتوانێت هەستەکانی خۆی بشارێتەوەە، بۆیە کەسێک گەر لە خۆڕا دژایەتی کردیت ڕەنگە ئەمە هۆکارەکەی بێت. – قسەکردن، ئەمەش دوو جۆرە: یەکەم: لە کاتێکدا تۆ دەبینێت وەک فەیلەسووف و نوسەر و ڕۆژنامەنوسێکی کارامە قسە دەکات و زۆر ژیرانە دەدوێت. دووەم: کە تۆ دەبینێت ئەوەی دەشی زانێت لەبیری دەچێتەوە و قسەی هەڵیت و پڵیت دەکات. -باسکردن -کاتێک کەسێک حەز بە کەسێکی دیکە دەکات، لای کەسانی دیکە ئەوە باس دەکات، مەرج نیە تەنها لای هاوڕێ نزیکەکانی بەڵکو لای هاوڕێکانی کار و چەندانی دیکەش، جگە لەوەی زۆر وردەکاری لەسەر ژیانت دەزانێت، بۆنمونە حەزت لە چیە و چۆن هەڵسوکەوت دەکەیت. -گۆڕانکاری لە حەزەکان -ئەو کەسەی حەزی پێتە لەناکاو حەز و ئارەزوەکانی دەگۆڕێت بۆ هەمان ئەو حەز و ئارەزوانەی ئەو کەسەی حەزی لێیەتی و وەک ئەو دەکات. -ئاماژەی جەستە -کاتێک لەگەڵ ئەو کوڕەدا دەڕۆیت بەردەوام گرنگیت پێدەدات و لە پەڕینەوەدا بۆ پاراستنت دەستدەخاتە پشتەوە و چەندین هەڵسوکەتی دەیکە کە ئاماژەی ئەوە دەردەخات حەزی لێتە. چەند ڕێوشوێنێکی گرنگ کە دەتوانیت بیگریتە بەر بۆ ئەوەی توشی ئازاری دەمار نەبیت خێزان ئەمەی خوارەوە چەند ڕێوشوێنێکی گرنگە کە دەتوانیت بیگریتە بەر بۆ ئەوەی توشی ئازاری دەمار نەبیت: -وەرزشکردن و بوونی جوڵەی بەردەوام ڕێگرێکی باشە لە ئازاری دەمارەکان -دەتوانیت بۆ ماوەیەک قاچەکانت بکەیتە ئاوی گەرمەوە، ئەوەش پشوو بە دەمارەکان دەدات -دەرزی ئاژنین و کەڵەشاخ دوو چارەسەری کاریگەرن بۆ ئازاری دەمارەکان -ئەو خواردنانە بخۆ کە دەوڵەمەندن بە ترشەڵۆکی لیپۆیک ، لە برۆکولی و پەتاتە و ماست و تەماتە و لیمۆ و خەیار و گێزەردا هەیە -یەکێک لە چارەسەرە سرووشتیە باشەکانی شەربەتی کەرەوزە بۆ ڕێگری لە ئازاری دەمارەکان. بەوێنە؛ ڕۆژی شەهیدانی یەكێتی لە سلێمانی بەڕێوەچوو بافڵ تاڵەبانی: یەكێتی نوێدەبێتەوە بەوێنە؛ سێ مامۆستا لە سیتەك توشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپوڵ لە لێواری ئاڵوگۆڕێکی گەورە و هەژێنەردان (چوار بە یەک) ! بەوێنە، بارهەڵگرێك بە 25 تەن مۆزەوە سوتا قوباد تاڵەبانی لەسەر پاشکەوتی سێ مووچەی ئەمساڵ ڕوونکردنەوە دەدات چەند جوڵەیەکی ئاسان بۆ ڕوخسار کە ڕێگری لە چرچبونی دەگرێت بەیەکێک لەم ڕێگایانە چارەسەری خێرایی سوتانەوەی پێستت بکە بەهای تمەن بەشێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو دابەزی خشتەی مووچەی فەرمانبەران ڕاگەیەنرا ٦ ڕێنمای زۆر گرنگ تاوەکوو دەموچاوت زیاتر ڕۆشن ببێتەوە ئەم کچە کوردە هەموانی هەڵخڵەتاند، چی کردووە؟ لە هەموو تیپێکدا یاریزانێک هەیە هەمیشە کەشی هاوڕێکانی تێکدەدات، وەک ئەم ڤیدیۆیە ! گۆڵێکی ناوازەی ئیسکۆ لە ڕاهێنانەکانی ڕیاڵ مەدرید هاوڕێکانیشی پێ سەرسام دەکات ! یاریزانانی هۆڵەندا بە جوانترین شێوە ڕووبەڕوی ڕەگەزپەرستی یاریگاکانی ئەوروپا بوونەوە کورتەی یاریی نێوان (بەلجیکا ٦ – ١ سایپرس) کورتەی یاریی نێوان (ئەڵمانیا ٦ – ١ ئێرلەندای باکور) کورتەی یاریی نێوان (هۆڵەندا ٥ – ٠ ئیستۆنیا) کوردستان بەوێنە؛ ڕۆژی شەهیدانی یەكێتی لە سلێمانی بەڕێوەچوو خەڵك ـ بەشی هەواڵ بەئامادەبوونی كەسوكاری شەهیدان و لێپرسراوانی باڵای یەكێتی ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی رۆژی شەهیدی یەكێتیی بەڕێوەچوو، لە زۆرێك... بافڵ تاڵەبانی: یەكێتی نوێدەبێتەوە خەڵك- بەشی هەواڵ پاڤڵ تاڵەبانی بە بۆنەی رۆژی شەهیدانی یەكێتیەوە پەیامێك بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت"یەكێتی بە دڵنیاییەوە ناكەوێت، بەڵكو هەمیشە لە... بەوێنە؛ سێ مامۆستا لە سیتەك توشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون خەڵك – بەشی هەواڵ بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارباژێڕ ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ وە سێ مامۆستای سەر بە پەروەردەكەیان توشی ڕووداوی هاتووچۆ...
<urn:uuid:1d85d290-c1da-42da-84a4-2abf16c8512b>
CC-MAIN-2019-47
https://xelk.org/153222/
2019-11-21T14:47:33Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2019-47/segments/1573496670821.55/warc/CC-MAIN-20191121125509-20191121153509-00111.warc.gz
ckb
0.917469
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.917468786239624, "hac_Arab_score": 0.059141483157873154, "sdh_Arab_score": 0.023373933508992195}
خەڵک سپۆرت سەرۆکایەتی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی گەیشتونەتە ئەو قەناعەتەی گواستنەوەی نایمار دا سیلڤای بەرازیلی هاوشێوەی بەهەدەردانی پارەیە و بڕیاریانداوە هەوڵ بۆ گواستنەوەیەکی گەورەی تر بدەن. ڕۆژنامەی "موندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە، لەوادەی گواستنەوەکانی هاوینەدا ئیدارەی ئازولگرانا ئەوپەڕی هەوڵیانداوە بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی نایمار دا سیلڤا لە یانەی پاریس سانت جێرمانەوە بۆ یانە زەبەلاحەکەی ئیسپانیا، بەڵام لەکۆتاییدا بەهۆی پێداگری ئیدارەی یانەی پاریس سانت جێرمان لەبەدەستهێنانی ٢٢٢ ملیۆن یورۆ تەواوی گفتوگۆکان شکستیان هێناوە. سەرچاوەکە ئاماژەی کردووە، ئیریک ئەبیدال و ئۆسکار گورۆی بەڕێوەبەرانی بارسا لە هاوینی ٢٠١٩ ناوی پێنج یاریزانیان خستۆتە سەر مێزی گفتوگۆکان، بەڵام نوێنەرانی پاریس سانت جێرمان ئامادە نەبوون نایمار بەهیچکام لەو یاریزانانە ئاڵوگۆڕ بکەن و لەئێستاشدا بیرکردنەوەی کەتەلۆنیەکان گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە. ئەبیدال و هاوەڵانی پەشیمانن لەهاوینی ٢٠١٩ هەوڵیان بۆ ئەستێرەکەی سیلیساو داوە، بەڵکو پێیان وایە ئەم یاریزانە بەهۆی پێکانەوە هەرگیز ناتوانێت وەک ڕابردوو بگاتە ترۆپکی تواناکانی و لەئێستادا زیاتر گرنگی بەبوارە بازرگانیەکان دەدات، پێشنیاریشیان کردووە ئەو پارەیەی بۆ گواستنەوەی "نێی" تەرخان کراوە دووبارە لە گواستنەوەکانی هاوینەدا دەست بخرێتەوە و لەپێناو ئەستێرەیەک بۆ پێگەی هێرشبەری سەرەڕم بەکاربخرێت. "موندۆ" نوسیویەتی، نوێنەرانی بارسا دەیانەوێت دەرفەتی زیاتر بە ئانسو فاتی بدەن و گەڕانەوەی نایمار ئەو دەرفەتە لەناودەبات، بەم هۆیەشەوە لەناوخۆی بارسا پێیان وایە گەڕانەوەی نایمار مەحاڵە. گواردیۆلا پەیوەندی ژێر بەژێری لەگەڵ ئەڵمانیەکاندا ماوە و ئەگەری گەڕانەوەی هەیە ! خەڵک سپۆرت پیپ گواردیۆلای ئیسپانی ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی پەیوەندی لەگەڵ بەرپرسانی یانەی بایرن میونشن نەبچڕاندووە و ئەگەر هەیە لە هاوینی ٢٠٢٠ دووبارە بگەڕێتەوە بۆ خولی ئەڵمانیا. ڕۆژنامەی "بێلد سپۆرت"ی ئەڵمانی لەچەند سەرچاوەیەکی ناوخۆیی یانە باڤارییەکەوە بڵاویکردۆتەوە، گواردیۆلا تا ئەم ساتەش پەیوەندی لەگەڵ کاربەدەستانی یانەی بایرن میونشندا بەهێزە بەتایبەت ئولی هۆنێس و کارڵ هاینز ڕۆمەنیگەی سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکار، پەیوەندیەکانیش لە ئاستێکدان کە ئەگەری دووبارە گەڕانەوەی ڕووە و خولی ئەڵمانیا بە بەهێزی دەهێڵنەوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست سەرچاوەکە کەوتووە، پیپی کەتەلۆنی لەماوەی ڕابردوودا دووجار سەردانی ناوچەی مەشقەکانی بایرنی کردووە و لە بارودۆخی یانەکەی کۆڵیوەتەوە، ئەوەش دوای ئەوە هاتووە کە هاوسەر و منداڵەکانی نەیانتوانیوە لە شاری مانچستەر خۆیان بگونجێنن و بۆ بەڕێکردنی ژیانیان گەڕاونەتەوە بۆ ئیسپانیا. "بێلد" ئاماژەی بەوەش کردووە، گواردیۆلا بە تەنها لە ئینگلتەرا دەژی و لەڕووی دەرونیەوە دوورکەوتنەوەی خێزانەکەی کاریگەری دروست کردووە، بۆیە نوێنەرانی بایرن دووبارە پەیوەندیان پێوەکردووە و لەدوای دوورخستنەوەی کۆڤاچ پۆستی ڕاهێنەری یانە زەبەلاحەکەی ئەڵمانیایان بۆ پێشنیار کردووە، ڕاهێنەرەکەش وەڵامی ئەرێنی بووە، بەڵام لەهەمان کاتدا بەڵێنی گەڕانەوەی نەداوە. مۆراتا: یاریزانانی چێڵسی بەرەو شێتیان بردم، لە داخدا چەندین مۆبایلم شکاند ! خەڵک سپۆرت ئەلڤارۆ مۆراتای هێرشبەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید زانیاری دەربارەی ئەو سەردەمە ئاشکرا دەکات، کە لەڕیزەکانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی یاریی کردووە. هێرشبەرە ئیسپانیەکە لە چاوپێکەوتنێکدا بە ئێزگەی "کادینا کۆپێ"ی ڕاگەیاندووە :" ئێستا توانیومە متمانە بەدەست بهێنمەوە و خودی خۆم متمانە بەخۆم بکەم، لە مەدرید ئەو بەختەوەریەم بەدەستهێنایەوە کە لەدەستم دابوو، لەژیانی وەرزشییمدا کاتەکانم بەخۆشی بەڕێنەکرد، گەیشتمە ئەو ئاستەی بێهیوا بووم، تەنانەت هەندێجار متمانەم بەخۆم نەدەما". هەروەها دەڵێت :" کاتێک لە ئینگلتەرا یارییم دەکرد وا هەستم دەکرد لە بۆشایی ئاسماندام، هاوڕێکانم لە چێڵسی تەماشایان دەکردم و وا بیریان دەکردەوە لەگەڵ تۆپدا هیچم پێناکرێت، ئەوەش بەرەو شێتی دەبردم، لە ئینگلتەرا کاتێکی زۆر ناخۆشم بەڕێکرد". مۆراتا ڕوونکردنەوەی زیاتر سەبارەت بە سەردەمی چێڵسی دەدات و ڕایدەگەیەنێت :" لەدوای چەندین یاریی و پاش گەیشتنەوەم بۆ ماڵەوە مۆبایلەکانمم دەشکاند، دەمکێشان بە دیواری ماڵەوەدا و پارچە پارچەم دەکردن، بەبیرم دێت توشی پێکان بووم و ناچاربووم سەردانی ئەڵمانیا بکەم، بەگەیشتنم بۆ ئەو وڵاتە چەندین نامەی هەڕەشە و سوکایەتی پێکردنم بۆهات، توڕە بووم مۆبایلم کێشا بە دیوارێکدا و شکاندم". مۆراتای ٢٧ ساڵ ماوەی ١٨ مانگ بەشێوەی خواستن لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید یاریی کرد و دواتر بۆندەکەی کرا بە هەمیشەیی، حاڵی حازر لە مەدرید دووبارە لەگەڵ هاوژینەکەی ژیانی پێکهێناوەتەوە. ماتادۆرێکی تری سەردەمی زێڕینی ئیسپانیا وازهێنانی ڕاگەیاند ! خەڵک سپۆرت داڤید ڤیا ئەستێرەی ناوداری ئیسپانیا بەفەرمی ئەم وەرزەی وەک کۆتا وەرز دیاری کرد و بڕیاریدا لە هاوینی داهاتودا ماڵئاوایی لە چوارچێوە سەوزەکانی تۆپی پێ بکات. ڤیای تەمەن ٣٧ ساڵ بڕیاریدا ئەم وەرزە وەک کۆتا وەرز لەژیانی وەرزشییدا بەڕێبکات پاش چەندین ساڵ یاریکردن و چنینەوەی نازناوەکان، گرنگترینیان نازناوی مۆندیالی ٢٠١٠ و جامی نەتەوەکانی ئەوروپا و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بوون. ماتادۆرەکەی ئیسپانیا ماوەی ١٩ ساڵ لەیاریگا نێودەوڵەتیەکاندا بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەکانی ڤالێنسیا، بەرشلۆنە، ئەتلەتیکۆ مەدرید یاریی کردووە، بەدرێسی هەڵبژاردەی لارۆخای ئیسپانیاوە سەرکەوتوو بووە لە تۆمارکردنی ٥٩ گۆڵ لە ٩٨ ڕووبەڕوبونەوەدا و بەو ڕێژەیەشەوە دەبێتە گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەکە. ناوبراو حاڵی حازر بۆ یانەی ڤیسڵ کۆبی ژاپۆنی دەکات و دووپاتی کردۆتەوە، لەدوای کۆتایی هاتنی چالاکیەکانی ئەم وەرزە بەفەرمی واز لەیاریکردن دەهێنێت، بەڵێنیشی بە هەوادارانی داوە لەدەرەوەی یاریگا لە بوارە ئیداریەکاندا بەردەوام بێت. ڤیا یەکێکە لە یاریزانە ناودارەکانی سەردەمی زێڕینی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و هاوشانی ئەندرێس ئینێستا کۆتا دوو جەنگاوەری پاڵەوانی وڵاتەکەیانن کە تائێستا لەنێو یاریگاکاندا بەردەوامن، بە وازهێنانی ئەم ئەستێرەیە و ئینێستا چیتر نەوەی سەردەمی زێڕین کۆتای‌یان دێت. برێت ماكگۆرك: ئەو 15 پرسیارەی كە ترەمپ دەیەوێت ئاڕاستەی ئەردۆغانی بكات، بەڵام نایكات وێنە.. لە سۆران بەهۆی ڕووخانی دیوارێك كرێكارێكی خاوەن 6 منداڵ گیانی لەدەستدا ماكرۆن: نەتەوە یەكگرتووەكان لاوازە "فەرمانی ئەنجامدانی تەقینەوەكانی قامیشلۆ لە توركیاوە دەرچووە" ڤیدیۆ.. خۆپیشاندەران لە كاتی تێپەڕبوونی كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی ئەردۆغان لە واشنتۆن: "تۆ داعشیت" گواردیۆلا پەیوەندی ژێر بەژێری لەگەڵ ئەڵمانیەکاندا ماوە و ئەگەری گەڕانەوەی هەیە ! مۆڵەتی دایکایەتی لە وڵاتانی جیهان چەندە؟ لە کوردستان دیاریکراو نییە! ١٧ کەس کە هەر لە منداڵیەوە ئەستێرەی بەخت لەسەر سەریان بووە كەمترین مووچەی خانەنشینی دیاریكرا خەڵك؛ وردەكاری هەمواری یاسای خانەنشینی فەرمانبەران بڵاودەكاتەوە ١٠ ناڕەحەتی کە تەنها ئەوانەی چەپەن لێی تێدەگەن! وەڵامی پەیامەكەی سیستانی دایەوە سەرۆك وەزیران بڕیارێكی لەسەر مووچەی فەرمانبەران ئاشكراكرد بەناوبانگترین جلی ژێرەوەی خانمان کە لەساڵانی چل و پەنجاکاندا زۆر باوی بوو ڤیدیۆ.. خۆپیشاندەران لە كاتی تێپەڕبوونی كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی ئەردۆغان لە واشنتۆن: "تۆ داعشیت" بەڤیدیۆ؛ كاتی گیانلەدەستدانی ئامانج بابانی و لانەی هاوسەری و منداڵەكەیان بڵاوكرایەوە (ڤیدیۆ) کاردانەوەی یۆرگن کلۆپ کاتێک گواردیۆلا لە پشتیەوە دەردەکەوێت ! (ڤیدیۆ) تۆپهێنەرەوە لەکوێیە؟ گۆڵپارێزی یانەی ساندەرلاند خۆی تۆپەکانی دەرەوەی یاریگا دەهێنێتەوە ! ئەمە حاڵی مارادۆنایە لەژووری جلگۆڕینەکان دوای ئەوەی خیمناستیکا یارییەکی تری بردەوە ! شۆخ و شەنگی ئەم کیژۆڵە حیجابە و هاندەرانی لیڤەرپوڵ تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی تەنیوە کوردستان برێت ماكگۆرك: ئەو 15 پرسیارەی كە ترەمپ دەیەوێت ئاڕاستەی ئەردۆغانی بكات، بەڵام نایكات خەڵك – بەشی هەواڵ لەگەڵ ئەوەی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لە كۆشكی سپییە و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی... وێنە.. لە سۆران بەهۆی ڕووخانی دیوارێك كرێكارێكی خاوەن 6 منداڵ گیانی لەدەستدا خەڵك – نزار مستەفا ئێوارەی ئەمڕۆ لەیەكێك لە گەڕەكەكانی شارەدێی دیانا بەهۆی داڕووخانی دیوارێك كرێكارێك گیانی لەدەستدا. عیماد كەنعان ڕێكانی... "فەرمانی ئەنجامدانی تەقینەوەكانی قامیشلۆ لە توركیاوە دەرچووە" خەڵك – بەشی هەواڵ هێزەكانی ئاسايشى شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان ئاشكرایدەكەن، ئەنجامدەری سەرەكیی تەقینەوەكانی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووی شاری قامیشلۆ دەستگیركراوە،...
<urn:uuid:f36ae2b0-f995-4e7d-a94f-e57a1c7dd012>
CC-MAIN-2019-47
https://xelk.org/163494/
2019-11-14T02:37:04Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2019-47/segments/1573496667767.6/warc/CC-MAIN-20191114002636-20191114030636-00113.warc.gz
ckb
0.885746
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.8857464790344238, "sdh_Arab_score": 0.07803590595722198, "hac_Arab_score": 0.03617030009627342}
سەلاح شوان تا ئەمڕۆکەش... هەموو ڕۆژێک کاتێک کە ئێوارە دادێ بە یادى عەشقە جوانەمەرگەکەى تۆ پەردەکانى دڵم دادەدەمەوە و مۆمە شیعرێکى گەش وەک چاوەکانت دادەگیرسێنم و بێدەنگ... سەلاح شوان تا ئەمڕۆکەش... هەموو ڕۆژێک کاتێک کە ئێوارە دادێ بە یادى عەشقە جوانەمەرگەکەى تۆ پەردەکانى دڵم دادەدەمەوە و مۆمە شیعرێکى گەش وەک چاوەکانت دادەگیرسێنم و بێدەنگ... لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم ژانرەکان پێکهاتەی بگۆڕ و نەرم و نیانن و، من وەک خۆم وەک چوارچێوە تەسکەکان لێیان ناڕوانم. بەپێچەوانەوە، ئامرازگەلێکی بەسوودن بۆ بیرەکان. هەروەها لام وانیە رۆمان لە پاشەکشەدا بێت، بەڵکو رێک بەپێچەوانەوەیە. ئەوەی چاوپێکەوتنەکەی کناوسگۆرد پێمان دەڵێ ئەوەیە رۆمان وەک جاران زیندوو و پڕجووڵەیە. ژاک و ئاغەکەی نووسەر: میلان کۆندێرا و: رەند زارعی لە فارسییەوە: بەیان رەزایی مێردمنداڵێکی بەستەزمانم بینی بە ناو زبڵەکاندا دەگەڕا پیرێکیش کە ئەستێرەی بەختی نفرین دەکرد زارۆکێکی ناهومێدیش کە بۆ داهاتووی دەگریا لەولاترەوە شەمشەمە کوێرەیەکیش... ئاری عوسمان خەیات له‌م ڕوانگه‌وه، من به هه‌موو شێوه‌یه‌ك (پرۆسێسی زه‌واج)م پێ شتێكی قه‌شمه‌رجاڕانه‌یه و پێویسته گه‌نجی كورد، به كه‌مێك عه‌قڵه‌وه بچێته نێو ئه‌م پرۆسێسه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره‌وه، ده‌نا پاش نۆ مانگ و نۆ ڕۆژ، نه كچه‌كه ئه‌و یاخییه جوانه‌ی جاران ده‌مێنێته‌وه و نه كوڕه‌كه‌ش ده‌زانێت چۆن له‌و دۆخه خۆی قورتار بكات، لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم هەربۆیە ئەو مرۆڤانەی وا رۆمان باسیان لێدەکا بەشیک لەهەمان ژیانی گشتین ـ جا چ بیانەوێ یان نەیانەوێ. بە واتایەکی تر ئاشکرایە کە نە ناوی رۆمانی و نە ناوی خەیاڵی و نە ئەو ژینگەیەی رۆمان پێشکەشی دەکا قەڵغانێکی تەواو نیە بۆ پاراستنی ئەو کەسەی وا هەستدەکا لە لەیەن نووسەرێکەوە بەخراپی کەڵکی لێوەرگیراوە. فەڕۆخ نێعمەتپوور من کەمێک چیلکە و چەوێڵم لەو ناوەدا هەروا ئەگەرچی تاریک بوو کۆکردەوە و، نام بە ژیلەمۆکەوە. ئاگر باڵای کرد. جگەرەیەکم پێ داگیرساند و خۆم لێ نزیک کردەوە. بینیم ئەو دووانە نەک تەنیا لە ئاورەکە نزیک نەدەکەوتنەوە، بەڵکو هەر بگرە سەرماشیان نەبوو. بەفری قەندیل بە لووتکەوە بەو شەوە چەند جوان دەبریسکایەوە. و: نەژاد عزیز سورمێ ئەگەر هەمیشە مردن بێ ئەوە لە دواییدا هەردێ هەر ئازادییە تا هەتا... لە پێشەوەی هەموو شتێكە. لە فارسییەوە: بەناز ئەحمەدی حەزدەکەم لە بەیانییەوە: نەک کانیاو، بەڵکو چەم بیت هەرچەند باریک! دەریای وجوودم مەستانە لەئامێزت دەگرێ! ئەوکات دەزانی! "قووڵایی" چەند پڕمانایە! "ئارامی" چەندە جوانە! لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان من دووعاناکەم بۆ دەریا و هەر شتێک کە تێیدایە. ئەم گەنجە ماسیگرە بۆ ئەوین و خۆشەویستی پشتی لە خواهەڵکرد، خوایش لە تۆڵەی ئەوەدا ئەو و خۆشەویستەکەی کوشت. ئێستا تەرمی ماسیگر و تەرمی پەرییەکە هەڵگرن و لە گۆشەیەکی زەویی جلشۆرەکاندا بیاننێژن. هیچ نیشانەیەکیش لەسەر گۆڕەکەیان دامەنێن. لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم "ئەو ئازادییەی لەم ژانرەدا هەیە، لە راستیدا رۆمان دەتوانێ هەموو شتێک لەخۆیدا جێ بکاتەوە، دەرفەتی ئەوە بە نووسەر دەدا هەموو شتێک پێکەوە بگونجێنی و هەر رۆماننووسێک کەڵک لەو شتەی وەربگرێ وا دەیەوێ کەڵکی لێ وەربگرێ. گەلێک لە بەرهەمە گەورەکان باس لە کەسێکی بچووک لە شوێنێکی بچووک دەکەن. بۆ نموونە بڕوانە مادام بوڤاری. فەڕۆخ نێعمەتپوور لەگەڵ ئەوەی هەوڵدەدەم بیر لە شتی تر بۆ وێنە بیر لە کارەکەم، ئەو کێشەیەی لەوێ هەفتەی پێشوو هەمبوو، بکەمەوە؛ بەڵام خەیاڵم زووزوو دەگەڕێتەوە بۆ ناو کۆمپیوترەکە. ئەم شانە و شان دەکەم و بەدەنگی بەرز بەخۆم دەڵێم "وازبێنە!" بەڵام بێسوودە. دیسان پۆستە سیاسییەکان، کۆڵبەرەکان، پۆستە شیعرییەکان و وێنە رەش و سپییەکان دێنەوە بەرچاوم.
<urn:uuid:37a25406-1594-44a2-95d3-436a4615dcbf>
CC-MAIN-2020-05
http://qelam.com/index.php?start=24
2020-01-26T21:47:08Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2020-05/segments/1579251690379.95/warc/CC-MAIN-20200126195918-20200126225918-00217.warc.gz
ckb
0.9441
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.9440997242927551, "sdh_Arab_score": 0.034851837903261185, "hac_Arab_score": 0.021034976467490196}
خێزان ئەمەی خوارەوە چەند هۆکارێکە کە وادەکات نەتوانیت هاوبەشی ژیانت بدۆزیتەوە و دواتریش لەملا و لا دەڵێیت نزام بۆ بکەن چونکە بەختم بەستراوە: -دەتەوێت ئەو کەسەی دێتە ژیانتەوە و پەیوەندیت لەگەڵی دەبێت هەموو شتێکی پێرفێکت بێت و بەپێی ئەو تایبەتمەندیانە بێت کە لە لیستەکەی تۆدا هەیە. -متمانەت بەخۆت نییە و خۆت بە کەم دەبینیت، هەر بۆیە دەوروبەریش نایانەوێت لێت نزیک ببنەوە. -کاتێک پەیوەندی لەگەڵ کەسێک دادەنێیت هیچ بواری ژیانی تایبەتی بۆ ناهێڵیتەوە و دەچیتە هەموو وردەکاریەکانیەوە کە وادەکات زوو لێت بێزار ببێت و نەگات بەوەی بێتە داوات. -توانای لێبوردنت نییە لە هەڵەکان و کێشەکان زۆر گەورە دەکەیت. -ئامادەنیت ئەو بەرپرسیاریەتیانە هەڵبگریت کە لە کاتی هاوسەرگیری و پەیوەندی سۆزداریدا دێنە سەر شانت. -لە شووکردن و درووست‌کردنی پەیوەندی تەنها و تەنها بیر لە خۆت دەکەیتەوە و مەبەستە زۆرترین دەستکەوتت هەبێت و ئامادەنیت قوربانی بدەیت. لە ڕووی زانستیەوە، بۆچی ژن و مێرد ئەگەر خووی یەکیش نەگرن ڕەنگی یەک دەگرن؟ خێزان هەرچەندە پەندێکی کوردی هەیە دەڵێت گەر دوو کەس لە دۆڵێکدا بن، گەر ڕەنگی یەکدی نەگرن خووی یەکدی دەگرن، بەڵام ڕاستیەکی زانستی ئەوەی سەلماندووە کە جگە لە خوو ڕەنگی یەکیش دەگرن، هەر بۆیە بە تێپەڕبونی کات ژن و مێرد شێوەی یەک وەردەگرن، ئەمەش هۆکارەکانە: – ساڵانێک پێکەوەیی بەپێی توێژینەوەیەک پێکەوەبوونی ژن و مێرد و دەرکەوتنیان لەگەڵ یەک وا دەکات کە هەمان شێوەی یەکیان هەبێت لە چاوی دەوروبەردا و شێوەکەیان ناسراو دەبێت بەیەکەوە. – کەسی هاوشێوە توێژینەوەیەک ئەوەی سەلماندووە کە کاتێک ئێمە حەز لە کەسێک دەکەین، یەکێک لە هۆکارەکان ئەوەیە کە شیوەی خۆمانی تێدا دەبینینەوە و لەگەڵ کەسی هاوشێوەی خۆمان هاوسەرگیری دەکەین. – سستمی بەرگری بەهۆی ئەوەی شێوەی ژیان و سستمی خواردن و هەموو شتێکتان وەک یەکە، سستمی بەرگری جەستەش کە ڕەنگدانەوەی دەبێت لەسەر پێست و ڕوخسار وەک یەک دەبێت. – ئاوێنە ژن و مێرد بەردەوام یەک دەبینن و بەبێ ئاگایی خۆیان هەڵسوکەت و شێوازی جوڵەی یەکدی وەردەگرن. ڤیدیۆ: ڤالا‌نتاینی سپی لە شاری سلێمانی ببینە خێزان ئەمساڵ ڕۆژی خۆشەویستی (ڤالانتاین) هاوتا بوو لەگەڵ بارینی بەفردا و لە شاری سلێمانیش خەڵک لە نێو بەرفردا گوڵی سور پێشکەشی خۆشەویستەکانیان دەکەن و ڕۆژەکەیان ناوناوە ڤالا‌نتاینی سپی. ڤاڵانتاینی سپی لە سلێمانی Posted by Xelk Xezan on Friday, February 14, 2020 سەرچاوە: ئاژانسی ئانادۆڵ چەند خواردنێک کە لە ڤالانتایندا دەتوانیت بۆ هاوسەرەکەتی درووستبکەیت! خێزان ئەمەی خوارەوە ٥ جۆر خواردنی ناوازەیە کە دەتوانیت بۆ ئەم ڤالانتاینە لە ماڵەوە ئامادەی بکەیت: بۆ نانی بەیانی هێلکە سەر شێوەی دڵ دروستبکە هەنار و کێک بە شێوەی دڵ کەبابی میوە لەسەر شێوەی دڵ دروستکردنی کولینچە بە شێوەی دڵ ڕۆژی یەكشەممە پەڕلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە بەوێنە؛ هەولێر ئەندامانی یەكەمین كۆنگرەی یەکێتی وەبەرهێنەران هەڵبژێران بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە مەشقەكانی وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگیرا بەهۆی كۆرۆناوەیە سعودیە عومرەكردن ڕادەگرێت توانای عێراق بۆ بەرەنگاربونەوەی ( کۆرۆنا) ڤایرۆسی سەردەم سلێمانی؛تیمەكانی تەندروستی پشكنین بۆ گەشتیارانی گەڕاوەی ئێران دەكەن کۆمەڵێک نەخۆشی دەروونی کە زۆرێکمان هەمانە و پێشی نازانین حكومەت لەسەر داخستنی ناوەندەكانی خوێندن بڕیار دەدات هەیفا حەسونی و بەکر خالید لە شەقامەکانی شاری هەولێر ئاهەنگی هاوسەرگیریان سازکرد، کاتی مارەکردن ببینە چەند کەسێک کە ویستویانە کارێک بکەن بەڵام خراپ تێکەوتوون! هونەرمەند یەریڤان هەڵەبجەیی بە گومانی توشبوون بە کۆرۆنا دەستبەسەرە و دیناش هۆشیاری بە هاوڵاتیان دەدات خوشکە بچوکەکەی لۆکە زاهیر ژیانی هاوسەرگیری پێک دەهێنێت و مۆنیکاش وێنەی کچەکەیان بڵاو دەکاتەوە (ڤیدیۆ) جوانترین پێنج گۆڵی تۆمارکراوی مێسی بەدرێژایی مێژووی کلاسیکۆ (١٠٠٠) ڕۆژ ماوە بۆ مۆندیال… قەتەر بەم شێوەیە ڕیکلام بۆ مۆندیالی ٢٠٢٢ دەکات (ڤیدیۆ) دیمەنێک لە مەشقەکانی یانەی یوڤانتۆس، کریستیانۆ کۆڵنادات ! (ڤیدیۆ) فیلم کارتۆنی یاریی نێوان بەرشلۆنە و ناپۆلی کورتەی یاریی نێوان (ڕیاڵ مەدرید ١ – ٢ مانچستەر سیتی) کورتەی یاریی نێوان (لیۆن ١ – ٠ یوڤانتۆس) کوردستان ڕۆژی یەكشەممە پەڕلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە خەڵك – بەشی هەواڵ دەستەی سەرۆكایەتیی پەڕلەمانی كوردستان بەرنامەی كاری دانیشتنی كردنەوەی خولی بەهارەی ساڵی دووەم بڵاوكردەوە و ڕۆژی یەكشەممە... بەوێنە؛ هەولێر ئەندامانی یەكەمین كۆنگرەی یەکێتی وەبەرهێنەران هەڵبژێران خەڵك – بەشی هەواڵ هەڵبژاردنی ئەندامانی یەكەمین كۆنگرەی وەبەرهێنەران دەستی پێكرد و ئەمڕۆ لقی هەولێری یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان ئەندامانی بۆ... بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە مەشقەكانی وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگیرا خەڵك – بەشی هەواڵ جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ مەشق و ئۆپەراسیۆنەكان ڕایدەگەیەنێت، وەك هەنگاوی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا داوامان لە...
<urn:uuid:174f8223-f786-436c-b72e-224f12de5fd0>
CC-MAIN-2020-10
https://xelk.org/158213/
2020-02-27T17:37:24Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2020-10/segments/1581875146744.74/warc/CC-MAIN-20200227160355-20200227190355-00146.warc.gz
ckb
0.815297
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.8152968883514404, "hac_Arab_score": 0.10927335172891617, "sdh_Arab_score": 0.07537930458784103}
خەڵک-ئارام سەردار بەشێوەیەكی فەڕمی بۆ یارییەكانی قۆناغی دووەمی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان، (هیدایەت لەتیف) ی هێرشبەری یانەی هەولێر پەیوەندی بە ڕیزەكانی یانەی برایەتی كرد. لە ڕاگەیەناوێکدا ڕاگەیاندنی یانەی برایەتی کە وێنەیەکی بۆ (خەڵک) نێردراوە ئاماژە بەوەدەکات، بەشێوەیەكی فەڕمی بۆ یارییەكانی قۆناغی دووەمی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان، (هیدایەت لەتیف) ی هێرشبەری یانەی هەولێر پەیوەندی بە ڕیزەكانی یانەی برایەتی كرد. دەشڵێت، (هیدایەت لەتیف) لەدایكبووی ساڵی 1994 ەو لە هێڵی هێرشبەر یاری دەكات و لە ڕیزی یانەكانی (هەندرێن، برایەتی خولی عێراق و هەولێر) یاریكردووەو لە قۆناغی یەكەمی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان لە ڕیزەكانی یانەی هەولێر یاری دەكر و هیدایەت لەگەڵ برایەتی درێسی ژمارە 26 دەپۆشێت. ماراسۆنی ئاشتی كوردستان له 14ی ئادار، بۆ كاتێكی نادیار دواخرا خەڵک سپۆرت – ئارام سەردار به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە رێكخراوی ماراسۆنی ئاشتی كوردستان سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی ڕاگرت. كاپتن كارۆخ ساڵح لەم بارەیەوە بە میتدیاکانی ڕاگەیاند :"بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌ندروستی هاووڵاتیان، سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانمان راده‌گرین". هەروەها لە ڕاگەیاندراوێکدا سەبارەت بە ڕاگرتنی چالاکییەکان، کارۆخ ساڵح ئاماژەی کردووە: له روانگه‌ی پابه‌ندبوون به رێنمایی و راسپارده‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌مه‌به‌ستی خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا، ده‌سته‌ی باڵای ماراسۆنی ئاشتی كوردستان بڕیاریدا به دواخستنی نیو ماراسۆنی ئاشتی كوردستان كه بڕیاربوو شه‌ممه‌ی داهاتوو 14ی ئادار له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت. له‌م باره‌یه‌وه كاپتن (كارۆخ ساڵح) سه‌رپه‌رشتیاری ماراسۆن، له لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: له‌سه‌ر راسپارده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، بۆ خۆپاراستن له په‌تای كۆرۆنا، ده‌سته‌ی باڵای ماراسۆنی ئاشتی كوردستان بڕیاریدا به دواخستنی نیو ماراسۆنی ئاشتی كوردستان كه بڕیاربوو شه‌ممه‌ی داهاتوو 14ی ئادار له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌ندروستی هاووڵاتیان سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانمان تا كاتێكی نادیار، راده‌گرین. هه‌روه‌ها كاپتن كارۆخ ووتی: قه‌ره‌باڵغی و ھەر چالاکیەکی تری بە کۆمەڵ، ھۆکارە بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاو نه‌خۆشی, بۆیه له ده‌سته‌ی باڵای ماراسۆنی ئاشتی كوردستان بهچاكمانزانی سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانمان رابگرین و به‌هیوای سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی باش بۆ هه‌موولایه‌ك .. خوا كوردستانی ئازیزمان بپارێزێت. ئەم بڕیارەی سەرپەرشتیارانی ماراسۆنی ئاشتی پاش ئەوە دێت، کە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان چالاکییەکانی تۆپی پێی بەتەواوی تا کاتێکی نادیار ڕاگرت. یانەی چەمچەماڵ داوا لە هاندەران دەکات بۆ پاراستنی تەندروستیان ئامادەی یاری کۆتایی نەبن سەرچاوەکان – خەڵک سپۆرت دوێنێ لە دیوانی قائیمقامیەتی چەمچەماڵ و بەسەرپەرشتی (ڕەمک ڕەمەزان) قائیمقامی چەمچەماڵ و بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەی ڕوبەڕووبونەوە ڤایرۆسی کۆرۆناو سەرۆکی یانەی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەری سەنتەری گەنجان ، کۆبونەوەیەک ڕێکخرا. کۆبونەوەکە بەمەبەستی میکانزمی بەڕێوەچوونی یاری کۆتایی خولی پلە یەکەکانی کوردستان بوو لە یاریگای چەمچەماڵ کە بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممە لە قەزای چەمچەماڵ بەڕێوەبچێت . لە کۆبونەوەکەدا باس لە لایەنە خراپەکانی ئامادەبوونی هاندەران کرا لەسەر تەندروستیان و هەموان هاو هەڵوێست بوون داوا لە هاندەران بکرێت لەیاریگا ئامادە نەبن . لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا قائیمقامی چەمچەماڵ و سەرۆکی یانەی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەری تەندروستی داوایان لەهاندەران و گەنجانی شارەکە کرد ئامادەی یارییەکەنەبن بۆئەوەی دوربین لە پەتای کۆرۆنا و وەک وەزارەتی تەندروستی ئەم دوو هەفتەیەی بە زۆر هەستیار داناوە بۆ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە . سەرۆکی یانەی چەمچەماڵ وێڕای سوپاس گوزاری بۆ ئیدارەی قەزا و هاندەرانی یانەکە کە هەردەم پشت و پەنای یانەکە بوون و سەرکەوتنەکانیان پشکی ئەوانی تێدایە ، داوای‌کرد لەبەر سەلامەتی تەندروستیان هاندەران ئامادە نەبن لە یاریگا و لە ڕێگای کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و پەیجەکانەوە بە کوالیتی بەرز بینەری یارییەکە بن . ئیدارەی چەمچەماڵ وتەندروستی و یانەی چەمچەماڵ پاراستنی تەندروستی هاندەران بە سەرکەوتن دەزانن وداوا دەکەن هاوکاریانبن و هیچ کەسێک بەسووپاسەوە نەچێتە یاریگا بۆ بینینی یارییەکە ئەمینداری لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان لەبارەی مەترسیەکانی کۆرۆناوە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا خەڵک-ئارام سەردار ئەمینداری گشتی لێژنەی ئولۆمپی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، نابێت هەموو چالاکیەکان بوەستێت، بەڵکو لەگەڵ خۆپارێزی پێویستە ڕووبەڕووی کۆڕۆنا ببینەوە. ئالان قادر، ئەمینداری گشتی لێژنەی ئولۆمپی کوردستان لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئێمە لەکۆبوونەوەی مانگانەی خۆمان بەتایبەت لەکاتی ئێستادا کەوا کۆمەڵێک بابەتی هەنووکەیی هاتوونەتە پێشەوە پێویست بوو گفتووگۆی لەسەر بکەین، تاوەکو بزانین داهاتوومان چی دەبێت. دەشڵێت، لێژنەی ئۆڵۆمپی بەکۆمەڵێک کێشەی گەورە تێپەڕ دەبێت، بەهۆی گۆڕانکاریەکانەوە ئەو دەزگایەش ڕووبەڕووی لێپرسینەوە بۆتەوە، هەوڵەکانی ئێمەش بەردەوامە لەگەڵ حکومەت و پەڕلەمان تاوەکو چارەنووسی ئەو دەزگایە یەکلا بکەینەوە. ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا تاوەکو بزانین بڕیار و ڕێنماییەکان بۆ ڕاگرتنی چاڵاکیەکان سەرجەم شوێنەکان دەگرێتەوە، یاخوود شوێن هەیە تایبەتمەندی پێبدرێت، بۆیە گفتووگۆمان کرد لەسەر بڕیار و ڕێنماییەکان و چاوەڕوانی ڕێنمایی و بڕیاری نوێ دەبین، پابەندی بڕیار و ڕێنماییەکانی حکومەتیش دەبین. وتیشی، تائێستا ئەو بڕیار‌و ڕێنماییانەی هەن لەلایەن وەزارەتەکانی تەندروستی و ناوخۆ دەرچوون بۆ هەندێ شوێنی تایبەتن تائێستا وەک هۆڵە وەرزشیەکان و مەلەوانگەکان کەوا داخراون، بەڵام بۆ ئەو شوێنانەی سەرکراوەن تائێستا ڕێگاپێدراون، ئێمەش باشتر دیراسەی ئەم بابەتانە دەکەین، لەگەڵ ئەوەشین خۆپاراستن هەبێت و لەهەمان کاتدا نابێ ژیان بوەستێت، چونکە کاریگەری خراپی دەروونی دەبێت. كەركوك، حاڵەتێكی تری كۆرۆنا تۆماركرا خوێندن و سیستەمی ئۆنلاین زانیاری نوێ لەسەر نیشانەکانی نەخۆشی کۆرۆنا: لە دەستدانی هەستی تامکردن و بۆن‌کردن لە سەرەتادا دەردەکەوێت نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد ئەمڕۆ بڕیاری نوێ لەبارەى قەدەغەى هاتوچۆوە ڕادەگەیەنرێت عەللاوی: دابەزینی نرخی نەوت عیراق بەرەو هەڵدێرێكی مەترسیدار دەبات چەند هۆڕمۆنێک کە دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشت و نابێت بهێڵیت زۆر ببێت! چەند ستایلێک کە ناشرینە و بەشێک لە کچان هەر وازی لێناهێنن چەند زانیاریەکی سەیر و جیاواز کە بۆخۆت خۆشە بیزانیت! چەند چارەسەرێکی بەسوود بۆ ڕەشی ناوچە جیاوازەکانی جەستەت ٤ خاڵی گرنگ لەسەر تەمەنی بێهیوایی کە گرنگە بیزانیت! چەند هەڵەیەک کە وادەکات زوو تاقەتت لە مێردەکەت بچێت! ڤیدیۆیەکی ناوازەی ڕۆناڵدینیۆ لە گرتوخانەیەکی پاراگوای یاریی تۆپی پێ دەکات ڤیدیۆیەکی کۆمیدی نێوان چیرۆ ئیمۆبێللی و کوڕەکەی سەدایەکی بەهێزی داوەتەوە بۆ مێژوو… ساڵی ١٩٨٦ مارادۆنا درێسی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی دەپۆشێت ! ئەگوێرۆ بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە لەماڵەکەی کەرەنتینە و لەگەڵ سەگەکەی مەشقدەکات جوانترین جموجۆڵ و گۆڵە هونەرییەکانی حەکیم زەییاش، یاریزانە نوێیەکەی چێڵسی فابیۆ فۆنینی و هاوسەرەکەی بەهۆی ڕاگرتنی خول و پاڵەوانێتیەکانەوە بەم شێوەیە یاریی تێنسی سەرزەوی دەکەن ! کوردستان كەركوك، حاڵەتێكی تری كۆرۆنا تۆماركرا خەڵك- بەشی هەواڵ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی كەركوك، تۆماركردنی حاڵەتێكی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگەكەدا ڕادەگەیەنێت. ئەمڕۆ سێ شەممە، كەریم... ئەمڕۆ بڕیاری نوێ لەبارەى قەدەغەى هاتوچۆوە ڕادەگەیەنرێت خەڵک – بەشی هەواڵ بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە وەزیری ناوخۆی حکومەتى هەرێم نوێترین بڕیاری حکومەتى هەرێم لەبارەى قەدەغەى هاتوچۆ بخاتەڕوو.... بۆ گەشەكردن ماوەیەكی زیاتر دەداتە ڤایرۆسەكە "بەهیچ شێوەیەك دەرزی تێكەڵە بۆ چارەسەری كۆڕۆنا بەكارنایەت" خەڵك- ئارام سەردار پزیشكێكی دەرمانساز ڕایدەگەیەنێت، بەهیچ شێوەیەك دەرزی تێكەڵە بۆ چارەسەری كۆڕۆنا بەكارنایەت. دكتۆرە كەنار فازیل پزیشكی دەرمانساز بە...
<urn:uuid:9b323be6-f46a-4494-a97e-d7fc01a65836>
CC-MAIN-2020-16
https://xelk.org/199475/
2020-03-31T13:16:33Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2020-16/segments/1585370500482.27/warc/CC-MAIN-20200331115844-20200331145844-00081.warc.gz
ckb
0.85629
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.8562901020050049, "sdh_Arab_score": 0.07811550050973892, "hac_Arab_score": 0.06546568125486374}
دوێنێ نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت تا ٣٩ دۆلار و ٧١ سەنت دابەزی و رۆژەکەی بە ٤٠ دۆلار و شەش سەنت تەواو کرد. دوێنێ نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت تا ٣٩ دۆلار و ٧١ سەنت دابەزی و رۆژەکەی بە ٤٠ دۆلار و شەش سەنت تەواو کرد. کاتژمێر ٠٩:٠٢ بەیانی ئەمڕۆ نرخەکە بەڕێژەی سەدا ٠،٢٧ دابەزی و گەیشتە ٣٩ دۆلار و ٩٥ سەنت. لە هەمان کاتدا بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تەکساس بە ٣٧ دۆلار و ٢٢ سەنت مامەڵەی پێوەکرا. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا بڵاوی کردونەتەوە، یەدەکەکانی نەوتی خاوی ئەمریکا دوو ملیۆن بەرمیل زیادی کردوە. لە کاتێکدا وا چاوەڕوان دەکرا یەدەکەکان ملیۆنێک و ٤٠٠ بەرمیل کەمبکات. بەم شێوەیە لە ئەمریکا خواست لەسەر نەوت کەمبووەتەوە و ئەمەش بووەتە هۆی دابەزینی نرخی ئەو سوتەمەنییە. چاوەڕوانییە نەرێنییەکان بەرامبەر ئابووری ئەمریکا و جێبەجێ نەکردنی پلانی بووژانەوەی ئابووری دوای پەتای کۆرۆنا بەو شێوەیەی چاوەڕێ دەکرا هۆکارێکی دیکەی دابەزینی نرخی نەوتە. لە لایەکی دیکەوە بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ئەمڕۆ لە ئەمریکا راگەیەندراون، بۆ جاری یەکەم لەو وڵاتەدا ژمارەی ئەو کەسانەی داوای مووچەی بێکارییان کردوە، هاوشێوەی هەفتەی رابردوو ٨٨٤ هەزار بووە. لەکاتێکدا وا چاوەڕوان دەکرا ئەو ژمارەیە ٨٤٦ هەزار بێت.
<urn:uuid:85650142-5418-4da3-bd47-e7321b33f698>
CC-MAIN-2020-40
https://kurdistantv.net/ku/2020/09/11/economy/%D9%86%D8%B1%D8%AE%DB%8C-%D8%A8%DB%95%D8%B1%D9%85%DB%8C%D9%84%DB%8E%DA%A9-%D9%86%D9%87%E2%80%8C%D9%88%D8%AA%D9%89-%D8%AE%D8%A7%D9%88-%DA%AF%DB%95%DB%8C%D8%B4%D8%AA%DB%95-39-%D8%AF%DB%86%D9%84%D8%A7%D8%B1-%D9%8895-%D8%B3%DB%95%D9%86%D8%AA
2020-09-25T10:07:36Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2020-40/segments/1600400223922.43/warc/CC-MAIN-20200925084428-20200925114428-00273.warc.gz
ckb
0.907674
Arab
2
{"ckb_Arab_score": 0.907673716545105, "sdh_Arab_score": 0.0863490030169487}
ڕینوا محەمەد: دەبێت چەپ و کۆمۆنیستەکان بەپلاتفۆڕمی شۆڕشگێڕانە و ڕێکخراوەوە بێنەمەیدان و جێگا بەهێزە ناسیۆنالیستەکان چۆڵکەن… ڕینوا محەمەد: دەبێت چەپ و کۆمۆنیستەکان بەپلاتفۆڕمی شۆڕشگێڕانە و ڕێکخراوەوە بێنەمەیدان و جێگا بەهێزە ناسیۆنالیستەکان چۆڵکەن… دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ ڕێنوا محەمەد کادر و هەڵسوڕاوی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کورردستان، سەبارەت بە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی کورستان و بێ موچەیی… بۆپێشەوە: نەک هەر موچەی فەرمانبەران کەمە و دوا دەخریت، بەڵکو دوبارە هەڕەشەی کەم کردنەوەو بڕینیشی هەیە، هۆکاری ئەمە چییە؟ ڕێنوا مەحەمەد: سەرەتا دەمەوێت سوپاسی بڵاوکراوەی بۆپێشەوە بکەم، بۆئەم چاوپێکەوتنەم و ڕێزم هەیە بۆخوێنەرانی بڵاوکراوەی بۆپێشەوە. ئێمە دەبێت سەرنج لەوێوە بدەین موچە ڕاستە بژێوی بەشێکی ژیانی کۆمەڵگەی لەسەرە، وکاریش دەکاتە سەر بوژاندنەوەی بازاڕ. دەبێت ئەو ڕاستیەش لەبیر نەکەین کەژیانی هاوڵاتیانی کوردستان لەهەژاری نزیک دەبێتەوە بەهۆی ئەو سیاسەتی برسیکردنەی کەدەسەڵات گرتویەتییە بەر لە بەرامبەر بەهاوڵاتیانی. هەرلەبەتایبەتیکردنی تەواوی سێکتەرە گشتیەکانی کەڕۆژانە وەک هەوا پێویستیەکی ژیانە بۆئینسان لەخزمەتگوزاری تەندروستی و ئاو و کارەبا و خوێندن و پاکردنەوەی کوچەوکۆڵانەکان، کەئەمەش بارگرانییەکی قورستری خستۆتە سەرژیانی هاووڵاتیان کەهۆکاری دەستبەسەراگرتنی مووچەونەدانی ئەم لایەنەیە. دەسەڵات بەمەبەست دەیەوێت هەموو خۆپیشاندانەکانیش قەتیس کاتەوە بەس لەموچەدا، تائێستا کە ناوەراستی مانگی حەوتە تەنها موچەی مانگی یەکی ٢٠٢٠ یان وەرگرتووە. پێم وایە دەسەڵاتدارانی هەرێم چەند سودمەندە لەڕووی مادیەوە لەنەدانی موچە، دەهێندە مەبەستی خۆدزینەوە وسودمەندە لەوخزمەتگوزاریانەی باسم کردوە. سەرقاڵکردنی کۆمەڵگە بەس بەمووچەوە چەندین کێشەی تر کە بووەتە زیاتر بڵاوبونەوەی هەژاری و بێ‌کاری دانەمەزراندنی دەیان و سەدان لەدەرچووانی قوتابیانی کەڵەکەبووی چەندساڵی ڕابردووی کۆلێژ و پەیمانگاکان وهتد… بۆیە گەر سەرنجی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکان بدەین ئێستاخۆی قەتیس نابینێتەوە بەس لەداخوازی موچەدا، چین و توێژەکانی تری کۆمەڵگە بەپێچەوانەی ڕابرددووەوە بەشداری لەگردبونەوە و خۆپیشاندانەکاندا دەکەن کەپێشتر ئەمە نەدەبینرا. بۆپێشەوە: دەسەڵات لە جێگای ئەوەی وەڵام بەداخوازی ڕەوای خۆپیشاندەران بداتەوە، پەنا دەباتە بەر چاوسورکردنەوە، تۆمەت بەخشینەوە، هەڕەشە، زیندانی کردن و سەرکوتکردن… ئەم دەسەڵاتە تا کەی دەتوانێت بەو ڕێکارە نەشیاوە پارێزگاری لە دەسەڵاتی بکات؟ ڕێنوا محەمەد: حەتمەن دەسەڵاتێکی سەرکوتگەر و داسەپاو و خاوەن چەندین دەزگای داپڵۆسێنەر و جاسوسی ڕەگوڕیشە داکوتراو پەنادەباتە بەر سەرکوت بەهەموو شێوازەکانیەوە، بێ دەست پاراستن تائاستی تیرۆر و کوشتنیش. هەنگاوی عەمەلی بۆبەرگرتن بەم سەرکوتانەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانە لەهاتنەمەیدانیان بەوشیاریەکی ڕێکخراوەیی و سیاسیانەوە کەبتوانێت هەنگاوەکانی بباتەپێشەوە، هەرهەنگاوێک لەم ئاستەدا بەچوونەپێشی چەندین هەنگاو پاشەکشەیە بەو سیاسەتی سەرکوت و تۆقاندنە دەبێت. کاریگەری خۆپیشاندان و مانگرتنەکانی ٢٠١٨ ی کەرتی تەندروستی توانی دەستەبەری گێڕانەوەی موچەی تەواوی کارمەندان بکات و کاریگەری زۆری دانا. بەهۆی ڕێکخراوبوونیان و هاتنەمەیدانیان بەئاسۆیەکی ڕۆشنتر و جیاوازتر لە خۆپیشاندانەکانی تر، کەلەڕووی ڕێژەیی نفوزەوە زۆر کەمتر لە خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران، وەترسی دەسەڵاتیش لەمان زیاتربوو. ئێمەش وەک حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان پاڵپشتیەکی تەواومان لەم خۆپیشاندانە دەکرد لەڕووی سیاسی و عەمەلی. بەشداریکردنی تەواوی کادرانی حزب تائاستی ڕابەرایەتی بۆ بەسەرکەوتن گەیاندنی ئەم خۆپیشاندانە و کردنی بەنموونەی خۆپیشاندانەکان. بەداخەوە چونکە سەندیکاکان دروستکارو پاشکۆی دەسەڵاتن نوێنەرایەتی کرێکاران وکارمەندان ناکەن، هەربۆیەش ڕێگا نادرێت سەندیکای هەڵبژێردراوی ڕاستەوخۆی خۆیان هەڵبژێرن بۆلەت لەتکردنی ڕیزەکانیان. ئەوە چەندین ساڵە ڕێکخراوی کرێکارانی بیناسازی دروستبووە و کرێکاران خۆیان نوێنەرانیان هەڵبژاردووە، بەڵام دەسەڵات تائێستا مۆڵەتیان ناداتێ و بەڕەسمی نایانناسێت۰ بۆپێشەوە: خۆپیشاندانی جەماوەری ئەگەر ڕێکخراو نەبێت و هەڵگری ئاسۆیەکی ڕۆشنی سەربەخۆ نەبێت، بە ئاکامی پێویستی خۆی ناگات، بۆچی تا ئێستا ئەو خۆپیشاندانانە ڕێکخراو و ئاسۆیان ڕۆشن نییە؟ ڕێنوا محەمەد: حەتمەن هەر دەسەڵاتێک لەسایەی نیزامی سەرمایەداریدا هەرئەوکارە دەکات بۆبەرگری لەسیستەمەکەی، ئەگەرنا بەترساندن وتۆقاندن وکوشتن و بڕین نەبێت چۆن دەتوانێت درێژەبەژیانی خۆی بدات. ئەوە ڕۆشنە هەرکارێک بێ ڕێکخرابوون ناتوانین ئەنجامی لێ هەڵگۆزین لەهەربوارێکدا جا گەر بێینە سەر داخوازی ماف و ئازادییەکان، دەبێت کۆمەڵگە ڕێکخراو بێت بەپشتبەستن بەحزبێکی سیاسی کۆمۆنیستی شۆڕشگێر، گەر نا بێ ئەمە هیچ ئیمکانی سەرکەوتنی نییە، جا چ ئەوەی چاوەڕێی ئەنجامی ئەرێنی لەبەرژەوەندی کۆمەڵگە، و ئەوچینەی لێ بکەی کە لەمەیداندایە. مێژووی ڕابردووی هەمووئەم ململانێیانە سەلمێنەری ئەوڕاستیەیە. هیچ شۆڕش و خۆپیشاندانێک بەئاکام و ئامانجی خۆی ناگات بێ خاوەنی ڕاستەقینەی چینەکەی خۆی. حەتمەن حەتمەن چینی کرێکاریش مێژوویەکی دووردرێژی هەیە لەخەبات وململانێ و بەرەنگاری، بۆبەرگری لەماف و ژیانی تائێستاشی لەگەڵدا بێت، کرێکارانی کوردستان بەشداری چالاکانەیان لەخۆپیشاندانەکان نەکردووە، بۆیەش هەروا ناکام ماوەتەوە. دەتوانین ئەوەش بیگێڕینەوە بۆ دوو هۆکار: ١- لەغیابی حزبێکی کۆمۆنیستی شۆڕشگێری کرێکاریدا بەداخەوە کە مەوجودە بەس پێگە جەماوەرییەکەی لاوازە، ئەمیش بەهۆی چەندین هۆکارەوەیە کەنامەوێت بچمەسەر وردەکاریەکانی. ٢- نەبوونی ئاستی وشیاری چینایەتی کرێکارە بە بەرژەوەندی چینەکەی. ڕاستە کرێکاران خۆیان لەمعانات و ئێش و ئازار و نەبوونی و برسێتیدا دەژین و بەواقعی ئەو ژیانە لەمس دەکەن. ئیمکان نییە هیچ کەس بتوانێ… تەعبیر لەژیانیان بکات، جگە لە خۆیان نەبێت، چونکە ڕۆژانە بەرەوڕووی چەندین کارەسات و سەختی ژیان دەبنەوە. هەلومەرجەکانیش لەبارنەبووە لەهیچ ڕوویەکەوە بۆچینی کرێکار هەر لە دروستنەبوونی ڕێکخراوێکی کرێکاری تۆکمەوە، کەچەندین بەربەست هەبووە. بەپلە یەک ناسیۆنالیزم و دین وسەختی کار و کولەمەرگی ژیان ئەرکی سەرشانی کۆمۆنیستەکان یەکەمین جار دەبێت لەخۆیانەوە دەست پێبکەن خۆیان ڕێکخراوکەن. باشە ئازیزانم تۆ وەرە سەیرکە لەم کوردستانەدا چەندین گروپ و بزووتنەوە و ڕێکخراو وکەسایەتی و تەنانەت حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریش هەیە، تائێستاشی لەگەڵ بێت نەخۆیان ئامادەکردووە بۆهەر هەلومەرجێکی شۆڕشگێڕانەو نەخۆشیان ڕێکخراو کردووە. تەنانەت هەمیشە هەوڵی پەرت پەرتکردنیشیان داوە، ئیتر تۆ چۆن دەتوانیت بانگەوازی ڕێکخراوبونی کرێکاران بکەیت، لەکاتێکدا نێوماڵی خۆت ئاوا پەرتەوازەیە و هەریەک لەئاوازێک دەخوێنێت. ئاخر ئاستی وشیاریەکەی ئەوەیە دەڵێت؛ کرێکاران بێ حزب دەبێت شۆڕش بکات وسۆشیالیزم دامەزرێنێت لەکاتێکیشدا خۆی بەمارکسیزم دەزانێت!! ئایا مارکس بەڕاستی باوەڕی بەحزبی کۆمۆنیستی نەبووە ڕابەرایەتی شۆڕش بکات وسۆشیالیزم دامەزرێنێت؟ بۆپێشەوە: بەبێ هاتنە مەیدانی چینی کرێکار و بەشداری چالاکانەیان، لە ڕێگای مانگرتن و کار ڕاگرتن، چوونە پشتی خۆپیشاندەرانی شەقام، ئایندەی ئەم خۆپیشاندانانە، نادیار دەمێنێتەوە، پێویستە چ بکرێت، بۆئەوەی چینی کرێکار وەکو شادەماری ئاڵوگۆڕ بەخش، بێنە مەیدانی ئەم بەرامبەرکێیەوە؟ ڕێنوا محەمەد: حزبی کۆمنیستی کرێکاری کوردستان چەندین جار بانگەوازی بۆیەکڕیزی و ڕێکخراوەیی کۆمۆنیست و چەپەکان کردووە، بەهەرجیاوازی و خلافێکی سیاسیشەوە. بەداخەوە نەک هەرنەهاتوون، بەڵکو هەمیشە لەبۆسەدابوون بۆشکاندنی ئەم حزبە و خۆشحاڵیش بوون بەزیاتر تێکشکاندنی هەرئەوەی کەبینیمان چەند هاوڕێیەک کەبەماوەی جیاجیا چۆن جیابونەوە لەم حزبە، ئەم بەناو کۆمۆنیستانە کەوتنە هەلهەلە کێشان. بەڕاستی ئەوەی من دەیبینم لەمەیدانەکەدا نەک بڵێم خۆم کادرێکی ئەو حزبەم کارێکی زۆرقورس لەسەرشانیەتی دەبێت ئەنجامی بدات، بانگەوازی هەموو ئازادیخوازان و یەکسانیخوازان بکات پەیوەست بن بەم حزبەوە، هەلومەرجێکی شۆڕشگێڕانە مەوجودە و داینەمۆکەی دەبێت ئێمەبین. بۆپێشەوە: چۆن دەڕواننە ڕۆڵی نەوەی نوێ، لە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا؟ تا چەندە لاتان وایە بەشداری نەوەی نوێ لە پێناو بەرژەوەندی بێبەشان و موچەخۆران و داخوازییەکانی خەڵکی کوردستاندایە؟ ڕێنوا محەمەد: دەبێت چەپ و کۆمۆنیستەکان بەپلاتفۆڕمی شۆڕشگێڕانەوە و ڕێکخراوەوە بێنەمەیدان و جێگا بەهێزە ناسیۆنالیستەکان چۆڵ کەن، کەچانسیان زۆربێ ئاکامە لەم ناڕەزایەتی و تووڕەیییەی کرێکاران و زەحمەتکێشانی کوردستان کە ئێستا بەناوئۆپۆزسیۆنێکی نەوەی نوێ دیسانەوە دەیەوێت سیناریۆکەی بزووتنەوەی گۆڕانی دەستەخوشکی دووبارەکاتەوە، بۆسواربوونی شەپۆلی ناڕەزایەتیەکان دیارە، کۆمەڵگەی کوردستانیش خاوەن تەجرەبەن لەم سیناریۆیانە، بۆیە هەوڵەکانی نەوەی نوێش بێ ئاکام ماونەتەوە بەگەیشتن بۆشەریکە بەشی دەسەڵاتی دز و جەردە و مافیایی ناسیۆنالیزمی کوردایەتی بەڕابەرایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان کەپێویستی نییە جێگەیەکیش بداتە ئەم هێزە بێ کاریگەرە. دەمەوێت ئەوەبڵێم لەمس کردنی بزوتنەوەی گۆڕان لەلایەن جەماوەری توڕە و شۆڕشگێڕەوە بەسە بۆ وشیاربوونەوەیان، وخۆجیاکردنەوەی ڕیزەکانیان لەهێزە هەلپەرست ونەتەوەیییەکانەوە، بیانگەنێتەوە ئەوبڕوایەی هەرچی بەهێزو تێکۆشان و ڕێکخرابوونی خۆیان نەکرێت، مەحاڵە هیچ هێزێکی بەرژەوەندخواز و هەلپەرستی نەوەی نوێ و دووبارەبوونەوەی سیاسەتە چەواشەکارانەکەی بزووتنەوەی گۆڕان بۆیان بەئەنجام بگەیەنێت. ئەوەش مەحاڵە کۆمەڵگە جارێکی تر بڕوا بەو بەلاڕێدابردنە بێنێت، فریادرەسێک بێت و ڕزکارکەری بێت و ژیانی بۆدابین بکات، بێئەوەی خۆی هیچ دەورونەخشێکی هەبێت لەم ئاڵوگۆڕانەدا. ئەم بۆچوون ولێکدانەوانە، و بێئومێدبوونی کۆمەڵگە لەم هەلومەرجە جێگەی ئومێدی ئێمەو خۆشحاڵیمانە بە وشیاربونەوەی زیاتری سیاسیانەی کۆمەڵگە. زۆرسوپاس بۆبڵاوکراوەی بۆپێشەوە بۆ ڕەخساندنی ئەم دەرفەتە، تابتوانم بەبۆچوونی خۆم لێکدانەوەیەکی هەرچۆن بێت بکەم.
<urn:uuid:1def92fc-1034-4b0b-8489-fcdee9cddf1a>
CC-MAIN-2020-40
http://www.bopeshawa.net/index/?p=5454
2020-09-22T19:26:13Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2020-40/segments/1600400206763.24/warc/CC-MAIN-20200922192512-20200922222512-00473.warc.gz
ckb
0.763237
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.7632366418838501, "sdh_Arab_score": 0.12356676906347275, "hac_Arab_score": 0.11307290196418762}
خێزان ئەمەی خوارەوە چەند ڕێگەیەکە بۆ کێش دابەزاندن کە هیچ پەیوەندی بە ڕێجیم و وەرزشەوە نییە: – لە پەرداخی درێژدا شەربەت بخۆ، بەوجۆرە کەمتر دەخۆیتەوە – با لەجیاتی شیرینی میوە لەسەر مێزەکەت بێت – کاتێک زۆر برسیتە، بۆئەوەی خواردنی ناتەندرووست نەخۆیت بنێشتی نەعنا بجوو، تامی نەعناکە وادەکات هەست بە تێری بکەیت. – پێویستە خەوێکی تەندرووستت هەبێت و شەوان کەمێک زوو بخەویت – هەوڵبدە کەسێک بدۆزیتەوە و بەیەکەوە هەوڵی کێش دابەزاندن بدەن، بەوجۆرە زۆر باشتر بەردەوام دەبیت ئەم ڕێگایە بەکاربهێنە: بەپێی توێژینەوەیەک کە لە زانکۆی Maastricht ئەنجامدراوە، دەتواندرێت لەڕێگەی ساردکردنی ناوچەیەکەوە چەوری بسوتێندرێت، بەم جۆرەی خوارەوە: – پارچە سەهۆڵ بکەرە ناو پەڕۆیەک یان کیسەیەکی تایبەتەوە – بۆماوەی ٣٠ خولەک لەسەر ئەو ناوچەیە دایبنێ کە دەتەوێت چەوریەکەی بسوتێنیت. – تا ١٢ ڕۆژ، هەموو ڕۆژێک ئەم کارە دوبارە بکەرەوە. چەند خواردنێک کە زیانی زۆری بۆ ددانەکانت هەیە و پێویستە کەمی بکەیتەوە خێزان ئەمەی خوارەوە چەند خواردنێکە کە زیانی زۆری بۆ ددانەکانت هەیە و پێویستە کەمی بکەیتەوە: -شەکر و شیرینی یەکێکە لەو خواردنانەی زیانی زۆری بۆ ددان هەیە، چونکە بەکتریاکانی ناو ددان زۆر زیاد دەکات -کرۆشاندنی سەهۆڵ یەکێکە لە کارە مەترسیدارەکان بۆ ددانت، کە دەبێتە هۆی درز و برینداربوونی – خواردنی ئەو خواردەمەنیانەی کە بەددانەوە دەمێننەوە و پیویستیان بە جوینە بەهەمان شێوە زیانی بۆ ددان هەیە -زۆر خواردنەوەی چاو قاوە یەکێکی دیکەیە لە خواردنەوە مەترسیدارەکان چونکە ددان زەرد دەکەن. – خواردنەوە کحولیەکان و جگەرە دوو دووژمنی سەرەکی ددانەکانتن. – زۆر خواردنی میوە ترشەکان بەهەمان شێوە بۆ ددان مەترسیدارە، چونکە ترشەڵۆکەکان ددانەکە لاواز دەکەن. چەند نیشانەیەکی پێشوەختە کە دەری دەخات منداڵەکەت خەریکە بخنکێت و پێویستە فریای کەویت خێزان ئەمەی خوارەوە چەند نیشانەیەکی پێشوەختە کە دەری دەخات منداڵەکەت خەریکە بخنکێت و پێویستە فریای کەویت: -بە قورسی دەیەوێت سەر بهێنێتە دەرەوە بۆ ئەوەی هەناسە بدات یاخود قسەیەک بکات -شێوەی جوڵانی قۆڵەکانی هێمایەکی دیکەیە، کە کەسێک کە خەریکە دەخنکێت هاوسەنگی لەدەستدەدات و قۆڵەکانی زۆر بە ناڕێکی و شپرزەیی دەجوڵێنیت. -کەسی نوقوم بوو جەستەی بەشێوەی ستونی لەسەر ئاوەکە دەبێت -چەند نیشانەیەکی دیکە وەک داخستنی چاو و شەپەشەپ کردن و هاتنەخوارەوەی قژ بۆ سەرچاوی و هەوڵدان بۆ گەیشتن بە وشکانی لەکاتی ئاوقتدانی زۆر پێویستە چی بکەیت؟ پێویستە خێرا منداڵەکە دەربهێنیت لە ئاوەکە و هەناسەدانی بپشکنیت، گەر زانیت ناتوانێت هەناسە بدات، ئەوا پێویستە CPRی بۆ بکەیت، دواتریش پێویستە بیبەیتە نەخۆشخانە بۆ چارەسەر. ٨ نیشانەی شێرپەنجەی ( ملی مناڵدان) کە پێویستە خانمان زانیاریان لەسەری هەبێت خێزان ملی مناڵدان بەشێکی تەشی ئاسایە لە منداڵدانی خانماندا و کرژ بوونەوەی ئەم ماسوولکانە لە کاتی زاندا دەبێتە هۆی ژان گرتن و لەدایک بوونی مناڵ. ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک نیشانەی شێرپەنجەی ( ملی مناڵدان)ە کە پێویستە خانمان زانیاریان لەسەری هەبێت: -بونی خوێن لەکاتی ئەنجامدانی سێکسدا -بوونی ئازار و خوێنی زۆر لەکاتی سووڕی مانگانە لەکاتێکدا پێشتر بەوجۆرە نەبووە -بونی خوێن لەپاش تەمەنی بێهیوایی و لە زک چونەوە – بونی خوێن لەکاتێکدا کە کاتی سوڕی مانگانەش نییە – بونی ئازار لە ناوچەی حەوز و کەلەکە – درێژبونەوەی نائاسای ماوەی سوڕی مانگانە لەکاتێکدا پێشتر بەوجۆرە نەبووە – نائاسایی بوونی دەردراوی زێ و هەوکردنی زۆر و بونی ڕەنگی جیاوازی خوێن و دەردراو – چێژ وەرنەگرتن لە سێکس و بونی ئازاری زۆر ئەمریكا 10 ملیۆن دۆلار دەداتە ئەو كەسەی دەبێتە مایەی دەستگیركردنی حاجی عەبوڵڵا پیاوێك لەنێو دادگادا ژنەكەی بەرچەقۆ دەدات حەشدی شەعبی: پابەندین بەفەرمانەكانی مستەفا كازمی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا: داهاتووی لوبنان لە مەترسیدایە وێنە.. لە هەولێر كەسێك بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی كریستاڵ دەستگیركرا کەرتی پیشەسازی لە عێراق چەند ڕێگایەک بۆ ئەوەی لە ڕێگەی پێتەوە ئازاری جەستەت نەهێڵیت شێوازێكی نوێ بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم جێ بەجێ دەكرێت چەند شتێکی سەیر کە خەڵک بینیویانە و یەکسەر وێنەیان گرتووە هەر زانیت فشاری خوێنت بەرزە، بەیەکێک لەم ڕێگایانە چارەسەری بکە ٨ نیشانەی شێرپەنجەی ( ملی مناڵدان) کە پێویستە خانمان زانیاریان لەسەری هەبێت چەند جوڵەیەک کە تەنها بە هەناسەدانە و ورگت دادەبەزێنێت بە ڤیدیۆ؛ تەقینەوەیەكی گەورەی دیكە لوبنانی هەژاند منداڵێکی کورد بەهۆی ئەوەی دایکی لێیداوە، سۆشیال میدیایی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە بە ڤیدیۆ؛ دانپێدانانی بكوژی خێزانە كوردەكەى بەغدا بڵاوكرایەوە كازمى چووە ناو خۆپیشاندەرانی سلێمانی بە ڤیدیۆ؛ لەگەڵ گەیشتنی كازمی بۆ سلێمانی لەبەردەم فڕۆكەخانە خۆپیشاندانە بە ڤیدیۆ؛ پەڕلەمانتارێكی كورد لەسەر مووچە چی بە دوو وەزیری عیراق وت؟ کوردستان وێنە.. لە هەولێر كەسێك بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی كریستاڵ دەستگیركرا خەڵك – بەشی هەواڵ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، كەسێكیان بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركردووە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر... سامانە سرووشتییەكان: باشترە عیراق وەك هەرێمی كوردستان بهێڵن لایەنی سەربەخۆ وردبینی لە پرسی نەوت بكات خەڵك – بەشی هەواڵ دوای ئەوەی وەزیری نەوتی عیراق ئاماژەی بەوەكردبوو، كەنەوتی هەرێم بەقاچاغ دەبرێت و لەئۆپیك كێشەی بۆ عیراق... فراكسیۆنی پارتی؛ بە شانازییەوە یادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەكەینەوە خەڵك – بەشی هەواڵ فراكسیۆنی پارتی لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، بە شانازییەوە یادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەكەینەوە، كە خاڵێكی...
<urn:uuid:1b96cd57-2423-4c8b-8833-3532e9370cf3>
CC-MAIN-2020-40
https://xelk.org/116438/
2020-09-25T06:59:07Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2020-40/segments/1600400222515.48/warc/CC-MAIN-20200925053037-20200925083037-00559.warc.gz
ckb
0.832174
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.8321737051010132, "sdh_Arab_score": 0.09112085402011871, "hac_Arab_score": 0.07667423039674759}
سه‌ره‌تا په‌یوه‌ندی پێنچ شه‌مه 8 خه‌زه‌ڵوه‌ر 2720 ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران فیس‌بوک یوتوب تویتر Toggle navigation ئه‌ندامه‌تی په‌رگه‌ی میوان چالاکیه‌کان وتاره‌کان سیاسی ڕاپۆرتی تایبه‌ت به‌یاننامه دیمانه کۆمه‌ڵایه‌تی کوردستان هه‌مه‌ڕه‌نگ وه‌رزشی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر لاوانی سازمان ده‌رباره‌ی ئێمه پهیڕهوپرۆگرام ده‌سته‌ی کارگێری ده‌نگوباس سه‌ره‌تا هه‌واڵی نوێ هەیٸەتێکی سەرکردایەتی یەکیەتی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ٸێران سەردانی رێکخراوی لاوان هه‌واڵ شەمخانی هەرەشە لە گرتنی بۆنەکانی نەورۆز دەکات هه‌واڵ پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لەنێو منداڵان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامە هه‌واڵ هێزی سنووریی بانە زیانی ١.٥ میلیارد تمەنیی بە کاسبکاران گەیاند هه‌واڵه‌کان ون بوونی دۆسیەی دادگا، ١٠ ساڵ زیندانی بەدواوە بوو هه‌واڵه‌کان ڕاپۆرتی هەفتانەی جینایەتەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران ڕاپۆرتی هەفتانە لەسەر جینایاتی ڕژیم لە کوردستان و ئێران! ڕژێمی ئاخوندی و ڕۆژی جیھانی بەرەنگاربوونەوەی سزای سێدارە لاوانى کورد لەبەردەم مەترسى بەردەوامی دەستبەسەرکردن و زوڵم و زۆری رژێمی ئاخوندی‌دا! تحریف آخوندی و چگونگی مقابلە با آن! ڕاپۆرتی هەفتانەی کوشتاری ڕژیم کە کوردستانی ئیران: ڕاپۆرتی هەفتانە لەسەر کوژرانی کۆڵبەران و جینایاتی ڕژیم لە کوردستانی ئێران! جوانان انرژی مثبتی برای جامعە هستند!! سزای بڕینەوەی پەنجە لەسەر سێ زیندانی مێرمنداڵ جێبه‌جێ دەكرێ! نەوید ئەفکاری" زۆرانبازی ئێرانی لە لایەن ڕژیمی ئێرانەوە، لە سێدارە درا. دەوڵەتی فەڕانسە، مێژوو و شارستانیەتی گەلی کوردی، بە خوێندنی قوتابخانەکانی زیادکرد کەڵک وەرگرتنی ڕژیمی ئێران لە لاوان و مێرمنداڵانی ئەفغان و ناردنیان بۆ شەڕی سوریە ! 1 2 3 4 بعدی کۆمه‌ڵایه‌تی ئەمساڵ 1762كەس لە ئێران بە هۆی بە كار هێنانی مادەی هۆشبەرە مردوون تێزاب پرژاندنی ماتۆرسواران بە سەر كچێكدا لە تاران شوێنە گشتییەكانی شاری سنە كراون بەمەیدانی تیرهاوێژی هـــەڵمەتـــێكی نـــوێ بـــە نـــاوی پـــرژانـــدنی تێزاب لــەناو دەزگــــای ئــاخـــوندی لەسەدا ٢٥ی لاوانی سەڵتی ئیلام، تووشبووی ماددە هۆشبەرەکانن" تەرمێ ژنێکی تەمەن ٢٧ ساڵ لە سەقز، بە سووتاوی دۆزرایەوە مەرگی لاوێكی جوانڕۆیی لەرێگەی خۆكوژییەوە چوار تا پێنج هه‌زار ئافره‌ت و منداڵی ئێزیدی نادیارن" نابێت ژنان بۆ چارەسەری کێشەکانیان تەنیا خۆیان بە هەشتی مارسەوە ببەستنەوە! کچێکی تەمەن ٢١ ساڵ لە سەقز خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. کوردستان/ لە ماوی دوو ڕۆژدا چوار خۆکوژی ڕووی دا خۆكوشتن و خۆسوتاندنی شارۆمەندان لە مەریوان و كرماشان چوار کوڕ و کچ لە شاری ورمێ خۆیان کوشت لاوێكی مەریوانی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا ملوێنێك و سێسەد هەزار نەخوێندەوار لە ئێران وێنەی سێلفی، گیان لەدەستدانی کچێکی سەردەشتی لێکەوتەوە
<urn:uuid:87fc1b1d-4d98-4704-8a92-ff2b93e3050e>
CC-MAIN-2020-45
https://www.lawan.info/item_categories.php?kateid=34
2020-10-29T19:14:22Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2020-45/segments/1603107905777.48/warc/CC-MAIN-20201029184716-20201029214716-00564.warc.gz
ckb
0.713218
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.7132182717323303, "sdh_Arab_score": 0.14416441321372986, "hac_Arab_score": 0.1421874463558197}
SNN کۆمپانیای فەیسبوک گروپێکی ژنان دەسڕێتەوە کە ناویان لە خۆیان ناوە (ئافرەتانی نیوجێرسی لەپێناو ترەمپ) سەرۆکی ئەمریکاش داوا لە کۆمپانیاکە دەکات هەرچی زووە گروپەکە بگێڕێتەوە. بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا بۆ فەیسبوک نووسیوێتی: "هەر ئێستا هەژماری ئەو گرووپە بگێڕنەوە". گروپە ژنانەکە پێکهاتووە لە 29 هەزار ئەندام کە زۆرینەیان ژن و کچن و خۆیان وەک پشتیوان و پاڵپشتی دۆناڵد ترەمپ ناساندووە کە هەموویان خەڵکی ویلایەتی نیوجێرسی-ن. بەپێی هەواڵێکی سایتی نیوجێرسی کۆم بریسیلا کۆنفری کە ئەدمینی سەرەکیی گرووپەکەیە رایگەیاندووە "فەیسبوک بێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە گروپەکەی داخستووە و سڕیوێتیەوە". کۆمپانیای فەیسبوک حاڵەتەکەی وا لێکداوەتەوە کە جۆرێکە لە بازرگانیکردن و پارە پەیدا کردن لە ڕێگەی لایک و کۆمێنتی ئەندامەکانی ناو گرووپەکەوە لینکی ریکلامی جۆراوجۆر دزەیکردووە کە ئەوە جۆرێکە لە پێشێلی مافی شەخسیی بەشداربووان. هەواڵی زیاتر هەواڵی زیاتر زۆرترین بینراو - 2020-05-27 - - - ئەرشیف دەربارەی ئێمە ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
<urn:uuid:e015255a-51d1-4b6f-ba47-6350c58dc89e>
CC-MAIN-2020-50
https://snnc.co/47333/
2020-12-05T10:54:04Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2020-50/segments/1606141747774.97/warc/CC-MAIN-20201205104937-20201205134937-00324.warc.gz
ckb
0.864534
Arab
2
{"ckb_Arab_score": 0.864534318447113, "sdh_Arab_score": 0.10830958187580109, "hac_Arab_score": 0.027130145579576492}
كورد هیچ شك نابات له ئێوه و _با_ زیاتر* كورد هیچ شك نابات له ئێوه و _با_ زیاتر* داستان به‌رزان ماوه‌ی ڕابردوو شاره‌كه‌مان پڕی بوو له هات و هاوار، دیواره‌كان به پۆسته‌ری ڕه‌نگا و ڕه‌نگ و هه‌ندێكیان ڕه‌ش و سپی داپۆشرابوون، شه‌وان تا به‌یانی، به‌یانی تا ئێواره پڕ شه‌قامه‌كان بوون له هوتاف كێشان، ئه‌و هه‌موو مناڵه له‌شیرینی خه‌و داچڵه‌كین، ئه‌و هه‌موو پیر و نه‌خۆشه تا سپێدان خه‌و نه‌چووه چاویان، ئه‌و هه‌موو موناقه‌شه تاقه‌ت پڕوكێنه له‌سه‌ر مێزی نادییه‌كان و چایخانه‌كان و دامه‌زراوه‌كان و ڕێكخراوه‌كان و حیزبه‌كاندا كران، ئه‌و هه‌موو دڵه له ناو مزگه‌وت و ماڵ و كۆلێژ و خوێندنگاكاندا له‌سه‌ر بیر و بۆچوونی جیاواز له‌یه‌كتر زوویربوون،….. هۆڵ و یاریگا و ده‌شت و شه‌قامه‌كان ببونه پارچه‌یه‌ك له كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری، دونیایه‌ك داواكاریی پێشكه‌ش كران، له‌به‌رامبه‌ردا دونیایه‌ك به‌ڵێنه دران، ئه‌و هه‌موو خه‌ڵات و كارتی مۆبایله دابه‌شكران به‌سه‌ر یاران و دۆستانی حیزبه جیاوازه‌كاندا، ئه‌و هه‌موو نامه‌ی مۆبایله نێردران و تێیدا داواكرا ده‌نگ به لیستی(………….)بده. ئه‌و هه‌موو وتار و هه‌ڵوێست و نوسینه فرۆشران، ئه‌و هه‌موو كه‌مپین و باره‌گا و بنكه‌یه له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات دانران، بۆ پشتگیری كردنی فڵان لیست فیسار لیست، ئه‌و هه‌موو ئاڵای لیسته له‌سه‌ر ماڵ و باره‌گا و ناو شوێنه گشتییه‌كاندا هه‌ڵواسران ، ئه‌و هه‌موو ئاڵای كوردستانه كرانه ئامرازی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، ئه‌و هه‌موو وێنه‌ی سه‌رۆكی لیست و حیزبه كران به ئۆتۆمۆبیل و پاسكیل و عه‌ره‌بانه‌وه و دواتر له ژێر پێی خه‌ڵكیدا دڕان، سووان، بران، هه‌موو ئه‌مانه بۆ گه‌یشتن بوو به به‌رواری 25/7/2009واته ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، دواجاریش بۆ گه‌یشتن به به‌رپرسیارێتی و ئه‌ندامێتی و به ده‌ست هێنانی كورسی سه‌رۆك و كورسی په‌رله‌مان،… ئه‌وا ئه‌مڕۆ ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه و ئێمه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان په‌یتا په‌یتا ده‌چینه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و هه‌ریه‌كه‌مان ده‌نگ به حیزب و لایه‌نێكی جیاواز ده‌ده‌ین، هه‌ریه‌كه‌مان ده‌نگ به سه‌رۆك و لیستێكی جیاواز ده‌ده‌ین، دواجار له‌هه‌موو ئه‌مانه په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێكده‌هێنین،…. ده‌ئێوه‌ش ئه‌وانه‌ی ده‌بنه ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی داهاتووی كوردستان، ئه‌ی ئه‌و به‌ڕێزه‌ی ده‌بیته سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م ڕۆژه‌تان بیرنه‌چێت كه خه‌ڵكی كوردستان بهرپهڕی به‌رپرسیارێتییه‌وه ده‌چن به‌ره‌و ده‌نگدان، ده‌نگی خۆیانتان پێده‌ده‌ن، كورد هیچ شك نابات له ئێوه و _با_ زیاتر، ده‌ئێوه‌ش ڕاستگۆ و ده‌ست پاك و به ویژدان و خه‌مخۆری ڕاسته‌قینه‌ی بن، بیرتان بێت چوار ساڵی تر ئه‌م كاتانه پێویستان به ده‌نگی میلله‌ت هه‌یه، تا بچنه‌وه سه‌ر كورسییه‌كانتان، كار بكه‌ن، ههوڵًبدهن له‌سه‌ر گشت ئاسته جیاوازه‌كان خزمه‌تكاری گه‌ل بن، كه‌س و كاری شه‌هیدان و ئه‌نفال و كیمیابارانتان له بیر بێت، خوێندكاران و مامۆستایان و ڕۆشنبیرانتان بیر بێت، مناڵان و گه‌نجان و پیرانتان بیربێت، فه‌رمانبه‌ران و كرێكاران و جوتیارانتان بیر بێت، پۆلیس و ئاسایش و پێشمه‌رگه‌تان بیر بێت،…. چونكه ئه‌وان ده‌نگی خۆیان به ئێوه به‌خشی، ئێوه‌یان كرده سه‌رۆك و نوێنه‌رانی خۆیان، بیرتان بێت ئه‌وان ته‌نیا ئامراز نین بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و سه‌ركه‌وتنتان له هه‌ڵبژاردندا، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌م چین و توێژ و ئاسته جیاوازانه‌ی میلله‌ت ئامانجن و نابێت له هیچ چركه‌یه‌كدا ئه‌وانتان بیر بچێت. *تایتڵی شیعرێكی (محمود ده‌روێش)ه كه بۆ كوردی نوسیوه به ده‌ستكارییه‌وه.
<urn:uuid:6dcbc2dc-73aa-410c-ae65-511e4681b797>
CC-MAIN-2020-50
http://dengekan.ca/%D9%83%D9%88%D8%B1%D8%AF-%D9%87%DB%8C%DA%86-%D8%B4%D9%83-%D9%86%D8%A7%D8%A8%D8%A7%D8%AA-%D9%84%D9%87%E2%80%8C-%D8%A6%DB%8E%D9%88%D9%87%E2%80%8C-%D9%88-_%D8%A8%D8%A7_-%D8%B2%DB%8C%D8%A7%D8%AA%D8%B1/
2020-11-26T02:11:51Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2020-50/segments/1606141185851.16/warc/CC-MAIN-20201126001926-20201126031926-00105.warc.gz
ckb
0.958452
Arab
2
{"ckb_Arab_score": 0.9584522843360901, "sdh_Arab_score": 0.03380129486322403}
SNN Sport شەوی رابردوو لە یاری بەرامبەر بە یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید لە هەفتەی دەیەمی لالیگا کە 1-0 بە سوودی یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید تەواو بوو، هەریەکە لە سێرجی رۆبێرتۆ و جێرارد پیکێ تووشی پێکان بوون و بەشداری چەند یارییەکی داهاتووی یانەکەیان ناکەن. بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاس، جێرارد پیکێ بۆ ماوەی دوو مانگ لە یاریگاکاندا دووردەکەوێتەوە و سێرجی رۆبێرتۆش بۆ ماوەی مانگێک دووردەکەوێتەوە. پیکێ تووشی پێکان بووە لە ئەژنۆی راستیدا، چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ پشکنینی زیاتری بۆ بکرێت. هەروەها پێکانی سێرجی رۆبێرتۆ لە ماسولکەکانی رانی راستیدایەو ئەم یاریزانەش ئەمڕۆ پشکنینی تری بۆ دەکرێت. بێجگە لەم دوو یاریزانە، هەریەکە فاتی و ئەراخۆ و بۆسکێتس لە یانەی بەرشەلۆنە دوورکەوتوونەتەوە و ئامادەی یاری داهاتووی یانەکەیان نابن. هەواڵی زیاتر هەواڵی زیاتر زۆرترین بینراو - 2020-05-27 - - - ئەرشیف دەربارەی ئێمە ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
<urn:uuid:b6a4812e-91ba-41f5-b18c-11fe602f2902>
CC-MAIN-2021-04
https://snnc.co/51556/
2021-01-27T03:20:42Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2021-04/segments/1610704820894.84/warc/CC-MAIN-20210127024104-20210127054104-00266.warc.gz
ckb
0.960982
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.9609819054603577, "hac_Arab_score": 0.02085777558386326, "sdh_Arab_score": 0.018178150057792664}
January 21st, 2021 نه‌وا . January 21st, 2021 NRT هاتوچۆی هەولێر سەرجەم شوفێران و هاوڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە کە بەهۆی بارینی بەفر و دابەزینی پلەکانی گەرماوە رێگای دەربەندی گۆمەسپان بۆسەر چیای سەفین و ناحیەی هیران ئێستادا گیراوە. January 21st, 2021 یاریگا یاریگا- یانەی ئەلكۆیانۆی پلە سێی ئیسپانیا توانیان خۆیان بگەیەننە قۆناغی داهاتووی جامی شای ئیسپانیا لەسەر دەستی… یاریگا- زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بەرگری لە یاریزانەكانی دەكات و خۆی… سەرۆکی نوێی ئەمریکا لە یەکەم رۆژی دەستبەکاربوونیدا لە نووسینگەکەی خۆی لە کۆشکی سپی واژۆی لەسەر ١٥ بڕیاری گرنگ کردووە. یاریگا- ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئەوەیان ئاشكرا كرد بارسێلۆنا گەشتووەتە ڕێككەوتن بۆ گواستنەوەی ئیریك گارسیای بەرگریكاری مانچێستەر… بەڕێوەبەری گشتی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە رایگەیاند، كۆرۆنا مه‌ترسی ڕێژه‌ی مردنه‌كه‌ی ٣% بووه كۆرۆنا ڤایرۆسێكی به‌و شێوه‌یه كوشنده نه‌بووه، به‌ڵام بڵاوبوونه‌وه‌كه‌ی زۆر خێرایه. یاریگا- كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی ستایشی ئاستی یانەكەی دەكات لە یاری… January 21st, 2021 VOA ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا ئاڤڕێل هێنزی کاندیدی سەرۆک جۆو بایدنی بۆ پۆستی بەڕێوبەری دەزگاکانی هەواڵگری نیشتیمانی ئەمەریکا پەسەند کرد، بەمەش هێنز بووە یەکەمین ئەند میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، تەقینەوەیەک لە بازاڕی جلومەرگی سەربازی لە مەیدانی تەیران روویدا.
<urn:uuid:186ecef6-783a-460b-a0da-192937859063>
CC-MAIN-2021-04
https://amro.tech/ku/mostread?page=5
2021-01-21T20:22:37Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2021-04/segments/1610703527850.55/warc/CC-MAIN-20210121194330-20210121224330-00428.warc.gz
ckb
0.742397
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.7423973083496094, "sdh_Arab_score": 0.18815721571445465, "hac_Arab_score": 0.06905143707990646}
ئه‌ڤرۆ نیوز، بارزان مزوورى ژێده‌ره‌كێ ژ رێكخراوا ئازاد ل ناڤ باژێرێ مووسل بۆ ئه‌ڤرۆ نیوز دیاركر پتشى شكه‌ستنا ئه‌ڤرۆ یا چه‌كدارێن تیرورستیێن داعش دهێرشا بۆ سه‌ر سه‌نگه‌رێن پێشمه‌رگه‌ى ل میحوه‌رى ناوه‌ران ئیناى، داعش ل دانێ ئێڤاری 22 گه‌نج د ناڤ گوره‌پانا ئاڤاهیێ پارێزگه‌ها مووسل دا گوللهبارانكرن. ژێده‌رى دیاركر ژى كو ئه‌ڤرۆ ب سه‌دان ته‌رمێن داعش گه‌هشتینه نه‌خوشخانا كومارى ل مووسل كو گه‌له‌ك ژ وان ئهمیرێن داعش بوون. ئه‌ڤرۆ نیوز، بارزان مزوورى
<urn:uuid:992a43de-0101-41b1-9f9e-e642d796db39>
CC-MAIN-2021-10
https://evronews.net/ku/%D9%83%D8%A7%D8%B1%DA%A4%D9%87%E2%80%8C%D8%AF%D8%A7%D9%86%D8%A7-%D8%AF%D8%A7%D8%B9%D8%B4-%D9%BE%D8%B4%D8%AA%D9%89-%D9%84-%D9%85%DB%8C%D8%AD%D9%88%D9%87%E2%80%8C%D8%B1%DB%8E-%D9%86%D8%A7%D9%88%D9%87/16840/
2021-02-25T05:41:55Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2021-10/segments/1614178350717.8/warc/CC-MAIN-20210225041034-20210225071034-00069.warc.gz
ckb
0.751112
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.7511123418807983, "sdh_Arab_score": 0.1670062392950058, "hac_Arab_score": 0.06223259121179581}
پسپۆران داوای دابه‌شكردنی دهسهڵاَت ئه‌كه‌ن بۆ كه‌ركوك به‌ڵام كورد ئاماده‌نییه ده‌ستبه‌رداری راپرسی له‌سه‌ر چاره‌نوسی كه‌ركوك بهێنێت. پسپۆران داوای دابه‌شكردنی دهسهڵاَت ئه‌كه‌ن بۆ كه‌ركوك به‌ڵام كورد ئاماده‌نییه ده‌ستبه‌رداری راپرسی له‌سه‌ر چاره‌نوسی كه‌ركوك بهێنێت. به‌ڵام به‌شداربووه كورده‌كانی كۆنفرانسه‌كه، كه له پایته‌ختی وولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سازكرا، هۆشیارییاندا كه ته‌نها رێگه‌چاره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كه‌ركوك له رێگه‌ی ئه‌و راپرسییه‌وه ده‌بێت كه به‌پێی مادده‌ی 140ی ده‌ستوری عێراق دیاریكراوه‌و جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌و مادده‌یه كارهساتهێنهر ده‌بێت. كۆنفرانسه‌كه، رۆژانی 9-11ی مانگی ئایار بهرِێوهچوو و له‌لایه‌ن ئه‌نستیتۆی كوردی له واشینتۆن و كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی كوردستان له ئه‌مه‌ریكای باكورو زانكۆی په‌نسلڤانیاوه بهرِێوهبرا، زیاتر له 100كورد‌و پسپۆرانی له خانه‌كانی بیر و حكومه‌تی ئه‌مریكا به‌شدارییان تێداكرد. لهكۆنفۆانسهكهدا باس له زۆر مهسهلكرا هه‌رله ململانێی نێوان توركیا‌و پارتی كرێكارانی كوردستان،پ‌ك‌ك،ه‌وه هه‌تا چه‌وساندنه‌وه دژی كورد له ئێران، سوریا‌و و توركیا، به‌ڵام كه‌ركوك و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی ماددی 140 ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆنفرانسهكهبوو. كورد به‌شێوه‌یه‌كی زۆر توشی نائومێدی بوون به‌رامبه‌ر به به‌رده‌وام دواخستنی چاره‌نوسی كه‌ركوك. نه‌جمه‌دین كه‌ریم، سه‌رۆكی ئه‌نستیتۆی كوردی له واشینتۆن وتی، " واشینتۆن سه‌نته‌ری سیاسه‌ته‌و هه‌ر شتێك له‌وه‌ێوه رووبدات كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو جیهان ئه‌بێت." هه‌روه‌ها وتیشی، "ئه‌مانه‌وێت په‌یامی ئه‌وه بنێرین كه مادده‌ی 140 نه‌مردووه." له ساڵه‌كانی 1970كان و 1980كاندا هه‌زاران كورد‌و توركمان و ئاشووری له كه‌ركوك ده‌ربه‌ده‌ركران. هه‌روه‌ها رژێمی ئه‌و سه‌رده‌مه له رێی سیاسه‌تی ته‌عریبه‌وه خه‌ڵكانی عه‌ره‌بی له باشووری عێراقه‌وه هێنا بۆ ئه‌وه‌ی له كه‌ركوك بژین وه‌ك به‌شێك له‌و سیاسه‌ته‌ی بۆ گۆرینی پێكهاته‌ی دانیشتوانی پارێزگاكه پیاده‌ی ده‌كرد. مادده‌ی 140 داواده‌كات كه پرۆسیه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی پارێزگاكه بكرێت كه بریتییه له قه‌ره‌بووكردنه‌وه خێزانه هاورده‌كان و ناردنه‌وه‌یان بۆ شوێنی ئه‌سڵی خۆیان، له‌هه‌مانكاتدا رێگه‌دان به هاتنه‌وه‌ی ده‌ركراوه ئه‌سڵیه‌كان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان. پاش ئه‌و پرۆسه‌یه، پرۆسه‌ی سه‌رژمێریكردن و دواجار راپرسی ئه‌نجا ئه‌درێت بۆئه‌وه‌ی بزانرێت ئایا كه‌ركوك بكرێته به‌شێك له هه‌رێمی كوردستانی عراق یان پارێزگایه‌ك بێت له حكومه‌تی ناوه‌ندیدا. به‌ڵام كه پرۆسه‌ی ئاساییكردنه‌وه به‌هۆێ نائارامی بارودۆخی ئه‌منی وسیاسیه‌وه دواخراوه- كه‌ركوك به‌شێوه‌یه‌كی فراوابه "به‌رمیله باروت" ناسراوه-و ژماره‌یه‌كی زۆر لایه‌ن باس له‌وه ئه‌كه‌ن كه ململانێ له‌سه‌ر كه‌ركوك ته‌نها له رێكه‌وتن له‌سه‌ر دابه‌شكردنی دهسهلاَت له‌نێو نه‌ته‌وه و ئاینزا جیاوازه‌كانی كه‌ركوكه‌وه ده‌بێت. پێده‌چیت كه‌كورد براوه‌ی راپرسی بن، له‌به‌رئه‌وه‌یه كه‌هه‌ندێ توركمان و عه‌ره‌ب-كه‌ئه‌یانه‌وێت كه‌ركوك به‌شێك بێت له حكومه‌تی ناوه‌ندی یان پارێزگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ-دژی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ن. نه‌جمه‌دین كه‌ریم وتیكه نوێنه‌رانی عه‌ره‌ب و توركمان و ئاشووری و كوردی كه‌ركوك بانگهێشتی كۆنفرانسه‌كه كرابوون به‌ڵام به‌هۆی وه‌رنه‌گرتنی ڤیزاوه نه‌یانتوانی ئاماده‌بن. گرژی له نێوان دهسهلاَتداری ناوخۆیی كه‌ركوك حكومه‌تی عێراقیدا رووی له زیادبوون كردوه‌و دهسهلاَتداری ناوخۆیی حكومه‌تی عێراق به خاوهخاوكردن له جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140دا تۆمه‌تبار ئه‌كه‌ن. كه‌مال كه‌ركوكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان،وتی، "مادده‌ی 140 زۆر گرنگه بۆ ئێمه‌و خه‌ڵكی ئێمه له ناوچه‌كه‌دا. ئه‌و خه‌ڵكه له‌سه‌ر ئاگرن بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140." هه‌روه‌ها هۆشیاریشیدا، "ئه‌گه‌ر بزانین پلانێك هه‌یه بۆ جێبه‌جێنه‌كردنی ماددی 140 ئه‌و په‌ناده‌به‌ینه به‌ر عیسیانی مه‌ده‌نی." به‌ڵام هه‌ندێ له پسپۆرانی نێوده‌وڵه‌تی له كۆنفرانسه‌كه‌دا وتیان كه ده‌بێت پارته سیاسییه‌كانی ناو كه‌ركوك كه نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن رێكبكه‌ون له‌سه‌ر دابه‌شكردنی دهسهلاَت، چونكه بارودۆخی نائارامی ئێستا‌و ركابه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان له رێگه‌ی راپرسییه‌وه چاره‌سه‌رناكرێت. جه‌یسن گڵهك، راۆێژكاری یاسایی له ئه‌نستیتوی ئاشتی وولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، وتی زۆرئه‌سته‌مه مادده‌كه له "كه‌شێكی وژمنكارانه"دا جێبه‌جێبكرێت. هه‌روه‌ها وتیشی كه حكومه‌تی عێراقی په‌یوه‌ست نییه به پابه‌ندبوون به مادده‌ی 140ه‌وه چونكه واده‌ی جێبه‌جێكردنی له 31ی مانگی 12ی ساڵی 2007دا به‌سه‌رچوو. جه‌یسن وتی، "واقعی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه گه‌یشتن به رێكه‌وتنێكی سیاسی پێویسته." ده‌یڤد پۆلۆك، زه‌میلی میوان به ئه‌نستیتوی واشینتۆن بۆ سیاسه‌تی خۆرههلاَتی نزیك،هاورابوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه رێككه‌وتن له‌سه‌ر دابه‌شكردنی دهسهلاَت له‌وانه‌یه ئارامی بۆ كه‌ركوك دابینبكات. ئهووتی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی كه‌ركوك به‌ڵگه‌ی یاسایی و مێژووییان هه‌یه بۆ بانگه‌شه‌ی خاوه‌ندارێتی كه‌ركوك، بۆیه راپرسی چاره‌سه‌رنییه بۆ كێشه‌كانی كه‌ركوك. ده‌یڤد وتی، "باشترین رێگا ئه‌وه‌یه كه رێگه‌چاره‌یه‌ك بدۆزرێته‌وه كه هه‌موو لایه‌ك پێیرازیبن." پارته كوردییه‌كانی كه‌ركوك 26 كورسی له كۆی 41 كورسی ئه‌نجومه‌نی پاێزگای كه‌ركوكیان لهدهستدایهو چه‌ندین جار به‌وه په‌راوێزخستنی نه‌ته‌وه‌كانی تر تۆمه‌تباركراون. به‌ڵام واپێده‌چێت كه گرتنی رێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی تردا بۆ ده‌ركه‌وتبێت. له مانگی 12ی پێشودا ئه‌ندامه عه‌ره‌به‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه بریاریاندا بگهرِێنهوه ناو ئه‌نجومه‌نه‌كه پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی ساڵێك موقاته‌عه‌ی ئهنجومهنهكهیانكردبوو. قوباد تاڵه‌بانی، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، دووپاتیكردهتهوه كه پێویسته سه‌ركرده كورده‌كان پشتیوانی نه‌ته‌وه‌كانی تری كه‌ركوك به‌ده‌ستبهێنن، "نابێت په‌نابه‌رینه به‌ر ئه‌نجامدانی تاوان بۆ چاره‌سه‌ركردنی تاوان." به‌ڵام رێكه‌وتن له‌سه‌ر دابه‌شكردنی دهسهلاَت له‌جیاتی ئه‌نجامدانی راپرسی ئیختیارێكی زۆر لهكوردنییه، كه زۆر به جدییه‌وه هه‌وڵیاندا بۆ ئه‌وه‌ی مادده‌كه له ده‌ستوری عێراقیدا بچه‌سپێنن. برێندان ئۆلێری، مامۆستای زانسته‌سیاسییه‌كانی له زانكۆی په‌نسلڤانیا، كه راوێژكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانبوو له‌كاتی دارِشتنی ده‌ستوری عێراقدا، هۆشیاریدا كه ئه‌گه‌ر راپرسی ئه‌نجام نه‌درێت ئه‌وا زۆرێك له كورد ئاماده‌بن، "خۆیان مه‌سه‌له‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ن." ئۆلێری وتی هه‌ردوو پارته سیاسییه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كوردستان، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وپارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ژێر فشاری نیشتمانپه‌روه‌ره كوردییهكاندان بۆ كۆڵنه‌دان له‌جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140دا. موحه‌مه‌د ئیحسان، وه‌زیری كاروباری ناوچهدابرِاوهكان، وتی ناوچه‌كه له چاوهرِوانی ده‌ره‌نجامی خراپ‌دا ئه‌بێت ئه‌گه‌ر راپرسی ئه‌نجام نه‌درێت، "جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 هه‌ندێ كێشه له‌گه‌ڵ خۆی دێنێت، به‌ڵام پشتگوێخستنی كاره‌سات ده‌هێنێت بۆ عێراق." مه‌ریوان حمه‌سعید موحه‌ریری عێراقی ئه‌نستیتوی رۆژنامه‌وانی جه‌نگ و ئاشتییه.
<urn:uuid:42dd546d-75ba-432c-a69a-dcf68fffb2aa>
CC-MAIN-2021-17
https://iwpr.net/ku/global-voices/pspoeran-daway-dabhshkrdny-dhshlaat-yhkhn-boe-khrkwk
2021-04-19T09:14:07Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2021-17/segments/1618038879305.68/warc/CC-MAIN-20210419080654-20210419110654-00502.warc.gz
ckb
0.898447
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.8984474539756775, "sdh_Arab_score": 0.0990443155169487}
SNN- لە سەردانێکیدا بۆ نەخۆشخانەی واڵتەررید-ی سەربازیی، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بە دەمامک-ەوە دەرکەوت، پاش ئەوەی پێشتر لەهیچ کۆڕ و کۆبوونەوەیەکدا بە دەمامکەوە نەدەبینرا. لەدوای سەردانەکەی ترەمپ وتی: "گەر تۆ چوویتە نەخۆشخانەیەک پێویست بەوە دەکات کە دەمامک بەکاربهێنیت بۆ پاراستنی تەندروستیی خۆت و دەوروبەرت". سەرۆکی ئەمریکا داواشی لەرۆژنامەنووسان و پەیامنێران کرد کە بەردەوام لەرووماڵ و کارەکەیاندا دەستکێش و دەمامک بەکاربهێنن. پێشتریش دەوترێت لەکاتی سەردانی بۆ کۆمپانیای (فۆرد) دۆناڵد ترەمپ رێنماییەکانی خۆپارێزیی جێبەجێکردووە. هەواڵی زیاتر هەواڵی زیاتر زۆرترین بینراو ئەرشیف دەربارەی ئێمە ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
<urn:uuid:29682e9e-6728-41fa-8282-2d0d0abda660>
CC-MAIN-2021-17
https://snnc.co/21207/
2021-04-22T20:28:00Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2021-17/segments/1618039604430.92/warc/CC-MAIN-20210422191215-20210422221215-00266.warc.gz
ckb
0.954912
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.9549122452735901, "sdh_Arab_score": 0.03163830190896988, "hac_Arab_score": 0.01345765683799982}
SNN- بەهۆی دەرکەوتنی دوو حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا، سه‌رۆكایه‌تی دادگای پێداچوونه‌وه و دیوانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان كه‌ره‌نتین كران. بەپێی راگەیەنراوێکی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان، دوای ده‌ركه‌وتنی دوو حاڵه‌تی هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا كه یه‌كێكیان دادوه‌ره له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان (تمییز) و ئه‌وی دیكه‌یان فه‌رمانبه‌ر له دیوانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، بڕیار درا به كه‌ره‌نتین كردنی سه‌رۆكایه‌تی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان(تمییز) و دیوانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری لە ئەمڕۆوە بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ. دەشڵێت: وێڕای داواكاریی بۆ پابه‌ندبوونی هه‌موو لایه‌ك به رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی، هیوای چاكبوونه‌وه بۆ ئه‌و تووشبووانە و سه‌رجه‌م تووشبووانی كۆرۆنا ده‌خوازین و هاووڵاتیان وڵاته‌كه‌مان پارێزراو بن. هەواڵی زیاتر هەواڵی زیاتر زۆرترین بینراو ئەرشیف دەربارەی ئێمە ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین. ئەگەر لەبیرت کرد - - - - - 2020-05-10
<urn:uuid:89d20525-065f-4ff8-9f97-e09b14bc9b67>
CC-MAIN-2021-21
https://snnc.co/13976/
2021-05-19T03:05:24Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2021-21/segments/1620243991562.85/warc/CC-MAIN-20210519012635-20210519042635-00430.warc.gz
ckb
0.858038
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.8580377697944641, "sdh_Arab_score": 0.13017375767230988, "hac_Arab_score": 0.011608192697167397}
هەولێر.. کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا دەستیپێکرد لە پارێزگای ھەولێر کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا دەستیپێکرد. Arbil هەولێر - AA لە پارێزگای ھەولێر کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا دەستیپێکرد. لەسەرتا لە نەخۆشخانەی رزگاری ھەولێر یەکەم کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا لە کارمەندانی تەندروستی درا. دوای ئەوەی ٥٠ ھەزار ژەم ڤاکسینی کۆمپانیای سینۆفارمی چیننی گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق پشکی ھەرێمی کوردستان کە بڕەکەی پێنج ھەزار ژەم بوو، یەکەمین کاروانی ڤاکسینەکەی چینی دووی ئەم مانگە گەیشتە ھەرێمی کوردستان و لەلایەن وەزیری تەندروستیی ھەرێمی کوردستان سامان بەرزنجی وەرگیرا. ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
<urn:uuid:21b64765-2020-4881-b5d3-7e1082078b53>
CC-MAIN-2021-21
https://www.aa.com.tr/ks/%DA%A9%DB%86%DA%A4%DB%8C%D8%AF-%D9%A1%D9%A9/%D9%87%DB%95%D9%88%D9%84%DB%8E%D8%B1-%DA%A9%D9%88%D8%AA%D8%A7%D9%86-%D8%A8%DB%95-%DA%A4%D8%A7%DA%A9%D8%B3%DB%8C%D9%86%DB%8C-%DA%A9%DB%86%D8%B1%DB%86%D9%86%D8%A7-%D8%AF%DB%95%D8%B3%D8%AA%DB%8C%D9%BE%DB%8E%DA%A9%D8%B1%D8%AF/2164207
2021-05-19T00:46:46Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2021-21/segments/1620243989874.84/warc/CC-MAIN-20210518222121-20210519012121-00240.warc.gz
ckb
0.980391
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.9803910851478577, "sdh_Arab_score": 0.01858077012002468}
SNN نوسینگەی ئەندازیاریی بۆشایی ئاسمانی چین رایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بە کاتی هەرێمی کوردستان، مووشەکە چینییەکە پاش ئەوەی لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە و چووەتە نێو بەرگەهەوای زەوییەوە بەشێکی زۆری لەنێو چووە و پاشماوەکەیشی لە زەریای هیندی لەنزیک ماڵدیڤ کەوتوەتە خوارەوە. بەپێی تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی چین، موشەکی Long March B5 بەسەر دەریای عەرەبیدا پاش چونە ناو هەواوە لێکهەڵوەشاوە، هاوکات میدیاکانی چین دەڵێن، پاشماوەی موشەکەکە لە باشووری ڕۆژئاوای هندستان و سریلانکا کەوتوەتە خوارەوە، لایخۆیەوە ناوەندی چاودێریی خزمەتگوزاریی Space-Track لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، "هەمو ئەوانەی بەدوای هەواڵی موشەکی LongMarch5Bەوەن، دەتوانن پشوو بدەن، مووشەکەکە کەوتوەتەخوارەوە". ئاژانسی گەردونناسیی ئێرۆ سپەیسی ئەمریکی دوێنێ شەممە پێشبینی کرد، پارچەی سەرەکی کەشتییە لەکۆنتڕۆڵ دەرچوەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە نیوزیلەندا بکەوێتە خوارەوە. هەواڵی زیاتر هەواڵی زیاتر زۆرترین بینراو ئەرشیف دەربارەی ئێمە ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین. ئەگەر لەبیرت کرد - - 2020-06-09 - - -
<urn:uuid:eef3cadd-f2b3-443b-b890-fde683faac45>
CC-MAIN-2021-25
https://snnc.co/68683/
2021-06-19T21:37:00Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2021-25/segments/1623487649731.59/warc/CC-MAIN-20210619203250-20210619233250-00405.warc.gz
ckb
0.790838
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.7908381223678589, "sdh_Arab_score": 0.13873259723186493, "hac_Arab_score": 0.07038215547800064}
SNN پاش 18 کاتژمێر، دایکێک و سێ منداڵ بە زیندوویی لە ژێر داروپەردوی باڵەخانەیەکی ڕۆژئاوای شاری ئزمیری تورکیا دەرهێنران کە بەهۆی بومەلەرزەکەوە ڕووخابوو. تیمەکانی بەهاناچوون بەردەوام بوون لە هەوڵەکانیان بۆ ڕزگارکردنی منداڵی چوارەمی ئەو ژنە، بەڵام هەوڵەکانیان شکستخواردووبوو. کاربەدەستان دەڵێن بومەلەرزەکەی هەینی بووەهۆی گیانلەدەستدانی 26 کەس، زیاتر لە 800 کەسیش برینداربوون و دوو کەسیشی لە دورگەی سامۆسی یۆنان کوشتووە. بەلایەنی کەم 20 باڵەخانە لە شاری ئزمیری تورکیا ڕوخاون، بەرپرسانی ناوخۆیی دەڵێن، نزیکەی 180 کەس هێشتا لە ژێر باڵەخانە ڕووخاوەکاندا گیریان خواردووە. هەواڵی زیاتر هەواڵی زیاتر زۆرترین بینراو ئەرشیف دەربارەی ئێمە ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
<urn:uuid:8061b44f-3bdc-4967-9a97-78b96633de63>
CC-MAIN-2021-39
https://snnc.co/47201/
2021-09-20T11:12:06Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2021-39/segments/1631780057036.89/warc/CC-MAIN-20210920101029-20210920131029-00708.warc.gz
ckb
0.941895
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.9418953657150269, "hac_Arab_score": 0.035842109471559525, "sdh_Arab_score": 0.022237706929445267}
SNN 51 کۆچبەری خەڵکی هەرێمی کوردستان، کە لە رابردوودا روویان لە فەڕەنسا و ئەڵمانیا کرد لەسەر رەزامەندی خۆیان دیپۆرتی هەرێم کرانەوە. کۆچبەرەکان لەسەر خواستی خۆیان گەڕێندراونەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان و ئەمڕۆ گەیشتوونەتە فڕۆکەخانەی گەولێر و لەبەرامبەر ئەوەشدا بڕێک پارەیان لە یەکێک لەو دوو وڵاتە وەرگرتووە. دیدیە لیسکی سەرۆکی نوسینگەی فەڕەنسی بۆ کۆچبەری و پێکەوەلکان، لەوبارەیەوە بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندووە: "ئەمە یەکەم جارە ئەڵمانیا و فەڕەنسا لە پرۆسەیەکی هاوبەشدا کۆچبەران دیپۆرت دەکەنەوە، ئەمە ئاماژەیەکی گرنگی هەماهەنگییە لە نێوان ئەو دوو وڵاتە ئەوروپیەدا". کۆچبەرەکان 15 کەسیان لە باکووری فەڕەنسا نیشتەجێبوون، مافی پەنابەرێتییان لەو وڵاتە رەتکراوەتەوە، دوای ئەوەی پشکنینی کۆرۆنایان بۆ کراوە و ئەنجامەکەی بە نێگەتیڤ گەڕاوەتەوە، هەر یەکەیان هەزار و 800 یۆرۆیان وەرگرتووە و گەڕێندراونەتەوە بۆ هەرێم. هاوکات کۆچبەرەکانی ئەڵمانیاش 36 کەس بوون لە فڕۆکەیەکدا کە چەند بەرپرسێکی فەڕەنسی و ئەڵمانیشی هەڵگرتبوو لە میونیخەوە گەشتیان بۆ هەولێر کردووە. میدیاکان باس لەوەشدەکەن بڕیاربووە 75 کەس دیپۆرتی هەرێم بکرێنەوە بەڵام کۆچبەرەکانی دیکە دیپۆرتکردنەوەیان دواخراوە بەهۆی ئەوەی کە تووشی کۆرۆنا بوون. هەواڵی زیاتر هەواڵی زیاتر زۆرترین بینراو ئەرشیف دەربارەی ئێمە ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین. ئەگەر لەبیرت کرد - - - 2020-11-10 - -
<urn:uuid:bb761a3c-fac6-4d05-8bea-afb751297e31>
CC-MAIN-2021-43
https://snnc.co/34778/
2021-10-16T15:07:18Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2021-43/segments/1634323584886.5/warc/CC-MAIN-20211016135542-20211016165542-00573.warc.gz
ckb
0.846081
Arab
2
{"ckb_Arab_score": 0.8460807800292969, "sdh_Arab_score": 0.133447527885437, "hac_Arab_score": 0.02046261727809906}
چیرۆک شير بوو به شمشير - توضیحات - تاریخ ایجاد در سه شنبه, 08 اسفند 1396 15:39 - بازدید: 776 ڕەحمان سۆفی له شايی و زەماوند گڕاينەوه بۆ بۆکان. چ حاڵێکم بوو، خۆشم ناتوانم به زمان بەيانی کەم. دەرسم بۆ نەدەخوێندرا. ھاوڕێکانم پێم پێدەکەنین و دەيان گوت ها هە ها بەکره عاشق بووه. شير بوو به شمشير ڕەحمان سۆفی کتێبەکەی نابوو به سينگيەوه، و له بن ديواری حەوشەکه دەھات و دەچوو. که ئێمەی بينی ڕاوێستا. بە کەمێک شەرمێونیەوە دەيڕوانی. به خۆم نەبوو کەوتمه جەغزی چاوەکانی. نەمزانی بۆ چی و چۆن ھێزێکی ناديار بەرەو لای ئەو ڕاکێشام. بەڵام ئاخ و سەت داخ «شيريان لێکردين به شمشير» لە خوێندنگە گوڕامەوە، بینیم میوانمان هەیە. بانگ کرابووین بۆ زەماوەند. باوکم بانگی کردم و گوتی «ڕۆڵە تۆ بچۆ، ئێمەش سبەینێ دێین» چاوەڕوانی ئەو فەرمانە بووم. بەبێ ماتڵ بوون هەستام و جلوبەرگم گۆڕی و لەگەڵ عەتای پوورزام سواری ماشێن بووین و بەرەو سەقز کەوتینە ڕێ. لە چەن پاسگە و پشکنین دەرباز بووین، دوای نیو سەعات گەیشتینە سەقز. عەتا ماشێنیکەی لە بەر درگای حەوشە ڕاگرت. دابەزین و چووینە حەوشە. لە حەوشەکە تەنیا شتێکی سەیر کە سەرنجمی بۆلای خۆی ڕاکێشا ئەو بوو. کتێبەکەی نابوو بە سینگییەوە، لە بن دیواری حەوشەکە بێ وچان دەهات و دەچوو. کە ئێمەی بینی بە شەرمێنییەوە کەمێک ڕوانییە ئێمە. چووينه ژوورەوە، ماڵ پڕبوو له ميوان. سڵاوم کرد لە بەرم ھەستان. بەخێرھاتن و فەرموويان کردم. منيش به ئەدەبەوە لەو جێیەی که فەرموويان کردم دانيشتم. پوورم ھاته نزيکمەوه و ئەم لاولامی ماچ کردم و دوو سێ جاری گوتی«نەخشەت لێبێ، خوا مرام با له شايی تۆشدا ھەڵپەڕم» زۆری پێ نەچوو ئەويش ھاته ديوی ميوان سەيرئەوە بوو کاتێک که له حەوشە بينيم، مانتۆی له بەردا بوو، ڕووسەری بەسەرەوه بوو، به شەرمەوه نازی دەفرۆشت و به دزەی نيونيگا دەیڕوانی. بەڵام ئێستا به جلوبەرگی کوردييەوه خۆی دەنواند. به خۆم نه بوو، بێ مەبەست کەوتمه جەغزی چاوەکانی. مەستی مەستی چاوەکانی بووم. بەڵام تەنيا نيگای به دزی، جار و بار ئاوێنەی دەروونی دەنواند. پاڵم دابوو به پاڵپشتی ديوارەکەوه و گوێم دابووه قسەی ميوانەکان. ھەرکەس باسی شتێکی دەکرد. بەڵام من بيروھۆشم لای ئەوبوو. له گۆماوی خەيڵدا مەلەم دەکرد. لەپڕ دەنگی موزيک و گۆرانی ھاته گوێم. تۆ مەزانه له ديوێکی دیکە کيژ و کوڕی لاو گۆوەند و ھەڵپەڕکێيان سازکردووه. له دەرفەتێک دەگەڕام کە هەستم و بچم بەشداری ئەو ھەڵپەڕکێيەبم. خواوڕاسان پوورم ھاته پەنا گوێم و بە سرتە گوتی «ئەوه بۆ ناچی ھەڵپەڕی»وەکوو دەڵێن "کوێر چت دەوێ دوو چاوی ساخ" هەستام و چوومە کۆڕی ڕەشبەڵەکەوە. زۆری پێ نەچوو دەستێکی نەرم ھاته دەستمەوه. ئاوڕم داوە دیم ئەوە دێتە دەستمەوە. پەيوەندی پەنجەی لەگەڵ پەنجەم بۆنی عەتروگوڵاوی پترمەست و سەرخۆشی کردم. لەشی نەرمی ھێناميیه جۆش و خرۆش. دڵم خێراتر لێی ئەدا. ئارەقەم دەردا، چەن گەڕ پێکەوە ھەڵپەڕين. بەڵام من نەمتوانی بەردەوام بم. دەستم بەردا، چووم لە بەر پەنجێرەکه دانيشتم. پاش چەن خول نەوارەکه تەواو بوو شايی بەربوو. کوڕ و کچی لاو بڵاويان کرد. ھەر يەک بە لايکدا چوون. ھات له پەنامەوه دانيشت. گەرمای بوو، به دەسرەکەی دەستی خۆيی باوه وەشێن دەکرد. منيش به دەسرەکەی دەستم ئارەقەی نێوچاوانمم سڕییە. گۆشە نیگاێکی تێگرتم و ھەندێک تەماشای کردم و پرسی «شەربەت ئەخۆيەوە؟» من مات بووم، ھيچم نه نەگوت. ئەو بەندە گۆرانییەی مامۆستا عەلی مەردانم بیر هاتەوە کە دەڵێ «سەت جارم وت قەسەم ئەخۆم ژاریش بە دەست تۆ بێ ئەیخۆم» ئەو بە بێ جوابی من هەستا و ڕۆیی. زۆری پێ نەچوو گەڕاوه. کە گەڕاوە سێ شەربەی شەربەت ھێنا بوو. کەوتمە گومانەوە. بۆ سێ پیاڵەی شەربەت هێنابوو. به ڕوانینێکی پڕ له حەزەوە ڕووی کردە من و بە نەرمی گوتی «فەرموو شەربەت بخۆرۆ» پياڵه شەربەتەکم بە ئارەزووەوە لێوەرگرت و بەنیگای پڕ مەیل سپاسم لێ کرد. پياڵەکەم ھەڵێنا و بۆنم پێوە کرد. لێم چێشت. بۆنی عەتر و گوڵاوی لێ دەهاتات. شيرين و زۆر به تام بوو. خۆشی پياڵەيکی به دەستەوه بوو، وەکوو من بۆنی پێوه کرد. کەمێکی لێ خواردەوه. سەری بەر دابووەوه. به دزەی نيو نیگا ئاگای له من بوو. ئەو ماتڵ بوو که من قسه بکەم، منيش چاوەڕێ بووم که ئەو بدوێ. به ھەر حاڵێک بوو وێرام بێ دەنگی بشکێنم. لێم پرسی«ناوت چييه؟» سەری هەڵێنا و نەرم گوتی«هێرۆ» لێم پرسی«لە پۆلی چەندوم دەخوێنێ» گوتی«لە چواری ئامادەیی گەرەکمه له کۆنکووريش شيرکەت بکەم» گوتم «منیش هەر وەکوو تۆ له پۆلی چوارم دەخوێنم، به نيازم له کۆنکووری سەرانسەريشدا بەشداری بکەم» دیارە کە هەردووکمان دڵمان پڕ بوو لە ڕاز و نیاز. بەڵام ڕازی دڵ تەنيا له ڕێگای نيگای به دزييه وه خۆی نيشان ئەدا. ئێمە گەرمی تێڕوانین بووین، لە ناکاو درگا کراوه؛ ژنێک خۆی کرد به ژوورێ‌دا. به ھاتنی ئەو ژنه هێرۆ تەواو شڵەژا، کەچی له بەری هەستا و گوتی«دایکە بێرۆ شەربەتم بۆت ھاورده» ئەودەم تێگەيم که ئەو خانمه دايکييەتی. دايکی ھات و بەرەو ڕوومان دانيشت شەربەتەکەی گرت به دەستييه و گوتی«خوا مرام با بۆ ئێوەش» وتەکەی وەک مزگێنی وابوو، سۆزی ئەوينمی پڕرەنگتر کرد. قسه زۆر بوو، بەڵام لەودەمەدا، له زار نەدەھاته دەر. ھێرۆ ھەستا و گوتی«شەو خۆش» به لاچاو تەماشايکی کردم. بەو تەماشايه تەواوی نيازی دڵی نيشاندا و ڕۆيی. دايکی گوتی«دەزانی تۆ و ھێرۆ پوورزان؟» هەندێک مات بووم و دوایە گوتم«نا ئەی بۆ قەتم نە دیوە؟» دەستێکی بە لاجانگیدا هێنا و گوتی«جا، دیارە ئێوە یەکتريتان نەدیوە. ئێمه له ئێران نەبوون» سەرم سووڕ ما، کاس و وڕبووم؛ پێم وابوو گاڵتەم پێ دەکا. ھەر وا سارد و سڕ گوێم دابووه قسەکانی، دەمويست پرسياری لێبکەم؛ بەڵام ئەو مات و بێ دەنگ بوو. سيمای خەم و شادی پێوه ديار بوو. ويستم شتێک بڵێم، بەڵام لەودەمەدا پوورە گەورەم ھات بەسەردا. دوای چاک و چۆنی لەگەڵ دایکی هێرۆ» ڕووی کرد من و پرسی «باش هەڵپەڕیت؟» لە وڵامدا گوتم «زۆر باش هەڵپەریم» گوتی«وادیارە شەکەتی، ناچی بخەوی» لە جواب‌دا گوتم «بۆچی نا، ئێستا دەچم» گوتی«هەستە بچۆ لەو دیو جیگام بۆت ڕاخستوە، لەلای کوڕەکان بخەوە» ھەستام و چوومه ئەو ديوەی که پوورم نيشاني دام. خزيمه نێو جێگا، بەڵام ھەر چەندم کرد نەمتوانی بخەوم. کەوتمه سەر لاتەنيشت، وەرگەڕامه سەر پشت، ئەم ديو ئەو ديوم کرد، سوودی نەبوو؛ کە نەبوو. ئەخت و چارم کرد خەوم لێنەکەوت. تا نزيکەی بەرەبەربەيان له نێو جێگادا گێنگڵم دا. يادی ئەو جێگای خەوی لێگرت بووم. له بەرەبەياندا چاوم چووه خەو و نەچوو، خەونم بە وەوه بينی. له خەومدا دەيگوت«دەزانی به يەکەم نيگا ئەويندارت بووم» گوتم«چۆن نازانم، چاوت داوی ڕاوی دڵی منه. له قەفەسی ئەوينتدا گرساومەتەوه». زیاتر هاتە نزيکمەوه و ئامێزی گرتەوه پڕ بەدڵ له ئامێزم گرت لێوی گەرمی تامی ماچی پێچێشتم. بەدەنگی بلاوێنی پەیمانی ئەوین و وەفاری لەگەڵ بەستم. کەچی لێم دوورکەوتەوە و گوتی «وامەکە پێمان بزانن ئابڕووم دەچێ» خەونەکەم کورت بووم. تەق و کوتی درگا وەخەبەری ھێنام. ئەم شان و ئەو شانم کرد. سەرينەکەم ئاڵوگۆڕکرد، ده مويست کەمێ بخەوم. بەڵام بێ ئارام و بێ قەرار، وەکوو مار لەجێدا گێنگڵم ئەدا. چاوەڕوانی بەيان و ڕۆژ بوونەوه بووم. ئاواته خوازبووم، زووتر شەو ببێ به بەیان و ڕوخساری ئەو ببينم. ئەو چەن سووڕم به ساڵانی تەمەن تێ پەڕی. هەڵبەته وەک دەڵێن "دوای ھەر تاريکیێک ڕووناکایی دەردەکەوێ. شەو و چاوەڕوانی منيش کۆتايی ھات و ڕۆژ و ڕووناکی خۆی نواند. * * * بەيانی له خەو ھەستام و چوومه حەوشه، ڕوانيم ديم ئەويش لەوێ بوو. سڵاوم لێکرد. به ڕوو خۆشييەوه وەڵامی دامەوه. لێم پرسی«خۆش خەوتی؟» لە جواب‌دا گوتی«جا، کوا خەو! ئەی تۆ توانت بەخەوی» گوتم«مەگەر ئاشق دەنوێ بەشەو» گوتی«بە خوا قەسەم منيش وەکوو تۆ، باوەڕ بکە له دوێکەوه له سەر عەرز نیم» گوتم«ئەگەر تۆ شيرين بی، منيش فەرھادم» گوتی«ئەترسم عەشقی من و تۆش ھەر ئەفسانه بێ» لەو کەين و بەينەدا، پوورم لێمان بووه مڵۆزم. ئێمەش بەناچار لە کورتی بڕيمانەوه. ڕۆژێکی ڕووناک و ھيوا بەخش بوو. ميوان و برازاوا کۆبوونەو. له حەوشه گۆوەند گيرابوو. ڕەشبەڵەک و هەڵپەڕکی ھەر مەپرسن. ھەر چەن خوڵکيان کردم، بەبێ ئەو نەچوومه شايی و ھەڵپەڕکێ. بەخت یار بوو ئەو ھات و ھەتاوی منيش ھەڵهات. به شێوەێک خۆی ڕازاندبوەوه ھەر له خۆی جوان بوو. بازنه و خڕخاڵ، سيخمه و بەرمووری، گوڵ و گواره و ژێرچەنەی، چاوی ئەفسووناوی دڵڕفێن و چاو بەزێن بوو. دەرفەت ھەبوو، ھەل ھەڵکەوت بوو. کەمێک ھەڵدەپەڕين و خۆمان ئەدزييەوه. من گوڵم پێشکەشی ئەوه دەکرد. ئەويش عەتری ئەوينی دەپژاند به دڵی منەوه. پەيمانی وەفاداريمان لەگەڵ يەکدی بەست. دڵمی برد و هەرگیزا وهەرگیز نەيدامه وه * * * لای ئێواره بەدابی باو بووکيان گوێستەوه. ميوان بڵاوەيان کرد. بەڵام خزم وکەسی نزيک مانەوه، کەس بێگانه نەبوو. ئەو ميوانانەی که لەوێ مابوونەوه خزم و کەسی بووک و زاوا بوون. چوومه ديوێک لەوێ دانيشتم. ئارەقەی ماندووييم سڕييەوه. زۆری پێ نەچوو ئەويش ھات و بەرانبەرم دانيشت. نيگامان تێک ھاڵا، چاوەبڕکێ، نيگای تاسەبار، بۆم بەيان ناکرێ چی له نێوانماندا گوزەرا. ئەو ھەموو ڕاز و نيازه. ھێندەی نەخاياند دايکی لێمان وەژوور کەوت «ھێرۆ» لەبەری ھەستا و پرسی«دايکه شەربەت ئەخۆيتۆ؟» دایکی گوتی «خوا مرام با بۆ ئێوەش» ھێرۆ ڕۆيی و گەڕاوه. دیسان، سێ شەربەی شەربەت ھێنا. پياڵەێکی نا بەر دەستی دايکی. ڕوو کردە من پیاڵەکەی له بەردەستم دانا شەربەتمان دەخواردەوه. دايکی به وردی سەرنجی من و کچەکەيی ئەدا. سەرخۆشی تەماشای ئێمه بوو ڕۆانی و گوتی «پێم وتی که تۆ و ھێرۆ پوورزای يەکن دايکت له سەرزاچوو. تۆ مناڵ بووی ئێمه تووشی نه ھاتی ھاتين. باوکی ھێرۆ لەگەڵ حەمەد ئاغای سەرا کردی بەشەڕ، ئيتر ئێمەش له ترسی ئاغا و ژاندارم ڕامانکرد بۆ کوردستانی عێراق. ئيدی وا بوو که نه من خەبەرم له ئێوه بوو، نه ئێوەش له ئێمه. بەڵام دوور و نزيک ھەواڵتم پرسيوه. به ئاواتەوه بووم بتبينم بەڵام بۆم ھەڵنەدەکەوت. ئەوه شوکر به ئاواتم گەيشتم» کەمێک بێ دەنگ بوو، هەندێک مات ماوە؛ دايەقوڵپەی گريان و فرمێسکی ھەڵوراند. قسەکانی، گريان و فرمێسکەکەی کاری تێ‌کردم. سەرم بەردا بووەوه و چووبومه ناخی خۆمەوه. بيرەوەری تاڵ له ناخمدا چڕۆی کرد. کەچی وەک خەون و خەياڵ. بەڵام نیگای بەدزەی هێرۆ، مەستی چاوی، ڕوانينی تامەزرۆی، خەمی بێ دايکی خۆم و خەياڵی له بير بردمەوه. گوێم دابووه قسەکانی دايکی، کەچی دڵم، بيروھۆشم لای ئەو بوو. سەیر ئەوە بوو کە دایکی لە پڕ هەستا و ڕۆیی. هێرۆش هەستاو بەدوايدا ڕۆیی. بەڵام سەرنجی له يەک دابڕان، دوايين نيگای، ئاگری تێبەردام. باوکم و پوورم بەکەين و بەينی ئێمەيان زانی بانگيان کردم و گوتيان «تۆ باش بخوێنه، ھەر وەخت خوێندنەکەت تەواو کرد؛ ئەودەم بۆت دەخوازين». ھيچم نەگوت، بەڵام له قوڵايی دڵمەوه؛ ھيوادار بووم. . *** له شايی و زەماوند گڕاينەوه بۆ بۆکان. چ حاڵێکم بوو، خۆشم ناتوانم به زمان بەيانی کەم. دەرسم بۆ نەدەخوێندرا. ھاوڕێکانم پێم پێدەکەنین و دەيان گوت ها هە ها بەکره عاشق بووه. چەن ڕۆژی پێچوو، پوورم له سەقزەوه ھات بۆ بۆکان. له دڵەوە به ھيوای خەبەری خۆش بووم. ئەوان له ژووری ميوان دانيشتبوون، منيش چوومه ديوەکەی خۆم. گوێم دابووه قسەکانيان پوورم گوتی«چووينه خوازبێنی، زۆريان پێ خۆشه بوو، بەتایبەت کچەکە. بەڵام دایکی ئەڵێ «بەکرە کوڕی خۆمە، خۆم گۆژم کردووە؛ شیری مەمکی خۆمی خواردووە. پرسی مەلاشمان کردووە. ئەیژی بە شەرعی ئیسلام مارەی نایە، خۆ ئێمەش بێ شەرعی ناکه» بە قسەی پوورم چرای هیوام کەوتە کزی. گوێم لێ بوو باوکم گوتی«بە بەکرە مەڵێن دەنا ناتوانێ دەرسەکانی بخوێنێ» تا یەک دوو ڕۆژێک کاس و وڕ بووم. نەنان و ئاوم بۆ نە دەخورا، نە دەرسم بۆ دەخوێندرا. چەن ڕۆژ نەچوومە مەدرەسە. ڕۆژی ھەينی بوو. خۆم له ماڵەوه دزييه وه، چووم بۆ سەقز. ڕاسته وخۆ چووم بۆ ماڵی پوورم. وام بۆھات پوورم له ماڵ نەبوو. تەنیا پوورزام لەماڵ بوو. دياره که بەوه زۆردڵخۆش بووم. ھەلێکی باش ھەڵکەوتبوو بە دەرفەتم زانی به پوورزامم گوت «پوورزا دەبێ چاکه يەکم لەگەڵ بکەی، دەکرێ بچی ھێرۆم بۆ بانگ کەی؟ بەڵام بەو مەرجەی کەس پێ نەزانێ» پوورزام به ماناێکەوه تەماشاێکی کردم و گوتی«بڕۆ ئەو ديوه، نەکا براژنم و ئەوان بێنەوە» ئەو قسەی کرد و ڕۆيی. ئەو چەن چڕکەيەی تا ئەو ھاتەوه، به ساڵێک گوزەرا. زۆری پێ نەچوو ھاتەوه. ھێرۆ شی لەگەڵ بوو. که ديم وەکوو کەڕ و لاڵ و عەبەسراوم لێھات. پوورزام ڕۆييه ژوورێکی دی، خۆی به کاری ماڵەوه خەريک کرد. لەگەڵ ھێرۆ بە جووت ماينەوه. من مات بووم، ئەويش کز بوو. به کزييەوه گوتی «نەموت ئەوينی من و تۆش ھەر ئەفسانەيه! ديت چۆن شيريان لێ کردين به شمشير! ئێستا نازانم چی بکەم، دەست و پێم به ستراوه. ناکرێ بێ قسەيی دايکم بکەم. خوا له دايکم ڕازی نەبێ ئەو مەمکەی بەبڕين چێ. ئەو شيرەش به ژای ماری تۆ بێ. ئاخر تۆ دڵمی، بێ دڵ چۆن بژيم! تۆ ھەناسەمی، ھەناسه چۆن له بير دەچێتەوه. تۆ بێژه چی بکەین» به قسەکانی تەواو تاساندمی. نەم دەزانی چی بڵێم، بەڵام به خۆم نەبوو، چوومه بەرگی پاڵەوانی ڕۆمانسەوه» گوتم «وەره با ئەم داب و ڕەسمه کۆنه بگۆڕين. با بوتی موقەدەس بشکێنين. دڵنيابه چاويشمان کوێرنابێ. بەڵام له ڕاستيدا ئەمه تەنيا خەياڵی من بوو. چونکە ئەم داب و ڕەسمه کۆنه به زنجيری ئايين بەستراوەتەوه. چوومە ماڵی ئەندێشەوه، سەرم بەرداوه و بيرم لێ دەکردەوه، که چی بکەين. زۆرم بير لێ کردەوه. ھيچ بوارێکم به دی نەکرد. سەرم گێژبوو، سکاڵاشم به ھيچ کەس نە دەگەيی. سەرم ھەڵێنا و ڕوانيمه ھێرۆ. له دڵی خۆمدا دەمگوت «سەت بريا ھەرنەم ديبای» ھێرۆ بەتاسەوه ئاخێکی ھەڵکێشا و چاوی بڕييه چاوم، تێرتێر ڕوانی بوغزی له گەروويدا تەقی و دای لە قوڵپەی گريان. گريا، ئەوندە گريا، تامنيشی کرده گريان. لام وايه که ئێستاش ھەر دەگری. منيش ھەڵوەدای شارانم. ھەر ڕۆژەی له لايەک و ھەر شەوەی له جێيک سەردەنێمه لەگەڵ کتێب و ئەفسانه دەژيم. لە شير بێزارم. له جێگای فەرھاد مەجنونی ھەردانم.
<urn:uuid:78ad2c3e-2028-41d1-b73f-bd90fac49e15>
CC-MAIN-2021-43
https://www.qelam.com/index.php?option=com_content&view=article&id=1426:2018-02-27-15-39-44&catid=79&Itemid=472
2021-10-16T00:21:20Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2021-43/segments/1634323583087.95/warc/CC-MAIN-20211015222918-20211016012918-00173.warc.gz
ckb
0.997039
Arab
2
{"ckb_Arab_score": 0.9970391392707825}
SNN موھەنەد مستەفا ئەندامی تیمی راگەیاندن لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاندووە کە ئەمڕۆ سێشەممە، پێشکەشکردنی تانەکان لەلایەن لایەنە سیاسییەکان لەسەر ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران، کۆتایی دێت و وتی: "تا ئێستا ھەزار و 250 تانەمان لەسەر ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکان بەدەست گەیشتووە". وتیشی: "تانەکان کە لەسەر ئەنجامە بەراییە ھەڵبژاردنەکان پێشکەشکراون، بەپێی ئەو داتایانەی کە لەبەردەستی کۆمیسیۆن دان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت، دواتر بۆ ئەنجوومەنی کۆمیسیاران و پاشان بۆ دەستەی باڵای دادوەریی بەرزدەکرێنەوە". ناوبراو باسی لەوەشکردووە کە دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان، پێویستی بە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵیی هەیە. رۆژی شەممەی رابردوو، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، دوایین ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی راگەیاند کە ژمارەیەک لایەن بە تایبەتی ژمارەیەک لایەنی شیعە ئەنجامەکانیان قبوڵ نەکرد. هەواڵی زیاتر هەواڵی زیاتر زۆرترین بینراو ئەرشیف دەربارەی ئێمە ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین. ئەگەر لەبیرت کرد - - 2021-03-24 - - -
<urn:uuid:30a6f4a5-86f3-4955-b240-172a655202b2>
CC-MAIN-2021-49
https://snnc.co/78369/
2021-12-08T07:22:50Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2021-49/segments/1637964363445.41/warc/CC-MAIN-20211208053135-20211208083135-00207.warc.gz
ckb
0.883832
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.8838319778442383, "sdh_Arab_score": 0.11097605526447296}
SNN لەدوای دروستبوونی گرژی لە پەرلەمانی کوردستان دووبارە دانيشتنی پەرلەمان دەستيپێکردەوە، 16 پەرلەمانتار لە فراکسیۆنە جیاوازەکان لە کۆبوونەوەکە بێبەشکران. بێبەشکردنەکە بەپێی ماددەی 57 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان بوو، ئەو پەرلەمانتارانە سەر بە هەریەکە لە یەکگرتوو، کۆمەڵ، گۆڕان، نەوەی نوێن و ژمارەیەکیان لەبەردەم پەرلەمان قسەیان بۆ رۆژنامەنووسان کرد و نیگەرانی خۆیان لەوبارەیەوە نیشاندا. بەپێی زانيارييەکانی SNN ئەو پەرلەمانتارانە هەوڵيانداوە بابەتی لێبڕينی مووچە بخرێتە بەرنامەی ئەمڕۆی دانيشتنی پەرلەمانەوە و دەنگی لەسەر بدەن بەو هۆيەشەوە گرژی لەناو پەرلەمان دروستبووە و دانيشتنەکە هەڵگيراوە، پاش دەستپێکردنەوەی دانيشتنەکە رێگە بەو 16 پەرلەمانتارە نەدراوە بەژداربن لە کۆبوونەوەکە. هەواڵی زیاتر هەواڵی زیاتر زۆرترین بینراو ئەرشیف دەربارەی ئێمە ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
<urn:uuid:7e98ddf3-6ad1-42cb-be62-89515abb3696>
CC-MAIN-2022-05
https://snnc.co/72956/
2022-01-16T19:58:20Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2022-05/segments/1642320300010.26/warc/CC-MAIN-20220116180715-20220116210715-00213.warc.gz
ckb
0.736416
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.7364163398742676, "sdh_Arab_score": 0.23763319849967957, "hac_Arab_score": 0.02591521479189396}
لە پێشوازی میوانانی ئازیزدا لە پێشوازی میوانانی ئازیزدا بەبۆنەی کردنەوەی ئۆفیسی سەرەکی پرۆژە بانگەوازییەکانی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود، رۆژی ٤ / ١٢ / ٢٠١٨ی زایینی پێشوازیمان کرد لە بەرێزان مامۆستا نازم عبداللە و کاک حاج سان عبدالرحمن و مامۆستا محەممەد چیمەنی بەرپرسی کەناڵی ئاسمانی بانگەواز و وکاک عومەر عوسمان ، شایانی باسە لە دانیشتنێکدا تیشک خرایە سەر مێژووی زێرینی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود و کاریگەری بانگەوازەکەی و پاشان درێژەدان بە رێباز‌و بانگەوازەکەی دوای وەفاتی مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموود بەرز نرخێنرا ، لەبەرامبەردا زۆر سوپاسی میوانانی ئازیز کراو ھاتن و وتەکانیان بەرز نرخێنرا. بەروار2020/07/09سەردان 298 ماڵپەری مامۆستا مەلا ئەحمەد چەندین كەسایەتی ئیسلامیی بەسەر دەكاتەوە له یادی راپه‌ریندا وێنه‌كان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه.! گوزه‌رێك به‌ناو موسوڵمانانی وڵاتی "كینیا" دا.! هەڵەبجە پێناسی میللەتی موسوڵمانی كورد.! چه‌ند وێنه‌یه‌كی تراژیدیای هه‌ڵه‌بجه..! وه‌فایه‌ك بۆ پیاوه گه‌وره‌و به غیره‌ته‌كه‌ی كوردستان.! ڤیدیۆ.. پێشوازی له ته‌رمی جەنابى مامۆستا ملا علی له‌رۆژێكی وه‌ك ئه‌مرۆدا شيخ ئه‌حمه‌د یاسین تیرۆر كرا ساڵڕۆژی له سێداره‌دانی پێشه‌وای كوردان قازی محمد بیرمه‌ندی مه‌زنی ئیسلامیی محمد قطب كۆچی دوایی كرد پەیامی خانەوادەی مامۆستا ئەحمەد بەبۆنەی وەفاتی جەنابی شێخ محمد بەرزنجییەوه پەیامی سایت و پەیجی مامۆستا لە رۆژی لە داییکبوونی پێغەمبەری پێشەوا روونکردنەوەیەک لەسەر رووداوەکەی فەرەنساو کوژرانی رۆژنامەنووسەکان نامەیەكی كراوە بۆ بەرێز نەوشیروان موستەفا.! پەیامی پرۆژە بانگەوزاييەكانى شێخ ئەحمەد له ساڵوەگەری ١١٧ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی.
<urn:uuid:a6e510af-0d78-4f61-a56d-e3e0bb525f51>
CC-MAIN-2022-21
https://ahmadkaka.org/Babet/189
2022-05-27T19:23:38Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2022-21/segments/1652662675072.99/warc/CC-MAIN-20220527174336-20220527204336-00545.warc.gz
ckb
0.726111
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.726111114025116, "sdh_Arab_score": 0.15793876349925995, "hac_Arab_score": 0.1156027689576149}